"ته‌نها
توندوتیژی ڕه‌هایه که بێزمان وبێده‌نگه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م
هۆیه‌شه
که
توندوتیژی هه‌رگیز مه‌زن نابێت".
هانا ئا‌رێنت
"هاوڵاتی ئه‌و
که‌سه‌یه که ڕێگه‌ی پێده‌درێت به‌شداری له گفتوگۆ‌و
دروستکردنی بڕیاره‌کاندا بکات".
ئه‌رستۆ
گه‌لێجار ڕووداوه‌كان ده‌مانهێننه قسه و ئه‌وه‌مان
لێده‌خوازن كه‌له ئاستياندا هه‌ڵوێسته‌يه‌ك بكه‌ين
وده‌رفه‌تێك دروستبكه‌ين تا توانای بيركردنه‌وه به‌كاربهێنين
وبه‌چاوێكی ديكه‌وه هه‌وڵی خوێندنه‌وه‌يان بده‌ين. به‌ڵكو له
زۆربه‌ی جاره‌کاندا ڕووداوه‌كان لێمانده‌خوازن كه‌له چه‌ند
چاوێكه‌وه‌و له چه‌ندين گۆشه نيگاو پنتی جياوازه‌وه لێيان
بڕوانين. ئه‌مه‌و زۆرجار ڕووداوه‌كان بۆخۆيان هێنده گه‌وره
ده‌بن كه‌ده‌بنه به‌شێكی گه‌وره له كرده‌ی سياسی مرۆڤه‌كان.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوانه هه‌روا ڕاگوزه‌رانه تێنه‌په‌رن
وئه‌و هێزانه‌یان له‌ناو نه‌برێت که‌توانای دروستکردنی نه‌ک
هه‌ر گۆڕانیان هه‌یه، به‌ڵکو توانای هێنانه‌کایه‌ی جۆریکی
جیاواز له‌بیرکردنه‌وه‌شیان هه‌یه، ڕه‌نگه پێویستیمان به
چه‌ندین خوێندنه‌وه‌ی جیاواز هه‌بێت. لێره‌دا مه‌به‌ستمان
له‌وه‌نیه که‌ته‌نها ڕووداوه‌کان یان کرده‌کان وشه‌کان
ونووسینه‌کان به‌دوای خۆیاندا ده‌هێنن، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی لێره‌دا
مه‌به‌ستمانه په‌نجه خستنه سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه ئاڵۆز‌و
یه‌کانگیره‌یه که‌له نێوان کرده (action)و
وشه یان زماندا هه‌یه. گومان له‌وه‌دا نیه که‌ئه‌گه‌ر
ڕێگه‌بده‌ین ڕووداوه‌کان یان کرده‌کان له‌ژێر فشاری هێزه‌کانی
سه‌رکوتکردن وتاریکبووندا ونبکرێن به‌بێئه‌وه‌ی وشه‌کانیان بۆ
ته‌رخانبکه‌ین وچه‌ندین نووسینی ڕۆشنکه‌ره‌وه به‌رهه‌مبهێنین،
ئه‌وا ئه‌و کردانه توانای به‌رده‌وامبوون ودروستکردنی
مێژوویه‌کیان نابێت بۆ سه‌ر بیروکرده‌ی مرۆڤه‌کان.
دیاره
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌بێت ڕوونبکرێته‌وه ئه‌وه‌یه کاتێک ئێمه
باس له‌و په‌یوه‌ندیه‌ی نێوان کرده‌و وشه یان زمان ده‌که‌ین،
گرنگیه‌کی گه‌وره به‌و خاڵه جه‌وهه‌ریه ده‌ده‌ین که‌ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه که ڕووداوه‌کان یان کرده‌کان ده‌بێت خاوه‌نی زمانێک
بن که‌توانای قسه‌کردن وگفتوگۆو، له‌هه‌مانکاتدا توانای
خستنه‌وه‌ی گفتوگۆ‌و وتووێژه گشتیه‌کانیان هه‌بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م
گفتوگۆ گشتیانه ((public
debates
ڕۆحی ئه‌م ڕووداو وکردانه نه‌بن، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌وه بزانین
که‌به‌شێکی گرنگی په‌یامی ئه‌م ڕووداوانه پێکده‌هێنن. چونکه
له‌م ڕێگه‌یه‌وه ئه‌مانه توانای ده‌ربڕین وکۆکردنه‌وه‌یه‌کی
گه‌وره‌تری مرۆڤه‌کانیان هه‌یه که‌خوازیاری به‌شداریکردن
وخۆده‌ربڕینیان هه‌یه. که‌واته هه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی
که‌توانای به‌رهه‌مهێنانی زمانێک ودروستکردنی بوارێکی نیه بۆ
گفتوگۆکرنی گشتی، جگه له توندوتیژی شتێکی دیکه
به‌رهه‌مناهێنێت، هه‌روه‌ک "هانا ئا‌رێنت" ده‌ڵێ هه‌موو
توندوتیژیه‌ک بێزمانه‌و توانای قسه‌کردنی نیه. واته
توندوتیژی پێویستی به زمانی گفتوگۆ‌و گوێگرتن نیه، به‌ڵکو
کاری توندوتیژی بریتیه له له‌ناوبردنی هه‌ر بوارێک که
ده‌شێت بۆ گفتوگۆ‌و تێڕامان وپرسیارکردن بێته کایه‌وه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا بۆمان گرنگه له‌سه‌ری بدوێین ڕووداوه‌کانی
ئه‌مدواییانه‌ی شاره‌کانی کوردستان بوو، که‌له‌ڕاستیدا
بۆخۆیان ڕووداوگه‌لێکی گرنگن وپێویستیان به هه‌ڵوێسته‌و
له‌سه‌ر ڕاوه‌ستان له‌ئاستیاندا هه‌یه. ئه‌مه‌ش
له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌پێموایه ئه‌مانه هه‌ڵگری چه‌ندین ئاماژه‌و
دیارده‌ی گرنگن که‌ده‌کرێن له‌کۆنتێکستی ئه‌م ڕووداوانه‌وه
خوێندنه‌وه‌یه‌کی قوڵتریان بۆ بکه‌ین وتیشک بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و
ڕه‌هه‌ندانه‌ی که‌نه‌ک هه‌ر ته‌نها وه‌ڵامی ئه‌وپرسیارانه‌مان
بۆده‌ده‌نه‌وه که‌باس له‌وه ده‌که‌ن که‌بۆچی ئه‌م ڕووداوانه
ڕوویاندا. به‌ڵکو هه‌روه‌ها له‌وانه‌ش بدوێین که‌باس
له‌وه‌ده‌که‌ن که‌چۆن وبه‌چ شێوه‌یه‌ک ڕوویانداو ده‌کرێت
وانه‌کان چی بن له‌پشتی ئه‌م ڕووداوانه‌وه. واته
له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌زۆربه‌ی باره‌کاندا به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌م
ڕووداوانه یان کرده سیاسیانه له‌هه‌ناوی خۆیاندا باس
له‌چه‌ندین کێشه‌ی دیکه ده‌که‌ن وباس له‌هێنانه‌کایه‌ی
نه‌ریتێکی سیاسی نوێ ده‌که‌ن بۆ به‌شداری گشتی له ژیانی
سیاسیداو، قسه‌کردنه له‌سه‌ر ئه‌و که‌لێنه به‌رینه‌ی له‌نێوان
ده‌سه‌ڵات یان حکومه‌ت وکۆمه‌ڵگادا دروستبووه. که‌واته چۆن
ده‌توانین ئه‌م کاره ئه‌نجامبده‌ین؟ ئێستا با ڕێگه‌بده‌ین
که‌مێک له‌سه‌ر کاره‌کته‌ری ئه‌م ڕووداوانه بوه‌ستین.
بێگومان
هه‌مووان ده‌زانین که‌به‌شێکی گه‌وره‌ی هۆکاره‌کانی، به‌ڵکو
ڕه‌نگه بوترێت هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی، خۆپیشاندانه‌کان
وهاتنی خه‌ڵک بۆسه‌ر شه‌قامه‌کانی کوردستان وپاشان
مانگرتنه‌کان له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی زیندان ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆئه‌و باره خراپه‌ی که‌خه‌ڵک ڕووبه‌ڕووی بۆته‌وه سه‌باره‌ت
به‌بێ کاره‌بایی، بێ ئاوی، بێ سووته‌مه‌نی وبێ خزمه‌تگوزاری
سه‌ره‌تایی؛ واته نه‌بوونی پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌کانی
ژیانێکی مرۆڤانه له‌و به‌شه‌ی ئه‌م جیهانه‌دا. دیاره هه‌روه‌ک
دیسان هه‌مووان ده‌زانن که‌هۆکاری گه‌وره‌ی ئه‌م هه‌موو
نه‌بوونیانه، که‌ئه‌م زانینه بووه‌ته ڕاوحوکمێکی دروستی (common
sense)
مرۆڤه‌کان به‌سه‌ر ئه‌م دیاردانه‌دا، بریتیه له بوونی ئه‌و
گه‌نده‌ڵیه ئیداری وئابووری وسیاسیه‌ی که‌حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان له‌سه‌ری ده‌ژی وله‌ڕه‌وتی حوکمکردنی خۆیدا
به‌رهه‌میده‌هێنێته‌وه، به‌جۆرێک که‌ڕۆژانه مرۆڤه‌کان
ڕووبه‌ڕووی ئه‌م نه‌خۆشیه کوشنده‌یه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
سیاسیه‌ی کوردستان ده‌بنه‌وه‌و توانای ناسینه‌وه‌یان هه‌یه.
لێره‌دا ده‌کرێت بوترێت که‌ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکو هاتنه سه‌ر
شه‌قامیان به‌مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی داواکاریه‌کانیان،
به‌ته‌نها ئاماژه نیه به‌بوونی گه‌نده‌ڵیه‌کی ئیداری
له‌به‌رێوه‌بردنی حوکمدا، به‌ڵکو ده‌کرێت خوێندنه‌وه‌یه‌کی
قوڵتر بۆ ئه‌م خۆپیشاندانانه بکرێت که‌له‌ڕاستیدا له‌بری یه‌ک
ئاماژه، چه‌ندین ئاماژه‌ی جیاواز هه‌ڵده‌گرن که‌ئه‌مه‌ش
یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ پتر تێگه‌یشتن له‌و بارودۆخه‌ی ئێستا
له‌کوردستاندا هه‌یه. لێره‌وه پێویستیمان به‌ده‌ستنیشانکردنی
کۆمه‌ڵێک گرفت هه‌یه که‌ده‌توانین له‌ڕێگه‌یانه‌وه ئه‌م
ڕووداوی ناڕه‌زایه‌تیانه‌یان پێبخوێنینه‌وه‌و، له‌هه‌مانکاتدا
ده‌بینین که‌ئه‌وانه ئه‌و گرفتانه ن که‌له‌ناو کۆمه‌ڵگای
ئێمه‌دا بوونێکی به‌رچاوو گه‌وره‌یان هه‌یه و، لێره‌دا
ده‌کرێت ده‌ستنیشانی سێ گرفتی سه‌ره‌کی بکه‌ین:
١. خود
ده‌ربڕین وهه‌نگاوێک بۆ به‌شداریکردن
ئێمه
ئه‌مڕۆ له‌سه‌رده‌مێکدا ده‌ژین که‌ده‌نگه جیدییه‌کان
له‌زۆربه‌ی شوێنه‌کاندا کپده‌کرێن و، له‌باشترین حاڵه‌تدا
به‌په‌راوێزکردن کۆتای‌یان دێت. به‌ڵام بێگومان له‌کۆمه‌ڵگا
سهرکوتکارو سته‌مکارو تۆتالیتاریه‌کاندا به‌زیندان
وئه‌شکه‌نجه‌و کوشتن کۆتایی دێت. ئه‌م ده‌نگه جیدییانه
که‌له‌زۆربه‌ی جاره‌کاندا ده‌نگی یاخین له‌سیستم وده‌سه‌ڵاتی
زۆرینه‌و سه‌رتاپاگیرو سه‌رکوتکار، ئه‌و ده‌نگانه‌شن که‌خۆیان
له‌وشه‌و کرده‌کاندا مانیفێست ده‌که‌ن. ئه‌مانه ئه‌و ده‌نگه
ڕه‌خنه‌گرانه‌ن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات وناته‌واویه‌کان
ونه‌خۆشیه‌کانی نا‌و کۆمه‌ڵگاوه، که‌ڕازی نین بێده‌نگبن
له‌ئاست ئه‌و نه‌هامه‌تی وکاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر جه‌سته‌ی
کۆمه‌ڵگادا دێت، چونکه ئه‌م حاڵه‌تانه دواجار ده‌بنه
زه‌لیلکردنی ڕۆحی مرۆڤه‌کان وده‌سته‌مۆکردنیان وکردنیان به‌و
مرۆڤانه‌ی که‌هه‌موویان لێکده‌چن وجیاوازی به‌رهه‌مناهێنن.
ئه‌م ده‌نگانه پێش هه‌موو شتێک پێویستیان به‌وه هه‌یه
که‌بوونی خۆیان بسه‌لمێنن وبوارێک بهێننه کایه‌وه که‌تیایدا
له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانیاندا سه‌رگه‌رمی گفتوگۆ‌و دایه‌لۆگ
وئارگیومێنتکردن بن. که‌واته ئه‌مانه ئه‌و مرۆڤانه‌ن
که‌خوازیارو ئاره‌زووی خود سه‌لماندنیان هه‌یه وه‌ک مرۆڤ‌و وه‌ک
تاکه‌که‌س (individual).
بێگومان
ئه‌مه ئاره‌زووی هه‌موو تاکه‌که‌سێکه که‌خود هۆشیاره‌و
هه‌ڵگری به‌ها ئه‌خلاقیه‌کانی هاوڵاتیه‌کی ئازاده که‌بوونی
به‌پێی سیستمێک له ماف ده‌پارێزرێت. تاکه‌که‌س یان
هاوڵاتیه‌کی هۆشیار به مافه‌کانی خۆی، بێگومان ئه‌گه‌ر
هاوڵاتیبوون به‌و مانایه باسبکه‌ین که له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک ماف
وبه‌های لیبراڵی گرنگ داده‌مه‌زرێت، ئه‌وا ئه‌و که‌سه‌یه که
هه‌میشه له‌هه‌وڵی ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌و دامه‌زراوانه‌دا‌یه
که‌له‌ڕێگه‌یانه‌وه مافه‌کانی ده‌بێته به‌شێکی
لێکجیانه‌بۆوه له ستره‌کچه‌ری کۆمه‌ڵگا و دواجار به‌شێک
له‌کولتوری سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی. به‌دامه‌زراوه‌ییکردنی ئه‌م
مافه‌نه‌ش ئه‌و توانا‌و زانینه‌ی پێده‌به‌خشێ که‌هه‌رگیز
ڕازینه‌بێت به‌وه‌ی هێزی خۆبه‌یانکردن وده‌ربڕین وده‌رکه‌وتنی
لێبستاندرێته‌وه. واته ئا‌زادی خود ده‌ربڕین یه‌کێکه
له‌پێکهێنه‌ره‌کانی که‌سێتی تاکه‌که‌س و، به‌بێ بوونی ئه‌م
ئازادیه هاوڵاتی ده‌بێته که‌سێک که‌له‌مافه‌کانی خۆی
داده‌ماڵرێ وله‌و به‌ها ئه‌خلاقیانه‌ش ڕووتده‌بێته‌وه که‌به
هۆیانه‌وه ژیان وبوو‌نی وه‌ک هاوڵاتی مانایه‌کی هه‌یه. خود
ده‌ربڕین یان نیشاندان (self-revealing)
به‌بارێکدا خۆی له‌و کرده‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌دا ده‌بینێته‌وه
که‌کۆمه‌ڵێک دێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان وخۆیان نیشان ده‌ده‌ن
له‌سه‌ر بنه‌مای کۆمه‌ڵێک داواکاری. هه‌روه‌ها به‌بارێکی
دیکه‌دا خۆی له‌و کرده‌یه‌دا ده‌بینێته‌وه که‌که‌سه‌کان
هه‌میشه له‌هه‌وڵی سه‌لماندنی بوونی خۆیاندان. واته هه‌موو
مرۆڤێک له‌رێگه‌ی کرده‌و نواندنه‌وه توانای گه‌یاندنی ئه‌و
په‌یامه‌ی ده‌بێت که‌دواجار په‌یامی بوونیه‌تی. بۆ ئه‌مه‌ش
ئه‌گه‌ر وا سه‌یری خود ده‌ربڕین بکه‌ین ته‌نها وه‌ک کرده‌ی
ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌شوێنێکدا، ئه‌وا ئه‌م کرده‌یه
توانای به‌رده‌وامی وبه‌رجه‌سته‌بوون وژیانی نابێت.
به‌شێوه‌یه‌کی دیکه، ئه‌م کردانه ده‌بێت کۆمه‌ڵێک پرسیار‌و
گرفت بهێننه کایه‌وه که مه‌رج نیه ئاکامی ئه‌م کردانه
بریتیبێت له دۆزینه‌وه‌و هه‌وڵێکی به‌رده‌وام به دووی وه‌ڵام
وچاره‌سه‌ره‌کاندا. به‌ڵکو ده‌بێت مه‌به‌ست دروستکردنی، یان
دروستتر بڵێین، خه‌مڵاندنی ئه‌و بواره گشتیه (public
realm)
بێت که تاکه‌که‌س یان هاوڵاتیه‌کان له‌ده‌وری یه‌ک
کۆده‌کاته‌وه.
بێگومان
لێره‌دا مه‌به‌ستمان له‌کۆبوونه‌وه‌ی هه‌مووان نیه له‌سه‌ر
خوانێک که‌یه‌ک ڕاو یه‌ک تێڕوانین به‌رهه‌مده‌هێنێ، چونکه
ئه‌مه پتر ده‌بێته حیزب یان ڕێکخراوێکی سیاسی نه‌ک بواری
گشتی، به‌ڵکو بوارێک یان کایه‌یه‌ک بۆ خۆده‌ربڕین وخۆنیشاندانی
هاوڵاتیه‌کان که‌ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ‌و ئاخافتن
ومونازه‌ره کردنه‌وه ئه‌نجامده‌درێت. که‌واته لێره‌دا ئێمه
باس له لێکچوونی کۆمه‌ڵگه‌لێک ناکه‌ین که هه‌ڵده‌ستن
به‌ئه‌نجامدانی کرده‌یه‌ک، به‌ڵکو کاتێک باس له‌و په‌یوه‌ندیه
گرێدراوه‌ی نێوان کرده‌و گفتوگۆکردن ده‌که‌ین، به‌ته‌واوی باس
له جیاوازی وفره‌گه‌ریی ئینسانه‌کان ده‌که‌ین که‌هه‌ر یه‌کێک
توانایه‌کی مه‌زن وبێشوماری هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی کرده
سیاسیه‌کان که‌جیاوازه له‌یه‌کێکی دیکه. به‌م پێیه
گفتوگۆکردن وئاخافتن نیشاندانی ئه‌و فره‌یی وجیاوازیه‌یه
که‌کۆمه‌ڵێک پێکه‌وه کۆده‌کاته‌وه بۆ ئارگیومێنتکردن و،
له‌هه‌مانکاتدا بۆ به‌شداریکردنی سیاسی که‌له ڕێگه‌یانه‌وه
هاوڵاتیه‌کان خۆیان ده‌رده‌بڕن وبوو‌نی خۆیان ده‌سه‌لمێنن. کرده
لێره‌دا ته‌نها به‌مانای کرده‌ی سیاسی دێت، نه‌ک ئه‌و
کرده‌یه‌ی که‌که‌سێک "به‌نیازه" پێیهه‌ڵستێت وه‌ک چوونی
له‌شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی دیکه که‌ئه‌مه‌یان پتر په‌یوه‌ندی
به‌ورده‌کاریه‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی کردار‌و فه‌لسه‌فه‌ی عه‌قڵه‌وه
هه‌یه، نه‌ک فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی. هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وه
ڕوونبکه‌ینه‌وه که کرده‌ی سیاسی به‌مانای تێکه‌ڵاوبوون
له‌ناو ئایدیۆلۆجیایه‌کی کوێرانه‌ی حیزبی‌دا نایه‌ت و، ئه‌وه‌ی
ئه‌ندامانی حیزبه‌کان له کوردستاندا ده‌یکه‌ن بریتییه
له‌ده‌وامکردن وه‌ک فه‌رمانبه‌ر له‌باره‌گاکانیانداو، ونبوونی
عه‌قڵی پرسیارکردن وگفتوگۆکردن له‌سه‌ر کێشه‌کان. چونکه
به‌شێکی گه‌وره‌ی کرده‌ی سیاسی په‌یوه‌ندی به چه‌مکی
ئازادیه‌وه هه‌یه، واته تاکه‌که‌س له ئه‌نجامی زانینی بۆ
ئا‌زادی وتێگه‌یشتنی له‌مانای ئا‌زادی ده‌توانێت بڕوانێته
کرده‌ی سیاسی و، به‌شداریکردنی به‌شێکه له‌به‌دیهێنانی
ئازادیه تاکه‌که‌سی وگشتیه‌کانی. ئه‌مه بۆخۆی باسێکی
دیکه‌یه‌و دواییتر دێینه‌وه سه‌ری وبه وردتر لێیده‌دوێین.
که‌واته خۆده‌ربڕین وخۆنیشاندان جارێکی دیکه باس له‌و
کرده‌یه ده‌کات که له‌ناویدا که‌سه‌کان به‌خۆیان
وجیاوازیه‌کانیانه‌وه تیایدا ئاماده‌ن. ئاماده‌ییه‌ک که باس
له‌فره‌گه‌ریی (plurality)
ده‌کات له په‌یوه‌ندیدا به کرده‌ی سیاسیه‌وه. ئه‌م فره‌ییه
گوزارشته له‌چه‌ندین ده‌نگی جۆراوجۆر‌و جیهانبینی جیاواز که
ڕێکخراوێک یان ستره‌کچه‌رێکی حیزبی کۆیانناکاته‌وه، به‌ڵکو
بوارێک یان کایه‌یه‌کی گشتی کۆیانده‌کاته‌وه که خاڵی هاوبه‌ش
بریتیده‌بێت له‌گفتوگۆکردن وئا‌رگیومێنت سازدان. لێره‌وه
تاکه‌سه‌کان یان هاوڵاتیان یان هاوشاریان خاوه‌نی شوناسی خۆیان
ده‌بن، که ئه‌مه ش بۆ خۆی باس له گرفته‌کانی شوناس ده‌کات
له ژینگه‌یه‌کدا که هاوڵاتیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی شوناسی
خۆیان ده‌بێت وه‌ک هاوڵاتی ئازادویه‌کسان بناسرێن. واته
له‌ئه‌نجامی به‌شداربوون وخود ده‌ربڕین له‌ناو کرده‌ی سیاسی‌دا،
تاکه‌که‌س هه‌ڵگری جۆرێک له شوناس ده‌بێت که پێیده‌ڵێت
"ئه‌و" کێیه‌و چۆن له‌ناو جه‌ماوه‌رێکی به‌رفراواندا نه‌ک هه‌ر
شوناسی "خۆی" له‌ده‌ستنه‌دات، به‌ڵکو به‌شێوه‌یه‌کی
کاریگه‌رانه‌ش ئاماده‌یه له‌ناو بواری گشتیدا و‌توانای
گفتوگۆکردنی ده‌بێت. ئه‌م شوناسه بێگومان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک
به‌هاو کۆڵه‌که‌ی گرنگی وه‌ک به‌هاکانی ئا‌زادی ویه‌کسانی
وبه‌ها مۆراڵیه‌کان وئه‌و مافانه به‌نده که تاکه‌که‌س له
ڕێگه‌یانه‌وه توانای به‌رده‌وامبوونی هه‌یه وه‌ک هاوڵاتیه‌ک
به مانا جه‌وهه‌ریه‌که‌ی چه‌مکی هاوڵاتیبوون. که‌واته کرده‌ی
خود ده‌ربڕین وخۆپیشاندان به ته‌نها بریتی نیه له ڕژانه
سه‌ر شه‌قامه‌کان، به‌ڵکو له‌هه‌مانکاتدا بریتیه له
دروستکردنی ئه‌و بواره‌ی که هاوڵاتیان کۆده‌کاته‌وه له‌سه‌ر
خوانی گفتوگۆکردن وئاخافتن که پشت به‌که‌ره‌سته‌و توانا
عه‌قڵانیه‌کانی هاوڵاتیان خۆیان ده‌به‌ستێت بۆ گه‌یشتن به
حوکمدان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌و کێشه گرنگه‌کانیان. لێره‌وه ئه‌م
کرده‌یه هه‌ڵگری هه‌ردوو خه‌سڵه‌تی زمانی گفتوگۆکردن و،
له‌هه‌مانکاتدا به‌دیهێنانی شوناسی تاکه‌که‌سه‌کانه. بۆ
ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م بڕگه‌یه پێویستیمان به
خستنه‌ڕووی ئه‌م دوو خاڵه‌ی خواره‌وه هه‌یه:
یه‌که‌م، کرده‌ی سیاسی ئه‌و چالاکیه‌یه که هاوڵاتیان له
ئه‌نجامدانیدا توانای هێنانه‌کایه‌ی شته
چاوه‌ڕواننه‌کراوه‌کانیان هه‌یه‌و، ئه‌وه‌ی گرنگه خودی
کرده‌که‌یه. واته له‌هه‌ندێک حاڵه‌تدا مه‌رج نیه کرده‌که
به ئامانج یان ئاکام بگات، به‌ڵکو ده‌شێت ئه‌و ئه‌جێندایه‌ی
که کرده‌یه‌کی سیاسی هه‌ڵگرێتی توانای به‌دیهێنانی نه‌بێت،
به‌ڵام به‌شداری هاوڵاتیان وکه‌سه‌کان له خودی کرده‌که‌دا
ئاماژه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی جۆرێک له‌شوناسی خۆیان.
به‌شێوه‌یه‌کی دی، ئه‌وه‌ی گرنگه خودی کرده‌که‌و هێزی
به‌شداریکردنه‌که‌یه، نه‌ک قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
ئامانجه‌کانی چین وتا چه‌ند ئه‌م ئامانجانه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
به‌شداریکردنی هاوڵاتیان له‌ناو بواری گشتیدا، که دواجار
ڕه‌نگه ئه‌نجامی گرنگی وه‌ک گۆڕینی ڕه‌وتی ڕووداوه‌کانی
لێبکه‌وێته‌وه، بۆ خۆی گرنگی خۆیانیان هه‌یه. له‌مه‌ش
مه‌به‌ستمان له شوناسی هاوڵاتیه که خۆی له‌به‌شداریکردنی
کاریگه‌رانه‌و خود به‌دیهێنان (self-achievement)
دا ده‌بینێته‌وه. گه‌وره‌یی کرده سیاسیه‌کان له‌وه‌دایه که
به‌رده‌وامبوون دروستبکه‌ن و، ئه‌گه‌ر ئامانجێکی دیاریان
هه‌بێت ئه‌وا بریتیه له خودی به‌شداریکردن، نه‌ک به‌دیهێنانی
ده‌ستکه‌وتێکی کورتخایه‌ن. واته به‌شداریکردنی هاوڵاتیان له
پرۆسه‌ی سیاسی حوکمدا وه‌ک به‌شێکی گرنگ له‌به‌ڕێوه‌بردنی
په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ت وکۆمه‌ڵگادا، یه‌کێکه له
مه‌به‌سته سه‌ره‌کیه‌کانی کرده‌ی سیاسی. به‌مجۆره خۆپیشاندان
سه‌لماندن ودانپیانانه به شوناسی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی
چالاکانه له‌ناو بواری گشتیدا به‌شداری ده‌که‌ن وخوازیاری
گه‌یاندنی جیهانبینیه‌کانیان هه‌یه بۆ ئه‌وانی دیکه‌و،
هه‌روه‌ها وتووێژ له‌سه‌ر مه‌سه‌له سه‌ره‌کیه‌کانی
هاوڵاتیه‌کی مۆراڵ ده‌که‌ن. بێگومان له پرۆسه‌ی گه‌یاندندا،
که‌ئه‌مه‌ش به‌مانای دایه‌لۆگ وئارگیومێنتکردن دێت، له ڕێگه‌ی
هۆیه‌کانی گه‌یاندنه‌وه خه‌مه‌کانی هاوڵاتی وکۆمه‌ڵگا
ده‌که‌نه به‌شێک له‌خه‌می حکومه‌ت و، ده‌سه‌لات ناچار ده‌که‌ن
که له‌م بواره‌دا بکه‌وێته گفتوگۆ‌و دایه‌لۆگکردنه‌وه
له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا.
دووه‌م،
بێگومان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ خۆی کرده‌یه‌کی سیاسی خود
ده‌ربڕینه که وه‌ک پێویستیه‌ک دێته کایه‌وه. واته
هه‌ندێکجار ڕووداوه‌کان واده‌خوازن که بڕژێینه سه‌ر
شه‌قامه‌کان وله‌وێوه توڕه‌یه‌کانمان نیشانبده‌ین وته‌عبیر
له‌خۆمان بکه‌ین وفشار دروستبکه‌ین، هه‌روه‌ک له
خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌مدواییانه‌ی کوردستان و، ته‌نانه‌ت
ئه‌وه‌شی له هه‌ڵه‌بجه‌دا ڕوویدا، ده‌رکه‌وت. ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی
ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له دنیادا ڕووده‌ده‌ن بڕێکی زۆری
په‌یوه‌ندی به‌و توڕه‌یی وناڕه‌زایه‌تیه‌وه هه‌بێت که
ئاراسته‌ی سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌ت ده‌کرێت، ئه‌وا بڕێکی
گه‌وره‌ش په‌یوه‌ندی به‌و به‌شه له کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه که
ده‌سه‌ڵات پشتگوێی خستووه و له‌م نێوه‌دا به په‌راوێز
کراوه‌و، له به‌شداریکردن له بواری گشتیدا بێبه‌ریکردووه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ئێمه، هه‌روه‌ک پێشتر
ئاماژه‌مان پێدا، تووڕه‌ییه‌ک بوون به‌رامبه‌ر به نه‌بوونی
خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیانێکی مرۆڤانه له
کوردستاندا، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌وه بزانین که تا ئه‌ندازه‌یه‌کی
گه‌وره تووڕه‌یی وناڕه‌زایه‌تیش بوو به‌رامبه‌ر به نه‌بوونی
"ڕێز" بۆ کۆمه‌ڵگاو، ئه‌و بێ حورمه‌تیه گه‌وره‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
کوردی به رامبه‌ر به ئینسانه‌کان ده‌یکات.
واته
حکومه‌ت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی له به‌شێکی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵگا
زه‌وتکردووه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که ده‌شێت له میانه‌ی
پێکه‌وه‌بوونیان وگفتوگۆکردنیان له بواری گشتیدا دروستیبکه‌ن
و، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و قورساییانه‌ی لێستاندوون که ده‌شێت
له سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی حکومه‌ت وسیستمی سیاسی
دروستیبکه‌ن. کاتێک باس له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م مرۆڤانه له
بواری گشتیدا ده‌که‌ین، ئه‌مه ئاماژه نیه بۆ هیچ جۆرێک له
جۆره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هۆیه‌کانی
سه‌رکوتکردن یان توندوتیژی. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕای ماکس ڤیبه‌ر
له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئایدیایانه‌دا نایه‌ته‌وه
که ئێمه لێره‌دا باسیان لێوه‌ده‌که‌ین به‌ڵام پێویسته به
وریاییه‌وه به‌کاربهێنرێت، چونکه ئه‌و پێیوایه که حکومه‌ت
پێویسته به‌کارهێنانێکی دروست وشه‌رعیانه‌ی ده‌سه‌ڵات
وتوندوتیژی هه‌بێت. ئه‌و مانایه‌ی که ئێمه لێره‌دا به
چه‌مکی ده‌سه‌ڵاتی ده‌به‌خشین، که پێمانوایه پێچه‌وانه‌ی
تێگه‌یشتنه‌که‌ی ڤیبه‌ره، ڕۆڵێکی کاریگه‌ر ده‌بینێ له
ڕێکخستنی ده‌سه‌ڵاته‌کان وبه‌رگرتن له خراپ به‌کارهێنانی
ده‌سه‌ڵات، ئه‌و مانایه‌یه که ئا‌رێنت به‌م چه‌مکه‌ی
ده‌به‌خشێت. به ڕای ئا‌رێنت هاوڵاتیه‌کان کاتێک به‌شێوه‌یه‌کی
هه‌ماهه‌نگی له‌ناو بواری گشتیدا کرده‌یه‌کی سیاسی
ئه‌نجامده‌ده‌ن، ئه‌مه خودی ده‌سه‌ڵات پێکده‌هێنێ. واته
توندوتیژی ده‌سه‌ڵات دروستناکات و، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات
دروستده‌کات ڕێککه‌وتنی مرۆڤه‌کانه که به‌شداری له‌و کرده
سیاسیانه‌دا ده‌که‌ن که هامڕای زمانی گفتوگۆکردنه. به
شێوه‌یه‌کی دی، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای توندوتیژی
وسه‌رکوتکردن وسته‌مکاری بنیاتده‌نرێت توانای به‌رده‌وامبوونی
نابێت، چونکه ئه‌و ڕه‌گه‌زه گرنگانه‌ی سیستمێکی ته‌ندروست
ونده‌کات که ده‌بێت هه‌یانبێت که ئه‌وانیش نه‌هێشتنی
دوژمنایه‌تیه له‌نێوان حکومه‌ت وکۆمه‌ڵگادا ودروستکردنی
دایه‌لۆگ وپه‌یوه‌ندیه له‌نێوانیاندا، باسکردن له‌م خاڵه بۆ
دوایی هه‌ڵده‌گرین.
لێره‌وه ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی کوردستان توڕه‌بوونی ئه‌و
گه‌نجانه‌یه که‌هه‌ست به بوون وقورسایی خۆیان له‌سه‌ر
به‌ڕێوه‌بردنی وڵات وسیستمی سیاسی ناکه‌ن، توڕه‌ییه‌که
به‌رامبه‌ر به نه‌بوونی ئاستێکی سه‌نگینی ژیان ونه‌بوونی ڕێز،
هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر به‌و نائومێدیه‌ی که هه‌موو
ده‌رفه‌ته‌کان له‌سه‌ریان داخراون که ساڵانێکی درێژه ئه‌م
حکومه‌ته به گوتاری پڕ له پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر
به‌ڵێنیان ده‌داتێ. جارێکی تر بێهوده‌یی هه‌موو ئه‌و
گه‌نجانه‌یه که چیتر ژیانێکی جوان نابیننه‌وه وته‌نها
له‌به‌رده‌م یه‌ک جۆر له شێوازی ژیاندان، بۆیه ته‌نها ڕێگا
چاره‌یه‌ک که هه‌ڵیده‌بژێرن به‌جێهێشتنی وڵاته. ئه‌و شه‌پۆلی
ڕه‌وو کۆچه‌ی که دیسان له کوردستانه‌وه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی
خۆی ده‌ستیپێکردووه، ته‌واو ئه‌و حاڵه‌ته‌یه که چیتر هیچ
بوونێک وده‌رفه‌تێک بۆ خۆنیشاندان وخۆده‌ربڕین نه‌ماوه‌و
لوتکه‌ی توڕه‌یی ئه‌و مرۆڤانه‌یه دژ به‌و جۆره له ژیان له
کوردستاندا که‌که‌سه‌کان توانای به‌خشینی هیچ مانایه‌کیان به
ژیان نه‌ماوه. واته کاتێک شێوازێک له ژیان له ماناکان
وبه‌رده‌وامیه‌کانی خۆی خاڵیده‌بێته‌وه، ئیتر ئه‌و شێوازه
پێویستی به گۆڕین هه‌یه. خۆنیشاندان وخود ده‌ربڕینی
تاکه‌که‌سه‌کان وهاوڵاتیه‌کان وڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان
به‌شێکه له‌و هه‌وڵه‌ی ده‌درێت بۆ هێنانه‌کایه‌ی گۆڕان،
به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی حکومه‌ت له کوردستاندا خۆی له‌سه‌ر
بنه‌مای به‌کارهێنانی توندوتیژی دامه‌زراندووه نه‌ک گفوگۆکردن
ودایه‌لۆگ وڕێککه‌وتن، بۆیه ده‌بینین ئه‌م خۆنیشاندانانه به
شێوه‌یه‌کی سه‌رکوتکارانه وه‌ڵامده‌درێنه‌وه. له ڕاستیدا
ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی که ده‌با ئه‌رکیان پاراستنی گیانی
هاوڵاتیان بێت، که‌چی ده‌بینین ئه‌مانه ده‌بنه به‌شێک له
ماشێنی توندوتیژی حکومه‌ت وسه‌رکوتکردنی هاوڵاتیان به
گرتنه‌به‌ری شێوازه‌کانی ترساندن وتۆقاندنی خه‌ڵک به چوونه
سه‌ر ماڵان وهه‌ڵسوکه‌وتی هه‌ڕه‌شه ئامێزانه‌یان.
دیاره
ئه‌مه هۆکارێکی گه‌وره بوو بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی هێزو ئاستی
خۆپیشاندانه‌کان، که ئه‌مه‌ش وایکرد له شارێکی وه‌ک
سلێمانیدا ژماره‌یه‌کی که‌م بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان. به‌ڵام
ده‌بێت ئه‌وه بزانین که به‌ته‌نها ئه‌و ژماره‌یه نین که
توڕه‌ن له‌و بێڕێزی وبێ حورمه‌تیه‌ی حکومه‌ت ڕۆژانه
به‌رامبه‌ریان ده‌یکات، به‌ڵکو به‌شێکی زۆری ئه‌و کۆمه‌ڵگایه
توڕه‌ن به‌رامبه‌ر به‌و حکومه‌ته‌ی له کوردستاندا هه‌یه‌و
ئه‌و شێوازی حوکمکردنه‌ی یه‌کێتی وپارتی که ئاماده‌یه به
فیشه‌ک وه‌ڵامی ئه‌و هه‌وڵانه بداته‌وه که خوازیاری
ئه‌وه‌بوون چیتر له په‌راوێزدا نه‌ژین وهه‌وڵێک بێت بۆ
دامه‌زراندنی سیستمێک که پشت به‌بنه‌ماکانی ڕێککه‌وتن
وبه‌شداریکردن ببه‌ستێت.
لێره‌وه خۆپیشاندان به ته‌نها بریتی نه‌بوو له ناڕه‌زایه‌تی
ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌کان، به‌ڵکو
ئه‌مه وریاکردنه‌وه‌ی حکومه‌ت بوو له‌و بێڕێزیه گه‌وره‌یه‌ی
ده‌رهه‌ق به مرۆڤه‌کان له کوردستاندا ده‌کرێت. واته مرۆڤ
له کۆمه‌ڵگایه‌کدا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به بوونی خۆی بکات،
ده‌بێت وه‌ک هاوڵاتیه‌ک وئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵگا گوێی لێبگیرێت،
که ئه‌ویش به‌وه ده‌بێت که توانای به‌شداریکردنی سیاسی
هه‌بێت. به‌شداریکردنی سیاسی به مانای بوون به ئه‌ندام
وگوێڕایه‌ڵی حیزبی نایه‌ت، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی لێره‌دا
مه‌به‌ستمانه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌م تێگه‌یشتنه‌یه. به
شێوه‌یه‌کی دیکه، ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یخه‌ینه ڕوو ئه‌و
تێگه‌یشتنه‌یه بۆ به‌شداری سیاسی که هه‌وڵدانه بۆ
هێنانه‌کایه‌ی چه‌مکێکی نوێ بۆ سیاسه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و
چه‌مکه ته‌قلیدیانه‌ی سیاسه‌ت ده‌خاته نا‌و خانه‌ی کاری حیزبی
وهه‌بوونی ئایدیۆلۆجیاو گرتنی ده‌سه‌ڵات وجڵه‌وکردنی کۆمه‌ڵگاو
کۆمیونیتی سیاسی. بێگومان کاتێک باس له‌م چه‌مکه ته‌قلیدییه
بۆ سیاسه‌ت ده‌که‌م ئه‌مه به هیچ جۆرێک په‌یوه‌ندی به
چه‌مکێکی مێژوویی وفیکریه‌وه نیه که بتوانین له فیکری
فه‌لسه‌فی وتیۆره‌ی سیاسی‌دا بیدۆزینه‌وه، چونکه باسکردن له
چه‌مکێکی فه‌لسه‌فی بۆ سیاسه‌ت له ڕاستیدا با‌سکردنه له
دامه‌زراندنی کۆمیونیتیه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یمان و
ڕێککه‌وتنه‌کان ودواجار ڕێکخستنی شێوه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌یه
له‌سه‌ر بنه‌ماکانی دادپه‌روه‌ری. به‌ڵکو مه‌به‌ستم ڕاسته‌وخۆ
له‌و وێناکردن وتێگه‌یشتنه‌یه که له کۆمه‌ڵگای کوردستان
وئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا، که پتر سیمای سته‌مکاری ودیکتاتۆری
تیاده‌بینرێت، هه‌یه‌و، ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ش گرێدانی سیاسه‌ته
به حیزبایه‌تی وئه‌و "سیاسیانه‌ی" که درۆ‌و گه‌نده‌ڵی
پیشه‌یانه. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه به نائومێدی وبێهوده‌یی
مرۆڤه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌نه به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ت
ودواجار شێواندنی هه‌ر جۆره تێگه‌یشتنێکی دروست بۆ ئه‌م
بواره که ده‌با بوارێک بوایه بۆ به‌شداری هاوڵاتیان له
ژیانی سیاسیداو ڕێکخستنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوانیان.
ئه‌گه‌ر
ئامانج له به‌شداری سیاسی ئه‌وه بێت که حکومه‌ت به‌ته‌نها
حوکم نه‌کات به‌دوور له کۆمه‌ڵگاو دوور له هه‌موو سانسۆر‌و
فشارێک، ئه‌وا ده‌کرێت خۆپیشاندان وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌ک
وئامێرێک به‌شێک بێت له‌و فشاره‌ی کۆمه‌ڵگه‌لێک له‌ڕێگه‌ی ئه‌م
خۆپیشاندان وکرده سیاسیانه‌وه هه‌وڵی ده‌سته‌به‌رکردنی
به‌شداریه‌کی به‌رفراوانی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگا ده‌دات. که‌واته
بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتی به‌شێک بێت له پرۆسه‌ی سیاسی حوکمکردن،
ده‌بێت هه‌موو ئه‌و شێوازانه بگۆڕدرێت که ئه‌مڕۆ حکومه‌تی
پێوه‌ده‌چێت به‌ڕێوه و، ئه‌و بواره گشتیه بهێنرێته کایه‌وه
که‌له ناویدا تاکه‌که‌س توانای ده‌ربڕین ونیشاندانی خۆیان
هه‌بێت. هه‌ر له‌م بواره‌دا ده‌شێت گفتوگۆکردن وئاخافتن
وئارگیومێنتکردن سازبدرێت له‌سه‌ر هه‌ر کێشه‌یه‌کی سیاسی
وکۆمه‌ڵایه‌تی که ده‌کرێت هه‌مووان بۆ نا‌و ئه‌م دیبه‌یته
ڕابکێشرێن. بێگومان ئه‌مه‌ش بۆ خۆی ئه‌و گرنگیه‌ی ده‌بێت که
حکومه‌ت توانای پشتگوێخستنی به‌رده‌وامی ئه‌م ده‌نگانه‌ی
نابێت. لێره‌وه ده‌کرێت سوود له میدیاکان وه‌ربگیرێت که
دیاره به‌شێکی زۆریان موڵکی حیزبه‌کانن، به‌ڵام پێویسته
ئه‌وانیش ڕابکێشرێنه نا‌و ئه‌م گفتوگۆیه‌وه. بێگومان ڕۆڵێکی
گه‌وره‌تر ئه‌و میدیایانه ده‌یبینن که سه‌ر به حیزبه‌کان
نین، که ئه‌مانه‌ش به‌شێکی که‌من له‌مڕۆی کوردستانداو،
له‌ڕێگه‌ی ئه‌مانه‌وه ئه‌م گفتوگۆیانه سازبکرێن.
ئه‌مانه بۆ خۆیان هه‌وڵێک ده‌بن بۆ دامه‌زراندنی شێوازێک له
حوکمکردن که له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێککه‌وتنی به‌شێکی گه‌وره‌ی
کۆمه‌ڵگاو به‌شداریکردنی هاوڵاتیان دێته کایه‌وه، نه‌ک
له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌یمه‌نه‌ی حکومه‌ت وه‌ک ئامێرێکی سه‌رکوتکار
به‌سه‌ر سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگاداو به‌کارهێنانی توندوتیژی بۆ
ڕێکخستنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگا. لێره‌دا
باسکردن له ڕێککه‌وتن مه‌به‌ست له‌وه نیه که هه‌مووان
له‌سه‌ر یه‌ک ڕاو جیهانبینی ڕێککه‌ون، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی هه‌یه
فره‌گه‌ریی وجیاوازیه‌کانه، به‌ڵام ده‌شێت کۆمه‌ڵگاش بۆ
به‌رده‌وامی خۆی کۆمه‌ڵێک ڕێککه‌وتن بهێنێته کایه‌وه که
نه‌بێته هۆی له‌ناوبردنی فره‌گه‌ریی ودامه‌زراندنی یه‌ک تاکه
پره‌نسیپ یان بنه‌ما. که‌واته ده‌کرێت به‌م شێوه‌یه له
ڕێککه‌وتن تێبگه‌ین که له ڕێگه‌ی نیشاندان وده‌ربڕینی
خۆمانه‌وه به‌شداری له گفتوگۆ‌و دایه‌لۆگێکی به‌رفراواندا
بکه‌ین که ئه‌مه خودی کرده‌ی سیاسیه‌و، ده‌کرێت ڕێککه‌وتن
ده‌رئه‌نجامی ئه‌م کرده‌یه بێت که ڕێگه به دروستبوونی
وێکچوون ویه‌کشێوه‌یی (conformity)
نادات. واته هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست ده‌بێت خۆی له‌سه‌ر
بنه‌مای ڕێککه‌وتنی نێوان ئه‌ندامه‌کانی پێکبهێنێت و
له‌هه‌مانکاتدا له نێوان ده‌وڵه‌ت وکۆمه‌ڵگادا، که ئه‌مه‌ش
پێویستی به دانانی ئه‌و بنه‌مایانه هه‌یه که هه‌مووان
له‌سه‌ری ڕازیده‌بن و شتێک نابێت به ناوی توندوتیژیه‌وه بۆ
سه‌پاندنی ئه‌م بنه‌مایانه. که‌واته ڕێککه‌وتن به ته‌واوی
دژ به هه‌موو جۆره‌کانی پیاده‌کردنی ده‌سه‌ڵاتێکی
سه‌رکوتکارانه‌یه.
٢.
ده‌رباره‌ی نادادپه‌روه‌ریه‌کی گه‌وره‌تر
"ئه‌گه‌ر به‌وردی پرسیار بکه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که چی
گه‌وره‌ترین چاکه‌ی هه‌مووان پێکده‌هێنێت، که پێویسته
ئامانجی هه‌موو سیستمێکی یاسادانانیش بێت، ئه‌وا ده‌بینین
ئه‌مه له دوو شتی سه‌ره‌کیدا کورتده‌بێته‌وه: ئا‌زادی
ویه‌کسانی". ڕۆسۆ
یه‌کێک
له‌و فاکته‌ره گرنگانه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی کوردستانی
دروستکردو دروستده‌کات بریتیه له هه‌ستکردن به‌و
نادادپه‌روه‌ریه‌ی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگای گرتۆته‌وه به‌رامبه‌ر
به‌و هه‌موو بێ یاسایی وگه‌نده‌ڵیه‌ی ڕۆژ به ڕۆژ له جه‌سته‌ی
حکومه‌ت ده‌خوات. خۆپیشاندانه‌کان بۆ خۆیان ئاماژه‌ن به بوونی
نادادپه‌روه‌ریه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی سیاسی
وکۆمه‌ڵایه‌تی. ته‌قه‌کردن له خۆپیشانده‌ران وشێوازی
سه‌رکوتکارانه‌ی داموده‌زگاکانی حکومه‌ت به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان
بۆ خۆیان باس له‌و درۆیانه ده‌که‌ن که به ناوی ئا‌زادی
ودیموکراسیه‌وه ده‌کرێن. ده‌بێت ئا‌زادی چیبێت که
کۆمه‌ڵگه‌لێک توانای ده‌ربڕینی خۆیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان
نه‌بێت و، به‌و شێوه وه‌حشیگه‌ریه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریدا بکرێت؟ ئه‌مانه باس له
داڕزانی سیستمێکی حوکمکردن ده‌که‌ن که کۆمه‌ڵگایا‌ن
لێوانلێوکردووه له نادادپه‌وه‌ری. بنه‌ماکانی هه‌ر
کۆمه‌ڵگایه‌ک که‌بانگه‌شه‌ی دیموکراسی بکات یان خوازیاری
دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراسی بێت، ده‌بێت له‌سه‌ر
پایه‌کانی دادپه‌روه‌ری سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی دامه‌زرابێت که
ئه‌مه‌ش بۆ خۆی کۆمه‌ڵێک به‌های گرنگ له‌خۆی ده‌گرێت که
مه‌رجی به‌رده‌وامی وته‌ندروستی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک یان
کۆمیونیتیه‌که، که ئه‌ندامه‌کانی ناوی به‌ته‌نگیه‌وه دێن.
ئه‌و هه‌موو هه‌راو هوریایه‌ی سااڵانێکه هه‌ردوو حیزبی
فه‌رمانڕه‌وا، یه‌کێتی وپارتی، ده‌یکه‌ن وگوێمانیان پڕکردووه
به کۆمه‌ڵێک گوتاری حه‌ماسی کاڵوکرچی بێ‌مانا ده‌رباره‌ی
دیموکراسیه‌تی سیستمی حوکمداریان، جگه له کۆمه‌ڵێک دروشمی
به‌تاڵ هیچی دیکه نین کاتێک ده‌که‌ونه به‌رده‌م ئه‌زمونێکی
وه‌ک ئه‌م خۆپیشاندانانه له‌لایه‌ک و، له‌لایه‌کی دیکه کاتێک
ئه‌م حکومه‌ته به‌ناو دیموکراسیه له‌به‌ر ڕۆشنایی به‌ها
سیاسی ومۆراڵیه‌کاندا ده‌خوێنرێته‌وه.
ئه‌م
به‌هایانه‌ش بریتین له یه‌کسانی وئازادی و سه‌ربه‌ستی (Autonomy)،
که یه‌کێکن له له پێکهاته سیاسی ومۆراڵیه‌کانی هه‌ر
سیستمێکی دادپه‌روه‌رو دیموکرات. له‌هه‌مانکاتدا چه‌مکی
هاوڵاتیبوون به‌بێ ئه‌م به‌هایانه نه‌ک هه‌ر چه‌مکێکی
که‌موکوڕ ده‌بێت، به‌ڵکو هاوڵاتیبوون بۆ خۆی ده‌که‌و‌ێته ژێر
پرسیاره‌وه‌و ئیدی تاکه‌که‌سه‌کان هاوڵاتیبوونی خۆیان
ونده‌که‌ن وده‌کرێنه به‌شێک له‌و جه‌ماوه‌ره‌ی که‌له
ساته‌کاتێکی مێژوویی‌دا سیستمێک یان حیزبێک ده‌یخاته خزمه‌ت
ئایدیۆلۆجیاو دروشمه‌کانیه‌وه. واته ناتوانین باس له
دادپه‌روه‌ری بکه‌ین به‌بێ باسکردن له‌و به‌هایانه‌ی که
نا‌وه‌ڕۆکی سیستمێکی دادپه‌روه‌ر پێکده‌هێنن، که‌له‌م
ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانین نا‌وه‌ڕۆکی سیستمی حوکمڕانی کوردستان
بناسێنین که له کۆمه‌ڵێک قه‌یرانی قوڵدا ده‌ژی.
ڕه‌نگه کارێکی سه‌ختبێت له دنیای ئێمه‌دا باس له‌م
به‌هایانه بکرێت که یه‌کێکن له‌و کۆڵه‌کانه‌ی له مێژوودا
هه‌ندێک سیستمی سیاسی له‌سه‌ر دامه‌زرێنراون، هه‌ر
له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی- شاری گریکه‌وه تا ده‌گاته شۆڕشه
گه‌وره‌کانی مێژوو وه‌ک شۆڕشی ئه‌مریکی وفه‌ره‌نسی. ئه‌مه‌ش
سه‌خته له‌به‌رئه‌وه‌ی کاتێک له‌کوردستاندا باس له دیموکراسی
ده‌کرێت، ته‌نها له کۆمه‌ڵێک موماره‌سه‌دا ده‌بینرێته‌وه وه‌ک
چوون بۆ ده‌نگدان وبوو‌نی بڕێک له ئا‌زادی ڕۆژنامه‌گه‌ری، که
ئه‌مانه‌ش بۆ خۆیان له‌وپه‌ڕی شێواوی وناکامڵیدان. چونکه
باسکردن له دیموکراسی له ڕاستیدا له به‌هاکانی یه‌کسانی
وئازادی ده‌دوێت. لێره‌دا کاتێک باس له یه‌کسانی ده‌که‌ین
هه‌موو بواره‌کانی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری ده‌گرێته‌وه،
واته تۆ نا‌توانیت باس له‌سیستمێکی دادپه‌روه‌رو دیموکرات
بکه‌یت به‌بێ بوونی یه‌کسانیه‌کی سیاسی که هه‌موو که‌سێک وه‌ک
هاوڵاتی مافێکی یه‌کسانی به‌شداریبوونی له پرۆسه‌ی سیاسی
وبڕیارداندا نه‌بێت. به‌م پێیه یه‌کسانی له ئاستی یه‌که‌مدا–
واته له‌سه‌ر ئاستی سیاسی‌دا– یه‌کسانبوونه له‌به‌رده‌م
یاسادا، که‌ئه‌مه‌ش مه‌رجی سه‌ره‌کی بوونی هه‌ر کۆمیونیتیه‌که
(جڤاتێکه) که توانای پێکه‌وه‌ژیان وکارکردنی هه‌بێت.
یه‌کسانبوون له‌به‌رده‌م یاسادا ئه‌و هه‌نگاوه گرنگه‌یه بۆ
پێدانی متمانه‌و بوون به هاوڵاتی و، هه‌روه‌ها بۆ
دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندیه‌کی توندوتۆڵ ولێپرسراوانه‌یه له
نێوان حکومه‌ت وکۆمه‌ڵگادا. ئه‌م یه‌کسانبوونه له‌به‌رده‌م
یاسادا (isonomia)
یه‌کێک بوو له‌و به‌ها گرنگه ژیاریانه‌ی دیموکراسیه‌تی
ئه‌سینای سه‌ده‌ی پێنجی پێش زایینی پێکده‌هێنا، که‌له سایه‌ی
یاسادا هاوڵاتیان مافیان پارێزراو بوو.
به‌ڵام
له ئێستای کوردستاندا یه‌کسانی یه‌کێکه له بێبه‌هاترین
چه‌مک که‌له‌ناو سیستمه سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌دا جێگه‌ی
ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌وێوه دێت که کوردستان ئه‌مڕۆبریتیه
له وڵاتێک که‌له ئاژاوه‌ی بێ یاسایی وبێسه‌ره‌و به‌ره‌یه‌کی
سیاسی‌دا ده‌ژی. چۆن ده‌توانین باس له یه‌کسانی له هه‌موو
بواره‌کانی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری له کوردستاندا
بکه‌ین له کاتێکدا هاوڵاتی، ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌مکه به مانا
ڕاسته‌که‌ی هاوڵاتیبوون له کوردستاندا بوونی هه‌بێت، هیچ
مافێکی پارێزراو نیه‌و جیاوازیه‌کی بێئه‌ندازه له نێوان
مافه‌کانی یه‌کێک ویه‌کێکی دیکه‌دا ده‌بینرێت. واته هیچ
تاکه‌که‌سێک له کوردستاندا کاره‌کانی به شێوه‌یه‌کی یاسایی
وئاسایی به‌ڕێوه ناڕوات ئه‌گه‌ر به‌رپرسێک نه‌ناسێت یان
پاڵپشتێکی حیزبی نه‌بێت یاخود کارێکیان بۆ نه‌کات. ئه‌م
نه‌خۆشیه سه‌ره‌تانیه به جۆرێک به هه‌موو جه‌سته‌ی حکومه‌ت
وکۆمه‌ڵگادا ته‌نیوه‌ته‌وه که هه‌ر له بچوکترین شته‌وه که
په‌یوه‌ندی به کاروباری ڕۆژانه‌ی مرۆڤه‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه
هه‌یه تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بته‌وێت وه‌ک مامۆستایه‌ک
له زانکۆیه‌کی کوردستاندا وانه بڵێیته‌وه، ئه‌وا پێویستیت
به‌و گێژاوی ناسین وپاڵپشتیه هه‌یه.
ئه‌مه
خراپترین بارێکه که کۆمه‌ڵگایه‌ک تووشی دێت له نایه‌کسانی
وبێمافی هاوڵاتیان وناسه‌روه‌ری یاسا، که له بری ئه‌مانه
باڵاده‌ستبوونی حیزب وئه‌و داموده‌زگایانه‌ی ده‌بینرێت که
کاریان سه‌رکوتکردن وناشرینکردنی ده‌نگه جیدی وناڕازیه‌کانه.
یاسا له‌به‌رده‌م پێشێلکردنی مافی هاوڵاتیان وتوندکردنیان له
زیندانێکی وه‌کو زیندانی ئاکرێدا لاڵ وزه‌لیله‌و دادگا له
پله‌ی خواره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدایه. که‌واته یه‌کسانی سیاسی
ده‌بێت ئه‌و مافانه به هاوڵاتی ببه‌خشێت که له سایه‌یدا
توانای به‌شداریکردنی له‌بواری گشتیدا هه‌بێت بۆ سازدانی
گفتوگۆ‌و ئاخافتنی گشتی. هه‌روه‌ها مافی ڕه‌خنه‌گرتنی
له‌ده‌سه‌ڵات هه‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی دووچاری گرتن وکوشتن
وسه‌رکوتکردن بێت. باسکردن له به‌های یه‌کسانی بریتینیه له
باسکردنی ته‌نها ئه‌یدیاڵێکی تیۆری یان یۆتۆپیایه‌ک، به‌ڵکو
ئه‌مڕۆ ده‌یان کتێب ووتاری گرنگ له‌م بواره‌دا
به‌رهه‌مهاتووه‌و ته‌وژمێکی فه‌لسه‌فی به‌ناوی یه‌کسانیخوازی
به‌رهه‌مهێناوه که کاریگه‌ری له‌سه‌ر سیستمه لیبراڵه‌کانی
خۆرئاوا هه‌یه. نه‌بوونی یه‌کسانی له‌پاڵ نه‌بوونی ئا‌زادی له
کوردستاندا داینه‌مۆی هه‌موو ئه‌و ناره‌زایه‌تی
وخۆپیشاندانانه‌یه که‌ڕوویانداوه‌و بۆ له‌مه‌ولاش ڕووده‌ده‌ن.
ته‌نها له‌و کاته‌دا سیستمێکی سیاسی ده‌توانرێت به دیموکراسی
ودادپه‌روه‌ر ناوببرێت وپاساوی بوونی (justification)
هه‌بێت، که دامه‌زراواکانی ئه‌م سیستمه یه‌کسانی بخه‌نه‌وه‌و
خودی یه‌کسانی به‌شێک بێت له کاره‌کته‌ری ئه‌م دامه‌زراوانه.
نایه‌کسانی له‌بواری کۆمه‌ڵایه‌تیدا له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا به
شێوه‌یه‌کی دیار له‌و جیاوازی ونایه‌کسانیه‌دا ده‌بینرێته‌وه
که‌له نێوان ژن وپیاودا هه‌یه. ڕۆژانه ئێمه گوێبیستی
هه‌واڵی کوشتنی ئه‌و ئافره‌تانه ده‌بین که‌له شارولادێکاندا
ئه‌نجامده‌درێن ویاسا‌و داموده‌زگاکانی حکومه‌ت له‌ئاست ئه‌م
کاره‌ساتانه‌دا بێده‌نگن وهیچ ڕۆڵێکیان نیه له به‌رگرتن به‌م
دیارده‌یه. به‌ڵکو له جێگه‌ی یاسا سوڵحه عه‌شایه‌ریه‌کان
کارده‌که‌ن وله‌سه‌ر ده‌ستی لێپرسراوه حیزبی وحکومی
و"سیاسیه‌کانمان" ئه‌م سوڵحانه ده‌کرێن. ئه‌مانه دیارده‌کانی
کۆمه‌ڵگایه‌که که‌نه‌ک هه‌ر به‌ده‌ست نایه‌کسانیه‌وه
ده‌ناڵێنێت، به‌ڵکو په‌یوه‌ندیه‌کانی خێڵ هێشتا له‌هه‌ناویدا
ده‌ژی وکوشتن به جۆرێک له جۆره‌کان حه‌ڵال ده‌کات، که
ده‌توانێت له‌سه‌ر بنه‌مای کولتورێکی خێڵه‌کی ودوور له
چه‌مکه‌کانی ماف ویه‌کسانی وئازادی ته‌فسیری ئه‌و کوشتنانه‌مان
بۆ بکات وپاساویان بۆ بدۆزێته‌وه. هه‌ردوو حیزبی
ده‌سه‌ڵاتداریش بۆ خۆیان کار له‌سه‌ر به‌هێزکردنی ئه‌م
په‌یوه‌ندی وکولتوره ده‌که‌ن و، له ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی
وجه‌نگیانداو تا ئه‌مڕۆش به‌شێوه‌یه‌کی گه‌وره ڕۆڵیان له
زیندووکردنه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئه‌م کولتوری
خێڵه‌دا هه‌یه.
ئه‌و
نایه‌کسانیه ئابووریه‌شی که هه‌یه زاده‌ی نه‌بوونی
سیاسه‌تێکی ئابووری وعه‌قڵێکی سیاسیه که توانای
مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ نرخ وبازاڕدا هه‌بێت. هه‌رچه‌نده ئاستی
ئابووری هه‌ندێک که‌س به‌ره‌و باشتر هه‌نگاوی ناوه، به‌ڵام
جیاوازیه‌کی ئابووری گه‌وره له نێوان ئه‌ندامه‌کانی
کۆمه‌ڵگادا ده‌بینرێت که‌ئه‌مه‌ش به‌شێکی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی بێمانای خانووبه‌ره‌و نرخی بازاڕ که
حکومه‌تی کوردستان به‌ناوی بازاڕی ئازاده‌وه هیچ کارێک ناکات
بۆ ئاراسته‌کردن وڕێکخستنی. به‌ڵکو بڕێک له به‌رپرسه حیزبی
وحکومیه‌کان بۆ خۆیان له ڕێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه مۆنۆپۆڵی ئه‌و
کۆمپانیایانه ده‌که‌ن که یاری به بازاڕ ده‌که‌ن و، ئه‌و
"سیاسه‌تمه‌دارانه" ڕۆڵی بازرگانه‌کان ده‌بینن وخۆیان
بوونه‌ته بزنیسمانه‌کانی کوردستان. ئه‌گه‌ر بازاڕی ئازاد
له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک ڕێساش به‌ڕێوه‌بڕوات که خوازیاره حکومه‌ت
لێی به‌دووربێت، به‌ڵام ساته‌کاتی واهه‌یه که حکومه‌ت ده‌بێت
سنوور بۆ ئه‌و هێزه دابنێت که ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌می بازاڕ
کۆنترۆڵبکات وتێربوون نازانێت. واته ئه‌گه‌ر ئه‌م حکومه‌ته‌ی
کوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسه‌تی ته‌داخولنه‌کردن له
بازاڕدا (laissez-faire)
کاربکات، ئه‌وا ئه‌مه ئه‌و ئاکامانه به‌رهه‌مده‌هێنێ که
ده‌بنه دروستبوونی نایه‌کسانیه‌کی گه‌وره له کۆمه‌ڵگاداو
دواجار هه‌ستکردن به نادادپه‌روه‌ری له نیوان هاوڵاتیاندا.
لێره‌وه حکومه‌ت کۆمه‌ڵێک ئه‌رکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شانه بۆ
که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و نایه‌کسانیه، ئه‌ویش به‌په‌یڕه‌وکردنی
کۆمه‌ڵێک ڕێسا بۆ نه‌هێشتنی قه‌یرانی نیشته‌جێبوون به
دروستکردنی خانووبه‌ره‌یه‌کی زۆر‌و دابینکردنیان به‌پێی یاسا‌و
به‌رنامه‌یه‌ک بۆ گه‌نج وخێزانێکی زۆری ئه‌و وڵاته که
که‌مده‌رامه‌تن و‌توانای کڕینیان نیه. دیاره باسکردن له‌م
گرفتانه لیستێکی درێژه‌و ئه‌مه ئه‌رکی حکومه‌ت وئه‌و
داموده‌زگایانه‌یه‌تی که ده‌بێت کار له‌سه‌ر ئه‌م کێشانه
بکه‌ن وسوود له‌و تیۆره‌و ئه‌زمون وعه‌قڵانه وه‌ربگرن که
یاریده‌ی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م قه‌یرانانه ده‌ده‌ن. ئه‌و
ده‌زگایه‌یه‌ی که ناوی لێنراوه په‌رله‌مانی کوردستان
بێده‌نگترین ده‌زگایه که ده‌بوو تا ئێستا گفوگۆی گه‌وره‌و
قسه‌یه‌کی زۆری له‌سه‌ر ئه‌م کێشانه بکردایه، چونکه
ئه‌وانه ئه‌رکی نوێنه‌رایه‌تیکردنی خه‌ڵکیان له‌سه‌ره‌و
به‌رپرسن له‌ڕووی ئه‌خلاقیه‌وه به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگا.
به‌ڵام له‌بری ئه‌مه ده‌بینین سه‌رۆک وئه‌ندامه‌کانی
په‌رله‌مان باس له موچه‌ی خۆیان ده‌که‌ن وده‌ڵێن موچه‌که‌یان
هێنده زۆر نیه وئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌حیزبه‌کانی خۆیاندا
بوونایه، ئه‌وا زۆرتریان ده‌ستده‌که‌وت. ئێمه تێناگه‌ین ئایا
ئه‌مه شه‌ڕکردنه له‌سه‌ر کێشه‌کانی خه‌ڵک یان شه‌ڕکردنه
له‌سه‌ر موچه‌کانی خۆیان وپاساو هێنانه‌وه‌یه بۆیان؟
به‌مشێوه‌یه ده‌بینین که نایه‌کسانیه‌کی گه‌وره
له‌کۆمه‌ڵگای کوردستاندا ئاماده‌یی هه‌یه که له‌و
گه‌نده‌ڵیه ئیداری وسیاسیه‌دا ڕه‌نگده‌داته‌وه که
ڕۆچووه‌ته نا‌و سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی حکومه‌ت
وده‌سه‌ڵاته‌وه‌و، دواییتر باس له‌و گه‌نده‌ڵیه ئه‌خلاقی
(مۆراڵیه)ش ده‌که‌ین که حکومه‌ت تیایدا ده‌ژی. که‌واته
یه‌کسانی ده‌بێت ئه‌و به‌ها گرنگ‌و ژیارییه بێت که ڕه‌گه‌زه
پێکهێنه‌ره‌کانی هه‌ر سیستمێکی دادپه‌روه‌رو دیموکراسی
پێکده‌هێنێت، به‌مه‌ش ئه‌و ئه‌گه‌رانه له‌به‌رده‌م
هاوڵاتیاندا ده‌کرێنه‌وه که له سایه‌ی یه‌کسانیبوونیان
له‌به‌رده‌م یاسادا‌و له بواره‌کانی دیکه‌دا توانای به
هاوڵاتیبوونیان ده‌بێت. هه‌روه‌ک پێشتر ئاماژه‌مان پێدا
به‌هایه‌کی دیکه‌ی گرنگ له‌پاڵ به‌های یه‌کسانیدا که مه‌رجی
سه‌ره‌کی هه‌ر سیستمێکی دادپه‌روه‌ره، بریتیه له به‌های
ئا‌زادی، یان له‌هه‌ندێک باردا ده‌کرێت به سه‌ربه‌ستی
ناویبه‌رین که ئه‌مه‌یان پتر چه‌مکێکی "کانت" یانه‌یه.
باسکردن له‌م به‌هایانه بێگومان پێویستی به باسکردنێکی تیۆری
گه‌لێک زیاتر هه‌یه بۆ خستنه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و گفتوگۆ‌و
ئارگیومێنتانه‌ی له‌سه‌ریان کراون، به‌ڵام ئێمه لێره‌دا بواری
ئه‌وه‌مان نابێت وئێره‌ش شوێنێکی شیاو نیه که بچینه نا‌و
ئه‌و قوڵاییه تیۆرییه‌وه. ئه‌وه‌ی زیاتر مه‌به‌ستمانه له‌م
نێوه‌دا، خستنه‌ڕووی تێگه‌یشتنێکی جیاوازه بۆ تێڕوانین له‌م
به‌هایانه‌و پرسیاردروستکردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سیستمێکی
دادپه‌روه‌رو دیموکرات ده‌بێت هه‌ڵگری چجۆره به‌هایه‌ک بێت.
هه‌روه‌ها ده‌رخستنی ناڕاستی ئه‌و گوتاره‌یه که پێمانده‌ڵێت
کۆمه‌ڵگای کوردستان کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراسیه‌و، دواجار
گه‌یشتنه به‌و ئه‌نجامه‌ی که دیارده‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌و
موما‌ره‌سه‌ی داموده‌زگاکانی حکومه‌ت بۆ خۆیان ئاماژه‌ن به
ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌م به‌هایانه.
واته
بۆ تێگه‌یشتن له چه‌مکی ئا‌زادی ئێمه له‌به‌رده‌م
که‌له‌پورێکی فه‌لسه‌فی ده‌وڵه‌مه‌نداین که هه‌ر له‌سه‌رده‌می
گریکه‌وه تا ڕۆژی ئه‌مڕۆمان ده‌ستپێده‌کات. ئێمه لێره‌دا
چه‌مکی ئیراده‌ی ئازاد یان ئا‌زادی ئیراده ده‌خه‌ینه لاوه‌و
باسی لێوه ناکه‌ین، چونکه ئه‌مه بۆ خۆی با‌سکردنه له
ئا‌زادی له‌په‌یوه‌ندیدا به تاکه‌که‌س ولێپرسراوێتی مۆراڵی
تاکه‌که‌سه‌کان به‌رامبه‌ر به‌و کردارانه‌ی ده‌یکه‌ن و،
پرسیارکردنه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا ئیراده‌ی ئازاد
بوونی هه‌یه؟ که بێگومان ئه‌مه‌ش به‌بارێکی دیکه‌دا
به‌ده‌رنیه له کۆی باسکردن له چه‌مکی ئا‌زادی. به‌ڵام
له‌به‌رئه‌وه‌ی خودی ئه‌م چه‌مکه له دنیای فه‌لسه‌فه‌دا
کۆمه‌ڵێک دیبه‌یت وئارگیومێنتی تایبه‌ت به خۆی دروستکردووه
که پتر ئارگیومێنته‌کانی نا‌و فه‌لسه‌فه‌ی مۆراڵ (ئه‌خلاق)ن،
بۆیه تاڕاده‌یه‌ک جیاوازه له‌باسکردنی ئا‌زادی
له‌په‌یوه‌ندیدا به کایه‌ی سیاسه‌ته‌وه‌و، ئێمه‌ش پتر له‌سه‌ر
ئه‌م چه‌مکه له ئا‌زادی ده‌دوێین.
گومانی
تیادانیه که هه‌موو سیستمه دیکتاتۆری وسته‌مکاری
وتۆتالیتاریه‌کان له‌سه‌ر نه‌هێشتنی ئا‌زادی، وه‌ک به‌هایه‌کی
سیاسی، خۆیان بنیاتده‌نێن. نه‌بوونی ئا‌زادی له‌هه‌ر
کۆمه‌ڵگایه‌کدا ئه‌و مرۆڤانه دروستده‌کات که‌هه‌میشه
ده‌سه‌ڵات وه‌ک جه‌ماوه‌رێکی بێڕوخسارو بێکرده توانای
جڵه‌وکردنیانی هه‌یه. لێره‌وه ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ی
له‌سیستمێکی له‌مجۆره‌دا دێنه‌کایه‌وه جگه له‌کۆمه‌ڵێک
بوونه‌وه‌ری نابیرکه‌ره‌وه که توانای هه‌ستکردن به ئا‌زادی
وپرسیارکردن له‌ده‌ستده‌ده‌ن هیچی دیکه نین. واته ئا‌زادی
سیاسی کۆمه‌ڵێک ئایدیاڵی گرنگ له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه ئا‌زادی
به‌شداریکردنی سیاسی که ئه‌مه‌ش ئه‌و باره‌یه که‌هه‌ر
تاکه‌که‌سێک وه‌ک هاوڵاتیه‌کی نا‌و کۆمیونیتیه‌که‌ی مافی
ئه‌نجامدانی کرده‌ی سیاسی هه‌بێت هه‌روه‌ک له به‌شی یه‌که‌مدا
ڕوونکرایه‌وه. که‌واته ئا‌زادی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به
ئاستی به‌شداربوونی چالاکانه‌ی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه له‌ناو
بواری گشتیدا بۆ سازدانی گفتوگۆ گشتیه‌کان له پێناوی
کارتێکردن له‌سه‌ر چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی حکومه‌ت. ئا‌زادی تا
ئه‌ندازه‌یه‌کی گه‌وره په‌یوه‌ندی به ڕاده‌ی توانای
هوڵاتیانه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی کرده سیاسیه‌کان
وبه‌شداربوون له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدان وبڕیارداندا، هه‌روه‌ها
ئا‌زادی توانای به‌کارهێنانی حوکمدانه به‌سه‌ر ئه‌و کێشه
سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی له‌کۆمه‌ڵگادا ڕووده‌ده‌ن.
که‌واته به‌شێکی گرنگی ئه‌م به‌هایه له‌لایه‌ک خۆی له
ئا‌زادی ده‌ربڕین ونیشاندانی شوناسی خۆماندا ده‌بینێته‌وه به‌و
شێوه‌یه‌ی که بوونی خۆمان وه‌ک هاوڵاتی له‌و به‌شداریه‌دا
به‌ده‌ستده‌هێنین، که قورسایی له‌سه‌ر بڕیاره‌کانی حکومه‌ت
دروستده‌که‌ین، که‌ئه‌مه‌ش ده‌کرێت له ڕێگه‌ی جیاوازه‌وه
به‌ده‌ستبهێنرێت وه‌ک خۆپیشاندان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان
وبه‌شداریکردن له‌ناو بواری گشتیدا. له‌لایه‌کی دیکه‌وه،
به‌شێکی دیکه‌ی ئا‌زادی بریتیه له ئا‌زادی فیکر‌و ویژدان
وکۆبوونه‌وه له‌نێوان هاوڵاتیاندا که ده‌کرێت له‌ڕێگه‌ی
زمانی گفتوگۆ‌و دایه‌لۆگه‌وه ئه‌و فره‌ییه بخرێته‌ڕوو که‌له
نێوان مرۆڤه‌کاندا هه‌یه. ئا‌زادی بۆ خۆی له‌و ژینگه‌یه‌دا
ده‌ژی که‌مرۆڤه‌کانی ناوی توانای مانیفێستکردنی شوناسی خۆیان
هه‌بێت که به‌ڕاده‌یه‌کی گه‌وره جیاوازه له یه‌کێکی دی،
به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا بوونی وه‌ک هاوڵاتیه‌کی ئازاد توانای
پێکه‌وه‌ژیانی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی دیکه‌دا له کۆمه‌ڵگایه‌کدا
پێده‌به‌خشێت. ئه‌مه‌ش له‌سیستمێکدا که‌ئازادی ئینسانه‌کان
تیایدا وه‌ک ماف ناسێنراوه‌و به‌رهه‌می خه‌باتی هاوڵاتیان
خۆیانه، به‌مانای له‌ده‌ستدانی ئا‌زادی نایه‌ت کاتێک پێکه‌وه
به‌شداری له بواری گشتیدا ده‌که‌ن. چونکه ئه‌مه
به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنه به ڕێککه‌وتنه‌کان ودواجار بڕیاردان
له‌سه‌ر مه‌سه‌له گرنگه‌کانی ژیانیان. واته ئا‌زادی
به‌شێوه‌یه‌کی تر بریتیه له ئا‌زادی مرۆڤه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردن
(choice)و،
ئه‌وه هه‌نگاونانه به‌ره‌و سیستمێکی تۆتالیتاری وسته‌مکاری
کاتێک مرۆڤه‌کان توانای هه‌ڵبژاردنیان لێده‌ستێنرێته‌وه.
هیچکاتێک ناتوانین ئا‌زادی له‌ده‌ستبده‌ین ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا
کۆمه‌ڵیک به‌هاو ئایدیاڵی گرنگ له‌ده‌ست نه‌ده‌ین،
که‌ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به شوناس وبوو‌نی خۆمانه‌وه هه‌یه.
واته دانانی سنوور‌و تابووه‌کان له‌به‌رده‌م تواناکانی
ئه‌نجامدانی کرده‌کانماندا دانانی سنووره ترسناکه‌کانه
له‌به‌رده‌م ئا‌زادی شوناس وبوونماندا. هیچ بوونێکی مرۆیی مانای
نابێت ئه‌گه‌ر به‌بێ ئا‌زادی وێنایبکه‌ین، چونکه دواجار ئا‌زادی
به مانای واڵاکردنی ئه‌و ئه‌گه‌رو هه‌ل وده‌رفه‌تانه‌یه که
سه‌رئه‌نجام بوون وشوناسی خۆمانی تیا ده‌دۆزینه‌وه.
هه‌ربۆیه کاتێک هه‌ردوو حیزبه فه‌رمانڕه‌واکه‌ی کوردستان،
دیاره لێره‌شدا ده‌بێت ئه‌وه بڵێین که هیچ حیزبێکی سیاسی
دیکه‌ش به تێڕوانین وجیهانبینیه‌کی گه‌وره‌ترو خاوه‌ن
تێگه‌یشتنه‌وه نه‌هاتۆته پێشه‌وه، باس له ئا‌زادی ده‌که‌ن،
نازانین باس له‌چ ئازادیه‌ک ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی که‌هه‌یه
جۆرێکه له ئا‌زادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی که بۆ خۆی به‌رهه‌می
هه‌وڵی چه‌ندین که‌سه بۆ ده‌رچوون له‌و کۆنترۆڵه حیزبیه‌ی
سه‌رجه‌م میدیای داگیرکردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌م
حیزبانه هه‌میشه له‌هه‌وڵی دژایه‌تیکردن وناشرینکردن
ودروستکردنی ڕۆژنامه‌ی دژن به‌و هه‌وڵانه. کاتێک له
کوردستاندا خه‌ڵک دێته سه‌ر شه‌قامه‌کان و به‌شێوه‌یه‌کی
ئاشتیخوازانه هه‌وڵی خۆده‌ربڕین ده‌دات وخوازیاری
ئاراسته‌کردنی کۆمه‌ڵێک پرسیاری گرنگه بۆ ده‌سه‌ڵات، ده‌بینین
به‌ته‌قه ولێدان وسه‌رکوتکردن وشێوازی ده‌وڵه‌تێکی پۆلیسی
وه‌ڵامی ده‌داته‌وه، لێره‌دا ئێمه نازانین ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
باس له کام ئازادیانه ده‌کات که ده‌بێت هاوڵاتیان
هه‌یانبێت. ئا‌زادی له‌جه‌وهه‌ری خۆیدا ئه‌و توانایه‌یه که
تاکه‌سه‌کان له پێکه‌وه‌بوونی خۆیاندا به‌کاریده‌هێنن بۆ
هێنانه‌کایه‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌ی که ڕه‌نگه پێشتر
ڕوویاننه‌دابێت. واته هاوڵاتیان چاوه‌ڕێی ده‌سه‌ڵات ناکه‌ن بۆ
ئه‌وه‌ی بڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌کان یان چاوه‌ڕێی ئه‌و
فه‌رمانانه بکه‌ن که پێیانبوترێت بۆچی وکه‌ی وچۆن بڕژێنه
سه‌ر شه‌قامه‌کان. ئا‌زادی ئه‌و کاته به‌رجه‌سته ده‌بێت
که‌توانای هه‌نگاونان وموباده‌ره‌و کرده له خۆده‌گرێت
وبه‌رنامه پێشوه‌خت وداڕێژراوه‌کان ڕه‌تده‌کاته‌وه. به
شێوه‌یه‌کی دیکه، ئا‌زادی توانای له‌دایکبوون وبه‌رهه‌مهێنانی
شته نوێکانه که مرۆڤه‌کان جارێک وه‌ک خودێکی سه‌ربه‌ست (autonomous)
توانای له‌دایکبوونی ڕووداوه‌کانی هه‌یه، وه‌ک له‌دایکبوونی
کتێبه مه‌زنه‌کان و، جارێکی تر له‌پێکه‌وه‌بوونی مرۆڤه‌کان
له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا توانای گۆڕانیان هه‌یه، وه‌ک له‌دایکبوونی
شۆڕشه‌کان.
ئه‌گه‌ر
به زمانی "کانت" بدوێین خودی سه‌ربه‌ست ئه‌و که‌سه‌یه که
ده‌توانێت ئه‌و پره‌نسیپه مۆراڵیه‌ی په‌یڕه‌ویی لێده‌کات
گه‌ردوونیبکات. واته ئه‌وه‌ی بۆ خۆی ده‌خوازێت له‌هه‌مانکاتدا
بۆ هه‌مووانی بخوازێت. به‌شێوه‌یه‌کی وردتر، کانت ده‌ڵێ:
"ته‌نها به‌پێی ئه‌و ڕێسایه هه‌ڵسوکه‌وت بکه که‌له
هه‌مانکاتدا خوازیاری ئه‌وه‌بیت ببێته یاسایه‌کی گه‌ردوونی".
به‌پێی ئه‌مه هه‌ر که‌سێک خودی ئه‌م یاسایه سه‌رچاوه‌ی
هه‌ڵسوکه‌وت وکرده‌کانی بوو وبه‌شێوه‌یه‌کی ئازادانه
په‌یڕه‌وی له‌م یاسایه کرد که به‌رهه‌می خودی سه‌ربه‌ستی
خۆیه‌تی، ئه‌وا که‌سێکی سه‌ربه‌ست وئازاده. به‌ڵام ئه‌گه‌ر
ڕێنماییکردنی بۆ ئه‌م یاسایه ئه‌نجامی کاریگه‌رییه‌کی
ده‌ره‌کی بوو وه‌ک ترس یان پاداشت له خودا، ده‌وڵه‌ت،
سته‌مکار، حیزب، هتد. ئه‌وا ئه‌و که‌سه که‌سێکی ئازاد نیه‌و
خودێکی سه‌ربه‌ست نیه. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له کوردستاندا هه‌یه
بریتیه له دانانی کۆمه‌ڵێک سنوور‌و به‌ندکردنی ئازادیه‌کان،
که کۆمه‌ڵێک مه‌سه‌له‌و کێشه هه‌ن هێڵێکی سوور به‌ده‌وریاندا
کێشراوه. ئه‌مڕۆ هێزه ئیسلامیه‌کانی کوردستان کار له‌سه‌ر
ناشرینکردن وته‌کفیرکردنی فیکری به‌رامبه‌رو بیروڕای جیاواز
ده‌که‌ن، که ئه‌مه‌ش بێگومان به یارمه‌تی ئه‌و حکومه‌ته
به‌ناو دیموکراسیه ده‌کرێت که یه‌کێتی وپارتی ده‌یبه‌ن
به‌ڕێوه. ئه‌م دوو هێزه فه‌رمانڕه‌وایه‌ی کوردستان له
پاشاگه‌ردانیه‌کی ئیداری وسیاسی وادا ده‌ژین که به‌ته‌واوی
خاڵین له هه‌ر به‌رنامه‌و ستراتیژێک بۆ به‌یاساییکردنی مافه
مه‌ده‌نیه‌کانی هاوڵاتیان. به‌ڵکو ئه‌م حکومه‌ته بۆ خۆی هیچ
جیاوازیه‌کی نیه له‌و هێزه ئیسلامیانه‌ی که هه‌وڵی
له‌ناوبردنی ئا‌زادی بیروڕا ده‌ده‌ن.
بۆیه
ئا‌زادی ئه‌و وشه‌یه نیه که میدیای ئه‌م دوو حیزبه به‌ڕاست
وچه‌پدا به‌کاریده‌هێنن. ئا‌زادی ئه‌و چه‌مکه‌یه که‌له
په‌یوه‌ندیه‌کی کارلێکو ئاڵوگۆڕدایه له‌گه‌ڵ کایه‌ی سیاسه‌ت
وکرده‌ی سیاسی‌دا. واته ئا‌زادی کاتێک دێته دی وه‌ک به‌هایه‌کی
سیاسی ومۆراڵی مرۆڤه‌کان، کاتێک ئه‌م مرۆڤانه توانای
هه‌ڵسوڕانیان له کایه‌یه‌کدا هه‌بێت که ده‌شێت به بواری
سیاسی یان گشتی ناویبه‌رین. بێگومان ئا‌زادی مرۆڤه‌کان وه‌ک
تاکه‌که‌س له‌و ئازادیانه‌دا ده‌بینرێته‌وه که وه‌ک
پێداویستیه‌کی ژیاریی خۆی ناتوانێت ده‌ستبه‌رداریان بێت.
به‌ڵام له‌ئه‌نجامی هه‌ڵسوڕانی له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌کانی دیکه‌دا
له‌م بواره‌دا ته‌نها ئه‌و کاته ئا‌زادی به‌رجه‌سته ده‌بێت
که توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت شوناسی خۆی نیشانبدات وه‌ک تاکێکی
ئازاد، له هه‌مانکاتیشدا ئازادانه توانای به‌کارهێنانی زمانی
گفتوگۆ‌و دایه‌لۆگکردنی هه‌بێت به‌بێدانانی سنوور‌و هێڵه
سووره‌کان. واته کاتێک دایه‌لۆگکردن وکرده‌ی سیاسی ده‌بنه
به‌شێک له گوناه، چیتر باسکردن له ئا‌زادی هیچ مانایه‌کی
نابێت. به جۆرێکی دی، کاتێک هاوڵاتیان هه‌وڵی نیشاندانی خۆیان
ده‌ده‌ن وخوازیاری ده‌ربڕینی خه‌موئازاره‌کانی کۆمه‌ڵگان
له‌ڕێگه‌ی کرده‌یه‌کی سیاسیه‌وه، که ئه‌م کرده‌یه ده‌کرێت
خۆپیشاندان وڕه‌خنه‌گرتنێکی توند بێت له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که
هه‌یه، چۆن ده‌توانین بڵێین ئه‌م هاوڵاتیانه ئازادن له‌م
کرده‌یه‌یاندا کاتێک ڕووبه‌ڕووی ناشرینترین شێوازه‌کانی
سه‌رکوتکرن ده‌بنه‌وه، هه‌ر له کوشتن وگرتن وبه‌کارهێنانی
شێوازی نامرۆڤانه بۆ تێکدانی ڕه‌وتی خۆپیشاندانه‌کان وبه‌هانه
دۆزینه‌وه بۆ په‌لاماردانیان. ئه‌مانه ڕه‌فتاری
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی بوو به‌رامبه‌ر به هه‌وڵی
خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌مدواییانه‌ی کوردستان که جارێکی تر
ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێته‌وه که به‌های ئا‌زادی چه‌نده گرنگه بۆ
ڕێگرتن له هه‌نگاونانی کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌ره‌و کوچه
تاریکه‌کانی سته‌مکاری وسیستمێکی تۆتالیتاری. یه‌کێتی وپارتی
ده‌بێت له‌وه‌تێبگه‌ن که ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌ر له ده‌ریای
گه‌نده‌ڵی خۆیاندا مه‌له‌بکه‌ن، ئه‌وا کۆمه‌ڵگا ئاماده‌نیه
ڕابکێشرێته نا‌و ئه‌و ده‌ریایه‌وه‌و هه‌موو پێکه‌وه نقومبن.
لێره‌وه کۆمه‌ڵگا ناڕه‌زایه‌تی خۆی نیشانده‌دات وهه‌موو ئه‌و
شێوازانه ده‌گرێته‌به‌ر بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته‌ی خه‌مساردانه هیچکارێک ناکات بۆ گۆڕین. به‌ڵام
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئاماژه‌ی پێبده‌ین خودی کۆمه‌ڵگاو
هاوڵاتیه‌کانه که ده‌بێت له‌ژێر کاریگه‌ری پروپاگه‌نده‌ی ئه‌م
حیزبانه بێنه‌ده‌ره‌وه‌و، وه‌ک مرۆڤێکی خاوه‌ن بیر‌و ئازاد
به‌شداری کاریگه‌ریان له کایه‌ی سیاسه‌تدا هه‌بێت. واته
ئه‌وه‌ی ئێمه پێویستمان پێیه‌تی ده‌روێشه‌کان
وفه‌رمانبه‌ره‌کانی حیزب نین، به‌ڵکو کۆمه‌ڵگایه‌ک که بوون
وشوناسی خۆی له هاوڵاتیبوون وگرنگیدان به‌به‌های یه‌کسانی
وئازادیدا ده‌بینێت به‌ده‌ر له‌هه‌ر ئینتیمایه‌ک بۆ حیزب وخێڵ.
ته‌نها ئینتیمایه‌ک که لێره‌دا هه‌بێت بریتیه له‌گه‌ڕانه‌وه
بۆ کۆمه‌ڵگاو ئه‌و کۆمیونیتیه‌ی توانای پاراستنی شوناسی
تاکه‌که‌سه‌کانی هه‌یه‌و به‌ها گرنگه‌کانی پێکه‌وه‌ژیانیان
مه‌یسه‌رده‌کات. کۆمه‌ڵگا ده‌بێت کار بۆ به‌ده‌ستهێنانی
یه‌کسانی وئازادی بکات له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و بواره
سیاسیه گشتیه‌ی که هه‌مووان کۆده‌کاته‌وه‌و داوای
به‌شداریکردن له پرۆسه‌ی حوکمکردندا ده‌کات، نه‌ک
که‌نارگیرکردن وپه‌راوێزکردنیان له‌ناو سه‌رقاڵیه ڕۆژانه‌کانی
ژیانی خۆیاندا. که‌واته ئه‌م خۆپیشاندانانه به‌ته‌نها باس
له نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤه‌کانی ئه‌و
وڵاته ناکه‌ن، به‌ڵکو باس له نادادپه‌روه‌ریه‌کی گه‌وره‌تر
ده‌که‌ن که بریتیه له نه‌بونی دادپه‌روه‌ری سیاسی
وکۆمه‌ڵایه‌تی ونه‌بوونی یه‌کسانی وئازادی له‌سه‌ر هه‌موو
ئاسته‌کاندا. ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان ده‌بێت جه‌ختی له‌سه‌ر
بکه‌نه‌وه له‌میانه‌ی به‌شداربوونیان له‌کایه‌ی سیاسه‌تدا
به‌ته‌نها به‌دیهێنانی به‌هاکانی یه‌کسانی وئازادی نیه،
به‌ڵکو هه‌بوونی مافه بۆ ئه‌م به‌هایانه، واته مافی ئه‌وه‌ی
که یه‌کسان بن ومافی ئه‌وه‌ی که ئازاد بن. کاتێک ئه‌م
به‌هایانه ده‌بنه ماف وسه‌قامگیرده‌کرێن وه‌ک مافێکی
پارێزراوی هاوڵاتیان، ئه‌و کاته ده‌کرێت باس له چۆنێتی
ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگاو بواری گشتی بکرێت که تیایدا هاوڵاتیان
وه‌ک تاکه‌که‌سی یه‌کسان وئازاد توانای به‌شداری سیاسیان
ده‌بێت. به‌ڵام چۆن ده‌کرێت ئه‌م مافانه بچه‌سپێنرێن وشوێنی
سازشکردن نه‌بن، ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه که ده‌کرێت له
میانه‌ی ئه‌م باسه‌ماندا وه‌ڵامبدرێته‌وه.
٣.
شکانی په‌یوه‌ندی ولێکترازانی حکومه‌ت له کۆمه‌ڵگا
"بۆ
ڕێگرتن له خراپبه‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات، پێویسته شته‌کان وا
ڕێکبخرێت که ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌ڵات بپشکنێ وپیایدا بچێته‌وه".
مۆنتیسکیو
پێشتر
باسمان له‌وه‌کرد که ئه‌م گه‌نده‌ڵیه سیاسی وئیداریانه‌ی
ئه‌م حکومه‌ته‌ی یه‌کێتی وپارتی خوڵقاندویانه، ئه‌و
فاکته‌رانه بوون که بوونه‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی
خه‌ڵکی ودروستبوونی خۆپیشاندانه‌کان. به‌ڵام دۆخێکی دیکه که
ئه‌م دوو حیزبه فه‌رمانڕه‌وایه‌ی کوردستان تیایدا ده‌ژین
ودواجار حکومه‌تێکی ئیفلیج وبێکاره‌کته‌ریان دروستکردووه،
بریتیه له گه‌نده‌ڵی مۆراڵی یان ئه‌خلاقی. ئه‌مه جگه
له‌وه‌ی که‌ئه‌م حکومه‌ته بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ به‌سه‌ر دوو
حکومه‌تدا، له‌ڕاستیدا ده‌بێت بڵێین، به‌سه‌ر دوو حیزب‌دا
دابه‌شبوبوو که گاڵته‌جاڕیه‌کی گه‌وره بوو به خۆیان
وسوکایه‌تیکردن بوو به کۆمه‌ڵگا. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه ئه‌م
حکومه‌ته له شکستێکی هه‌میشه‌ییدا بووه له جێبه‌جێکردنی
داواکانی خه‌ڵکدا. ئه‌م حکومه‌ته جگه له‌وه‌ی هیچ ڕوخسارێکی
حکومه‌تی نه‌بووه‌و توانای دروستکردنی دامه‌زراوه‌کانی
نه‌بووه جگه له دامه‌زراوه حیزبیه‌کان نه‌بێت، بۆ خۆی
خاڵیش بووه له‌و ئه‌رکانه‌ی که ده‌بێت حکومه‌تێک
به‌جێیانبگه‌یه‌نێت وبه‌رپرسیار بێت به‌رامبه‌ریان. جه‌وهه‌ری
بوونی هه‌ر حکومه‌تێک ده‌بێت بریتیبێت له پابه‌ندبوونی به
کۆمه‌ڵێک ئیلتیزاماتی ئه‌خلاقی وپره‌نسیپ وبه‌های سیاسیه‌وه
وه‌ک دادپه‌روه‌ری وبه‌ها گرنگه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌کی سیاسی فره
ڕه‌هه‌ند.
حکومه‌ت
ده‌بێت هه‌میشه له په‌یوه‌ندیه‌کی کارلێکدا بێت له‌گه‌ڵ
کۆمه‌ڵگاداو هه‌وڵی دروستکردنی پرده‌کانی نێوانیان بدات.
ته‌نها له حکومه‌تێکی سته‌مکارو دیکتاتۆری‌دا ئه‌م
په‌یوه‌ندیانه ده‌شکێن وله‌سه‌ر بنه‌مای توندوتیژی
وسه‌رکوتکردن داده‌مه‌زرێن، به جۆرێک که هیچ گفتوگۆ‌و
نزیکبوونه‌وه‌یه‌ک له‌نێوان ئه‌م دوو جه‌سته‌یه‌دا نامێنێت.
ئه‌و ئیلتیزاماته ئه‌خلاقیانه‌شی له‌سه‌ر حکومه‌ته بریتیه
له پاراستنی مافه‌کانی هاوڵاتیان به‌پێی یاسایه‌ک که ده‌بێت
سه‌رچاوه‌ی کارکردنی سیاسه‌ته‌کانی بێت و، ڕاگرتنی سه‌قامگیری
کۆمه‌ڵگاو فه‌راهه‌مکردنی ئاسایش بۆ گیانی هاوڵاتیان و،
له‌مانه‌ش گرنگتر، ڕه‌خساندنی ئه‌و بارودۆخانه‌یه که تیایدا
هاوڵاتیان توانای هه‌ڵبژاردنیان هه‌بێت بۆ ئه‌و شێوازه له
ژیان که زۆرترین ئازادیان پێده‌به‌خشێت به‌بێ
موماره‌سه‌کردنێکی زۆره‌ملێیانه‌و توندوتیژی. له سیستمێکی
دیموکراسیدا که حکومه‌ت له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه دێته سه‌ر
حوکم، خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک پره‌نسیپی سیاسی ده‌بێت که بێگومان
له‌ڕێگه‌ی ئه‌مانه‌وه توانای بردنه‌وه‌ی حکومه‌تی ده‌بێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه له سیستمێکی له‌مجۆره‌دا ئه‌وه‌یه که
هاوڵاتی وکۆمه‌ڵگا ئاماده‌نین سازش به کۆمه‌ڵێک به‌هاو
پره‌نسیپی ژیاریه‌وه بکه‌ن که‌له ده‌ستدانیان ده‌بێته هۆی
له‌ناوچوونیان وه‌ک هاوڵاتی و وه‌ک تاکه‌که‌س.
مه‌به‌ستم له‌و گه‌نده‌ڵیه ئه‌خلاقیه‌ی که حکومه‌تی کوردستان
تیایدا ده‌ژی له‌و حاڵه‌ته‌یه که ئه‌م حکومه‌ته خاوه‌نی هیچ
جۆره به‌هاو پره‌نسیپێکی سیاسی وئه‌خلاقی نیه که له
ڕێگه‌یه‌وه کۆمه‌ڵگاو هاوڵاتیان هه‌ست به نزیکبوونه‌وه‌و
پێکه‌وه‌ژیان بکه‌ن. به‌شێوه‌یه‌کی دیکه، هاوڵاتیان له هیچ
په‌یوه‌ندیه‌کی دایه‌لۆگ خوازانه‌دا نین له‌گه‌ڵ حکومه‌تدا،
به‌ڵکو حکومه‌ت هاوڵاتیانی به خۆی نامۆ کردووه. ئه‌م
نامۆبوونه‌ش له زۆربه‌ی باره‌کاندا له‌وه‌دا
ڕه‌نگده‌داته‌وه– کاتێک نه‌بوونی ساده‌ترین پێداویستیه‌کانی
ژیان به تایبه‌تی نه‌بوونی کاره‌با که هه‌موو جوڵه‌یه‌کی
خه‌ڵکی له‌کارده‌خات بووه هۆی ڕژانی هاوڵاتیان بۆ سه‌ر
شه‌قامه‌کان وسازدانی خۆپیشاندانه‌کان– که هاوڵاتیان
پێیانوایه که لێپرسراوو "سیاسه‌تمه‌دار"و سه‌رانی حکومه‌ت
خۆیان له‌م باره ناهه‌مواره‌ی نه‌بوونی خه‌ڵکیدا ناژین وبه
هیچ شێوه‌یه‌ک له نزیکه‌وه هه‌ست به تاڵی نه‌بوونی شه‌وێکی
بێکاره‌بایی ناکه‌ن. هه‌ر لێره‌شه‌وه‌یه ئه‌وان له کۆشک‌و
ته‌لاره‌کانی خۆیاندا له‌جیهانێکی دیکه‌دا ده‌ژین که ئه‌و
جیهانه ڕاستیه نیه که هاوڵاتیانی تیاده‌ژین، ئه‌مه‌ش بۆ
خۆی ترۆپکی گه‌نده‌ڵی مۆراڵی حکومه‌تێکه که به‌رپرسیار نیه
به‌رامبه‌ر به ئه‌رکه‌کانی وله‌سه‌ر هیچ به‌هاو پره‌نسیپێکی
مۆراڵی ناژی.
له‌گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی به‌هیچ جۆرێک مه‌به‌ستم له باسکردن
نیه له بوونی سۆزانی وله‌شفرۆشی که ئه‌مه به هیچ
شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به وته‌زای گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقیه‌وه
نیه، چونکه سۆزانی بۆ خۆی خاوه‌نی به‌ها ئه‌خلاقی
ومۆراڵیه‌کانه. ئه‌وه‌ی له‌ڕووی مۆراڵیه‌وه هه‌ڵه‌یه‌و خاوه‌نی
به‌ها مۆراڵی وسیاسیه‌کان نیه خودی حکومه‌تی کوردستان
وسه‌رجه‌م ئه‌و حکومه‌تانه‌ی ده‌وروبه‌ره. گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی
حکومه‌تێک بریتیه له‌وه‌ی که ئه‌م حکومه‌ته خۆی
بێبه‌ریده‌کات له‌و کێشه‌و قه‌یرانانه‌ی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا
دێت و، واخۆی نیشانده‌دات که ئه‌ویش بێتاوانه‌و کێشه‌کان
له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئه‌ودان. واته له‌ڕووی مۆراڵیه‌وه
خۆی به‌رپرسیار ناکات به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات و،
هه‌میشه له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و پاساوانه‌دایه که
سه‌رچاوه‌ی کێشه‌کانه وته‌نانه‌ت چاره‌سه‌ره‌کانیشیان
ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی و‌توانای ئه‌م حکومه‌ته.
دیاره ئه‌مه‌ش ئه‌و حاڵه‌ته ناماقوڵه ده‌خوڵقێنێ که
کۆمه‌ڵگاو هاوڵاتیان هه‌موو باوه‌ڕێک به حکومه‌ت ونده‌که‌ن و،
حکومه‌ت ته‌نها ده‌بێت به گیرفانێکی گه‌وره که هه‌ر خه‌ریکی
پڕکردنیه‌تی وشتێک نامێنێ پێیبوترێت به‌رژه‌وه‌ندی گشتی
وحکومه‌ت هیچ کارێک ناکات بۆ پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریه‌کان.
یه‌کێک
له‌و پرسیاره گرنگانه‌ی که‌لێره‌دا دێته پێشه‌وه ئه‌وه‌یه
که ئایا ئه‌م حکومه‌ته ڕه‌وایه‌تی (legitimacy)
خۆی له‌کوێوه ده‌هێنێ وسه‌رچاوه‌ی ئه‌م ڕه‌وایه‌تیه چیه؟
ڕه‌نگه خێراترین وه‌ڵام بۆ ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن یه‌کێتی
وپارتی وکه‌سانێکی زۆره‌وه ئه‌وه‌بێت که‌ئه‌م حکومه‌ته
له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه هاتووه‌و، هاوڵاتیان له‌ڕێگه‌ی
پرۆسه‌یه‌کی "دیموکراسیانه‌ی" ده‌نگدانه‌وه ئه‌م
هه‌ڵبژاردنه‌ی خۆیان کردووه. دیاره خستنه‌ڕووی ئه‌م خاڵه‌و
ڕوونکردنه‌وه‌ی هه‌روا به‌و ساناییه نیه‌و، ئه‌م
وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ش ئه‌گه‌ر به‌شێک له ڕاستی تیادابێت، ئه‌وا
هه‌موو شتێکمان پێناڵێت و ئه‌وه‌ش به‌ته‌نها سه‌رچاوه‌ی
ڕه‌وایه‌تی حکومه‌تێک پێکناهێنێت. بۆ باسکردن له‌وه‌ی که چۆن
حکومه‌تێک ڕه‌وابوونی خۆی بسه‌لمێنێ، ده‌بێت باس له‌وه بکه‌ین
که ئه‌م حکومه‌ته ده‌بێت شاندابداته سه‌ر کۆمه‌ڵێک
کۆڵه‌که‌ی گرنگ که کۆمه‌ڵگا بڕوای پێیان هه‌بێت.
به‌شێوه‌یه‌کی دیکه، ده‌بێت شاندابداته سه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌ک
یان مه‌رجه‌عێک بۆ ڕه‌وایه‌تی به‌خشین به سیاسه‌ته‌کانی، واته
ئۆسۆریتی (Authority)
حکومه‌ت چیه؟ بێگومان لێره‌دا ده‌بێت ئه‌وه بڵێم که‌ئه‌مه
ده‌کرێت هه‌ریه‌ک سه‌رچاوه‌و مه‌رجه‌ع نه‌بێت، به‌ڵکو ده‌شێت
حکومه‌تێک پتر له‌یه‌ک سه‌رچاوه‌ی هه‌بێت و خاوه‌نی فره
ئۆسۆریتی بێت. یه‌کێک له‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌م خاڵه‌وه
ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وه‌یه کاتێک حکومه‌تێک پشت به ته‌نها یه‌ک
تاکه سه‌رچاوه ده‌به‌ستێت که ئه‌مه ڕه‌نگه به‌ره‌و تاک
مه‌رجه‌عیه‌ت و دواجار مه‌رجه‌عیه‌تی ڕه‌های به‌رێت. له
هه‌ندێک له‌و حاڵه‌تانه‌دا ده‌بینین که ئه‌م مه‌رجه‌عه
مه‌رجه‌عیکی ئایینیه‌و لێره‌وه حکومه‌ت ده‌بێت به حکومه‌تێکی
ئایینی که ئه‌مه‌ش له زۆر له‌و وڵاته ئیسلامیانه‌دا
ده‌بینرێته‌وه وه‌ک سعودیه‌ی عه‌ره‌بی وئێران وهه‌ندێک
وڵاتانی دیکه‌دا. له‌م حاڵه‌ته‌دا (شه‌ریعه) ده‌بێته
ئۆسۆریتی و له مه‌زهه‌بێکی ئایینی وه‌ک شیعه‌دا گه‌وره
ئایه‌توڵڵایه‌ک ده‌بێته مه‌رجه‌ع وئۆسۆریتی. واته هه‌موو
کاروباره‌کانی حکومه‌ت وکۆمه‌ڵگا له چاویلکه‌ی ئه‌م
مه‌رجه‌عه‌وه پێناسه‌ده‌کرێن وده‌بێت هه‌موو شتێک ڕه‌وایه‌تی
خۆی له‌م مه‌رجه‌عه‌وه وه‌ربگرێت. به‌مجۆره حکومه‌ت
ڕه‌وایه‌تی خۆی به شاندادان له‌سه‌ر ئه‌م سه‌رچاوه‌یه
ده‌سه‌لمێنێ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ شتێکی دیکه، یان ده‌کرێت بۆ
ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌م ئۆسۆریتیه نموونه‌ی (پاپا) بهێنینه‌وه
که وه‌ک ئۆسۆریتیه‌ک وایه بۆ کڵێسه‌ی کاسۆلیکی ڕۆمان.
هه‌روه‌ها ده‌کرێت ئه‌م ئۆسۆریتیه بریتیبێت له ترادیسیۆن،
هه‌روه‌ک له‌سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆمانیدا ده‌بینرا،
که‌له سه‌ره‌تایدا فه‌یله‌سوفه گریکه‌کانی وه‌ک ئه‌فلاتون
وئه‌رستۆ ئه‌م ئۆسۆریتیه‌یان پێکده‌هێناو، دواتر پاشئه‌وه‌ی
ڕۆمانه‌کان ئایینی مه‌سیحی له‌خۆده‌گرن، ئه‌م ترادیسیۆنه
ده‌بێت به پێکه‌وه‌لکانی ئایین وڕابردوو که ئه‌مه پتر له
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پیراندا (Senate)
ده‌بینرایه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌کی گه‌وره جیاوازبوو له‌و
ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ست خه‌ڵک یان هاوڵاتیانه‌وه بوو.
ئه‌گه‌ر
حکومه‌تێک ئۆسۆریتی خۆی له شه‌ریعه یان ڕه‌مزێکی ئایینیه‌وه
وه‌ربگرێت، ئه‌وا بۆ پاساودانی ڕاستی ودروستی کاره‌کانی
وته‌نانه‌ت شه‌رعیه‌ت ویاساییبوونیان پشت به‌م سه‌رچاوه‌یه
یان مه‌رجه‌عه ده‌به‌ستێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ئه‌مه
خوڵقاندنی ڕه‌هایه‌تیه بۆ سه‌رچاوه‌که، واته هه‌وڵه بۆ
به‌خواوه‌ندیکردنی (apotheosize)
ئه‌و سه‌رچاوه یان ئۆسۆریتیه وهه‌رگیز ڕێگه‌مان پێنادات که
گفتوگۆی له‌سه‌ربکه‌ین. له هه‌مانکاتیشدا دروستکردنی هێڵێکی
سووره بۆ هاوڵاتیان وکۆمه‌ڵگا که توانای به‌زینیان نه‌بێت،
چونکه مه‌رجه‌ع وئۆسۆریتی له پێگه‌یه‌کی به‌رزتردایه له‌وه‌ی
بچێته ژێر ئارگیومێنت ودایه‌لۆگ کردنه‌وه. هه‌ر خۆشبینیه‌ک
به‌م چه‌شنه له حکومه‌ت ڕۆچوونه به‌ناو دۆزه‌خی ئه‌و
په‌یوه‌ندیه سهرکوتکارو سته‌مکاریه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت
به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا ده‌یسه‌پێنی. ئه‌م حاڵه‌ته‌ی له‌سه‌ره‌وه
باسمان کرد بریتیه، هه‌روه‌ک هانا ئه‌رێنت ده‌ستنیشانیده‌کات،
له دۆزینه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئۆسۆریتیه‌کی تره‌نسێنده‌نتاڵی
(متعالي) که سنووره‌کانی سیاسه‌ت ده‌به‌زێنێ وله‌ده‌ره‌وه‌ی
کایه‌ی سیاسه‌ت کار ده‌کات. هه‌ر لێره‌شه‌وه دامه‌زراوه‌کانی
کۆمه‌ڵگا شه‌رعیه‌ت وڕه‌وایه‌تی خۆی له‌و په‌یوه‌ندیه
ئۆرگانیکیه‌ی نێوان حکومه‌ت وکۆمه‌ڵگاوه وه‌رناگرێت و، په‌نا
ناباته به‌ر هیچ یاسایه‌کی دنیایی دامه‌زراو له‌سه‌ر بنه‌مای
به‌شداریکردنی هاوڵاتیان له‌داڕشتنی ئه‌م یاسایه‌دا. واته
قسه‌کردن له‌سه‌ر ئۆسۆریتی وشه‌رعیه‌تی یاسا له‌ده‌ره‌وه‌ی
کایه‌ی سیاسه‌ت وبواری گشتیدا، قسه‌کردنه له‌سه‌ر
به‌ڕه‌هاییکردنی ئه‌م مه‌رجه‌عه‌و به‌خشینی قودسیه‌ته پێی که
له‌م کایه‌یه‌دا ئاکامی ترسناکی لێده‌که‌وێته‌وه. ئه‌م
ئاکامه ترسناکانه‌ش خۆیان له‌و سیستمه تۆتالیتاری ودیکتاتۆری
وسته‌مکاریانه‌دا ده‌بینێته‌وه که له‌ڕێگه‌ی مه‌رجه‌عێکی
ڕه‌ها وله‌ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی سیاسه‌ته‌وه
که‌له‌سه‌ر بنه‌مای توندوتیژی وهێز خۆی داده‌مه‌زرێنێ،
ڕه‌وایه‌تی بۆ کرده‌وه‌و سیاسه‌ته‌کانی ده‌دۆزێته‌وه.
بێگومان
بوونی ئۆسۆریتی یه‌کێکه له مه‌رجه گرنگ وسه‌ره‌کیه‌کانی
ڕێکخستنی په‌یوه‌ندی نێوان حکومه‌ت وکۆمه‌ڵگا، چونکه
له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ئۆسۆریتیه‌وه‌یه که هاوڵاتیان توانای
ڕه‌خنه‌گرتن وکورتکردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه.
ئه‌مه‌ش به جۆرێک له جۆره‌کان له‌ڕێگه‌ی
به‌دامه‌زراوه‌ییکردنی ئه‌م ئۆسۆریتیه‌وه ده‌بێت که
ده‌سه‌ڵات توانای پێشێلکردنی نابێت. له‌کۆمه‌ڵگا مۆدێرن
ولیبراڵه‌کاندا ئه‌م ئۆسۆریتیه به‌شێوه‌یه‌کی گه‌وره بریتیه
له ده‌ستورو یاسا. که‌واته ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه‌و پێی
له‌سه‌ر داده‌گرین گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م مه‌رجه‌ع وئۆسۆریتیه‌یه
بۆ نا‌و کایه‌ی سیاسه‌ت ونه‌گێڕانه‌وه‌یه‌تی بۆ هیچ جۆره
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئایینی یان میتافیزیکی که‌ده‌که‌وێته ئه‌ودیو
په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان مرۆڤه‌کانه‌وه. به‌ڕای ئا‌رێنت ئه‌مه
ئه‌و خاڵه جه‌وهه‌ریه‌یه بۆ تیگه‌یشتن له ئۆسۆریتی که به
ئاراسته‌ی کارکردن ده‌ڕوات دژ به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و جۆره له
بنه‌ماخوازی (foundationalism)
، ئیتر ئه‌م بنه‌مایه بنه‌مایه‌کی ئایینی بێت یان سروشتی.
ئه‌و پێیوایه که گریکه‌کان وڕۆمانه‌کان پێش هاتنه‌ناوه‌وه‌ی
مه‌سیحیه‌ت بۆ نا‌و ترادیسیونی ڕۆمانی، هه‌رگیز بۆ ڕه‌وایه‌تی
به‌خشین به یاساکانیان په‌نایان نه‌بردۆته به‌ر
سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی کایه‌ی سیاسه‌ت خۆی. تێگه‌یشتنی
گریک وڕۆمانه‌کان بۆ یاسا تێگه‌یشتنێکی ته‌واو جیاواز‌و تایبه‌ت
بووه، بۆ نموونه (Nomos)
به‌واتای یاسا ، که له‌و دیبه‌یته زیندووه‌ی له‌سه‌ر
دوالیزمی یاسا/سروشت که‌له گریکی سه‌ده‌ی چوار‌و پێنجی
پێشزاییندا کراوه ده‌رده‌که‌وێت و، پتر به‌مانای یاسایه‌که
که ده‌ستکردی مرۆڤه‌کانه وجیاوازه له سروشت. یاسا لای
ئه‌وان به‌مه‌به‌ستی ڕێکخستنی په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌کان
وبه‌خشینی سه‌قامگیری بووه بۆ کاروباره‌کانی نێوانیان.
هه‌روه‌ها و‌شه‌ی (lex)
که به‌مانای یاسا لای ڕۆمانه‌کان به‌کارهاتووه هه‌رچه‌نده
ده‌لاله‌تێکی جیاوازی هه‌بووه، به‌ڵام به‌هه‌مانشێوه
ئاماژه‌یه‌کی "شوێنی" دنیایی له خۆگرتووه. ئه‌م وشه‌یه له
بنه‌ڕه‌تدا به‌مانای په‌یوه‌ندی، ڕێککه‌وتن یان هاوپه‌یمانی
نێوان لایه‌نه جیاوازه‌کان هاتووه. هه‌ر له‌م
ڕوانگه‌یه‌شه‌وه "مۆنتیسکیو" یه‌کێک بووه له‌وانه‌ی که‌له
(ڕۆحی یاساکاندا) هه‌وڵی زیندووکردنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مک
وتێگه‌یشتنه‌ی ڕۆمانه‌کانی داوه‌و یاسای به په‌یوه‌ندی
وهاوبه‌ندی وئولفه‌ت لێکچواندووه.
به‌کارهێنانی ئه‌م تێگه‌یشتن وخاڵه جه‌وهه‌ریه له‌دانانی
ده‌ستورو یاسادا‌و، دامه‌زراندنی حکومه‌ت یان ده‌وڵه‌تێک
پێویستی به هه‌ندێک ڕوونکردنه‌وه هه‌یه. واته په‌نابردنه
به‌ر هه‌ر مه‌رجه‌ع وئۆسۆریتیه‌ک بۆ دانانی ده‌ستورو دوایتر
داڕشتنی یاسا لبه‌ر ڕۆشنایی ئه‌ودا به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ
ئۆسۆریتیه‌کی بان شوێنی ومیتافیزیکی وئه‌ودنیایی، له‌و
په‌یوه‌ندیانه دامانده‌بڕێت که‌له نا‌و بواری گشتی وسیاسیدا
له نێوان ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگایه‌کدا دروستده‌بن. دیاره گرفتی
ڕه‌وایه‌تی وشه‌رعیه‌ت لێره‌دا دێته پێشه‌وه، به‌جۆرێکی دی
کاتێک گروپێک یان ئه‌نجومه‌نێک سه‌رقاڵی داڕشتنی ده‌ستورێک
ده‌بن ئه‌و پرسیاره دێته پێشه‌وه که ئه‌م ئه‌نجومه‌نه
شه‌رعیه‌ت وئۆسۆریتیان له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، چونکه
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه خۆی به‌پێی ده‌ستورێک
نه‌هاتووه؟ هه‌روه‌ها پاشئه‌وه‌ی یاسا داده‌ڕێژرێت، شه‌رعیه‌ت
وڕه‌وایه‌تی ئه‌م یاسا نوێیانه له‌کوێوه دێت؟ ده‌ستور کاتێک
ڕه‌وایه‌تی وه‌رده‌گرێت ئه‌گه‌ر پاشئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن
ئه‌نجومه‌نێکه‌وه ڕه‌شنوسده‌کرێت بخرێته به‌رده‌م هاوڵاتیان
بۆ سازدانی دیبه‌یتێکی گشتی وگفتوگۆیه‌کی کراوه له‌سه‌ر
به‌نده‌کانی ئه‌م ده‌ستوره. واته ناکرێت ده‌ستورێک دابڕێژرێت
وبخرێته به‌رده‌می کۆمه‌ڵگا بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری به‌بێ
کرانه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێک بۆ گفتوگۆکردن تاوتوێکردنی، هه‌روه‌ک
له داڕشتنی ده‌ستوری عیراقی‌دا ڕوویدا وئێستاش پێده‌چێت له
ده‌ستوری کوردستاندا ڕووبدات. بۆئه‌وه‌ی ده‌ستورێک شه‌رعیه‌ت
وڕه‌وایه‌تی وه‌ربگرێت ده‌بێت ئه‌م ده‌ستوره بخرێته
به‌رده‌م هاوڵاتیان وبه‌شێوه‌یه‌کی کراوه‌و له شوێنه
گشتیه‌کاندا ئه‌و ئارگیومێنتانه بخرێنه‌ڕوو که به‌رگری له
ره‌شنوسه‌که ده‌که‌ن وئه‌وانه‌شی که دژین. به‌مجۆره ئه‌مه
ده‌بێته هۆی کردنه‌وه‌ی ده‌رگا به‌سه‌ر گفتوگۆیه‌کی گشتیدا
به مه‌به‌ستی داڕشتنی ده‌ستورێک که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و
په‌یوه‌ندی وفره‌ییه بێت که له کۆمه‌ڵگایه‌کی سیاسی‌دا
هه‌یه. ئه‌مه به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له شۆڕشی ئه‌مریکیدا
ڕوویدا کاتێک باوکانی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌مریکا ڕه‌شنوسی
ده‌ستوریان ئاماده‌کرد له 1787دا، له هه‌موو شاره‌کانی
ئه‌مریکاو له ڕۆژنامه‌کاندا گفتوگۆیه‌کی گه‌وره بۆ به‌فه‌رمی
ناسینی ئه‌م ڕه‌شنوسه سازدرا، که ئه‌مه‌ش بووه هۆی
به‌رهه‌مهێنانی ژماره‌یه‌کی گه‌وره‌ی نووسین و وتار که
دیارترینیان ئه‌و 85 وتاره بوو که‌به "نامه فیدراڵیه‌کان"
ده‌ناسرێت وزۆربه‌ی له‌لایه‌ن "ئه‌لیکسانده‌ر هامیلتۆن" و
"جه‌یمس مادیسۆن" ه‌وه نووسراوه به‌مه‌به‌ستی ڕازیکردنی
کۆنگره‌ی نیویۆرک بۆ دانپیانان به ڕه‌شنوسه‌که‌دا.
که‌واته گفتوگۆکردن ودیبه‌یتکردن له نێوان ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵگادا له‌سه‌ر ده‌ستور بۆ خۆی ئه‌و مه‌رجه‌ع وئۆسۆریتیه
پێکده‌هێنێت که ڕاسته‌وخۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی
نێوانیان ده‌بێت که لێره‌دا که‌لێن وبۆشاییه‌ک دروستنابێت
له‌نێوان ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت ده‌سه‌ڵات– نه‌ک له فۆرمێکی
سه‌رکوتکارانه‌دا– و کۆمه‌ڵگادا. هه‌ر ئه‌مه‌شه واده‌کات
گروپێک که‌س یان ئه‌نجومه‌نێک توانای به‌ده‌ستهێنانی
ئۆسۆریتیان نه‌بێت له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که خوازیاری ئه‌وه‌نیه
یاساکانی له‌ده‌ره‌وه‌ی کایه‌ی سیاسه‌ت وله‌سه‌ر مه‌رجه‌عێکی
میتافیزیکی ڕه‌ها بنیات‌بنێت. بێگومان خودی ئه‌م په‌یوه‌ندی
وبه‌شداریکردنه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگایه‌کی سیاسی له
گفتوگۆکردندا له‌سه‌ر ده‌ستورو پاشان داڕشتنی یاساکان له‌سه‌ر
بنه‌مای ئه‌م ده‌ستوره ئه‌و خاڵه گرنگ وجه‌وهه‌ریه‌یه که
په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ت وکۆمه‌ڵگا ڕێکده‌خات، چونکه خودی
کرده‌ی دامه‌زراندنه‌که– واته دامه‌زراندنی ده‌ستورو
یاساکان– ده‌بێته سه‌رچاوه‌و ئۆسۆریتی بۆ ڕه‌وایه‌تی به‌خشین
به یاساکان. واته گرنگه له‌وه تێبگه‌ین که ئه‌ندمانی
کۆمه‌ڵگایه‌ک ئاماده‌ی ئه‌وه نابن بچنه ڕێککه‌وتنێکه‌وه
له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا، ئه‌گه‌ر پێشتر به‌و چوارچێوه سیاسی
وکۆمه‌ڵایه‌تیه ڕازینه‌بن که بنه‌مای ئه‌و ڕێککه‌وتنه
پێکده‌هێنێت؛ ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی که په‌یوه‌ندیه‌کانیان
له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا له‌سه‌ر بنه‌مای گیانی لێخۆشبوو‌ن وزمانی
گفتوگۆکردن له‌سه‌ر کێشه‌کان دیاریده‌کات. هه‌روه‌ها
په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا له‌سه‌ر بنه‌مای
ناساندنی ماف وئه‌رکه‌کان وئه‌و به‌ها ئه‌خلاقی وسیاسیانه‌ی
که ڕێگه به پێشێلکردنی ئه‌م مافانه نادات دیاریده‌کات، که
ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی به دامه‌زراوه‌ییکردن ویاساییکردنی ئه‌م
مافانه‌وه ده‌بێت.
هه‌روه‌ک پێشتر ئاماژه‌مان پێدا ئه‌م تێگه‌یشتن وچه‌مکه بۆ
سه‌رچاوه‌و ئۆسۆریتی هه‌موو په‌نابردنه به‌ر سه‌رچاوه‌یه‌کی
ئایینی، میتافیزیکی ڕه‌ها یان گه‌ردوونی ڕه‌تده‌کاته‌وه که
له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان مرۆڤه‌کانه‌وه
ده‌هێنرێت و، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بواره (شوێنه) گشتیه
سیاسیه‌یه که خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک تابه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی‌و
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی فره‌گه‌ریی جیهانبینیه‌کان ومرۆڤه‌کانه.
بێگومان ئه‌مه به‌مانای ئه‌وه نایه‌ت که شوێنپێی هه‌ندێک
نموونه‌ی مێژوویی نه‌که‌وین، هه‌روه‌ک چۆن باوکانی
دامه‌زرێنه‌ری ئه‌مریکا ئاوڕیان له ئه‌زموونی ڕۆمانه‌کان
دایه‌وه‌و دامه‌زراندنی
Senate
بۆ
خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆمانه‌کان و، خوازیاری ئه‌وه‌بوون که
پتر دیموکراسیه‌تێکی ڕاسته‌وخۆ دابمه‌زرێنن که له‌سه‌ر
بنه‌مای به‌شداریکردن وگفتوگۆکردن به‌ڕێوه‌بڕوات. چونکه
به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ش ئه‌وه گرنگه که له‌سه‌ر ئه‌وه
ڕێکبکه‌وین که چۆن پێناسه‌ی ماف بکه‌ین ویاساکان به‌چ
شێوه‌یه‌ک ئه‌م مافانه ده‌ناسێنێت.
دیاره
له دنیای ئه‌مڕۆدا ئێمه له‌به‌رده‌م ترادیسیۆنێکی فه‌لسه‌فی
مه‌زن وده‌وڵه‌مه‌نداین که‌ئه‌و توانایه‌مان پێده‌به‌خشێت که
چه‌مکی ماف بناسێنین. به‌ڕای ئا‌رێنت ئه‌و مافه گه‌ردونیه‌ی
که ده‌توانین ره‌وایه‌تی پێببه‌خشین بریتیه له "ئه‌و مافه‌ی
که ده‌بێت مافمان هه‌بێت"، واته هه‌موو تاکه‌که‌سێک ده‌بێت
به سیستمێک له ماف پارێزراو بێت که هیچ که‌س وده‌وڵه‌تێک
توانای پێشێلکردنیانی نه‌بێت و، له‌هه‌مانکاتدا هیچ سه‌روه‌رو
مه‌رجه‌عێکی ئایینی ومیتافیزیکی ڕه‌ها سه‌رچاوه‌ی به‌خشینی
ئه‌م مافانه نه‌بێت، به‌ڵکو خودی مرۆڤه‌کان خۆیان ئه‌م
سه‌رچاوه‌یه‌ن. ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌کی دی ڕزگاربوونه له
جڵه‌وی ئه‌و ئۆسۆریتیه‌ی که بریتیه له فه‌رمانی خواوه‌ند
یان سه‌روه‌رێک وله‌ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانمانه‌وه دێت و
هه‌وڵی پێناسه‌کردنی مافه‌کانمان ده‌دات. ئه‌م مافانه‌ش به
شێوه‌یه‌کی گه‌وره هه‌موو به‌هاکانی یه‌کسانی وئازادی
ده‌گرێته‌وه، که پێشتر به درێژی باسمانکرد. جه‌ختکردن
له‌سه‌ر ئه‌م به‌هایانه‌و مافی هه‌بوونی ئه‌م به‌هایانه
مه‌رجێکی سه‌ره‌کی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی دادپه‌روه‌ره‌و ته‌نها
له‌ڕێگه‌ی ئه‌م مافانه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگاو حکومه‌ت دوو
جه‌سته‌ی دژ‌و لێکجیابۆوه نابن. واته ئه‌م مافانه که مه‌رجی
بوون وشوناسی تاکه‌که‌سه‌کانه ئه‌و مافانه‌ن که قابیلی
گوێزانه‌وه‌و گۆڕین نین وموڵکی تاکه‌سه‌کانه (inalienable
rights).
یاساش ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م مافانه دابڕێژرێت که
ئه‌مه‌ش شه‌رعیه‌ت به یاسا ده‌به‌خشێت، واته داڕشتنی یاسا
به گه‌ڕانه‌وه بۆ یاسایه‌کی باڵاتری سروشتی یان خواوه‌ندی
جارێکی دیکه هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ئۆسۆریتی ومه‌رجه‌عه بان شوێنی
و(نا) مرۆییه‌یه بۆ نا‌و ئه‌و بواره‌ی که په‌یوه‌ندیه‌کانی
نێوان مرۆڤه‌کان ڕێکده‌خات وسیستمی مافه‌کانمان بۆ
دیاریده‌کات. ئه‌م ڕێکخستنه‌ش به‌و جۆره کارده‌کات وفۆرمێکی
ته‌ندروست وه‌رده‌گرێت کاتێک هاوڵاتیان مافی هه‌میشه
چاودێریکردنی حکومه‌تیان هه‌بێت که بڕیاره ده‌سه‌ڵات له‌بری
کۆمه‌ڵگا بگرێته ده‌ست. واته مافی ڕه‌خنه‌گرتن وده‌ربڕین
ولێپرسینه‌وه‌یه‌کی به‌رده‌وام که ڕێگه له خراپ
به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێت و، ڕێگه له گه‌نده‌ڵی
ده‌گرێت.
مافی
چاودێریکردن وپشکنین وهاوسه‌نگی ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵات گرنگیه‌کی
گه‌وره‌ی له دامه‌زراندنی حکومه‌ته‌کاندا هه‌یه که ئه‌مه‌ش،
هه‌روه‌ک مۆنتیسکیو جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌کاته‌وه، ڕێگه له
خراپبه‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێت ودواجار به ڕای مۆنتیسکیو
ئه‌م پشکنین وهاوسه‌نگی ڕاگرتنه له ڕێگه‌ی دابه‌شکردنی
ده‌سه‌ڵاته‌وه ڕێکده‌خرێت. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمانکرد
ده‌کرێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌مان بداته‌وه که پێشتر له
خۆمان کرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که چۆن ده‌توانین ئا‌زادی
ویه‌کسانی وه‌ک مافه جه‌وهه‌ریه‌کانمان بچه‌سپێنین
وهه‌ڕه‌شه‌ی پێشێلکردنیان نه‌هێڵین. واته کاتێک ئه‌و
سه‌رچاوه‌و ئۆسۆریتیه‌ی ڕێگه‌مان پێده‌دات له‌به‌ر ڕۆشناییاندا
ده‌ستورو یاساکانمان دابڕ‌ێژین بریتیه له خودی مرۆڤه‌کان نه‌ک
سه‌رچاوه تره‌نسێندێنتاڵیه‌کان، ئه‌وا ده‌توانین کۆی ئه‌و
به‌ها سیاسی وئه‌خلاقیانه‌ش به یاسایی بکه‌ین که به‌بێ
ئه‌وانه کۆمه‌ڵگا توانای ژیانی نابێت و، دواجار ئه‌و
دامه‌زراوه یاساییانه دابمه‌زرێنین که له‌سایه‌یدا
مافاکانمان پارێزراو ده‌بن وئه‌مانه بۆ خۆیان ده‌بنه ئه‌و
پێودانگه‌ی په‌یوه‌ندی وڕێککه‌وتنه‌کانی نێوان کۆمه‌ڵگاو
حکومه‌تی پێبناسینه‌وه.
یه‌کێک
له‌و پره‌نسیپه گرنگ وبنه‌ڕه‌تیانه‌ی بیری فه‌لسه‌فی
پێمانده‌به‌خشێت که ده‌کرێت وه‌ک پره‌نسیپێکی گه‌ردونی
به‌کاربهێنرێت بۆ پێناسه‌کردنی ماف وخستنه‌ڕووی ئه‌و چه‌مکه
بۆ ماف که ده‌بێت له سیستمی سیاسی ومۆراڵیماندا جێگه‌یه‌کی
مه‌زنی هه‌بێت، ئه‌و داڕشتنه‌یه که کانت وه‌ک پره‌نسیپێک
دایده‌نێ بۆ بڵندکردنه‌وه‌ی مرۆڤ ومرۆڤایه‌تی وه‌ک مه‌به‌ست
وئامانج و، دواجار کردنی به یاسایه‌کی گه‌ردونی که
ڕێنماییکردنی له‌هه‌مانکاتدا ڕاده‌ی مۆراڵبوونی کرداره‌کانمان
نیشانده‌دات. ئه‌م پره‌نسیپه‌ش به‌مشێوه‌یه ده‌ڕوات: به‌و
جۆره کرداره‌کانت ئه‌نجامبده که مرۆڤایه‌تی هه‌میشه وه‌ک
مه‌به‌ست یان ئامانج به‌کاربهێنیت و، هه‌رگیز وه‌ک هۆکاریک یان
ئامێرێک به‌کارینه‌هێنیت. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت که مرۆڤ
ده‌بێت هه‌میشه ئامانج بێت وهۆکارێک نه‌بێت بۆ گه‌یشتن به
ئامانجێکی دیکه، ئه‌مه‌ش لێره‌وه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت که
مافه‌کانی تاکه‌که‌س ده‌بێت هه‌میشه پارێزراوبن. به‌ڵام
له‌سه‌رده‌می ونبوونی مافه‌کانداو له‌سه‌رده‌مێکدا که به‌ها
سیاسی وئه‌خلاقیه‌کان ونن، ناتوانین باس له په‌یوه‌ندیه‌کی
ته‌ندروست بکه‌ین له نێوان ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگاداو له‌نێوان
هاوڵاتیان وحکومه‌تدا. چونکه ئیدی ئه‌م دوو جه‌سته‌یه –
کۆمه‌ڵگاو حکومه‌ت– له‌یه‌کدی جیاده‌بنه‌وه به‌و پێیه‌ی
هاوڵاتیان هیچ به‌شداریه‌کیان له داڕشتنی یاساکاندا نیه‌و
مافی به‌شداربوونیان له حکومه‌ت وئه‌نجامدانی کرده‌کانیان له
بوارێکی گشتیدا نیه. ونبوونی هه‌موو ئه‌مانه ئاماژه‌ن به
هاتنه‌کایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌رکوتکار که کۆمه‌ڵێکی که‌م
موما‌ره‌سه‌ی ده‌که‌ن به‌سه‌ر سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگادا.
ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌م ماف وبه‌هایانه‌یه له کۆمه‌ڵگایه‌کی
وه‌ک کوردستاندا مه‌ترسیده‌خاته‌وه. ئه‌و گه‌نده‌ڵیه
ئه‌خلاقیه‌ی حکومه‌تی کوردستان، که سه‌ره‌تا باسمانکرد،
ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌م حاڵه‌ته‌وه هه‌یه. حاڵه‌تێک که
مرۆڤه‌کانی ئه‌و وڵاته ته‌واو نامۆن به‌و حکومه‌ته‌ی به‌ناوی
ئه‌وانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست، به جۆرێک هیچ
به‌شداربوونێکی سیاسی هاوڵاتیان نابینرێت. ئه‌و ده‌زگایانه‌ی
به‌ناوی نوێنه‌رایه‌تیکردنی هاوڵاتیانه‌وه دامه‌زراون وگوایه
گوزارشت له‌وانده‌که‌ن، به هیچ شێوه‌یه‌ک له گفتوگۆ‌و ئاخافتن
ونزیکبوونه‌وه‌دا نین له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا، به‌ڵکو هه‌موویان
ئه‌و ده‌زگا حیزبیانه‌ن که ئه‌ندامه‌کانی ناویان کۆمه‌ڵێک
ئه‌ندامی گوێڕایه‌ڵی حیزبین وحکومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بن که له
ڕاستیدا حکومه‌ت هه‌موو ئیلتیزاماته سیاسی و لێپرسراوێتیه
مۆراڵیه‌کانی خۆی له‌کوردستاندا ونکردووه. هه‌رئه‌مه‌شه
واده‌کات که باسکردن له مافه‌کان له‌سه‌ر زمانی هه‌ردوو
حیزبه فه‌رمانڕه‌واکه‌ی کوردستان جگه له کۆمه‌ڵێک دروشمی
بێماناو درۆیه‌کی گه‌وره هیچی دیکه نه‌بن. پێده‌چێت کارێکی
ئه‌سته‌م بێت وساڵانێکی درێژ بخوازێت تا یه‌کێتی وپارتی له‌م
چه‌مکه فه‌لسه‌فیه‌ی ماف تێبگه‌ن و ئه‌و وزه‌و توانا‌و
عه‌قڵانه به‌کاربه‌رن که ده‌شێت له‌م بواره‌دا خزمه‌تێک
بکه‌ن و، به‌ها گرنگه‌کانی وه‌ک ئا‌زادی ویه‌کسانی ببنه
بنه‌مای ڕێکخستنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان کۆمه‌ڵگاو حکومه‌ت.
به‌ڵام ئه‌رکی ڕۆشنبیری جیدی و ویژدان زیندوو ده‌رخستنی هه‌موو
ئه‌و که‌لێن وناته‌واویانه‌یه که دووچاری کۆمه‌ڵگا هاتوون
وحکومه‌ته‌که‌ی به‌وپه‌ڕی نابه‌رپرسیارێتیه‌وه مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵدا ده‌کات. واته ئه‌وه‌ی ئێمه لێره‌دا باسی
لێوه‌ده‌که‌ین بریتینیه له گوتاردان وڕیتۆریک، به‌ڵکو
ڕه‌خنه‌یه‌کی تونده له‌و سیستمه‌ی ئه‌مڕۆ له کوردستاندا
کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات وده‌ستنیشانکرنی ئه‌مانه‌و
گرنگتر له‌مه پێشنیارکردنی ئه‌و ئه‌لته‌رناتیڤانه‌یه که
ده‌کرێت به‌ره‌و باشتر بڕوات. واته ڕۆشنبیری خاوه‌ن
به‌رپرسیارێتی له ده‌سه‌ڵات ناترسێت وئه‌وه‌ی ده‌یکات
به‌ته‌نها باسکردن نیه له ڕووداوه‌کان، به‌ڵکو تیۆریزه‌کردنی
ڕووداوه‌کانه‌و هه‌وڵێکه بۆ گه‌ڵاڵه‌کردنی تیۆره‌یه‌ک که
ده‌شێت به‌کاربهێنرێت بۆ دروستکردنی گۆڕانه‌کان ونیشاندانی
ڕاستیه‌کان. دیاره ئه‌مه کارێکی ئاسان نیه‌و پێویستی به کات
و وزه‌ی گه‌وره هه‌یه تا ئه‌م پرۆژانه کامڵ ببن. ئه‌رکی
ئێمه‌ش هه‌میشه به‌م ئاراسته‌یه‌دا ده‌ڕوات وهه‌وڵدانه بۆ
به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ئایدیا‌و تیۆرانه‌ی که ده‌کرێت له‌سه‌ر
بنچینه‌ی ئه‌وانه‌وه پرۆژه‌کان بنیاتبنرێن. دیاره
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش ناکه‌ین که ده‌سه‌ڵات گوێ له‌مانه بگرێت
وعه‌قڵ به‌کاربهێنێت به سوود وه‌رگرتن له‌م کارانه، به‌ڵکو
ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه خودی کۆمه‌ڵگاو مرۆڤه‌کانێتی
چونکه ته‌نها ئه‌مانن له پشت گۆڕانه‌کان و، تواناکانی
کۆمه‌ڵگاو مرۆڤه‌کانه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و کردانه‌ی که
ده‌کرێ هێزی فشار‌و گۆڕین بن.
|