ئه‌وکه‌سه‌ی
ته‌قه‌ی له
حه‌مه‌سه‌عید
حه‌سه‌ن کرد
تا ئێستا ده‌ستگیر
نه‌کراوه گۆران
هه‌ڵه‌بجه‌یی ڕۆژی
28/9
شاعیرونووسه‌ر
حه‌مه‌سه‌عید
حه‌سه‌ن له‌گه‌ڵ
شاندێکی
ڕووناکبیرانی
باژێڕی هه‌ولێر،
سه‌ردانی
هونه‌رمه‌ندان
ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی،دیاری
قه‌ره‌داغی
ومامۆستاعادل
یان له خه‌سته‌خانه‌ی
سلیمانی کرد. پاش کۆتایی
سه‌ردانه‌که
،شانده‌که
به‌پێیان به‌ره‌و
شار ڕۆشت ،له‌ناکاو
که‌سێک په‌یدا
ده‌بیت و چه‌ند
فیشه‌کێک به
لاقی
مامۆستا حه‌مه‌سه‌عیده‌وه
ده‌نێت،هه‌رله‌وێدا
ده‌موده‌ست
ده‌یگه‌یه‌ننه
خه‌سته‌خانه‌ی
فریاگووزاری،
که به‌ر له
نێو کاتژمێر
خؤی له‌وێ
بووه. پاش
به‌ینێک وه
له‌سه‌ر
داوای خۆی به
ئه‌مبوڵانسێک
دیگوازنه‌وه
بۆهه‌لێر.هه‌رله
خه‌سته‌خانه‌ی
فریاگوزاری
سلیمانی له‌لایه‌ن
پۆلیسه‌وه
قسه‌کانی وه‌رده‌گیرێت،وه‌بۆ
ڕۆژی دوایی
فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی
که‌سی ته‌قه‌که‌ر
له‌لایه‌ن
پۆلیس و
ئاسایشی
سلیمانیه‌وه
ده‌رده‌چێت
که برایه‌کی
خۆیه‌تی به‌نێوی
غه‌فور. هه‌واڵی
ده‌ستگیرکردنه‌که‌ش
له لاپه‌ڕه
دووی
ڕۆژنامه‌ی
{کوردستانی
نوی} ی هه‌مان
ڕۆژدا بڵاو
ده‌کرێته‌وه. ئه‌وه‌ی
جێی سه‌رنجه
تا نووسینی
ئه‌م چه‌ند
دێڕه
تاوانبار ده‌ستگیر
نه‌کراوه و پۆلیسی
سلیمانیش
هیچ
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کیان
له‌وباره‌وه
نه‌داوه. لێره‌دا
پرسیاریارێک
خۆی ده‌سه‌پێنێت
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
که ده‌ڵێت{ئایا
پۆلیس
وئاسایشی
سلیمانی
هێنده که‌م
ئه‌زموون
وبێده‌سه‌ڵاتن
ئه‌ومرۆڤه‌یان
بۆ ده‌ستگیر
نا‌کرێت؟}به‌تایبه‌تیش
که‌سێک خه‌ڵکی
شاره‌که‌بێت
و شوێنی
ژیانی دیاری
بێت و له‌شاره‌که‌شدا
ناسراوبێت. ئاسایشی
سلیمانی له
بواری
پشکنین
وچاودێری
وهه‌واڵ و
زانیاری
کۆکردنه‌وه‌و
ده‌ستگیرکردنی
تاوانباران
و نه‌یاران و
دووژمنکاران
و ته‌رۆریستان
چالاکن و ئه‌زموونێکی
باشیان له‌و
ڕووه‌وه که‌ڵه‌که
کردووه،بۆیه
ده‌ستنه‌گیرکردنی
ئه‌و مرۆڤه
ساده‌یه له‌لایه‌ن
ئاسایشه‌وه
بێتوانایی
ئه‌و ده‌زگایه
ناگه‌یه‌نێت
،به‌ڵکو کۆمه‌ڵیک
پرسیار درووست
ده‌کات. به‌ڕای
من گه‌ر
تاماوه‌یه‌کی
دیکه ئه‌وکه‌سه
ده‌ستگیر نه‌کریت
ئه‌وا من و خه‌ڵکانێکی
دیکه‌ش ده‌که‌وینه
گوومانه‌وه
،که ده‌شێ
ده‌ستێک له‌پشتی
کرده‌وه‌که‌ی
کاک غه‌فوره‌وه
هه‌بیت،بۆیه
ئومێده‌وارم
گوومانه‌که‌م
نه‌بێته یه‌قین
و تاوانبار
ده‌ستگیر
بکرێت
وپۆلیس و
ئاسایشی
سلیمانیش
دڵسۆزی و
کارامه‌یی
خۆیان بسه‌لمێنن. |