کاتێ
په‌ڕیوه‌ی ئه‌وروپا بووم و لێرۆکانه خه‌ڵکانی دیکه‌ی
خوێنده‌واری غه‌یری کوردم ناسی؛ به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له
بواره‌که‌دا کاران و له ته‌کیاندا که‌وتمه ناو باس و خواسی
کتێب و دنیای ئه‌ده‌به‌وه؛ چه‌ند جارێک ڕێک و ڕه‌وان به
گوێیاندا دامه‌وه: (( کورد کتێبی نییه، بڕۆ ڕه‌فه‌کانی
کتێبخانه‌ی کۆچبه‌ران بپشکنه. ئه‌وی هه‌تانه ته‌نیا
شیعره!!))*
لیرخ،
له زمانی (ئابوفیان)ه‌وه ده‌نووسێ: (( هه‌ر کوردێک بگری، نێر
بێ یان مێ، به خۆڕسک شاعیره.)) لیرخ، لێره‌دا ئه‌م قسانه‌ی
ئابوفیانی وه‌ک په‌سه‌نددانی میلله‌تی کورد نووسیوه. تۆ ڕیاڵ
سه‌یری ئه‌م پرسه بکه.. چۆن ده‌بێ میلله‌تێک به نێر‌و
مێیه‌وه به خۆڕسک شاعیر بێ؟! ئایا ئه‌مه مانای ئه‌وه‌ش
ناگه‌یێنێ، که ورد‌و درشتی میلله‌تێک له خه‌یاڵ و وه‌همدا
ده‌ژی؟! ئێستا نزیکه‌ی هه‌موو دنیای مۆدێرن ده‌ستبه‌رداری شیعر
بوون. زۆر ده‌گمه‌نه لێره، که‌سێ ببینی له کتێبخانه‌و پاس و
میترۆ‌و شوێنه گشتییه‌کانی دیکه‌دا دیوانی شیعری به‌ده‌سته‌وه
بێ. له ئه‌وروپادا ته‌نیا مێردمنداڵ و هه‌رزه‌کار، ئه‌ویش
به‌ڕێژه‌یه‌کی که‌م شیعر ده‌خوێننه‌وه. ئه‌وانیش،کاتێ قۆناغی
هه‌رزه‌کارییان تێپه‌ڕاند ئیدی چ وه‌ک نووسین و چ وه‌ک
خوێندنه‌وه ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ری..
تۆ
بڵێی ئێمه‌ی کورد له قۆناغی مێرد منداڵی و هه‌رزه‌کاریی
به‌رده‌وامدا بژین و له ڕووی زه‌ین و ئاوه‌ز‌ه‌وه له گه‌شه
بوه‌ستین و له‌و قۆناغه‌ی ته‌مه‌ندا پێکوته‌مان بێت و به‌خۆمان
نه‌زانیبێ؟!.. ئه‌گه‌ر وه‌هابێ، ئه‌مه چ کاره‌ساتێکه و چلۆن
چارده‌کرێ؟!
پێم
وایه یه‌کێ له‌و هۆیانه‌ی وای کردووه نووسه‌ری کورد هه‌روا
به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری شیعر نه‌بێ، ئه‌وه‌یه، که
ژێرده‌سته‌ی عاره‌به‌و به ڕاده‌یه‌کی زۆریش به‌و ڕۆشنبیرییه
پاشڤه‌ڕۆیه‌ی، که عاره‌ب هه‌یه‌تی سه‌رسامه. پێم وایه که‌م
میلله‌تی دنیا هه‌بێ له‌درێژایی مێژووی خۆیدا ئه‌وه‌نده‌ی
نه‌ته‌وه‌ی عاره‌ب شاعیری ده‌رباری به‌رهه‌م هێنابێ. با
نموونه‌یه‌کی سه‌یر بهێنمه‌وه، که دڵنیام به‌رچاوی زۆربه‌ی
هه‌ره زۆری نووسه‌رانی خۆمان نه‌که‌وتووه. (( إبن هانیء))
له په‌سنی خه‌لیفه (( المعز لدین الله الفاطمي)) دا ده‌ڵێ:
ما شئت
لا ماشاءت الاقدار
فاحکم
فأنت الواحد القهار
لێره‌دا
ئه‌م شاعیره به‌دبه‌خته، ده‌رباره‌ی عاره‌ب، هاتووه سیفه‌ت
و پله‌ی خواوه‌ندێتی تاک و ته‌نیاو زاڵی داوه‌ته پاڵ
خه‌لیفه‌ی((فاطمي)). به‌ڵکو ئه‌و هاتووه بێ شه‌رمانه
خه‌لیفه‌ی له‌جێی خواوه‌ند داناوه. هیچی بۆ قه‌ده‌رو
خواوه‌ندی تاک و ته‌نیاش نه‌هێشتۆته‌وه. (( ئیبن هانیء))ی
شاعیر به خه‌لیفه ده‌ڵێ: به ئار‌زووی خۆت فه‌رمانڕه‌وایی
بکه. هه‌ر خۆت تاقانه خواوه‌ندی به‌سه‌ر هه‌موو
بوونه‌وه‌رێکدا زاڵێ!! ( بڕوانه : أحمد خیر، دوائر الخوف،
ص/43.)
ئه‌و
هه‌موو شاعیری ده‌رباره‌ی سه‌رده‌می به‌عس، به فوسحاو
جڵفه‌یانه‌وه هه‌میشه‌و بۆ هه‌ر بۆنه‌یه‌ک ملی بگری به
سه‌فته شیعری ئاماده‌و له‌سه‌رپێیان له ته‌نکه‌ی
باخه‌ڵدابوو، که هه‌ره دیارترینیان (عبد الرزاق عبد الواحد)
بوو. ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌کی سه‌یری شیاوی توێژینه‌وه‌یه..
ئه‌وی ڕاستی له‌کن عه‌ره‌به‌کان، له هه‌ندێ هه‌رێمدا، شیعر
وتن بۆ خێڵ و بگره بۆ که‌سانی ناسراوو ده‌وڵه‌مدندو ده‌ست
ڕۆیشتوو، هێشتا باوی ماوه. با له‌م ڕووه‌شه‌وه هیچ نه‌بێ
نموونه‌یه‌ک بهێنمه‌وه:
له
وڵاتی مۆریتانیادا، که پاره‌که‌یان ناوی (هۆقه) یه‌و له
به‌نزینخانه‌کانیدا به بوتڵ به‌نزین ده‌فرۆشن، شیعر وتن بۆ
خێل هێشتا باوی ماوه. (( المعلومة بنت المدیاح))، که ژنه
گۆرانیبێژێکی ناوداری ئه‌وێیه. له چاوپێکه‌وتنێکدا ده‌ڵێ:
((.. له‌بریی قه‌سیده‌کانی پێشوو، که بریتی بوون له
پێداهه‌ڵدانی خێڵ و که‌سه‌کان، دیاره مه‌دحی تاک و خێڵ وه‌ک
نه‌ریتێکی مۆریتانی باوی بوو، له ساڵی 1986 به‌دواوه، ئیدی
یه‌که‌م ئاوازیان بۆ دانام و ده‌ستم به چڕینی شیعری شاعیره
مۆریتانییه‌کان، له‌مه‌ڕ خۆشه‌ویستی و پێوه‌ندیی نێوان خه‌ڵکی
کرد.)) بڕوانه : الحیاة، ژماره 13964، 22 ی ئایاری 2001.
به‌ڵام
ئه‌م دۆخه، واته ژێر ده‌سته‌یی عاره‌ب ته‌نیا هۆکار نییه.
خۆ وته به‌ناوبانگه‌که‌ی ڕۆشنبیری عاره‌ب د. علي الراعي: [
الروایه دیوان العرب] وا چاره‌که سه‌ده‌یه‌کی به‌سه‌ردا
تێده‌په‌ڕێ. ئه‌و به‌م کورته وته‌یه‌ی سه‌رله‌به‌ری بونیادی
ڕۆشنبیریی عاره‌بی لنگه‌وقووچ کرده‌وه، که هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ش
عاره‌ب و شاعیرانی عاره‌ب به شانازییه‌وه ده‌یانوت: [الشعر
دیوان العرب!] ئه‌گه‌رچی ئه‌و ده‌م، ئه‌م وته‌یه‌ی ڕووناک‌بیری
ناوبراو دووربینی و خوێندنه‌وه‌ی ئاینده‌ی پیشان ده‌دا، که‌چێ
کۆنه پارێزه‌کان، که ده‌ستیان به چمکی ڕه‌شماڵی خێڵه‌وه
گرتبوو ئه‌و بایه‌خه‌یان پێنه‌دا.. لێ ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه
شکایه‌وه. ئه‌وه‌بوو دوای ماوه‌یه‌کی که‌م، نه‌جیب مه‌حفوز
خه‌ڵاتی نۆبڵی له‌سه‌ر ڕۆمانه‌کانی وه‌رگرت. که‌چی له‌م
ڕووه‌وه ئاوڕێک له‌و ده‌یان شاعیره‌ی، که خۆیان به (فحل ــ
که‌ڵ) ده‌زانی نه‌درایه‌وه. دڵنیابه له ئاینده‌شدا ئاوڕیان
لێ نادرێته‌وه.
ڕۆمان
ڕووبه‌رێکی به‌رفراوانی بۆ گوزارشت به ده‌سته‌وه‌یه. بۆیه
ده‌توانێ بچێته نێو ورده‌کاری ژیان و ڕووداوه‌کان و ناخی
مرڤه‌وه و به درێژی قسه‌یان له‌باره‌وه بکا، که‌چی هه‌رچی
شیعره ڕاگوزه‌ر به لایاندا تێده‌په‌ڕێ و ده‌توانێ ته‌نیا
ئاماژه‌یان پێ‌بدا.
ڕه‌نگه
سکه‌خشکێی شیعر‌و به‌رده‌وام بوونی تاکو ئێستاش یه‌ک له‌باری
کۆمه‌ڵگه‌ی پاشڤه‌ڕۆی عاره‌ب به گشتی، پاساوی خۆی هه‌بێ..
چونکه هه‌ندێ له زانایانی کۆمه‌ڵناس وه‌های بۆ ده‌چن، که
ڕۆمان له سه‌رده‌می سه‌قامگیریی کۆمه‌ڵا‌یه‌تیدا
په‌ره‌ده‌ستێنێ. به‌ڵام له‌و قۆناخه‌دا که بارگرژیی جڤاکی
به‌رکه‌ماڵ بێ، ئه‌وا ته‌رزه نووسینگه‌لی دیکه‌ی وه‌ک شیعر‌و
وتار باو ده‌سێنن. ئێ کۆمه‌ڵکه‌ی عاره‌بیش به‌رده‌وام
له‌ته‌نگژه‌دایه..(إبن سلام)، له‌م ڕووه‌وه ده‌ڵێ:(( شیعر
به جه‌نگ زۆر ده‌بێ، ئه‌و میلله‌تانه‌ی جه‌نگیان نییه
شیعریان که‌مه.))
به‌نده
یه‌که‌م که‌س بووم له کوردستان و له ناوه‌ڕاستی
نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، له ڕۆژنامه‌ی کوردستانی
نوێ‌دا به وتاری (( شیعر له به‌تاڵی چاکتره!)) جاڕی پایدۆستی
شیعرم دا.! ئه‌و ده‌م شاعیره ناسراوه‌کان له ناخه‌وه هه‌ژان
و هه‌ستیان به‌وه کرد، که ئیتر شیعر ئه‌وه نییه وه‌ک
داهێنان حسابێکی ئه‌وتۆی بۆ بکرێ. ئاگادارم ژماره‌یه‌ک شاعیر،
به تایبه‌ت ئه‌وانه‌یان له هه‌گبه‌یاندا چه‌رده‌یه‌ک زادی
ڕوناکبیرییان گومان ده‌برد، که‌وتنه خۆیان و له پاڵ شیعر
نووسیندا ده‌ستیان دایه نووسینی بابه‌تگه‌لی دیکه. ئه‌وه‌تا
هه‌یانه به‌ختی خۆی له ڕۆماندا تاقی ده‌کاته‌وه. هه‌شیانه
به ئه‌ده‌بی زارۆکانه‌وه سه‌رقاڵه‌و هه‌شه خووی داوه‌ته
ڕۆژنامه‌وانی.. ئه‌م جۆره هه‌وڵانه وه‌ک چۆن وریایی ئه‌وان
پیشان ده‌دا، ددان پێدانانێکیشه به‌و حه‌قیقه‌ته‌دا، که شیعر
به ته‌واوی پاشه‌کشه‌ی کردووه‌و شایانی ئه‌وه نییه خۆیانی
له‌گه‌ڵدا خه‌ریک بکه‌ن.
سه‌ره‌تا شیعر ژانری یه‌که‌م بوو. ده‌قی هه‌موو ئه‌و
شانۆییانه‌ی به‌رله زایین و دواتریش نووسراون شیعرین. له‌لای
عاره‌بیش شیعر ته‌نیا ژانری ئه‌ده‌بی بووه. ئه‌وانیش وه‌ک
هه‌موو دنیا له‌ئاستی شارستانییه‌تی یۆناییه‌کاندا نه‌بوون
هه‌تا شانۆ‌و هونه‌ری دیکه‌یان هه‌بێ. ئه‌وان ته‌نها زمانه‌که‌ی
خۆیان به ده‌سته‌وه بووه هونه‌ری تێدا بنوێنن و گه‌مه
به‌وشه‌کانی بکه‌ن. به‌ڵام به هاتنی ئیسلام ئه‌و بایه‌خه
زۆره‌ی جارانی له ده‌ست دا. چونکه قورئان هه‌م ده‌قگه‌لێکی
ئاست به‌رزه‌و هه‌م پیرۆزیشه. لێره به‌دواوه ئیدی قورئان
به پله‌ی یه‌که‌م و فه‌رمووده‌و وتاره‌کانی محه‌مه‌د دووه‌م و
فه‌رمووده‌و وتاری خه‌ڵیفه‌کان و ئه‌وجا نۆره ده‌هاته سه‌ر
وتاری شیعری. وێڕای ئه‌وه‌ی قورئان له ئاست و پێگه‌ی شاعیرانی
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی دابه‌زاند. ئه‌وانه‌یان ناڵێم، که
گوێڕایه‌ڵییان نواند‌و به ته‌واویی پێملی ئیسلام و ڕه‌مزه‌کانی
بوون، وه‌ک حه‌سانی کوڕی سابیت. قورئان به ڕاشکاوی به
شاعیران ده‌ڵی: ((سه‌رلێشیواون و گوفتارو کرداریان چون یه‌ک
نییه.))
به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شیعر هه‌ر به‌رگه‌ی ڕۆژگاری گرت،
به‌ڕاده‌یه‌ک (ئیبن عه‌بباس) و زۆرێک له گه‌وره یارانی
محه‌مه‌د وتوویانه: (( إذا إستعجم علیکم شی‌ء من القرآ‌ن
فاطلبوه من الشعر!)) واته ئه‌گه‌ر هاتوو مانای شتێک له
قورئانتان لێ عاسی بوو، ئه‌وا له ڕێی شیعره‌وه مانا و
مه‌به‌ستی بزانن.. ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، که
شیعریش وه‌ک قورئان به عه‌ره‌بییه‌کی ستاندارد ده‌نووسرا،
نه‌ک به زمانی ڕه‌شه‌خه‌ڵکه‌که. دیاره ئامرازی ئاوه‌زیش
هه‌ر زمانه.
به‌ڵام
له سه‌ردمی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌مه‌وییه‌کانه‌وه ئیدی شیعریش گوڕ‌و
تین و ڕێزی جارانی په‌یدا کرده‌وه. چونکه به چێ‌بوونی
ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی جارێکی دی شانازی کردن به‌خێڵ و جه‌نگی
نێوان خێڵه‌کان له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات، ڕێک وه‌ک سه‌رده‌می جاهیلی
ده‌ستی پێکرده‌وه. ئه‌وه‌ش له‌ولاوه بوه‌ستێ، که خودی
ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی له‌سه‌ر بناغه‌ی خێڵ ده‌روست بوو.
له لای
عاره‌ب شیعر نووسین نیشانه‌ی کامڵ بوونی هۆش و زه‌ین بووه.
تائه‌و ڕاده‌یه‌ی ئه‌وه‌ی شیعری نووسیبێ به که‌سێکی زیره‌ک و
دانا له قه‌ڵه‌م دراوه. که‌چی وه‌کوتر، یه‌ک له باری شیعر،
له ئه‌فسانه‌کاندا هاتووه، که گیانداریش توانیوێتی شیعر
بنووسێ. زۆربه‌ی قاره‌مانانی حیکایه‌ت و ئه‌فسانه‌کانی نێو
(هه‌زوار و یه‌ک شه‌وه) کاتێ تووشی داوی دڵداری دێن یان
به‌ره‌وڕووی دیمه‌نێکی سه‌رنج کێش ده‌بنه‌وه یانژی
به‌ره‌وڕووی ته‌نگانه و چورتمێک ده‌بنه‌وه، ده‌شیعرێنن.
بۆیه هه‌زارو یه‌کشه‌وه، که خۆی کتێبی کۆ هه‌قایه‌ته، به
سه‌دان دێڕه شیعری تێدایه. ته‌نانه‌ت گیانداره
بێزمانه‌کانیش بۆ سه‌ڵماندنی زیره‌کی وکامڵ بوونی بیر‌و هۆشیان
و بۆ ده‌مکوتی به‌رامبه‌رو ڕکابه‌ره‌کانیان شیعریان وه‌ک چه‌کی
به‌رگری به‌کار هێناوه. ئه‌وه‌تا له شه‌وی چوارده‌یه‌می
کتێبی ناوداری هه‌زارو یه‌ک شه‌وه‌دا ((مه‌یموون)) ێک، که له
که‌شتییه‌کدایه به به‌رچاوی سه‌رنشینه‌کانه‌وه شیعر
ده‌نووسێ. له‌سه‌ر به‌رزیی شیعره‌که‌و جوانیی ده‌ستخه‌تی له
لایه‌ن پادشاوه خه‌ڵات ده‌کرێ. مه‌یموونیش دوای نان خواردن
حه‌وت جاران خاکی به‌رپێی پادشا ماچ ده‌کا!! ئه‌وه‌تا ئه‌م
دیارده‌ی شیعراندنه، باڵنده‌شی گرتۆته‌وه. ڕێک له شه‌وی
(177)دا به ناوی حیکایه‌تێک له‌مه‌ڕ باڵنده، ((حکایة تتعلق
بالطیور)) هه‌یه. له‌م حیکایه‌ته‌دا مراوییه‌کی شیعر دۆست،
هانا بۆ جووتێک تاوس دێنێ، که له ترسی دڕنده‌و مرۆڤ ڕوویان
له دورگه‌که کردووه. مراوی ده‌ڵێ: خه‌وم بینیوه، له
مه‌کرو فێڵی مرۆڤ ده‌ترسم. ئه‌و به شیعر تاوس له فێڵ و
ده‌هۆی مرۆڤ ئاگادار ده‌کاته‌وه:
یعطیک
من طرف اللسان حلاوة
و یروغ
منک کما یروغ الثعلب
کاتێ
کیسه‌ڵ لێی ده‌پرسێ : له‌سه‌رچی له نیشتمانه‌که‌ی خۆت
هه‌ڵکه‌ندرایت و لێره له‌سه‌ر به‌ردێک له نێو ئه‌م ڕوباره‌دا
قه‌رارت گرتووه؟ دیسان به‌شیعر، ئاوا وه‌ڵام ده‌داته‌وه:
إذا
حــل الثقیل بارض قــوم
فما
للساکنین سوی الرحیل
هه‌روه‌ها له شه‌وانی 179 و 180 دا ، ڕێوی و گورگ له فۆرمی
شیعردا گفت و گۆ ده‌که‌ن. ئه‌م دیارده‌یه‌ی، که شیعر
خزاوه‌ته ناو حیکایه‌ت و خورافه و فێبڵ و ئه‌فسانه‌وه،
مانای به‌هه‌ند گرتن و ڕۆڵی گرنگی ئه‌م هونه‌ره‌یه له مێژووی
کۆنی ناوچه‌که‌دا. به‌ڵام ده‌بێ له‌وه دڵنیا بین، که
حیکایه‌ت و هونه‌ری گێڕانه‌وه بونیادی سه‌ره‌کیی هه‌زارو یه‌ک
شه‌وه‌یه نه‌ک شیعر. به‌ڵکو شیعر له‌هه‌زارو یه‌ک شه‌وه‌دا،
که‌وتۆته په‌راوێزه‌وه.!! ئه‌مه‌ش به خاڵێکی ئه‌رێنی بۆ
ئه‌و کتێبه له مێژینه‌یه حساب ده‌کرێ.
له کوردستان،
له‌کن هه‌ندێ به‌ناو شاعیر، شیعری نو‌ێ ((ئه‌و ڕستانه‌یه، که
له مانا ڕووت کراونه‌ته‌وه و پێوه‌ندییه‌ک کۆی
نه‌کردوونه‌ته‌وه یان کۆمه‌ڵێک وشه‌ی بێ پێوه‌ندییه،
به‌نیازه له شوێندا ڕووبه‌رێک له‌سه‌ر ڕووی ڕۆژنامه‌یه‌ک،
گۆڤارێک... داگیر بکات. هه‌ندێ شاعیر هه‌ڵه‌ی زمان و ڕێزمانمان
به داهێنان پێ ده‌فرۆشن و به شیعر له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن.))
ئه‌ندرێ جید، له‌مه‌ڕ شیعر ده‌ڵێ من هیچ پێناسه‌یه‌ک ئا له‌مه
به باشتر نازانم: (( شیعر بۆی هه‌یه باز بداته سه‌ری دێڕ بێ
ئه‌وه‌ی ڕسته‌که ته‌واو بووبێ.)) له‌مه‌ڕ شاعریش عاره‌ب
ده‌ڵێن: (( هه‌ر سه‌ده‌یه‌ک شاعیرێکی تێدا هه‌ڵده‌که‌وێت!)).
بۆیه شاعیر که‌سێکی دانسقه و پێگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی
به‌رزی هه‌بووه. وه‌ک مێژوونووسه عاره‌به‌کان خۆیان ده‌ڵێن،
بۆ ساڵڕۆژی له دایکبوونی ئاهه‌نگیان سازداوه. جێی شانازیی
خێڵه‌که‌ی بووه و پله‌ی وه‌ک پله‌و پایه‌ی میر بووه. هه‌ر
به‌ڕاستیش هه‌ندێکیان و ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ میرو میرزاده‌ن.
به پۆشاکی تایبه‌تییه‌وه له‌وه‌ی ئاخوندی ئاینه‌کانی ئه‌و
سه‌رده‌مه پۆشاویانه‌و له جێیه‌کی ڕوانگه‌ی به‌رز وه‌ستاوه‌و
به‌ده‌م ئاماژه‌وه، ده‌نگی لێ هه‌ڵبڕیوه و شیعری
خوێندۆته‌وه.
هه‌روه‌سا
ئه‌وان شیعریشیان به سیحر‌و ئه‌فسانه‌وه به‌ستۆته‌وه. گوایه
شاعیریش پێوه‌ندیی به(( وادی عبقر)) ه‌وه، ئه‌و دۆڵه‌ی، له
ئه‌فسانه‌کانیاندا جێی کۆبوونه‌وه‌و گۆزه‌رانی خێو‌و جنۆکه‌کان
بووه، هه‌بووه.!! هه‌روه‌ک ئه‌فسانه‌یه‌کی عاره‌بی بیابان
نشین هه‌یه ده‌ڵێ: (( ئه‌وه‌ی له خه‌وندا شیری حوشتر
بخواته‌وه، ئه‌وا بۆ به‌یانی کاتێ له خه‌و ڕابوو، بۆته
شاعیر!!))
حاڵی
حازر، هێشتا له وڵاته هه‌ره دواکه‌وتووه‌کانی دنیادا شیعر
ژانری ئه‌ده‌بیی زاڵ و باوه. لێره‌دا مه‌به‌ستم له
دواکه‌وتنی جڤاکییه. ده‌نا له دنیای پێشکه‌وتوودا شیعرنووسین
باوی نه‌ماوه‌و ناوبه‌ناو گوێی له‌م جۆره پلارانه‌ش ده‌بێ:((
ناشێ تۆش شیعر بنووسی! بۆچی تۆش شیعر ده‌نووسی؟!))
ئه‌م
ته‌شه‌ره‌یان له خۆشم داوه وه‌ختێ له نێو کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی
وشیاردا منیش زارم هه‌ڵهێنایه‌وه و له مه‌ڕ ئه‌ده‌ب
هه‌ڵمدایه!! به‌ڵام هه‌ر زوو بۆم ڕوون کردنه‌وه، که من
شیعرنووس نیم! به‌ڵێ شیعر له‌کن جڤاکه هه‌ره له‌دوا‌کانی
دنیا هێشتا هه‌ر بره‌وی ماوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ جیاوازییه‌کی
زۆردا له هه‌مبه‌ر شیعری کوردیی. پاشه‌کشه‌ی شیعر له خۆرئاوا
کارێکی کردووه ناوه‌یلی ڕۆژهه‌ڵاتی بێنه پێشه‌وه. بۆ نموونه
(( محمد ستیتو))ی به بنه‌چه مه‌غریبی خه‌ڵاتی شیعری ساڵی
2004 ی وڵاتی هۆڵه‌نده‌ی پێ‌بڕا. ڕه‌نگه له‌وڵاتی خۆی
نه‌ناسرابێ. ئه‌مه‌ش له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌یه که خودی نووسه‌ره
خۆرئاواییه‌کان ئه‌وه‌نه‌ده عه‌وداڵی شیعر نین.. ئه‌گینا
له‌کام بواردا ڕۆژهه‌ڵات بۆڕی ڕۆژئاوای داوه؟
با
هه‌ندێ نموونه‌ی زیندو بهێنمه‌وه: (برنار مازو) که شاعیرێکی
فه‌ره‌نسیی ناسراوه. له گفتوگۆیه‌کدا، که له وڵاتی
تونسه‌وه (خالد النجار) له‌گه‌ڵیدا سازدابوو، له ڕۆژنامه‌ی
(الحیاة)ی ڕۆژی 26/10/1999 دا، هاته بڵاڤکردن، ده‌ڵێ:
((ژماره‌ی خوێنه‌ری هه‌ر کۆمه‌ڵه شیعرێک له 300 هه‌تا 600
خوێنه‌ر تێپه‌ڕ ناکا... خانه‌کانی په‌خش و بڵاوکردنه‌وه
ساڵانه نزیکه‌ی هه‌زار ده‌ستنووسیان پێده‌گات.)) فه‌ره‌نسا
دڵی ڕووناک‌بیری ئه‌وروپایه. وێڕای ئه‌وه‌ش حه‌شیمه‌تی سه‌رو
په‌نجا ملیۆنه. ئه‌گه‌ر شیعر ڕۆژگاری به‌سه‌رنه‌چوایه
ده‌بوو دیوانه شیعرێک به ده‌یان هه‌زار دانه‌ی لێ چاپ
بکرایه و ساڵانه‌یش هه‌زاران ده‌ستنووسی شیعر ڕه‌وانه‌ی
ده‌زگه‌کانی په‌خش و بڵاوکردنه‌وه بکرانایه.
(خوان
ئه‌نخیل خوریستو) له ڕۆژنامه‌ی (الحیاة) ی ژماره(13199) ی
ڕۆژی 28/4/1999 دا ده‌ڵێ:(( له سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا، هێرشی
ناوه‌یلی نو‌ێ له جیهانی ڕۆماندا ده‌ستی پێ‌کرد و بووه
دیارده‌یه‌کی به‌رچاو. ئه‌م دیارده‌یه پاشه‌کشه‌ی به کورته
چیرۆک و شیعر کرد‌و به‌ره‌و خانه‌کانی دوای دواوه دووری
خستنه‌وه.. ئه‌مه‌یش له سۆنگه‌ی ئه‌و نوێخوازییه‌وه بوو،
که نووسه‌رانی لاتین ئه‌مه‌ریکا هێنایان و به جارێک هه‌رچی
نووسینی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا هه‌بوو هه‌مووی به‌جارێ ڕاماڵی
و زمانی ئسپانیشی زیندو کرده‌وه..))
خه‌ڵکی
وڵاتی مه‌غریبیش شیعر ناخوێننه‌وه. له‌و وڵاته (ته‌قریبه‌ن)
شیعر باوی نه‌ماوه. ئه‌وان نووسه‌ری باشیان هه‌یه و
هه‌ندێکیان به‌زمانی فه‌ره‌نسی ده‌نووس و پاشان
به‌رهه‌مه‌کانیان وه‌رده‌گێڕدرێنه سه‌ر زمانی عاره‌بی.. هه‌ر
ئه‌م پشتگوێ خستنه‌ی شیعر له لایه‌ن خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌وه
دنه‌ی (( محمد بنیس)) ی سه‌رۆکی((ماڵی شیعر له مه‌غریب)) ی
دا، په‌نا بۆ یۆنسکۆ، که ڕێکخراوێکی کلتووریی سه‌ر به
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه ببات و ده‌سته‌و دامانی ببێ.
لێره‌وه یۆنسکۆش به‌ده‌نگ ئه‌م داوایه‌وه هات و بڕیار درا دا
21/3 ی هه‌موو ساڵێک به ڕۆژی شیعر نامزه‌د بکرێ و یه‌که‌م
میهره‌جانی ڕۆژی جیهانیی شیعر له شاری (دلف) وڵاتی یۆنان ساز
بدرێ.
(موسی
برهومه)، له گۆڤاری (( الوسط)) ی ژماره(376 شباط 1999)دا،
له شاری به‌غدا، گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ شاعیری عیراقی (یوسف
الصائغ) دا سازداوه. لێی ده‌پرسێ: (( ده‌ڵێن شیعری عاره‌بی
له ته‌نگژه‌دایه نیشانه‌ی ئه‌م ته‌نگژه‌یه‌ش له‌وه‌دا
به‌دیار ده‌که‌وێ که جه‌ماوه‌ر لێ ته‌کیوه‌ته‌وه‌و به
بێده‌نگی ڕووی له هونه‌ره‌کانی دیکه‌ی وه‌ک ڕۆمان کردووه،
زۆریشن ئه‌وانه‌ی ڕۆمان به دیوانی ئه‌مڕۆی عه‌ره‌ب حساب
ده‌که‌ن. تۆ چلۆن بۆ ئه‌م ته‌نگژه‌یه ده‌ڕوانی، له کاتێدا تۆ
هه‌ردوو جۆره ژانره‌که ده‌نووسی؟))
وه‌ڵام:
(( به‌ڵێ شیعری عاره‌بی له ته‌نگژه‌دایه. ئه‌م ته‌نگژه‌یه‌ش
وه‌نه‌بێ به ته‌نها شیعری عاره‌بیی گرتبێته‌وه، به‌ڵکو
جیهانگیره‌و پێوه‌ندی به‌و ڕاژه‌و (خزمه‌ت)ه‌وه هه‌یه، که
شیعر له توانایدایه پێشکه‌ش به ده‌زگه‌کانی پێوه‌ندیی
جه‌ماوه‌ریی، که دیارترینیان ته‌له‌ڤزیۆنه بکات. ڕۆمان،
شانۆ، سیناریۆ، هونه‌ری شێوه‌کارو مۆسیک توانیویانه جێی خۆیان
له ته‌له‌ڤزیۆندا بکه‌نه‌وه، که‌چی شیعر هیچی له‌ده‌ست
نه‌هاتووه.. مه‌گه‌ر له‌بواری شیعری گۆرانیدا توانیبێتی شتێک
به‌ده‌ست بهێنێ. بۆیه شیعر بانگکراوه لێوه‌شاوه‌یی خۆی
بنوێنێ و به‌سه‌ر هۆیه‌کانی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ریدا
بکرێته‌وه. ده‌نا ڕۆژ به ڕۆژ گۆشه‌گیرتر ده‌بێ، هه‌تا
ده‌مرێ..)) ئه‌م ڕایه‌ی ((الصائغ)) ته‌واو دروسته، چونکه
که‌سێ له‌دووی کات به‌سه‌ربردن و زانیاری و مه‌عریفه بگه‌ڕێ،
ناچێ کاتی شیرینی خۆی به‌فیڕۆ بدات و به‌دیار تیڤییه‌وه
دابنیشێ و گوێ له‌وه‌همی شاعیر بگرێ. تیڤییه‌کیش ڕێزی کات و
زه‌مه‌ن بگرێ کاتی خێرا‌و زێڕینی خۆی بۆ شیعر خوێندنه‌وه
ته‌رخان ناکات. چونکه پێش وه‌خت ئاگاداره هه‌ر، که شاعیر
ده‌می هه‌ڵهێنایه‌وه ئیدی بینه‌ری وشیار ده‌ست ده‌داته
کۆنترۆڵ و که‌ناڵه‌که ده‌گۆڕێ، مه‌گه‌ر له مۆریتانیا!!
دیسان
له ڕۆژنامه‌ی (الحیاة) ژماره 13298ی ڕێکه‌وتی 27/ته‌مووزی
1997 دا، ( منی عبد العظیم) له شاعیری ناسراوی عه‌ره‌ب ((
ئه‌دۆنیس)) ده‌پرسێ: (( ڕات له‌هه‌مبه‌ر پاشه‌کشه‌ی شیعر
چییه، گوایه سه‌رده‌م سه‌رده‌می شیعر نییه و هی ڕۆمانه؟))
ئه‌دۆنیس: ((له خۆرئاوادا ئه‌مه قسه‌یه‌کی باوه.
له‌وانه‌یه ئه‌م چرکه مێژووییه و دۆخی ڕووناکبیریی جیهان بێ
بواریان بۆ گه‌شه سه‌ندنی ڕۆمان ڕه‌خساندبێ.. شیعر پێویستی
به ڕامان هه‌یه و زه‌حمه‌ته ڕێبوارێکی سه‌رنشینی میترۆ
بتوانێ دیوانه شیعرێک بخوێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ده‌توانێ
ڕۆمان بخوێنێته‌وه، چونکه ده‌کرێ شێوازی گێڕانه‌وه‌ی ڕۆمان
زیاتر بتوانێ داخوازیی خۆێنه‌ر له‌نێو ئه‌و جه‌نجاڵییه‌دا
ده‌سته‌به‌ر بکا تاکو شیعر. بێئه‌وه‌ی مانای ئه‌وه بگه‌یێنێ
گوایه هه‌موو ڕۆمانه‌کان سانان.. له لایه‌کی دیکه‌وه دنیای
شیعر زۆر شه‌خسی و تایبه‌تییه‌و بۆ ڕۆچوونه ناوی پێویستیی
به ڕووناکبیریی باڵا‌و ئه‌زموونی قووڵ هه‌یه، ئه‌مه‌ش وا
خه‌ریکه له به‌رده‌م زۆر هۆکاردا وه‌ک ته‌له‌ڤزیۆن و سینه‌ما
و گۆڤاره وێنه‌داره‌کاندا پاشه‌کشه ده‌کا. به‌ڵکو خودی کتێب
له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌ماندایه؛ وه‌ک ئه‌وه‌ی
له‌وانه‌یه ببێته قه‌وان (سی دی)، بۆ نموونه.. به‌ڵام به
بڕوای من له هه‌موو وڵاتێک‌دا، له نێو هه‌موو میلله‌تێکدا،
له نێو گشت زمانێکدا، هه‌زار شێت هه‌ن شیعر بخوێنێته‌وه.
ئه‌مه‌ش سه‌روزیاده.))
سه‌رنج
بده، سه‌ری زمان و بنی زمانی شاعیری کورد ئه‌دۆنیسه و
زۆربه‌یان پێی سه‌رسامن. به‌م ڕۆژگاره باس هه‌ر باسی ئه‌وه.
ئه‌دۆنیس وای وت و ئه‌دۆنیس وای کرد..! که‌چی خودی ئه‌دۆنیس،
که سه‌رده‌مێ بڕوای وابوو، شیعر مۆسیقایه؛ ئه‌وه‌تا نهۆ
ئومێدی گه‌وره‌و گرانی شێته‌کانه، به‌ڵکو ئه‌مه خوایه
شێته‌کان میزیان که‌ف بکات و به‌رهه‌مه‌کانی بخوێننه‌وه.
ئه‌دۆنیس ڕاستگۆیه و فێڵ له خۆی ناکا. ڕاست ده‌ڵێ؛ له‌م
ڕۆژگاره‌دا هه‌ر مه‌گه‌ر شێت شیعر بخوێنێته‌وه!! به‌ڵام
ئه‌دۆنیس باسی ئه‌وه ناکات، که ڕۆمان به‌رده‌وام له‌ڕووی
هونه‌رو ته‌کنیکه‌وه به‌ره‌وپێشه‌وه هه‌نگاوی ناوه.
به‌زمانی ساده‌ی دوور له‌گرێ وگۆڵ ده‌نووسرێ. چیژی گوێگرتن و
هه‌ڵوه‌دای بیستنی حیکایه‌تی لای مرۆڤ زیندووکردۆته‌وه.
جدیتر ده‌م له‌کێشه‌کانی ئینسانه‌وه ده‌دات و تژییه
له‌خه‌یاڵ و فه‌نتازیاکه‌ی جاران، به‌ڵام هونه‌ری و سه‌رنجکێش.
جێی هه‌موو هونه‌ره‌کانی دیکه‌ی، به‌شیعریشه‌وه تێدا
ده‌بێته‌وه. که‌چی شیعر، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو
گرێ وگۆڵانه‌ی دووچار هاتووه، خزاوه‌ته کۆڵانێکی
ده‌رنه‌چووه‌وه.
جیاوازییه‌کی گه‌لێ گه‌وره له نێوان شیعری عه‌ره‌بی و
کوردی‌دا هه‌یه، که هه‌میشه ده‌بێ ڕه‌چاو بگیرێ. شیعری
عه‌ره‌بی به دوو زمانی ته‌واو جیاواز ده‌نووسرێ. زمانی خه‌ڵک
و زمانی حکومه‌ت ،که ئه‌مه‌ی دواییان زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری
عاره‌ب لێی تێناگه‌ن. زمانێکی خۆ به‌زل زانی به‌گرێ و گۆڵ، که
خۆی له‌سه‌راوردی ڕه‌شه‌خه‌ڵکه‌که‌وه داده‌نێ. به‌ڵام شیعری
کوردی به زمانی خه‌ڵک ده‌دوێ. لای ئێمه زمانی ده‌وڵه‌ت و
زمانی خه‌ڵک هه‌ر یه‌کێکه. جێی باسه زانا ((إبن خلدون)) 600
ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر باسی شیعری میللیی له مه‌غریب و جه‌زائیر و
میسر کردووه‌و نوقڵانه‌شی لێداوه که شیعری میللی ده‌بێته
شیعری ئاینده. ئه‌مه‌ش له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌یه، که شاعیری میللی
به زمانێکی ساکار ده‌دوێ و سینگ هه‌ڵکێش نییه. به‌و زمانه
ده‌دوێ، که خه‌ڵک خه‌ونی پێوه ده‌بینن و له‌گه‌ڵ ژن و براو
منداڵی خۆیاندا قسه‌ی پێده‌که‌ن و گۆرانی پێده‌ڵێن. زمانی
میللی زمانی جه‌ماوه‌ری پان و به‌رینی خه‌ڵکه به‌ڵام هه‌رچی
فوسحایه، به تایبه‌تی فوسحای کۆن، ئه‌وا زمانی سه‌ر ڕه‌فه
به‌رزه‌کان و نێو فه‌رهه‌نگه په‌ڕپووت بووه‌کانه.. ئه‌م
پێشبینی و نوقڵانه‌یه‌ی ئیبن خه‌لدوون ئه‌مڕۆ هه‌ر به ڕاستی
هاتۆته دی.. ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌ریترین شاعیرانی عاره‌ب،
ئه‌مانه‌ن: ئه‌حمه‌د فوئاد نه‌جم، سه‌لاح جاهین،
عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌به‌نودی و سه‌ید حجاب له میسر.. هه‌روه‌ها
عومه‌ر ئه‌لفه‌ڕا و عه‌لی شیبانی و موزه‌فه‌ر نه‌واب و عوریان
سه‌ید خه‌ڵه‌ف، که هه‌ر هه‌موویان به زمانی خه‌ڵک واته
(عامیه ــ جڵفه) ده‌نووسن.!!
شیعر
له‌نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌ب:
له‌وه‌ده‌چێ شیعر له‌م سه‌رده‌مه‌ی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بدا،
که زێدی گه‌وره شاعیرانی سه‌رده‌می جاهیلییه و تاکو ئێستاش
هه‌ر شانازییان پێوه ده‌کرێ، نه‌زری ئه‌میرو وه‌زیرو گه‌وره
به‌رپرسان بێ. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم له‌وێنده‌رێ وه‌ک جڤاکێکی له
ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دواکه‌وتوو، شیعر هێشتا له‌هه‌ڕه‌تی
خۆیدایه. با بزانین ناوه دیاره‌کانی بواری شیعر کێن و چ
جۆره شیعرێک له‌وێ باوێتی؟
له‌وێنده‌رێ گه‌لێ جاران کۆڕی شیعر خوێندنه‌وه به‌سڵاوی
شاهانه ده‌ست پێده‌کات. چونکه خودی شاعیر ئه‌میره و به
پشتێک یان دوان ده‌چێته‌وه سه‌ر شا عه‌بدولعه‌زیزی
دامه‌زرێنه‌ری شانشینی عه‌ره‌بی سعوودی. کۆڕه‌که پێشتر
ڕیکلامی بۆ ده‌کرێ و گه‌لێ جاران له‌لایه‌ن تیڤییه‌کی زۆر
به‌ناوبانگه‌وه وه‌ک (ئیم بی سی) بۆ نموونه، ڕیکلامی بۆ
ده‌کرێ. با چه‌ند نموونه و به‌ڵگه‌یه‌ک بهێنمه‌وه:
که‌ناڵی
(ئێم بی سی) ڕۆژی 5/7/2000 بانگه‌شه بۆ کۆڕی شیعر
خوێندنه‌وه‌ی شازاده‌ی شاعیر ( عبد الرحمن بن مساعد بن عبد
العزیز) ده‌کات.
هه‌ر
ئه‌م که‌ناڵه، له ڕێگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی موتورفه (کوثر
البشراوی)یه‌وه و له به‌رنامه‌که‌ی خۆیدا شازاده‌یه‌کی
دیکه‌مان پێ ده‌ناسێنێ و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا ده‌کات، که شیعری
میللی ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌م شاعیره به‌شیعری (أون)
به‌ناوبانگه، که گۆرانی بێژی ناوداری که‌نداو ( محمد عبده)
کردوویه‌تی به‌گۆرانی.
هه‌روه‌ها شازاده‌ی شاعیر (خالد الفیصل)، که له هه‌مان کاتدا
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاریشه و خاوه‌نی شیعری به‌ناوبانگی(( مرت
السنین و الشایب طفل ـ ساڵان تێپه‌ڕین و پێره‌مێرد هێشتا
منداڵه)
شازاده‌ی شاعیر (طلال بن عبدالعزیز الرشید)، که 28/11/2003
له جه‌زائیر کوژرا.
شازاده‌ی شاعیر (بندر بن عبد المحسن)، که شیعری گۆرانی بۆ
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی سعودی (عبد المجید عبداله) نووسیوه.
وه‌ک گۆرانی ( منزعلک). هونه‌رمه‌ندی ناوبراو به گۆرانی
(رهیب) ناوبانگی ده‌رکرد. بیرمه له چاوپێکه‌وتنێکدا لێیان
پرسی: (( قه‌رزارباری کێیت؟)) ناوبراو له وه‌ڵامدا وتی: ((
زۆر که‌س، له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه شازاده‌ی شاعیر محمد
العبداله الفیصل). ئه‌م ئه‌میرانه جگه له تیڤییه
گرنگه‌کان، ڕۆژنامه هه‌ره گرنگه‌کانی جیهانی عه‌ره‌ب ڕیکلام
بۆ چالاکییه‌کانیان ده‌که‌ن. هه‌ر بۆ نموونه، له ژماره‌ی 8 ی
شوباتی 2000 ی ڕۆژنامه‌ی ( الشرق الاوسط)دا، ئاگادارییه‌ک
به‌م سه‌ردێره ده‌خوێنیته‌وه : ((له میهره‌جانی جه‌نادرییه،
ئێواره کۆڕێک بۆ شازاده خالد الفیصل سازده‌کرێت.))
هه‌روه‌ها له‌ژماره‌ی ڕۆژی 11ی شوباتی 2000 ی ڕۆژنامه‌ی
(الحیاة)دا، ئه‌م ئاگادارییه بڵاوکراوه‌ته‌وه:(( کۆمه‌ڵه‌ی
فاس ـ سایس ی ڕۆشنبیری له‌مه‌غریب کۆڕێکی ڕێزلێنان بۆ شاعیری
ئیمارات الدکتۆر مانع سعید العتیبة، ڕاوێژکاری سه‌رۆکی
ده‌وڵه‌تی ئیمارات الشیخ زاید بن سلطان آل نه‌یان ڕێکده‌خات.
کۆڕه‌که ڕۆژی هه‌ینی ده‌ست پێده‌کات.
هه‌روه‌ها زنجیره درامای (آخر الفرسان)که له ڕه‌مه‌زانی
ساڵی 2000 دا له که‌ناڵی (ئێم بی سی) یه‌وه پێشکه‌ش کرا،
شیعری پێشه‌کی دراماکه، له نووسینی (الشیخ محمد بن را‌شد آل
مکتوم ) بوو، که ده‌کاته جێگری سه‌رۆکی ئیماراتی ئه‌و
سه‌رده‌مه.
هه‌روابێته‌وه گۆرانییه به‌ناوبانگه‌ی که‌ی (( أم کلثوم))
به ناوی (( ثور‌ة الشک))، شیعری شازاده‌ی شاعیر (( عبدالله
بن الفیصل))ه.
دیارده‌یه‌کی نو‌ێ و سه‌یر:
شاری((
طائف)) ی وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعوودی ڕۆژی 24/10/1999 ڕێزی له
((165)) شاعیر نا، که خه‌ڵکی وڵاتی سعودییه و ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌و وڵاته بوون. ئه‌و شاعیرانه‌ی ڕۆژێ له ڕۆژان شیعریان بۆ
تایبه‌تمه‌ندیی و مێژووی ئه‌و شاره نووسیوه. جێی باسه (تایف)
هاوینگه‌ی یه‌که‌می وڵاته‌که‌یه. خه‌ڵاته‌که‌یش بریتی بوو له
بڕوانامه و مه‌تاڵێکی یادگاریی و سه‌رجه‌می شێعره‌کان، که
له دووتوێی فه‌رهه‌نگێکی شیعریدا چاپکرابوون. زۆربه‌ی ئه‌م
خه‌ڵاتانه‌ش به نه‌وه‌ی ئه‌و شاعێرانه ده‌به‌خشران. چونکه
ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌و شاعیرانه له دنیادا نه‌مابوون. له
ناویاندا میری شاعیرانی سه‌رده‌می خۆی (ئه‌حمه‌د شه‌وقی)
هه‌بوو. بڕوانه: الشرق الاوسط، ژماره 7637، ڕۆژی 26/10/1999.
سه‌رنج
بده‌ن شاعیرانی ناوچه‌ی که‌نداو به زۆری ئه‌میرو وه‌زیرن.
شیعر بۆ گۆرانی ده‌نووسن. دیاره ئه‌مه‌یان ئه‌واو له‌جێیه.
چونکه ئه‌و شیعره‌ی ببێته گۆرانی ئیدی به زیندوویی
ده‌مێنێته‌وه. به تایبه‌تی ئه‌مان، که شیعره‌کانیان
به‌ره‌وڕووی باشترین هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی سه‌رده‌مه‌که‌یان
ده‌که‌نه‌وه. به‌ڵام خۆ شیعری گۆرانیش هه‌روا ئاسان نییه.
له کوردستانی باشووردا، له‌و سه‌دان، یان هه‌زاران شاعیره‌ی،
که هه‌ن، ژماره‌ی ئه‌وانه‌یان، که ده‌توانن شیعری گۆرانی
بنووسی له په‌نجه‌ی ده‌ستێکیش که‌مترن. دیارترینیان (ئه‌حمه‌د
محمه‌د)ه. که به‌لای منه‌وه زیندووترین شاعیری ئه‌م
سه‌رده‌مه‌یه.
ده‌بێ
ئه‌وه‌ش بڵێین که ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن نووسه‌رانی وڵاتانی
که‌نداوه‌وه به گشتی ڕه‌وتێکی به‌هێزی ڕۆمان نووسین له
ئارادایه. هه‌ره دیارترینیان هزرڤان و ڕۆماننووس (( ترکی
الحمد)) ی خه‌ڵکی وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعوودی، به ڕۆمانی ((
الکرادیب)).. هه‌روه‌ها ((میس خالد العثمان)) به ڕۆمانی ((
غرفة السما‌ء)) .. ((آلاء الهذلول)) به ڕۆمانی (( الإنتحار
المأجور)).
ئه‌م
ڕۆمانانه‌و گه‌لێکی دیکه، کاتێ ده‌یانخوێنیته‌وه بڕواناکه‌ی
له‌و وڵاته، له پشت ئه‌و که‌لاوه ڕووناکبیرییه‌وه ده‌نگی
وه‌ها وریا‌و به‌ده‌ربه‌ست هه‌بن. ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی
کاره‌ساتباری ئه‌وێ بخه‌نه ڕوو. بڕوا ناکه‌ی له‌پشت ئه‌و بریق
و باقه درۆزنه ڕووکه‌شه‌وه، که له‌وێنده‌رێ له‌ئارادایه
که‌سانی وه‌ها وشیار بژین و له‌خه‌می خه‌ڵک و خه‌می گۆڕان و
پێشڤه‌چووندابن. ده‌حه‌په‌سێیت و ئه‌ونده‌ت له‌ده‌ست دێ
ده‌ستخۆشییان لێ بکه‌یت. ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا مانای ئه‌وه‌یه له
پشت ئه‌و سته‌م و دواکه‌وتنه جڤاکییه‌وه ڕووناک‌بیری
به‌دربه‌ست هه‌ن، ده‌یانه‌ێ له‌وه‌همه درۆزنه‌ی شیعری له
مێژوو به‌جێماوی هه‌ڵاوێرن و به‌شێوه‌یه‌کی کۆنکریتی، ئه‌و
جڤاکه بخه‌نه‌ڕوو..
تۆ هه‌ر
به‌خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانی (( الکرادیب)) بۆت ڕوون ده‌بێته‌وه،
له‌وێ، له‌ودیو ئه‌و پاڵاوگه‌و چراخان و ئاپارتمانه
به‌رزانه‌وه چ کاره‌ساتێک ڕووده‌دات و چ دۆزه‌خێک نێڵه نێڵ
ده‌سووتێ؟ له‌وێنده‌رێ گرتووخانه‌کان چه‌ند نووته‌ک و
ترسناکن؟! که‌چی له شیعره‌کاندا، ئه‌وێ به‌هه‌شتی خوادایه
له‌سه‌ر زه‌وی. له‌یه‌ک وڵات‌دا، دوو دنیای دژ به‌یه‌ک؛ دوو
دنیای ناکۆک.. وه‌همی شیعر و ڕیاڵی ڕۆمان!! له باسی خوده‌وه
بۆ باسی ئه‌وانی دی. له زمانێکی تاکلایه‌نه‌وه بۆ دایه‌لۆگ.
زمانی ڕۆمان، ئاینده‌ی گه‌شی ئه‌ده‌ب.
|