وڵام
به پرسیارێك! (2 ـ 2) ئیسماعیل
ئیبراهیم
رواندزی خودی
په‌یدابوون‌و
گه‌شه‌ی
ئیسلامی
سیاسی به‌شێكی
زۆری په‌یوسته
به‌و هه‌ژانه
فیكری‌و
ئایدۆلۆژیانه‌ی،
له كۆتایی
هه‌شتاكان،
تووشی بنه‌ما
رۆشنبیری‌و
ئایدۆلۆژیه‌كان
بوون، بۆیه
ئیسلامییه‌كان
ناتوانن چاوپۆشی
له‌و گه‌شه‌كردنانه‌ی
سه‌ده‌ی
بیست‌ویه‌كه‌م
بكه‌ن.
بنچینه‌ی
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه،
كه ره‌وتی
ئیسلامی
سیاسی له
كوردستان له‌سه‌ر
كۆمه‌ڵێك
بنه‌ما دامه‌زراوه،
كه له
كلتووری سه‌رده‌می
یه‌كه‌می
ئیسلام سه‌رچاوه‌یان
گرتووه‌و
ئه‌مانه‌ش
وه‌كو
بنچینه‌ی ره‌ها‌و
نه‌گۆر
چاولێده‌كرێن.
به ئاسانی
شمولیه‌ت‌و
دواكه‌وتوویی
له ره‌وتی
ئیسلامی
سیاسی ده‌بینرێ.
ئه‌م ره‌وته
باوه‌ری به
ئازادی بیر‌و
بیركردنه‌وه
نییه‌و
پێكه‌وه‌ژیان
ره‌ت ده‌كاته‌وه.
ئه‌مرۆ
ئیسلامی
سیاسی له
كوردستان به
ناوی
موسڵمانانی
كوردستان‌و
نوێنه‌رایه‌تی
تێگه‌یشتنی
راست‌و ره‌ها
له بنه‌ماكانی
ئایینی
ئیسلام، هه‌ستاون
كۆمه‌ڵێك
بنه‌مای
فیكریان له‌سه‌ر
ئیختزالی
مێژوو‌و
جوگرافیا‌و
كێشه‌كانی
كۆمه‌ڵگای
كوردستان‌و
جیهان
داناوه. بۆ
ئه‌وان
ئیسلامی
كۆمه‌ڵگای
سه‌ده‌ی هه‌فته‌می
زایینی ته‌نها
ئیسلامه كه
ده‌كرێ هه‌موو
شته‌كان، ته‌نانه‌ت
ئه‌خلا‌ق‌و
عورفه‌كانیش،
پێوه‌ی
پێوانه
بكرێ، ئه‌مه‌ش
له نه‌زه‌ری
ئه‌وان نه‌ك
ته‌نیا بۆ
كوردستان به‌ڵكو
بۆهه‌موو
شوێنێك‌و بۆ
هه‌موو
كاتێك تا
رۆژی “قیامه‌ت”
گونجاوه. بۆ
ئه‌وان كێشه
رۆشنبیری‌و
ئابووری‌و
سیاسیه‌كانی
سه‌ده‌ی
بیست‌ویه‌كه‌می
مرۆڤه‌كانی
كوردستان،
هه‌مان كێشه‌كانی
دوورگه‌ی عه‌ره‌بی
سه‌ده‌ی هه‌فته‌می
زایینیه.
تراژیدیاكه
ئه‌وه‌یه
كه ئیسلامی
سیاسی‌و
ئیسلامییه‌كان
پێیانوایه
چۆنیه‌تی
چاره‌سه‌ری
كێشه‌كان له
سه‌رده‌می
ئیسلامی یه‌كه‌مدا
هه‌مان چاره‌سه‌ری
گونجاون بۆ
كۆمه‌ڵگای
ئێستا‌و ئه‌مه‌ش
وه‌ك ته‌نیا
چاره‌سه‌ری
شه‌رعی‌و
ئیسلامی ده‌رخواردی
موسلمانانی
كوردستانی ده‌ده‌ن.
بۆ نموونه،
ئیسلامییه‌كانی
كوردستان نه‌ك
ته‌نیا بنه‌ماكانی
ده‌سه‌لاتی
ئه‌وكاتی
ئیسلام بۆته
شه‌رعی
ئیسلامی له
لایان، به‌ڵكو
ته‌نانه‌ت
چۆنیه‌تی
پاكوخاوێنی‌و
جل‌وبه‌رگ
له‌به‌ركردن‌و
كلتووری ئه‌وكاتی
مرۆڤه‌كانیش،
كه به‌شێكی
زۆری به‌رهه‌می
پێش ئیسلامه،
به‌ستویانه‌ته‌وه
به حه‌لال‌و
حه‌رام‌و
كردوویانه
به ئایین. ئه‌مه
له كوێ
هاتووه؟ ئه‌مه
سه‌رچاوه‌كه‌ی
له
پیرۆزكردنی
كلتووری
رابردوو
هاتووه، له‌سه‌ر
ئه‌و بنه‌مایه‌ی
كه پێشووه‌كان
هیچیان بۆ
ئێمه‌ی سه‌رده‌می
سه‌ده‌ی
بیست‌ویه‌كه‌م
نه‌هێشتۆته‌وه‌و
ئه‌وان زیره‌كتر‌و
زاناتر‌بوونه‌و
هه‌ر ئه‌وانیشن
ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی
ولام بۆ چاره‌سه‌ری
هه‌موو كێشه‌كانی
ئێستا‌و
داهاتوو. مرۆڤی
كورد، به هه‌موو
كه‌موكوریه‌كانی
كۆمه‌ڵگاو
كێشه‌كانی
خۆی، نابێ
دوای كه‌سانێك‌و
ره‌وتێكی
ئیسلامی بكه‌وێ
كه چه‌ندین
جار له ره‌وته‌كانی‌تر
نادیموكراتیتر‌و
كۆنه‌په‌رستانه‌تره.
بۆ ئێمه‌ی
كورد، كه ده‌وڵه‌تمان
نییه، یه‌كجار
گرنگ‌و چاره‌نووسسازه
كه له گۆشه‌یه‌كی
عه‌قلانی سه‌یری
كۆمه‌ڵگای ئێستای
خۆمان، وه‌ك
پێگه‌یه‌ك
بۆ داهاتوو،
بكه‌ین، به‌جۆرێك
سوود له هه‌موو
ئه‌و
ئالوگۆرانه
وه‌ربگرین
كه له
جیهاندا
روویداوه
یاخود رووده‌ده‌ن،وه
هاوپشتی‌و
هاوپه‌یمانی
هه‌ر هێزێكی
ئه‌وروپی،
ئه‌مریكی
یاخود هه‌ر
هێزێكی
نێوده‌وڵه‌تی‌تر،
كه هاوسه‌نگی
هێزه‌كان به
قازانج ئێمه‌ی
كورد ده‌گۆرێ‌و
ستراتیژه‌كه‌ی
به زه‌ره‌ری
ئامانج‌و
ستراتیژی
بزووتنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی
كوردستان
نییه، بكه‌ین. ئیسلامی
سیاسی
كوردستان به‌شێكی
زۆری به‌رهه‌می
كاریگه‌ری
ده‌ره‌كییه‌و
به‌شه‌كه‌ی‌تری
به‌رهه‌می
په‌یدابوونی
ئیزدواجیه‌ته
له كه‌سایه‌تی
كورد، كه ئه‌مه‌ش
به‌هۆی
مێژووی هێزه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و
كێشه
ناوخۆییه‌كانی
كۆمه‌ڵگای
كوردستان،
گه‌شه‌ی
كردووه.
ئیزدواجیه‌ت
له كه‌سایه‌تی
كوردی‌و
كوردستانی
ترسناكترین
مه‌سه‌له‌یه
كه ده‌بێ
رێگه‌ی
لێبگرین.
چۆن؟ له ڕێگه‌ی: یه‌كه‌م: به ده‌زگایی‌و
ده‌ستووری
كردنی ده‌سه‌لات
له
كوردستان. دووه‌م: یه‌كگرتوویی
گووتاری نه‌ته‌وه‌یی
كوردی له مه‌سه‌له
ستراتیژییه‌كان. سێیه‌م:
كاركردنی
چالاك‌و
ووشیارانه
به ئاراسته‌ی
سه‌رخستنی
پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه
ـ ده‌وڵه‌تی
كوردستان. چواره‌م: نه‌هێشتنی
گه‌نده‌ڵی
ئیداری‌و فه‌رهه‌نگی،
وه گه‌شه‌دان
به پرۆسه‌ی
گه‌شه‌سه‌ندنی
ئابووری‌و
فه‌رهه‌نگی‌و
سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و
خزمه‌ت‌گوزرییه
كۆمه‌لایه‌تییه‌كان. پێنجه‌م:
دارشتن‌و به‌هێزكردنی
زیاتری ده‌سه‌لاتی
كورد له
كوردستان له‌سه‌ر
بنچینه‌ی
ستراتیژێكی
ئابووری‌و
نه‌ته‌وه‌یی،
كه تێیدا
چۆنیه‌تی یه‌كسانكردنی
ده‌سه‌لاتی
كوردی له‌گه‌ڵ
پرۆسه‌ی گه‌شه‌كردن‌و
باشتربوونی
ژیان‌و گوزه‌رانی
خه‌ڵك‌و نه‌ته‌وه‌ی
كورد رۆشن
بكرێته‌وه‌و
رێگر بێت له‌به‌رده‌م
ئاڵۆزبوونی
كێشه‌كان‌و
سه‌رلێشواوی
كۆمه‌ڵگای
كوردستان. شه‌شه‌م: سه‌پاندنی
ده‌ستوور‌و
یاسای
كوردستان به‌سه‌ر
هه‌ر هێز‌و
ره‌وتێك كه
مه‌ترسی بۆ
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
دروست ده‌كات. ئه‌مرۆ
ده‌وری
ئیسلامی
سیاسی ده‌ورێكی
نه‌گه‌تیڤه،
به تایبه‌تی
له به‌لارێدابردنی
نه‌ته‌وه‌ی
كورد له
پرۆژه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی‌و
ئاڵۆزكردنی
كێشه‌كانی
كۆمه‌ڵگا.
كێشه‌كه له
كوی دایه؟
كێشه‌كه له
خراپ تێگه‌یشتنی
بیروباوه‌ری
ئایینیه.
ئایین، هیچ
ئایینێك،
خۆی له
خۆیدا رێگر
نییه له به‌رامبه‌ر
سیكۆلاریزم،
به‌لام ده‌بێته
ترسناكترین‌و
گه‌وره‌ترین
رێگر له‌به‌رده‌م
سیكۆلاریزم‌و
ئازادی‌و
دیموكراسی
كاتێك وه‌ك
ئایدۆلۆژیایه‌كی
سیاسی له
لایه‌ن هه‌لسوراوانی
كۆمه‌لایه‌تی
به‌كاربهێنرێ.
ئیسلامییه‌كان
ته‌فسیر‌و
لێكدانه‌وه‌ی
ئایه‌ت‌و
تێكسته‌كانی
قورئانیان
داگیر
كردووه‌و
خۆیان وه‌ك
خاوه‌نی
راستی ره‌ها
پیشان ده‌ده‌ن.
له‌م حاله‌ته‌شدا،
مادام ئه‌وان
خاوه‌نی
راستی‌و په‌یامی
خوایی‌و ره‌هان
ئیتر هه‌موو
ئه‌وانی‌تر
به لاده‌ر‌و
نه‌زان حیساب
ده‌كرێن. ئه‌م
جۆره
بیركردنه‌وه
رێگره له‌به‌رده‌م
پێكه‌وه
ژیان. ئه‌م
بیری
ئیسلامییه‌ی
كه تا ئێستا
ئیسلامییه‌كانی
كورد بانگه‌وازی
بۆ ده‌كه‌ن‌و
گه‌شه‌ی
پێده‌ده‌ن،
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
ناتوانێ له‌گه‌ڵ
پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی
دیموكراسی
كوردستان‌و
پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
كورد هه‌ڵبكا،
بۆ؟ چونكه،
تا ئێستا،
گووتاری
ئیسلامی
سیاسی كورد‌و
ئیسلامییه‌كانی
كورد به
گشتی سه‌رچاوه‌كه‌ی
كه‌له‌پووری
فوقهی سه‌ده
تاریكه‌كانی
مرۆڤایه‌تییه‌و
نه‌یتوانیوه
دابرانێكی
مه‌عریفی له‌م
كه‌له‌پووره
بكات، كه به‌بێ
ئه‌م
دابرانه
نابێ هیچ كه‌سێك
هیوا‌و ته‌وه‌همی
به باوه‌رهێنانی
ئیسلامی
سیاسی
كوردستان به
دیموكراسی،
هه‌بێ. چونكه
ئه‌گه‌ر به‌شێکی
یموكراسی
مانای بوونی
نوێنه‌رانی
خه‌ڵك له په‌رله‌مان
بۆ دارشتنی
یاسا‌كان به
ناوی خه‌ڵك،
بێت، ئه‌وا
ناتوانێ له‌گه‌ڵ
ئیسلامی
سیاسی، كه
خۆیان به
نوێنه‌ر‌و
یاساكانیشیان
به ده‌ستووری
خودا ده‌زانن،
بێته‌وه. مه‌سه‌له‌یه‌ك
كه ئیسلامی
سیاسی‌و
ئیسلامییه‌كان
ده‌یانه‌ێ
خۆی لێ‌لابده‌ن،
مێژوویی
بوونی په‌رتووكه
ئایینیه‌كانه.
پرسیار ئه‌وه‌یه،
ئایا قورئان
وه‌ك په‌رتووكێكی
ئایینی به
یه‌كجار‌و
له ساتێك‌و
هه‌مووی
پێكه‌وه
نووسراوه‌ته‌و‌ه؟
نه‌خێر،
ئایه‌ته‌کانی
قوڕئان ڕۆژ
به ڕۆژ’’و له
کات’و ساتی
جیاوازدا’و
به پێی ئه‌و
کێشه’و
گرفتانه‌ی
هاتوونه‌ته
به‌رده‌م
مڕۆڤه‌کانی
دوورگه‌ی عه‌ره‌بی
له سه‌دده‌ی
هه‌فته‌می
زایینی’دا،
نووسراوه‌نه‌ته‌وه.
كه‌واته
قورئان له
ده‌ره‌وه‌ی
مێژوو نییه
به‌ڵكو له‌ناو
مێژووه. ئه‌مه‌یه
كه ئیسلامی
سیاسی نایه‌وێ
دانیپێدابنێ‌و
وه‌ك ده‌جالێك
ده‌یه‌وه‌ێ
خۆی وه‌ك هه‌ڵگری
راستی ره‌ها‌و
نوێنه‌ری
خوا له‌سه‌ر
زه‌وی پیشان
بدا. ئه‌وه‌یه
كه ئیسلامی
سیاسی خۆی لێ
گێل ده‌كا‌و
پێمان ده‌ڵێ:
ده‌بێ ئێمه‌ی
مرۆڤه‌كانی
سه‌ده‌ی
بیست‌ویه‌ك، كه چه‌ندین
سه‌ده له
گه‌سه‌ندن
له هه‌موو
بواره‌كانی
ژیان جیامان
ده‌كاته‌وه
له مرۆڤه‌كانی
پێش خۆمان،
بێین به
گوێره‌ی فه‌توا‌و
فوقهه‌كانی
سه‌رده‌می كوری
ته‌یمییه‌و
شافعی‌و
مالكی...هتد هه‌لسوكه‌وت
بكه‌ین. ئایا
ئیسلامی
سیاسی ده‌توانێ
ئه‌وه ره‌ت بكاته‌وه
كه یاسا
ئیسلامییه‌كان
له بۆشایی
نه‌هاتوون؟
راستیه‌كه‌ی،
ئه‌م یاسانه
به‌رهه‌می
ژیانی خه‌ڵكانێك
بوون كه فه‌رهه‌نگ‌و
ژیانی
ئابووری‌و
سیاسی تایبه‌ت
به خۆیان
بووه‌و هه‌ربۆیه
ئه‌م یاسایه‌نه‌ش
وه‌ك
رێكخستنی
ژیانی مرۆڤه‌كانی
ئه‌و سه‌رده‌مه
هاتوون‌و
لێره‌وه‌یه
ناكرێ ئه‌م
یاسایانه
سیفه‌تی ره‌هایی‌و
سه‌روو
مێژوویی وه‌ربگرن.
خۆ ئه‌گه‌ر
یاسا‌كان ره‌ها
وه‌ربگرین،
كه‌واته
مانای وایه
مێژوو
كۆتایی
هاتووه‌و
ئیتر ده‌بێ
هه‌موو گه‌شه‌كردنێكی
زانستی‌و فه‌رهه‌نگی‌و
ئابووری‌و
سیاسی...هتد ره‌تبكه‌ینه‌وه.
به‌لام
ئیسلامی
سیاسی له‌بیرخۆی
بردۆته‌وه
كه ئه‌گه‌ر
ئیسلام وه‌ك
كۆتایی
مێژوو چاو
لێده‌كا،
ئایا میلله‌تانی‌تر،
واته ئه‌وانه‌ی
كه مێژوو له‌لایان
كۆتایی نه‌هاتووه،
مافی ئه‌وه‌یان
نییه وه‌ك
مه‌خلوقاتی
سه‌یرو سه‌مه‌ره
سه‌یری
موسلمانان
بكه‌ن‌و په‌رژینێك
به‌ده‌وریان
دروست بكه‌ن‌و
بیانكه‌ن به
یه‌كێك له
حه‌وت شته
سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی
جیهان؟ له
كۆتاییدا ده‌ڵێم،
ئه‌م ره‌وته
سه‌رچاوه‌كه‌ی
له
كوردستانه‌وه
نییه. به‌رنامه‌كانی
هێز‌و پارته
نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی
كوردستانيش
نامۆ به
ئایین نيين. ئایین
هه‌میشه به‌شێكی
گرنگ له ئه‌خلاقی
كۆمه‌ڵگای
كوردستانی
پێكهێناوه‌و
ئه‌خلاقی
زۆربه‌ی
پارته
كوردییه‌كانیش
نامۆ نیین به
كۆمه‌ڵگای
كوردستان. ـ کۆتایی
ـ |