دوکتور نوری
تاڵه‌بانی له وتووێژ له گه‌ڵ ده‌زگای خه‌به‌ری په‌یامنێر به
کورتی ئاماژه‌ی بۆ چه‌ند خاڵی پرۆژه‌ی ده‌ستور واته گه‌لاله‌ی
قانوونی ئه‌ساسی کردووه که زۆر سه‌رنجراکێشن و به وردی
پێکاونی. به له‌به‌رچاوگرتنی سه‌رجه‌می پرۆژه‌که
که‌موکوڕییه‌که زۆر له‌وه زیاتره که ده‌ستنیشانی کردوون.
گرنگی قانوونه‌که بۆ
کورد ودوارۆژی له‌وه زیاتره که بمانه‌وێ بێ سه‌رنجدان و
هه‌لسه‌نگاندنی دێر به دێر و وشه به وشه‌ی بیخه‌ینه به‌ر
چاوی هه‌موو جیهان. ئه‌وه سه‌نه‌دێکی نێوده‌وڵه‌تی و
گه‌نجێنه‌یه‌کی قانوونی ، سیاسی، فه‌رهه‌نگی و به کورتی
پێناسه‌ی بیر و هزری کورد و جیهانبینی کورد له‌م
سه‌رده‌مه‌دایه که بنه‌ماکانی فکری به‌شه‌ری به پێوانه‌یه‌کی
نوێ هه‌لده‌سه‌نگێندرێته‌وه. ئه‌و گه‌لاله‌یه که په‌سند بکرێ
ده‌بێته مانفێست و پێناسه‌ی هه‌بوون و که‌سایه‌تی حقوقی
نه‌ته‌وه‌یه‌ک له نه‌ته‌وه‌کانی سه‌ر زه‌وی که به نه‌بوو
داندرابوو. له‌به‌ر ئه‌وه کورد ناتوانی و نابێ به
پێناسه‌یه‌کی کۆنه‌وه و به بیر‌و هزرێکی وه‌پاشکه‌وتووانه و
به‌زمانێکی نائاسایی بچێته ئه‌و جیهانه‌وه که خه‌ڵک به
ئاره‌زوی دیتنێتی که به کۆنترین خاوه‌نی کولتور و فه‌رهه‌نگ و
شارستانی ده‌ناسن.
دوکتور تاڵه‌بانی زۆر
باش گرنگی ئه‌و سه‌نه‌د و به‌ڵگه مێژویییه‌ی پێناسه‌کردووه که
ده‌ڵێ :'' ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان دۆکۆمێنتێکی گرنگه نه‌ک
ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی ئه‌م به‌شه رزگارکراوه[ی] کوردستان،
به‌لکو له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بۆ
ئه‌مرۆ و پاشه رۆژیان.''
با هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاوه و له‌سه‌ر ئه‌و دوو وشه‌یه‌ی '' هه‌رێمی
کوردستان'' وردبینه‌وه.
مه‌به‌ست له''
هه‌رێمی کوردستان'' باشوری کوردستانه. واقعییه‌ت ئه‌وه‌یه
شوێنێک به ناوی هه‌رێمی کوردستان له مێژووی 80 ساڵه‌ی ئه‌و
به‌شه‌ی کوردستاندا نه‌بووه. له دیباجه( پێشه‌کی) ی
پرۆژه‌ی ده‌ستوردا له‌لایه‌ن عصبه‌ی امم متحده به کوردستانی
جنوبی ناودێر کراوه.
کوردستان
یه‌که‌یه‌کی جوغرافیایی ناسراوه به نزیک 600هه‌زارکیلۆمه‌تری
چوارگۆشه‌وه. ئه‌و به‌شه ئازادکراوه‌ی به ناوی '' باشوری
کوردستان'' ده‌ناسرێ نه هه‌رێمی کوردستان. مه‌گه‌ر بمانه‌وه‌ی
وه‌کو دوژمنانی کورد که وڵاته‌که‌یان دابه‌ش کردوین و
نه‌ته‌وه‌که‌یان له‌ت وکوت کردووین ، خۆشمان ئه‌و دا‌برینه
به ره‌وا بزانین. نموونه‌ی ئه‌وه له ئێرانی سه‌رده‌می
ره‌زاخانی میرپه‌نجیش بۆ رۆژهه‌لاتی کوردستان کرا. به‌شی
رۆژهه‌لاتی کوردستان که به به‌شی رۆژاوای ئێران داده‌نرێ،
بیجگه له پارێزگه‌ی ئه‌هواز رۆژهه‌لاتی کوردستانه به‌لام
ره‌گه‌زپه‌رستانی ئێرانی ته‌نیا پارێزگه‌ی سنه به کوردستان ناو
ده‌به‌ن.
وایداده‌نێن که وشه‌ی
هه‌رێم ره‌زا سووک و خوێن‌شیرینه و که‌وتووه‌ته سه‌ر زار‌و
زمانان. به‌ڵام ئه‌و ره‌زاسووکییه ئه‌و هه‌قه‌ی پێنادا که
هه‌رێم به هه‌موو کوردستان پێناسه بکرێ.
درێژه‌ی ئه‌و باسه
تکایه له توێژینه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوردا که له‌لایه‌ن
نووسه‌ری ئه‌م وتاره‌وه بلاو بووه‌ته‌وه بخوێنه‌وه!
ناوه‌رۆکی پرۆژه‌که
تاراده‌یه‌کی به‌رچاو ده‌وڵه‌مه‌نده به‌لام که‌موکوری
زمانه‌وانی ، زاراوه‌ی ساخته‌ی نه‌حقوقی، شێوه دارشتنی
نه‌گونجاو وبه‌کارهێنانی وشه‌ی کۆن بۆ ده‌قه‌عه‌ره‌بییه‌که
که زۆر له‌مێژه وه‌فاتیان فه‌رمووه تێدا هه‌یه. له‌و رووه‌وه
پێویستی به ئاڵوگۆرێکی دیکه هه‌یه که رێک و پێک بکرێ.
له‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌دا
زاراوه‌ی ناره‌سه‌ن و نه حقوقی و ساخته‌ی تێترینجێندراوه که
گرفتخولقێنه. وه‌کو گه‌لی کوردستان. که به لاسایی‌کردنه‌وه‌ی
شعب العراق دارژاوه. خۆ ئه‌وه‌ش روونه که گه‌لێک به ناوی شعب
العراق له عاله‌می واقیعدا هه‌ر وجودی نییه. ئه‌وه‌ی هه‌یه
گه‌لانی عه‌ره‌ب و کورد له عێراقن و که‌مایه‌تی که‌لده و ئاشور
و تورکمان و ... نووسه‌رانی ئه‌و پرۆژه‌یه به تێکه‌ڵکردنی
وشه‌ی شعب و قوم و مواطن و ... مه‌فهوم (چه‌مک) سیاسی و
قانوونی و ئه‌ده‌بی وشه‌که‌یان تێک داوه. زۆر سه‌یره که‌سێک
بڵێ گه‌لی کورد و گه‌لی کوردستان یه‌ک مه‌فهومیان هه‌یه.
ئه‌گه‌ر گه‌لی کوردستان مه‌فهوم یان زاراوه‌یه‌کی پربه‌پێست
بێ، ده‌بێ، نه‌ته‌وه‌ی کوردستان، عه‌شیره‌تی کوردستان، قه‌ومی
کوردستان، تایفه‌ی کوردستانیش دروست بێ. له‌حالێکدا ئه‌و
چه‌مکه ساخته‌یه له زمانی کوردی‌دا نییه.
پرۆژه‌که وه‌کو گوترا
به زمانێکی ره‌قی که‌ون نووسراوه. واته ده‌قه عه‌ره‌بییه‌که
بنه‌مایه. به‌ڵام له ده‌قه کوردییه‌که‌دا که وه‌رگێردراوی
عه‌ره‌بییه‌که‌یه لێی زیاد کراوه. بۆ نموونه '' به‌ناوی خوای
به‌خشنده و مێهره‌بان'' له ده‌قه‌عه‌ره‌بییه‌که‌دا نییه.
گرنگترین باسێک که
له‌پرۆژه‌که‌دا نه‌هاتووه مێژووی کورد و دا‌به‌شکردنی
کوردستان و کۆیله‌تی کورد و توناکردنی ناوی له‌سه‌رخه‌ریته‌ی
جیهانه. له‌و ده‌ستووره‌دا له‌یه‌ک دێردا باسی مێژووی کورد و
دابه‌ش کردنی کوردستان نه‌کراوه. کوردستان واباس کراوه که
ته‌نیا هه‌رێمێک بێ به مێژووی 80 ساڵه‌یه‌وه که به عێراقی
عه‌ره‌به‌وه لکێندراوه. به‌و پرۆژه‌یه که دواتر ده‌بێته
قانوونی ئه‌ساسی ئه‌گه‌ر کوردی باکور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای
کوردستان بیانه‌وێ هه‌بوونیان به کوردستانی بسه‌لمێنن ده‌بێ
خۆیان له نێو زاراوه‌ی'' هه‌رێمی کوردستان''دا جێ بکه‌نه‌وه.
له‌و پرۆژه‌یه‌دا زۆر
تشتی ورد باس کراوه که ده‌کرا به قانوونی ئاسایی له پارلمان‌دا
په‌سند بکرێ. به‌لام له بابه‌تێکی وه‌کو سیستمی مالیاتی واته
باج وه‌رگرتن، که چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
ده‌کا و ده‌رفه‌تی یه‌کسان بۆ مرۆڤ له کۆمه‌ڵگاداپێک دێنێ و
به‌ردی بناخه‌ی پێشکه‌وتن و شارستانییه‌ته باسێک نییه.
هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی په‌روه‌رده‌کردنی منال و یارمه‌تیدانی
بنه‌ماڵه‌کان بۆ دابینکردنی ژیانی مندال وه‌کو ئه‌و
یارمه‌تییه‌ی له هه‌موو ولاتان به نه‌دار و که‌م داهاتی
ده‌که‌ن باسێکی تێدا نه‌کراوه. یان ئاماژه به‌وه نه‌کراوه که
به قانوونی ئاسایی حکومه‌ت بۆ ئه‌و دوو بابه‌ته سه‌ره‌کییه
به‌رپرس بێ.
هێنانی پره‌نسیپه
گشتییه‌کان له‌و پرۆژه‌یه‌دا به زمانی حقوقی دانه‌رێژراوه.
به‌گشتی که‌موکوری و
ناته‌واوی له پرۆژه‌که‌دا زۆره.
جێی خۆیه‌تی به
دڵفراوانییه‌وه پێشنیاره‌کان وه‌ربگیرێ. ئه‌وه له بایه‌خی کاری
ئه‌و به‌رێزانه که‌م ناکاته‌وه که بۆ دارشتنی ئه‌و پرۆژه‌یه
زه‌حمه‌تیان کێشاوه. وه‌چه‌ی دوارۆژ به رێزه‌وه ده‌روانێته
ئه‌و قانوونه که چاره‌نووسی ئه‌وانی دیاری کردووه.
کورته‌یه‌کی 25
لاپه‌ره‌یی له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ده‌ستور که له‌لایه‌ن نووسه‌ری
ئه‌م وتاره‌وه نووسراوه ده‌توانن له سایتی رۆژهه‌ڵات- بۆکان
داwww.rojhalat.de
بیخوێنه‌وه.
18ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی
2706 ( 10.10.2006)
http://www.bokan.de/Laparakan/dastaenusaran/h-ayobzade/ayobzade.htm
|