((1))
لەگۆڤاری رۆژنامەنووسی ژمارە (7)ی بەهاری (2006) و لەڵاپەڕە
(63 _ 94)دا، بابەتێكم لە ژێر ناوونیشانی (پێشانگای
ڕۆژنامەگەریی كوردیی هەندەران لەهەولێر) بڵاوكراوەتەوە.مخابن
لەكاتی تایپ كردنەوەی ئەو بابەتەم هەڵەو ناتەواوی تێكەوتووەو
لەنووسینەوەی بەئەلفبای لاتینی ناوی گۆڤار و ڕۆژنامەكانیشدا
سەر لەبەری بەهەڵە نووسراوەتەوە.هەڵبەتە من ئەو بابەتەم جارێكی
دیكە نووسیوەتەوە و لە ئایندەدا بەبێ هەڵە وكەم و كوڕی لە
شوێنێكی دیكەدا بڵاوی دەكەمەوە.
((2))
هەر لەگۆڤاری ڕۆژنامەنووسی ژمارە(7)ی بەهاری(2006)دا ،
ڵێكۆڵینەوەیەكم دەربارەی ((ریاتازە)) لە
ژێرناوونیشانی((ریاتازە)) بەتەمەنترین ڕۆژنامە لەمێژووی
ڕۆژنامەگەریی كوردیدا ، بەدواداچوون و ڕاستكردنەوە
بڵاوكراوەتەوە،كەئەم ڵێكۆڵینەوەیەم لەسێیەمین فیستیڤاڵی
بەدرخان لەیادی 108ساڵەی ڕۆژنامەگەریی كوردیدا ،كە دەزگای چاپ
و بڵاوكردنەوەی بەدرخان بەهاوكاری سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی
كوردستان لەبەهاری 2006دا ، لەهەولێری پایەتەخت بەڕێوەچوو ،
لەڕۆژی سێیەمی فیستیڤاڵەكەدا ڵێكۆڵینەوەكەی خۆم لەهەمان ڕۆژدا
پێشكەش كرد و هەر لەوێش ڕامگەیاند كە ئەو ڵێكۆڵینەوەیەی من لە
گۆڤاری ڕۆژنامەنووسدا بڵاوكراوەتەوە،ئەوەندە هەڵەی چاپی
تێكەوتووە بەبەرهەمی خۆمی نازانم و هەروەها بەباشیدەزانم لە
ڕۆژنامەی (كوردستانی نوێ)یش ئەم ڕوونكردنەوەیە بۆ خوێنەرانیش
بەگشتی و خوێنەرانی بواری ڕۆژنامەنووسی بەتایبەتی بڵاوبكەمەوە
و لـەم ڕووەشەوە لێی بەئاگابن.
بێگومانیشم بەشێكی زۆریش لە ڕێگای سایتی ئینتەرنێت ئەو
بابەتەیان خوێندۆتەوە، بۆیە بەپێویستی دەزانم ئێستا لەسایتی
ئینتەرنێتیش بڵاویبكەمەوە بۆ ئەوەی ئەوانیش لەم ڕووەوە ئاگا
نەبن.
ئەوەی شایەنی گوتنە لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەو ڵێكۆڵینەوەم كە
دەربارەی ڕۆژنامەی ((ریاتازە)) نووسیوە، بەزانیاری و
بەڵگەنامەی تازەوە بەشێوەی نامیلكەیەك بڵاوی دەكەمەوە.
لەدوماهیدا داوا لەنووسەر و ڕۆژنامەنووسان ئەوانەی لەبواری
كاری ڕۆژنامەگەریی كوردیدا ڵێكۆڵینەوە ئەنجامدەدەن دەكەم ، با
ئەو ڵێکۆڵێنەوەی من كە لەپێشدا ئاماژەم بەناوونیشانەكەی داوە ،
تكام وایە بە سەرچاوە یان باشتر ببێژم وەك ڵێكۆڵینەوەیەكی
زانستی لە بواری كاری ڕۆژنامەگەریدا وەری مەگرن ، چونكە مخابن
ڵێكۆڵینەوەكەم سەرلەبەری شێواندراوە و بەبەرهەمی خۆمی نازانم.
سوێد 10/10/2006
fakhradintahir@hotmail.com
|