وه‌ک
ئه‌زانین فه‌لسه‌فه‌ی یاسادانان یان ده‌ستوور له بنه‌ڕتا
پێکهێنان و به‌دیهێنانی ئاسایشی قه‌زایی و دادوه‌ری و پاراستی
مافه بۆ ته‌واوی هاووڵاتییان که هیچکه‌س بۆی نه‌بێت به
پشتبه‌ستن به نه‌ژاد، جنس(ژێنده‌ر)، دین و مه‌زهه‌ب، ڕه‌نگی
پێست و ده‌سه‌ڵات
و
دارایی
ئه‌و
مافه پێشێل بکات. دیاره چوارچێوه‌ی ئاسایشی قه‌زایی و
دادوه‌ری به هۆی ده‌ستوور دیاری ئه‌کرێت.
جا ئێسته، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌و مادده و به‌ندانه‌ی که
سه‌باره‌ت به ئاسایشی قه‌زایی و مافی ژنان له ده‌ستووری
هه‌رێمی فیدێراڵی کوردستاندا هاتوون بیانخه‌ینه ڕوو،
ده‌بینین که بایه‌خێکی زۆر به مافی ژنان و مه‌سه‌له‌کانیان
نه‌دراوه و، ئه‌ڵبه‌تا ئه‌وه‌ش گه‌لێک خاڵ ئه‌گرێته‌وه که
لێره‌دا
ناکرێ باسیان لێوه بکرێت.
لیره‌دا، ته‌نها
خاڵێک که
وه‌ك
سه‌ره‌تا
زۆر
گرینگه و ئه‌مه‌وێت بۆ مێژوو ئاماژه‌ی پێ بکه‌م، ئه‌وه‌یه
به داخه‌وه زۆربه‌ی مادده‌کانی ده‌ستووری
هه‌رێمی
کوردستان سه‌باره‌ت به
كیشه و
قه‌یرانی
ژنان،
هه‌ر ئه‌و مادده و به‌ندانه‌ن که له ده‌ستووری په‌سندکراوی
عێراقدا هاتوون و دووباره‌بوونه‌ته‌وه، که سه‌رچاوه‌که‌یان
لانیکه‌م ده‌رهه‌ق به ئه‌رک و مافی ژنان، له شه‌ریعه‌تی
ئیسلامه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
ئه‌وه‌ش ئه‌زانین که ئیسلام له‌گه‌ڵ یه‌کسانیی نێوان ژن و
پیاو که له دونیای سێکۆلاردا هه‌یه و به‌تایبه‌ت ئه‌و
وڵاتانه‌ی که «ڕێکه‌وتنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ»یان
ئیمزاکردووه (که ده‌وڵه‌تی عێراقیش یه‌کێک له مانه‌یه)
ناکۆکی هه‌یه. ئه‌وه‌ش حاشای لێ ناکرێت که به پێی
شه‌ریعه‌تی ئیسلام و قورعانی پیرۆز، ژن له زۆر لایه‌نه‌وه
به نیوه‌ی پیاو حیسابی بۆ کراوه و به‌داخه‌وه تائێسته‌ش
هه‌روایه. که‌واته ئێمه ئه‌گه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه چاو له
ده‌ستووری عێراق و ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین ده‌بینین
ڕازاوه‌ترین و جوانترین مادده که باسی یه‌کسانیی ژن و پیاو
ئه‌کات، ناوه‌رۆکه‌که‌ی هه‌ر هه‌مان «نایه‌کسانی»
و «نابه‌رابه‌ری»
یه.
لێره‌دا ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی کۆنکرێت، ئه‌و مادده و به‌ندانه‌ی
که له ده‌ستووری هه‌رێمدا هاتوون و به ڕاشکاوی باسی ژن
ده‌که‌ن بیانخه‌ینه به‌رباس له‌گه‌ڵ دوو جۆره مادده
سه‌روکارمان هه‌یه. یه‌که‌میان، ئه‌و مادده و به‌ندان که
تێیاندا ژنیش به شێوه‌ی گشتی هه‌مان مافی «هاووڵاتی»بوونی
وه‌ک پیاو بۆ له‌به‌ر چاوگیراوه.
دووهه‌میان، ئه‌وانه‌ن که ڕاسته‌وخۆ باسی مافی ژن (وه‌ک
لایه‌نێک له خێزان، مافی هاوسه‌رێتی، یان مافی دایکێتی)
ده‌که‌ن، به‌ڵام زۆربه‌یان له ته‌فسیر و جێبه‌جێکردندا، لێڵی
و ناڕوونیان پێوه دیاره. بۆنموونه، له مادده‌ی 21ی
ده‌ستووردا هاتووه:
«ژن
و پیاو یه‌کسانن، ڕێگاش به جیاوازیکردن دژی ئافره‌ت نادرێت،
حکوومه‌تی هه‌رێمیش هه‌موو ئه‌و مافه مه‌ده‌نی و سیاسییانه‌ی
که له‌م ده‌ستووره و له‌و په‌یماننامه و ڕێکه‌وتنامه
نێوده‌وڵه‌تییانه‌دا، که ده‌وڵه‌تی عێراق په‌سندی کردوون،
ده‌سته‌به‌ریان ده‌کات، هه‌روه‌سا هه‌ر جۆره کۆسپ و
به‌ربه‌ستێک له به‌رده‌م یه‌کسانیاندا له به‌شدارییان له
ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و ئابووری و سیاسی‌دا داده‌نرێن،
ده‌بێ نه‌یهێڵێت..».
له پێشا ئه‌بێ بزانرێ که ژن و پیاو له چیدا یه‌کسانن؟
هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌م بۆ کرد به پێی بنه‌ما
سه‌ره‌کییه‌کانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام (مادده‌ی 7ی ده‌ستوور)، ژن
و پیاو یه‌کسان نین و دوو نه‌فه‌ر ژن به پیاوێک حیساب
ئه‌کرێن، بۆ نموونه: چ له میرات وه‌رگرتن و چ له
شایه‌تیدان و..
ئێسته ئه‌گه‌ر له باری سیاسییه‌وه چاو له ده‌ستوور بکه‌ین
ده‌بینین ژنان نه‌ته‌نها «له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و
ئابووری و سیاسی‌دا» له‌گه‌ڵ پیاوان یه‌کسان نین، به‌ڵکه به
یه‌ک چواره‌می پیاوان حیساب کراون، له به‌ندی 2ی مادده‌ی 23
دا
به‌مجۆره
هاتووه:
«له
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌نجومه‌نی
خۆجێیی و شاره‌وانییه‌کاندا، به‌لای که‌مییه‌وه ڕێژه‌ی 25%
له
کورسییه‌کان بۆ خانمان ته‌رخان ده‌کرێن.»
ئێمه ئه‌گه‌ر به‌ندی ئه‌و مادده‌یه له‌گه‌ڵ مادده‌ی 21
به‌راورد بکه‌ین ئایا دیارده‌یه‌ک به ناوی مافی «یه‌کسانی»ی
ژن و پیاو له‌به‌رچاو گیراوه؟ به‌داخه‌وه نه ته‌نها
له‌به‌رچاو نه‌گیراوه، به‌ڵکوو
زۆربه‌ی مادده‌کان تیشکیان نه‌خراوه‌ته‌سه‌ر، بۆنموونه
هه‌روه‌ک له به‌ندی یه‌که‌می مادده‌ی 49 دا هاتووه:
«هاوسه‌رێتی به ڕازامه‌ندیی هه‌ردوولاوه ده‌به‌سترێت و تۆپزی
و ناچارکردنی تێدا نابێت»؛ ئه‌گه‌ر ڕێکه‌وتنامه‌که پێشێل کرا،
چ هه‌ڵسوکه‌وتێکی یاسایی له به‌رانبه‌ر پێشێلکاران که زیاتر
له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه ئه‌کرێت، ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌وه‌ش بگوترێ که هه‌ر شه‌ش به‌ندی مادده‌ی 49 که باسی
خێزان و مافی دایکێتی و منداڵێتی و پیرێتی ئه‌که‌ن، یه‌ک به
یه‌ک جوان و به‌نرخن، به‌ڵام به‌ندی 6 که
ئه‌ڵێ:
«دامه‌زرانی خانه‌ی تایبه‌ت به چاودێریکردن و پاراستنی ئه‌و
ئافره‌تانه‌ی به هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئارامیی خێزانیان
له ده‌ستداوه، به حکوومه‌ت ده‌سپێردرێت» جێگه‌ی پرسیاره؟
که ئه‌گه‌ر لایه‌نێک «ئارامیی خێزان» تێکبدا ــ که دیسان
هه‌ر پیاوان
ئه‌گرێته‌وه
ــ چ سزایه‌کی یاسایی له‌به‌رچاو بگیرێ؟! باشه تاکه‌ی مافی
موتڵه‌ق و یه‌کلایانه‌ی
ته‌ڵاق هه‌ر ئه‌بێت بۆ پیاوان پارێزراو بێت؟
به کورتی، زۆر دیارده‌ی نێگه‌تیڤی کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووری
له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژیانی هاوسه‌رێتی و خێزاندا هه‌ن که
له ده‌ستووردا هیچ ئاماژه‌یان پێ نه‌کراوه و بۆ
بنه‌بڕکردنیان هیچ هه‌نگاوێکی به‌سوودیان
بۆ نه‌نراوه،
که هیوادارم ئه‌گه‌ر رۆژێک له ڕۆژان، ئه‌م ده‌ستووره‌ی ئێستا
هاته‌گۆڕان و خرایه به‌ر ده‌نگدان، ئه‌م خاڵانه له‌به‌ر چاو
بگیرێن:
1- یه‌كسانی و به‌رابه‌ریی ژن و پیاو له ته‌واوی بواره‌كانی
كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی و ژیانی هاوسه‌رێتیدا،
2- له‌به‌رچاوگرتنی مافی ته‌ڵاق و هه‌قی جیابوونه‌وه بۆ
ژنان،
3- سڕینه‌وه و ئه‌ستاندنه‌وه‌ی مافی چه‌ند هاوسه‌رێتی له
پیاوان،
4- مافی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رێتی بۆ كچان و ژنان و سزادانی هه‌ر
چه‌شنه توند و تیژییه‌ك له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه،
5- یه‌كسانیی مافی دایكایه‌تی و مافی باوكایه‌تی،
6- دابینكردنی ئاسایشی قه‌زایی(دادوه‌ری) بۆ پاراستنی مافی
ژنان كه تا ئیسته هه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی پیاواندا بووه.
هۆڵه‌ندا، 25-10-2006
• • • |