سایتی
ده‌نگه‌کان
له ژماره‌ی 198
ی 7/10/2006ی‌دا وتارێکی د. که‌مال سه‌ید قادری له‌ژێر
سه‌ردێری (کاتی گۆڕینی ئاڵا‌ی کوردستان هاتووه)
بڵاوکردووه‌ته‌وه. نووسه‌ری بابه‌ته‌که له به‌شێکی
وتاره‌که‌یدا ڕاده‌گه‌یه‌نێ:
- (
ئه‌م ئاڵایه نه له لایه‌نی مێژووی یه‌وه، نه له لایه‌نی
پێکهاتوی ڕه‌نگو شێوه‌وه هیچ په‌یوه‌ندی یه‌کی به کورد و
کوردستانه‌وه نی یه به‌ڵکو ئاڵایه‌کی به ته‌واوی ئێرانی یه
له سه‌رده‌می کۆماری مهاباده‌وه وه‌راوگێڕ کراوه و ناوی
لێنراوه ئاڵا‌ی کوردستان.) ناوبراو بۆ سه‌لماندنی ئه‌و
بۆچوونه‌ی ئاماژه بۆ نووسینی ولیام ئیگلتن نووسه‌ری کتێبی
کۆماری کورد له 1946 ده‌کات، که نووسیویه‌تی: ( له
سه‌رده‌می دامه‌زراندنی کۆماری مهاباددا، کورد ئاڵا‌ی
نه‌ته‌وه‌یی نه‌بووه، بۆیه کاربه‌ده‌ستانی کۆمار ئاڵا‌ی
ئێرانیان وه‌راوگێڕ کرد و ناویان لێنا ئاڵا‌ی کوردستان.) د.
که‌مال سه‌ید قادر له به‌شێکی تری نووسینه‌که‌یدا ده‌ڵێ:
- ( هیچ
ڕه‌نگ و سیمبولێک له‌سه‌ر ئاڵا‌ی کوردستانی ئێستا ( مه‌به‌ستی
نووسه‌ر له ئاڵا‌ی ئێستای کوردستانه) په‌یوه‌ندی یه‌کی
کولتوری یا مێژوویی به کورد و کوردستانه‌وه نی یه. مێژووی
ئاڵا‌ی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می حوکمی سه‌فه‌وی
یه‌کان کاتێک هه‌ر سێ ڕه‌نگه‌کانی ئێستا خۆیان زاڵکرد) که‌مالی
سه‌ید قادر له به‌شێکی تری نووسینه‌که‌یدا باس له لایه‌نی
مێژووی سیاسی ئاڵا ده‌کات و ڕاده‌گه‌یه‌نێ:
- ( له
لایه‌نی مێژووی سیاسیشه‌وه ئه‌وا ئاڵا له بناغه‌دا
دیارده‌یه‌ک بوه په‌یوه‌ندی به شه‌ڕه‌وه هه‌بووه نه‌ک به
پێناسه‌ی وڵاتێک یا نه‌ته‌ویه‌ک. له‌شکره‌کان له‌کاتی شه‌ڕدا
وه‌کو ناسنامه و هۆی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌ناو
یه‌کتردا ئاڵایه‌کی تایبه‌تیان هه‌ڵده‌دا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
داهێنانی چه‌کی ئاگری دورهاوێژ ئه‌م دیارده‌یه نه‌ما چونکه
هه‌ڵگری ئاڵا خۆی ده‌بوه نیشانه‌ی دوژمن.)
هه‌روه‌ها ناوبراو ڕه‌خنه له هه‌ست و سۆزی گه‌لی کوردستان
بۆ ئاڵا‌ی کوردستان ده‌گری و ده‌نووسێ:
- ( من
تێناگه‌م ئه‌م هه‌موو سۆزه بۆ ئه‌م ئاڵایه له کوی دێت؟ من
باوه‌ڕ ناکه‌م که‌وا لێپرسراوانی کورد ئه‌م ڕاستی یه نه‌زانن،
به تایبه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم که‌وا له ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌م
دوایه‌یدا له‌سه‌ر ئاڵا‌ی کوردستان هه‌رایه‌کی زۆری له‌سه‌ر
ئاستی کوردستان و عێراق و ناوچه‌که نایه‌وه.) ناوبراو له
کۆتایی نووسینه‌که‌یدا دڵێ:
- (
گیروگرفتی زۆربه‌ی نوسه‌رانی کوردیش ئه‌وه‌یه که‌وا به‌بێ
لێکۆڵینه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر بابه‌تێک خۆیان به نوسیندا
ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، ئه‌گه‌رنا من له‌م باوه‌ڕه‌م
هه‌مان ئه‌م نوسه‌رانه‌ی که‌وا به سۆزه‌وه داکۆکیان له
ئاڵا‌ی کوردستان ده‌کرد، ئه‌گه‌ر مێژووی ئه‌م ئاڵایه
بخوێننه‌وه ئه‌وا به‌هه‌مان سۆزه‌وه داوای گۆڕینی ده‌که‌ن.)
گومانم
له‌وه‌دا نییه که زۆربه‌ی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی له‌سه‌ر ئاڵا‌ی
کوردستان ده‌نووسن و به سۆزی کوردانه‌وه داکۆکی لێده‌که‌ن،
مێژووی ئاڵا‌ی کوردستانیان خوێندووه‌ته‌وه و به بایه‌خی بوونی
ئاڵا‌ی کوردستان ده‌زانن و سۆزی داکۆکی لێکردنیشیان له‌و
ڕاستییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
به‌پێچه‌وانه‌ی نووسینی که‌مالی سه‌ید قادر مێژووی دروستکردنی
ئاڵا‌ی کوردستان بۆ کۆماری کوردستان ناگه‌ڕێته‌وه و ئاڵا‌ی
ئێستای کوردستان هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به کۆماری
کوردستانه‌وه نییه، جگه‌له به‌رزکردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تا
له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی کۆمه‌له‌ی ژیانه‌وه‌ی کوردستان و
دواترش له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی کۆماری دیموکراتی
کوردستانه‌وه(1 و 2).
ئه‌وه
راسته که ره‌نگه‌کانی ئاڵا‌ی کوردستان پێچه‌وانه‌ی
ڕه‌نگه‌کانی ئاڵا‌ی ئێرانه، به‌ڵام وه‌راوگێڕی ئاڵا‌ی ئێران
نییه. مێژووی دروستکردنی ئاڵا‌ی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ساڵی 1920 و سه‌رده‌می بزووتنه‌وه‌ی جوڵانه‌وه‌ی کۆمه‌له‌ی
ته‌عالی کوردستان. له‌و ساڵه‌دا زه‌ینه‌لعابدین نووسه‌ره‌ی
گشتیی کۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی کوردستان ئه‌م ئاڵایه‌ی بۆ کوردستان
دروستکرد. زه‌مینه‌ی ئاڵاکه‌ش سه‌ره‌تا له‌سه‌ر کارت پێناسی
(جه‌معیه‌تی ته‌عالی کوردستان) کێشرایه‌وه(3).
به
وته‌ی زنار سلوپی (قه‌دری جه‌میل پاشا) ئاڵا‌ی ئێستای کوردستان
له‌لایه‌ن (ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵایه‌تی جه‌معیه‌تی ته‌عالی
کوردستانه‌وه) دروستکراوه و به ئاڵا‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد
ڕاگه‌ینراوه.
ئیحسان
نوری پاشا له بیره‌وه‌رییه‌کانیدا ئاماژه به ئاڵا‌ی کوردستان
ده‌کات و ده‌ڵێ: (برۆ حه‌سکی تێللی له هۆزی جه‌لالی ساڵی
1926 ڕاپه‌ڕی و به‌ره‌و چیای ئاگری کشایه‌وه. من ساڵی 1927
خۆم گه‌یانده ئاگری و سه‌رۆکایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئاگرییم
پێسپێررا. له‌لایه‌ن خۆیبوونه‌وه کۆمیته‌یه‌کی تایبه‌تی
سه‌ربازی هه‌ڵبژێررا. له‌و ساڵه‌دا ئاڵا‌ی سێ ڕه‌نگی
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان که ساڵی 1920 جه‌معیه‌تی ته‌عالی
کوردستان په‌سه‌ندی کردبوو، هێنرایه ئاگری و بۆ یه‌که‌م جار
من ئه‌و ئاڵایه‌م له‌سه‌ر به‌رزترین لوتکه‌ی چیای ئاگری به‌رز
کرده‌وه. من پۆستی سه‌ربازییم له ڕۆڵه نه‌به‌زه‌کانی
کوردستان پێکهێنا و پاسه‌وانه دلێره‌کانی ئاگری له دووره‌وه
هورایان بۆ ئاڵا‌ی کوردستان ده‌کێشا(4).)
هه‌روه‌ها سوره‌ییا به‌درخان له‌سه‌ر به‌رگی کتێبی (ڕاپه‌ڕینی
کورد دژی تورک)، که ساڵی 1928 له فیلادلفیای ئه‌مریکا به
زمانی ئینگلیزی بڵاوی کردووه‌ته‌وه، شکڵی ئاڵا‌ی هه‌ڵکراوی
کۆمه‌له‌ی خۆیبوونی له‌سه‌ر به‌رگی کتێبه‌که‌ی چاپ کردووه،
که ئه‌و ئاڵایه‌یه، ئیحسان نوری ئاماژه‌ی بۆ کردووه و
ئه‌مڕۆ له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان و ده‌ره‌وی کوردستان
گه‌لی کورد به هێمای نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌ناسێ و له
بۆنه‌کاندا به‌رزی ده‌کاته‌وه. شایانی باسه که کتێبی نوری
پاشا بۆ جاری دووه‌م ساڵی 1994 له‌لایه‌ن کتێب‌فرۆشی سارا له
سوید له چاپ دراوه‌ته‌وه.
تاوان
نییه که ئه‌گه‌ر ئاڵا‌ی کوردستان له ئاڵا‌ی نه‌ته‌وه
کۆنه‌کانی وه‌ک ئێران، هیندستان، ئیتالیا، ئیرله‌ند،
بولغارستان، سنگال، مه‌جارستان و.... بچێ، چونکه هه‌مووی
ئه‌وانه ڕه‌نگ و نیشانه‌ی ئاڵاکانیان له ڕه‌نگ و نیشانه‌ی
ئاڵا‌ی ماده‌کان وه‌رگرتووه، که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر حوکمی
هه‌رێمی ئێمه‌یان به‌ده‌ست بووه و به گوتنی هیرودۆت و
کتسیاس مێژوونووسانی کۆنی یونانی میتانییه‌کان، کاوییه‌کان و
ئیمپراتۆرییه‌تی ماد، که پایته‌خته‌که‌یان (ئه‌کباتانه)
هه‌مه‌دانی ئه‌مڕۆ بووه، خاوه‌نی ئاڵا‌ی سێ ڕه‌نگی سور، سپی و
سه‌وز بوون و نیشانه‌ی جۆراوجۆری وه‌ک تاج، هه‌تاو و شێریان
له ناوه‌ندی ئاڵاکه‌یاندا هه‌بووه(5).
هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌ی نووسینی کاک که‌ماڵی سه‌ید قادر ئاڵا
دیارده‌یه‌ک نه‌بووه که له بناغه‌وه په‌یوه‌ندی به
شه‌ڕه‌وه بووبێت، به‌ڵکو دیارده‌یه‌کی ناسین و ناسینه‌وه
بووه. یه‌که‌م جار بۆ ناسینه‌وه‌ی پاپۆڕه بازرگانییه‌کان
به‌کارهێنراوه و دواتر له‌سه‌رده‌می کورشی هه‌خامه‌نشیدا بۆ
ناسینه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی به‌کار هێنراوه و ئێستاش کاتێک
یه‌که‌کانی سه‌ربازیی کۆ ده‌که‌نه‌وه، شه‌یپووری کۆ لێده‌ده‌ن
و سه‌ربازه‌کان بۆ ناسینی یه‌که‌کانیان به‌ره‌و ئاڵا‌ی یه‌که
سه‌ربازییه‌کانیان ده‌چن. ئه‌م دیاره‌دیه‌ش هه‌موو ڕۆژی له
به‌شێکی سه‌ربازخانه‌کانی جیهاندا ده‌بینرێ و له
شه‌ره‌کانیشدا هه‌ر یه‌که‌یه‌کی سه‌ربازی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
ئالای خۆی هه‌یه.
له
کۆتاییدا به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی که‌مالی سه‌ید قادر، سه‌رۆکی
کوردستان هه‌رای له‌سه‌ر ئاڵا‌ی کوردستان نه‌نایه‌وه، به‌ڵکو
ئه‌وه دوژمنانه‌ی گه‌لی کورد بوون، که به دژی دابه‌زاندنی
ئاڵا‌ی به‌عس له ناوچه‌ی سلێمانی و به‌رزکردنه‌وی ئاڵا‌ی
کوردستان له ده‌زگا فه‌رمییه‌کانی حکوومه‌تدا خه‌ریکبوون
ئاژاوه بنێنه‌وه که سه‌رنه‌که‌وتن، هه‌رئه‌و دوژمنانه‌ی که
پێشه‌وه قازی محه‌مه‌د و هه‌زاران کوردی بێ‌تاوانیان به
تاوانی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئالای کوردستان له سێداره داوه.
له
هه‌لومه‌رجی ئێستا‌دا که ئاڵا‌ی کوردستان هێمای په‌سه‌ند
کراوی گه‌لی کورده، پێویستیی به گۆڕین نییه. ئه‌رکی ئێستای
سه‌رکردایه‌تی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان ئه‌وه‌یه،
که هه‌وڵبده‌ن ئاڵا‌ی کوردستانیش وه‌ک ئاڵا‌ی 192 ده‌وڵه‌تی
ئه‌ندامی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌و ڕێکخراوه‌دا
به هێمای نه‌ته‌وه‌یی کورد بناسرێت، نه‌ک لایه‌نێک ئاڵا بگۆڕی
و ئه‌ویتریش په‌سه‌ندی نه‌کات و ئه‌م جاره کێشه‌ی ئاڵا له‌ناو
کوردان‌دا سه‌رهه‌ڵبدات.
سه‌رچاوه:
1-
ئه‌رشیڤی وه‌ز‌اره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیه‌ی
فیدراتیڤ ئو 30/ د327/ پ369/ لاپه‌ڕه‌ی 51-54.
2-
به‌شێک له ڕاپۆرتی نێردراو له ئێرانه‌وه بۆ
( گ.م دیمیترڤ) سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی کومۆنیستی
یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی
ژیانه‌وی کوردستان ل 12ی ئوکتۆبه‌ری 1945.
3-
جێگه‌ی که‌مال فه‌وزی بتلیسی له ڕێکخراوی
کوردی‌دا، نووسینی مالمیسانژ به زمانی تورکی، لاپه‌ڕه‌ی
127-129 و 148. دادگای ئیستقلال 1927-1923 نووسینی د. ئه‌رگون
ئایباس، لاپه‌ڕه‌ی 152، ساڵی 1982 به زمانی تورکی، ئانکارا.
4-
بیرهاتنی ئیحسان نوری، هیوی گۆڤاری کلتووریی
گشتی، لاپه‌ڕه‌ی 28-21، ژماره 2، پاریس گوڵانی 1984.
5-
هیرودۆت به زمانی ئینگلیزی، کتسیاس مێژووزان و
لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی یونانی کۆن به زمانی ئینگلیزی.
|