ماوه‌یه‌که یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان خه‌ریکی به
ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌یه‌که به ناوی (هه‌ڵبژاردن)ه‌کانی ناوخۆی
حزب، به مه‌به‌ستی گۆڕانکاری و چاکسازی و دیموکراتیزه‌کردنی
یه‌کێتی و دانان به ده‌سه‌ڵاتی دیموکراسی له ناو یه‌کێتیدا.
ئه‌م پرۆسه‌یه جیا له ئه‌نجامه‌کانی هه‌نگاوێکی پێویسته بۆ
هه‌موو پارته کوردستانیه‌کان نه‌ک ته‌نیا بۆ یه‌کێتی، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت پرۆسه‌ی دیموکراسی ڕێگای ئاسایی خۆی
بگرته‌به‌ر ئه‌و کاته ئه‌نجامه‌کان ڕۆڵێکی گه‌وره ده‌گێڕن
له ناونانی دیموکراسی له‌و هه‌ڵبژاردنه یان وه‌رگرتنی وه‌ک
مه‌هره‌جانێکی شه‌کلی بۆ هه‌ڵخه‌له‌تاندنی جه‌ماوه‌ر و
ئه‌ندامانی خودی پارته‌که.
باشترین نمونه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌هره‌جانی،
ده‌نگدانه‌کان و هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌ددام و حزب به‌عس بوون
که تیایدا سه‌ددام هه‌ر سه‌رۆک و ڕابه‌ر ده‌ما و ئه‌ندامانی
تری به‌عیش ته‌نیا جیگاگۆڕکێیان پێ ده‌کرا. نموونه‌ی تری
هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌هره‌جانی پارته کۆمۆنیسته‌کانی کۆن بوون
له یه‌کێتی سوڤیه‌ت و چین. نموونه‌ی سێیه‌میش میرنشیته‌کانی
که‌نداو و چه‌ند وه‌ڵاتێکی تر.
که‌واته ئه‌نجامی ئاسایی هه‌ر پرۆسه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردن، دروست
بوونی گۆڕانکارییه و لابردنی هه‌ندێ که‌سه له پۆستی گرنگ
له حزب یان وه‌ڵاتدا و هاتنه مه‌یدانی که‌سانی تازه‌یه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه نه‌هێته ئاراوه گومان له سه‌ر
هه‌ڵبژاردنه‌کان دروست ده‌بێت. به تایبه‌ت له وه‌ڵاتانی
ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست که فێڵه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان کارێکی
باوه و جه‌ماوره باوه‌ڕییان به دیموکراسیش نه‌ماوه له‌به‌ر
فێڵه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌نگدان.
چه‌ند پرسیارێکی گرنگ لێره‌دا ئه‌مانه‌ن: ئایه یه‌کێتی
سنورێکی داناوه بۆ لابردنی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و
وه‌رگرتنی هه‌ندێ ئه‌ندامی تازه؟؟؟؟ ئایه ڕاسته 450 هه‌زار
ئه‌ندام به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کردوه؟؟؟ ئایه
یه‌کێتی به تواناکانی خۆی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی به‌ڕێوه
بردوه یان هه‌موو ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی بۆ
ئه‌و پرۆسه‌یه به‌کار هێناوه؟؟؟ ئایه ئه‌مه به‌کار هێنانی
هه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵات نییه له پێناو حزبدا؟؟ ئایه ئه‌مه
واتانی ئه‌وه نییه که حزب و حکومه‌ت له یه‌کتر ی
جیانه‌کراونه‌ته‌وه؟؟؟ ئایه یه‌کێتی قبۆڵ ده‌کات مام جه‌لال
تاڵه‌بانی یان نێوشێروان یان کۆسره‌ت ڕه‌سۆڵ له ناو ده‌سته‌ی
سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیدا نه‌بن؟؟؟ پرسیاری هه‌ره گرنگ
ئه‌وه‌یه: ئایه ده‌توانین ناوی دیموکراسی له‌م هه‌ڵبژاردنه
بنێین ئه‌که‌ر هه‌مان سه‌رکرایه‌تی مایه‌وه؟؟؟؟
هه‌لبه‌ته وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێک هه‌ر له ئێستاوه
دراوه‌ته‌وه و ئاشکرایه. به‌ڕای به‌نده دابه‌شکردنی یه‌کێتی
بۆ 3 باڵ ( مام جه‌لال، نێوشێروان، کۆسره‌ت) مانای ئه‌وه‌یه
که ئه‌و 3 که‌سه جێگای خۆیان گه‌ره‌تنی کردوه. چونکه
ناکۆکی نێوان ئه‌و 3 باڵه وه‌ک مه‌سه‌له‌ی بیپسی کۆلا و کوکا
کۆلایه و ناکۆکیان ته‌نیا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته و جیاوازی
نێوانیان دروستکراوه به مه‌به‌ستی گرتنه‌وه‌ی هه‌موو
باڵه‌کان و مه‌نبه‌ره‌کان له‌ناو یه‌کێتیدا. بۆیه به‌ڕای
به‌نده دابه‌شکردنی یه‌کێتی بۆ 3 باڵ به مه‌به‌ستی مانه‌وه‌ی
یه‌کێتییه نه‌ک بۆ جیابوونه‌وه. ته‌نیا هۆ بۆ دروست بوونی
ناکۆکی له نێوان ئه‌و 3 باڵه‌دا ده‌سه‌ڵاتی حکومی و حزبییه.
هه‌ر چه‌نده له‌ملاو له وێ باسی شه‌ڕ و پێکدادان و ناکۆکی
له ناو یه‌کێتیدا ده‌کرێت، و هه‌ر چه‌نده یه‌کێتی
توانیویه‌تی چه‌ندین چاو‌دێر خه‌رێکی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ناوخۆی
یه‌کێتیدا بکات، نه‌ک ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی باشووری کوردستان
به‌ڵکوو له سه‌ر ئاستی عێراق و نێونه‌ته‌وه‌ییش، به‌ڵام
ئه‌وه هیچ له ناوه‌ڕۆکی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ناگۆڕێت، چونکه
له دوای ماوه‌یه‌کی تر ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه
ئاشکرا ده‌بێت و ئه‌نجامه‌کانن هه‌ڵبژاردنه‌کانی یه‌کێتی
ده‌که‌نه دیموکراسی و خاڵێکی گه‌ش بۆ یه‌کێتی، یان
هه‌ڵبژاردنه‌کانی یه‌کێتی ده‌بنه خاڵێکی ڕه‌ش و ئابرۆبه‌ر له
نێوچاوانی یه‌کێتیدا. ئه‌نجامی هه‌ره گرنکیش لێره‌دا دروست
بوونی گۆڕانکارییه له ناو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیدا و
قبۆڵکردنی ئه‌نجامه‌کانه له لایه‌ن ئه‌ندامانی ئێستای
سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی. که‌سی هه‌ره سه‌ره‌کێش که‌چاو له
سه‌ره بگۆڕدرێت که‌سی جه‌لال تاڵه‌بانی و چه‌ند ئه‌ندامێکی
تری سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتین. مانه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی
وه‌ک خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ده‌کاته مه‌هره‌جانێکی سه‌ددامی و
جگه له ڕسوایی هیچی تر به ده‌سته‌وه ناهێنێت. دروستبوونی
گۆڕانکاریش ده‌بێته خاڵێکی به هێز له مپژووی یه‌کێتیدا و
ده‌بێته هۆی له‌که‌دارکردنی جێگای پارته‌کانی تری باشووری
کوردستان به تایه‌یه‌ت پارته گه‌وره‌کان که تاوه‌کوو ئێستا
ئاماده‌نێن هه‌ڵبژاردنی مه‌هره‌جانیش بکه‌ن.....
|