(دوعای پانزده)
ڕه‌مه‌زان و بۆڵه‌بۆڵ هه‌ر زۆر خه‌ته‌ره، خۆتان ئه‌زانن و
بیستووتانه که گوایه له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا خه‌ڵک عه‌سه‌بی
ئه‌بێت و له‌گه‌ڵ سێبه‌ری خۆی شه‌ر ئه‌کات.
ئه‌رێ داده‌گیان... بۆڵه‌بۆڵی من چ ئیلاقه‌یه‌کی به
ڕه‌مه‌زانه‌وه هه‌یه؟! ڕه‌مه‌زان هاتووه یاخوا به‌خێربێت و
به‌خۆشی بگوزه‌رێت. من له داخی ئه‌و عاله‌مه ده‌هری بووم که
بوون به‌مووی لووت و خۆیان له هه‌موو شتێک هه‌ڵئه‌قورتێنن،
ئه‌رێ ده‌به‌سه..! ئه‌رێ وه‌ڵڵا عه‌یبه.. به‌م ڕه‌مه‌زانه‌ش
واز ناهێنن !؟
وادیاره شتێکی ناخۆشی بیستووه، نایه‌وێت بیزانم و ئه‌بۆڵێنێ و
خۆی شه‌پرزه‌کردووه.. ده‌ی کارنییه‌خوا چاکی نه‌کات، دڵی خۆت
سه‌غڵه‌ت مه‌که، ناهه‌قت ناگرم چوارده سه‌عات به‌ڕۆژوو ئه‌بیت
بۆیه لێی دیار یاویت..
من ئه‌زانم بۆ تووڕه‌یت.. به هه‌رکه‌س بڵێی مه‌رحه‌با ئه‌ڵێت
به‌ڕۆژووی؟ لای ئێمه عاده‌ت وایه مه‌رحه‌بای ڕه‌مه‌زان ئه‌بێ
به( ئه‌هله‌ن به‌ڕۆژووی؟ ) ده‌ست پێبكرێت، ئه‌مه تازه‌بووه
به‌عاده‌ت و ته‌رک نادرێت.
هه‌ر بۆ
دڵخۆشی جه‌نابتان..
هاوڕێیه‌کی خۆشه‌ویستم بۆی گێڕامه‌وه‌و ووتی: باوکم به
ڕه‌حمه‌ت بێت هه‌رکه ڕه‌مه‌زان ئه‌هات تووڕه‌ئه‌بوو،
به‌تایبه‌ت دوای عه‌سر ئه‌کهو‌ته جنێو یان، منیش ئه‌مووت بابه
جا خۆ تۆ به‌ڕۆژووی، ده‌ی چۆن جنێو ئه‌ده‌یت؟
باوکم ئه‌یووت: ڕۆڵه‌ی بابم که جوێن ئه‌ده‌م مورتاح ئه‌بم،
ده‌چیبکه‌م ئاخر زۆر شه‌كه‌ت و برسی و ناڕه‌حه‌تم.
کوڕه
ڕه‌مه‌زان سه‌ری له زۆر که‌س شێواندووه ئه‌ی خۆت به‌چاوی خۆت
نه‌تبینی و نه‌تخوێنده‌وه زه‌لامێک ڕه‌خنه‌ی له وتاری
نووسه‌رێک گرتبوو، فه‌قیره نازانم به‌ڕۆژوو بوو چی..!؟ دۆ و
دۆشاوی تێکه‌ڵ کردبوو، مه‌وازیعی وای تێکه‌ڵ به باسه‌که‌ی
کردبوو، خۆشی له په‌له‌په‌لی تایپ و هه‌ڵپه‌هه‌ڵپی بڵاو
کردنه‌وه‌یدا نه‌یزانیبوو چی نووسیوه. من خۆم له مه‌وزوع
نه‌گه‌شتم وه‌ک چێشتی مجێو‌ر یابووی به‌سه‌ر یه‌کا، جا
نه‌گبه‌تی له‌وه‌یابوو هه‌ر ئه‌و براده‌ره دوای سێ ڕۆژ
بابه‌تێكی عه‌ینی بابه‌تی ئه‌و نووسه‌ره بڵاو کردبۆوه و خوا
پێم نه‌گرێت پێشه‌كییه‌که‌شی هیچی وای فه‌رق نه‌بوو له‌گه‌ڵ
بابه‌تی پێشوو، عه‌جایب ، ئه‌مه‌یه ڕه‌مه‌زان و سه‌رلێشێوان!
جا خۆت
ئه‌زانیت ڕۆژ لای ئێمه درێژه‌و ئه‌وه‌ڵی ڕه‌مه‌زان خۆی ئه‌یا
له پانزه سه‌عات به مه‌زه‌نه‌ی ئه‌قڵم، منیش له‌مه‌سده‌ه‌رێکی
نازانم مه‌وسووق بوو یان نا؟ بیستم گوایه شیعه‌کان سه‌عاتێک
زووتر به‌ربانگیان کردۆته‌وه. وه هه‌ر ئه‌و مه‌سده‌ره‌ش پێی
ڕاگه‌یاندم که به‌عزێ که‌س له‌گه‌ڵ بانگی کوردستان ڕۆژوو
ئه‌شکێنن و ئه‌ڵێن بانگ هه‌ر بانگه، ده‌ی دوو سه‌عات ته‌رحیش
بۆ ئه‌وان (صه‌حه و عافیه).
ئه‌زانی
ئه‌م بۆڵه‌بۆڵه چی بیر خستمه‌وه؟
پیرێژن و پیره‌مێردێکی دراوسێمان هه‌بوو. با گوناحباریش نه‌بم
ئه‌مساڵ بیستم پیاوه‌که ئه‌مری خوای به‌جێهێناوه. هه‌ركه
ئه‌یانووت ئه‌مڕۆ ڕه‌مه‌زانه یه‌کی دارێکیان ئه‌گرت
به‌ده‌ستیانه‌وه، ئه‌مه چی‌بوو دوکاندار بوون. یه‌ک مناڵی داماو
نه‌یئه‌وێرا به به‌ر دوکانه‌که‌یانا بڕوات به به‌ردو
به‌داره‌وه هه‌ڵئه‌یانئه‌فڕاند و کونه‌مشکیان له‌و عاله‌مه
کردبوو به قه‌یسه‌ری. نازانم که حاڵیان وابوو بۆ به‌ڕۆژوو
ئه‌بوون!؟ هه‌ر دایکی مناڵ بوون به شاته‌شات ئه‌که‌وتنه
سنگکوتان و هاواریان ئه‌کرد: «ده‌ك ده‌م نه‌یه‌ن به‌یه‌کا و
خوا ڕۆژووه‌که‌تان قه‌بووڵ نه‌کات!». قسه‌ی خۆشمان بێت
به‌نده‌شیان ڕاو ناوه چه‌ن جارێك. به‌ڵام چونکه له مه‌کته‌ب
له ڕاکردنی سه‌دمه‌تری ساحه و مه‌یدان به‌شداریم ئه‌کرد
وه‌ک تیسکه‌ی تفه‌نگ ده‌رئه‌چووم!
کاک
بۆڵه‌بۆڵ بیرله‌قاله‌و به‌لاو قسه‌وباس مه‌که‌ره‌وه و
هه‌رچییه‌کت بیستووه بیکه به‌خاتری ڕه‌مه‌زان و خۆت مه‌شغووڵ
بکه به‌و موسه‌لسه‌لاتانه‌وه که ئه‌مه‌نه‌ش زۆرن فریایان
ناکه‌وین و له‌به‌ینمان ده‌رنه‌چێت هه‌ندێکیشتان بۆرن
به‌تایبه‌ت موسه‌لسه‌لاته خه‌لیجییه کۆمیدییه‌کان.. ئای
چه‌ند بێتامن، به‌شه‌ری نابووتیان هێناوه نازانم ئه‌مانه
موسه‌لسه‌لاتی ڕۆعبن یا هه‌زه‌لی.
باشه
ئه‌گه‌ر له کوردستان بوویتایه چیت ئه‌کرد به‌سه‌زمانانه شه‌وی
سێ سه‌عات کاره‌بایان ئه‌ده‌نێ به‌م ڕه‌مه‌زانه و له‌جیاتی
شه‌وچه‌ره و کۆبوونه‌وه‌ی شه‌وانی ڕه‌مه‌زان گوێ له‌فڕه‌ی
موه‌لیده‌ئه‌گرن و که‌سیش نییه خه‌می ئه‌و ماڵانه بخوات
که‌مه‌سره‌فی موه‌لیده‌یان پێناکرێت! وه خه‌می
موسه‌لسه‌له‌کانیش که له نیوه‌یا کاره‌با ئه‌بڕێت و نازانن
مه‌وزوع بوو به‌چی!؟
ده
ئه‌گه‌ر مه‌زاجی موتابه‌عه کردنی موسه‌لسه‌لاتیشت نییه
دوعایه‌ک بکه و هه‌موو بڵێین ئامین: (خوایه
بۆ خاتری ئه‌م مانگی ڕه‌مه‌زانه لامان به‌یت له سه‌رلێشێوان و
شه‌ڕی ڕه‌مه‌زان و به‌شه‌ری کاڵفام و شه‌یتانی دوو پێ!).
هۆڵه‌ندا، 7 - 10- 2006
• • •
|