پاراستنی گیان و سه‌لامه‌تی کرێکاران له‌ئه‌ستۆی ده‌وله‌ت و خاوه‌ن کاردایه

 
 

 

 

له‌شه‌وی5 / 2006.10.6 به‌هۆی که‌وتنی مه‌وادی ئاگرین  به‌سه‌ر کارمه‌ندی کیمیای و به‌رپرسی وه‌جبه‌ی کارگه‌ی چیمه‌نتۆی تاسلوجه‌ له‌به‌شی فرن کارمه‌ند ( به‌همه‌ن جه‌میل سابیر)‌‌ به‌هۆی سه‌ختی سوتاوه‌که‌ی گیانی له‌ده‌ست دا.

ئه‌مه‌ بۆ یه‌که‌م جار نیه‌ کرێکارانی کارگه‌ی چیمه‌نتۆی تاسلوجه‌و هه‌موو کارگه‌و شوێنه‌کانی تری کار، کرێکارانی کوردستان به‌هۆی نائه‌منی شوێنی کارو بێ ده‌ربه‌ستی ده‌وله‌ت و خاوه‌ن کار گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و یان به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن.

ئێمه‌ وێرای پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان له‌که‌سوکار و کرێکارانی کارگه‌ی چیمه‌نتۆی تاسلوجه.

 حکومه‌تی هه‌رێم و خاوه‌ن کار به‌رپرس ده‌زانین له‌م جۆره‌ کاره‌ساته‌ که‌ روو به‌رووی کرێکاران ده‌بێته‌وه‌.‌ هه‌روه‌ها  پاراستنی گیان کرێکاران و ئه‌منیه‌تی شوێنی کاری کرێکاران له‌ئه‌ستۆی ده‌وله‌ت و خاوه‌ن کارگه‌کانه‌دایه‌و  ده‌بێت  سه‌لامه‌تی گیانی کرێکاران بپارێزن.

 

 

      کۆمیته‌ی به‌رگری له‌ کرێکارانی عێراق

9/10/2006

 
           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca