هه‌رکه‌سێک ئه‌و تایتڵه بخوینێته‌وه ڕه‌نگه تێڕامان
بکات!داخۆ چ په‌یوه‌ندییه‌ک له‌نێوان ئه‌وسێ ناوه‌دا هه‌یه؟!.
مانگی
مارتی ئه‌و ساڵه واتا 1988که به‌ساڵی ئه‌نفاله‌که
ناسراوه،ئێمه هێزێک بووین له‌شه‌ڕه‌کانی شاخی زه‌رده..ئه‌و
ده‌مه قورسایی هێزه‌کانی تیپی 51ی گه‌رمیان وتیپی 53ی
شێروانه وه‌ک باقی تری هێزه‌کانی یه‌کێتیی، له‌شه‌ڕگه‌کانی
سه‌رکردایه‌تی بوون..
له‌و
سه‌روو به‌نده‌دا له قه‌ره‌داخیش ڕژێمی به‌عس به هه‌موو
جۆره چه‌کو هێزێکی خۆی ده‌ستی به‌کێو ماڵی ناوچه‌که
کردبوو،به‌ئه‌نفال کردنی دۆڵی قه‌ره‌داخه‌وه سه‌رگه‌رم بوو!.
پاراستنی شاخی زه‌رده که کلیلی ناوچه‌که بوو به
هه‌ردوودیوی قه‌ره‌داخ وگه‌رمیاندا. به‌تیپی 59ی حه‌مرین و
که‌رتی ڕێکخستنی که‌لارو پاشماوه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی تیپی
53ی شێروانه سپێردرابوو که‌له‌ناوچه‌که‌دا مابوونه‌وه. چه‌ند
ڕۆژ ده‌بوو شه‌ڕ به‌گه‌رمی له شاخی زه‌رده‌و گوڵان درێژه‌ی
هه‌بوو. ده‌ڤه‌ره‌که ببوو به به‌ره‌یه‌کی سه‌ختی شه‌ڕ. به
به‌رده‌وامی ڕژێم له‌سه‌ربازگه‌کانی ده‌ربه‌ندیخان و بان
مه‌یدانه‌وه به تۆپی قورس ودوورهاوێژ و جۆره‌کانی ڕاجیمه
شاخی زه‌رده‌و ده‌وروبه‌ری ده‌کوڵاند!
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستی باشی له دوژمن ئه‌وه‌شاند.
ڕۆژانه
چه‌ند ده‌بابه‌و تانکێکیش ده‌هاتنه ته‌ختاییێکی لای گوندی
به‌رکه‌ل وهه‌ر له به‌یانی تا وه‌کو ئێواره سه‌نگه‌ره‌کانی
ئێمه‌یان ده‌کوتا. شه‌هید هادی برای شه‌هید شاهۆ،که ئه‌و
ده‌مه هێشتا نه‌بوو بوو به
پێشمه‌رگه‌ش! ئێوارانێکیان وتی(تانک ئه‌لغام)ێك و یه‌کدوو
پێشمه‌رگه‌م له گه‌ڵ بنێرن من هه‌رئێستا عیلاجی ئه‌و
ده‌بابانه ئه‌که‌م. شه‌هید هادی بێ وێنه بوو له جوامێری و
مێرخاسی.ساڵانی ڕابردووتر ڕژێمی به‌عس له سه‌ر شه‌هید شاهۆ
خۆی ودایکی وسه‌رجه‌م خێزانه‌که‌یانی له جنوبی عێراق زیندانی
کردبوون.شه‌هید هادی دوو جار له زینداندا،جارێك له ڕۆژی
جه‌ژنه‌و جارێکی تر له ڕۆژی نه‌ورۆزدا بۆ چاوشکاندنی
به‌عسییه‌کان له ساڵی 1980 له‌زیندان به‌ده‌رزی وده‌زوو
به‌ته‌واوی ده‌می خۆی دووریبووه‌وه!ئه‌م ساڵانه‌ی دواییش
یه‌کێک بوو له پێشمه‌رگه پارتیزانیه‌کانی پاش ئه‌نفال ڕه‌تڵی
گه‌رمیان تا ڕاپه‌ڕین. له‌ڕاپه‌ڕینیش بێ ئه‌وه‌ی به دیداری
منداڵه‌کانی شادبێته‌وه خۆی و دوو برای وکوڕه خاڵێکی له
رزگار کردنی شاری خانه‌قین دا شه‌هید بوون. شه‌هید شاهۆی
براگه‌وره‌شیان به ساڵێک دوای ئه‌وان به کاره‌ساتێک شه‌هید
بوو! زۆر به‌داخه‌وه.
به‌هه‌رحاڵ ،هه‌ر ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه شه‌هیدهادی
ئه‌لغامه‌که‌ی دایه بن ده‌ستی وهاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو پێشمه‌رگه
خۆی گه‌یانده شوێنی ده‌بابه‌کان و شه‌وه‌که‌ی ئه‌لغامه‌که‌ی
بۆ دانانه‌وه‌و گه‌ڕایه‌وه.وتی خه‌متان نه‌بێ وام داناوه
گه‌ر دوانی پێوه نه‌بێ یه‌کیان هه‌ر تێک ده‌شکێنی!. بۆ
به‌یانییه‌که‌ی کاتژمێر 8ی به‌یانی هه‌ر له‌گه‌ڵ جوڵه‌کردنی
ده‌بابه‌کاندا،ئه‌لغامه‌که به‌یه‌کێک له ده‌بابه‌کاندا
ته‌قییه‌وه‌و بورجی یه‌ک له ده‌بابه‌کانی له لاشه‌ی
ده‌بابه‌که جیاکرده‌وه‌و فڕێی دا‌و تێکوپێکی شکاند‌و گڕیش له
موده‌ڕه‌عه‌یه‌کی ته‌نیشتی به‌ربوو..
به‌ڕاستی ئه‌و چالاکیه کاریگه‌ری زۆر باشی هه‌بوو.ده‌بابه‌کان
چی تر نه‌یانده‌وێرا پێشڕه‌وی بکه‌ن.ده‌کرێ بڵێم دوژمن له
گرتنی شاخی زه‌رده بێ ئه‌مه‌ل بوون. بۆیه بیریان له
که‌لێنێکی تر،یاخود خاڵی لاواز تری ئێمه کردبوه‌وه.
ئه‌وه
بوو له‌ڕۆژه‌کانی کۆتایی مانگی 3دا دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی
دوژمن له گوندی پونگه‌ڵه‌وه به‌ده‌لیلی جاش توانیان بگه‌نه
چوارملان وسه‌ر به‌رزاییه‌کانی چوارملان که‌وتن، که ئه‌وێ بۆ
ئێمه شکست و که‌لێن ێکی گه‌وره‌و ترسناک بوو. ئیتر مانه‌وه
له شاخی زه‌رده مانایه‌کی نه‌ما !!.
له
قۆڵی سه‌نگاویشه‌وه دوژمن توانی پێشڕه‌وی بکات.چونکه
ناوچه‌که چۆل بوو له پێشمه‌رگه!.بۆیه له نیوه شه‌وی 2ی
نیسان دا به بریارێک سه‌رجه‌م هێزه‌کانی ئێمه له‌شاخی
زه‌رده کشاینه‌وه بۆ چرچه‌قڵاو زه‌رده‌لیکاو وده‌ورو
به‌ری.بۆ به‌یانیه‌که‌ی هه‌ر له‌گه‌ڵ چێشته‌نگاو،جگه‌له
تۆپبارانی به‌رده‌وام به فڕۆکه‌ی گه‌وره‌و جه‌نگی دوژمن
ناوچه‌که‌ی بێژا. له‌هه‌مان کات و پێش نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ جاش
وسه‌رباز له چوارملانه‌وه بۆگوندی گوڵمکه‌وه‌و له‌وێشه‌وه
بۆچرچه‌قڵاو زه‌رده‌لیکاو له پێشڕه‌ویدا بوون.ئێمه
ته‌نهاچه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی که‌م بووین که کاک برایمه سوور
فه‌رمانده‌مان بوو له هه‌رده‌و تاوێره‌که‌ی خواری
زه‌رده‌لیکاو خۆمان بۆ لێدانیان ئاماده کرد تا لێمان نزیک
بوونه، ئه‌گه‌رچی کۆپته‌ر لێی تێکداین،چوونکه به قه‌ده‌ر
ژماره‌ی خۆمان کۆپته‌ر به ئاسمانه‌وه بوو! به‌ڵام ده‌ستێکی
باشمان له‌و هێزه زۆره‌ی دوژمن وه‌شاندو به دوای خۆیاندا
شکانه‌وه بۆ گوڵمکه‌وه‌و بناری چوارملان.چه‌ند لاشه‌یه‌کیشیان
به‌جێ هێشت،یه‌ک له‌وانه ئامرسریه‌یه‌کی جاشی ناسراوی خه‌ڵکی
ناوچه‌که بوو! ئه‌وه‌ی شیاوی باسه دوژمن تا نزیکه‌ی یه‌ک
هه‌فته‌ش نه‌یده‌وێرا بچێته سه‌ر زه‌رده.گومانی هه‌بوو
که‌پێشمه‌رگه چۆڵی کردبێت! هه‌ر به کۆپته‌ر به‌سه‌ریدا
ده‌سوڕایه‌وه‌و جار جار کوێرانه لوته‌ی زه‌رده‌ی قه‌سف
ده‌کرد..
بۆ
ئێواره‌که‌ی ئێمه‌ش شۆر بووینه‌وه بۆ گونده‌کانی(تم تمه‌و
به‌کربایه‌ف وشێخ ته‌ویل)چونکه ده‌مانزانی ده‌مێکه ڕژێم له
شێخ ته‌ویل به‌داخه! به‌گه‌یشتنی ئێمه به گوندی تم تمه،
ئه‌و هێزانه‌شمان که‌چه‌ند مانگێک بوو چوو بوون بۆ حه‌مله‌ی
سه‌رکردایه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌و شه‌و یه‌کمان گرته‌وه‌و به‌سه‌ر
ناوچه‌که‌دا دابه‌ش بووین.
باشم
له بیره شه‌وه‌که‌ی مانگه‌شه‌و بوو،جاربه‌جار په‌ڵه‌هه‌و
به‌ری له ڕۆشنایی مانگه‌شه‌وه‌که‌ش ده‌گرت و ده‌ڕه‌وییه‌وه.
به‌و شه‌وه کۆپته‌ر ده‌سوڕایه‌وه. براده‌رێک وتی براده‌ران
ئه‌مه نیشانه‌ی سه‌ره‌تای شکست ونه‌گبه‌تییه‌کی گه‌وره‌یه،
چوار ڕۆژ پێش ئێستا کۆپته‌ر به‌ڕۆژیش نه‌یده‌وێرا خۆی له‌م
گوزه‌ره بدات
که‌چی
به‌م شه‌وه که‌م باکانه ئه‌سوڕێته‌وه!!!!؟
تیپه‌کانی 55ی قه‌ره‌داخ و17ی زمناکۆش که‌سنوره‌کانیان(دۆڵی
قه‌ره‌داخ)بوو داگیر کرا بوو،ئه‌وانیش
هاتنه
دیوی گه‌رمیان. بۆیه زیاتر شێخ (ته‌ویل وبۆیسانه) ئیتر له‌و
ڕۆژه‌وه به تیپی 55ی قه‌ره‌داخ سپێردرا،که ئه‌و ده‌مه
شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌د که‌لاری فه‌رمانده‌ی تیپه‌که‌یان بوو.
ئه‌وه بوو ڕۆژانی دواتر گه‌وره‌ترین داستانیان له شێخ ته‌ویل
تۆمار کرد.
چه‌ند
ڕۆژێکی که‌می مابوو شه‌ڕ به‌ته‌واوی له قوڵایی گه‌رمیان وله
هه‌رچوارلاوه په‌ره بسێنێ،ئێمه که هێزێکی که‌میش بووین
ڕۆژی 5ی نیسان له بۆیسانه‌وه بۆ قوڵایی گه‌رمیان دابه‌زین
وشه‌وی7/6گه‌یشتینه گوندی ته‌یمانه،نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ له
نانخواردندا بووین ئاگاداریان کردینه‌وه که ڕژێم له
که‌لاره‌وه به جاده‌ی ناحیه‌ی تیله‌کۆدا به‌هێزێکی زۆر‌و
زه‌وه‌ندی سه‌ربازی و له به‌رزاییه‌کانی مله‌ی که‌واچه‌رموو
توران، به‌خه‌ستی که‌وتوه‌ته تۆپبارانی ناوچه‌که.له گۆبان
وسه‌ید خه‌لیله‌کانیشه‌وه به‌ده‌م تۆپبارانه‌وه ڕوو له کانی
چایله و دوومیلان له جوڵه‌دا بوون و کۆپته‌ریش به ئاسمانی
ناوچه‌که‌دا ئه‌سوڕێنه‌وه.
به‌م
هه‌واڵه ئێمه‌ش ده‌ستبه‌جێ به‌تراکتۆر (فریاد ڕه‌س و مۆنیکای
ئه‌و زه‌مانه‌ی شۆڕش) !به‌ده‌م ده‌نگو باسه‌که‌وه چووین. پاش
نیوه‌ڕۆکه‌ی له به‌رزاییه‌کانی سه‌روی(ئاوایی حاجی قازی)
ڕووبه‌ڕووی هێزێکی دوژمن بووینه‌وه که پێکهاتبوون له تانک‌و
ده‌بابه و سه‌یاره‌و هێزی پیاده‌ی جاش وسه‌رباز له
پێشیانه‌وه بوون. به دابه‌زینی هێزه‌که‌ی دوژمن بۆ ناو
دێیه‌که ئێمه که ژماره‌شمان که‌م بوو لێمان دان و به‌رگه‌ی
نیو سه‌عات شه‌ڕیان نه‌گرتو کشانه‌وه.
له‌قۆڵی
ئه‌ولاشه‌وه مه‌فره‌زه‌یه‌ک له‌پێشمه‌رگه‌کانی هه‌ردوو که‌رتی
5وکه‌رتی 6شه‌ش،تیپی 53ی شێروانه به سه‌ر په‌رشتی شه‌هیدی
نه‌مر لاله مارف فه‌رمانده‌ی که‌رتی 6،به‌هاوڕێیه‌تی
مه‌فره‌زه‌یه‌کی حیزبی شیوعی،له ده‌وروبه‌ری گوندی (زه‌ردی
لاله حه‌مه) ڕووبه ڕووی هێزی دوژمن بوو بوونه‌وه‌و تا
ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو. هێزه‌که‌ی دوژمنیان
شکاندبوو.
یه‌که‌م
رۆژی شه‌ڕی ئه‌نفال ویه‌که‌م شه‌هیدی ئه‌و ڕۆژه له‌و
سنووره‌دا به‌شه‌هید بوونی پێشمه‌رگه‌ی زۆر ئازا‌و
چاونه‌ترس(به‌کری شێخ سدیق)فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه له که‌رتی
5ی زه‌نگاباد تیپی 53ی شێروانه،ده‌ستی پێ‌کرد!.
ئێمه
دوای شه‌ڕه‌که‌ی ئاوای حاجی قازی شه‌وه‌که‌ی گه‌ڕاینه‌وه
گوندی زه‌ڕین وبۆ به‌یانیه‌که‌ی واتاڕۆژی 8ی نیسان،پێش
خۆرهه‌ڵاتن شه‌هیدی فه‌رمانده شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش که ئه‌و
ده‌مه فه‌رمانده‌ی تیپی 53ی شێروانه بوو، هاته لامان و(ئاڕ
بی جی)یه‌کو چه‌ند گولله‌یه‌کی بۆ هێناین و هه‌ندێ ڕێنمایی
کردین و هه‌ر ئه‌ویش له دوا گۆڕانکارییه‌کان ونیازی دوژمن
ئاگاداری کردینه‌وه.وه هه‌ر له‌وێشدا پێی ڕاگه‌یاندین ئه‌م
هێرشانه‌ی ڕژێم زۆر له‌وه گه‌وره تره که ئێمه ته‌وه‌قعمان
ده‌کرد! چونکه هێرشه‌که هه‌مه لایه‌نه‌یه‌و جگه له‌م دوو
قۆڵه‌ی لای ئێوه،له قۆڵه‌کانی(چوارملان
بۆشێخ ته‌ویل،باوه‌نوور بۆ زه‌نگه‌که،سه‌رقه‌ڵاو کفری بۆ
هۆمه‌رمل،دووز بۆ ناو داوده، قادر که‌ره‌م بۆ بناری گل و
ناوزه‌نگه‌نه،سه‌نگاو بۆ بناری ئاژداخ) ده‌ستی
پێکردووه‌و شه‌ڕ به‌رده‌وامه. بۆیه ده‌بێ زۆر ده‌ست به
ته‌قه‌مه‌نییه‌وه بگرن. هه‌روه‌ها وتی وا پێویست ده‌کات به
په‌له سه‌ر له قۆڵی لای هۆمه‌رمل بده‌م،هه‌وڵ ئه‌ده‌م
سه‌ردانتان بکه‌مه‌وه.شه‌هید حه‌مه ڕه‌ش ئه‌و قسانه‌ی بۆ
کردین و ڕۆیشت.
به‌هاتنی کاک حه‌مه ڕه‌ش بۆ لای ئێمه خه‌ڵکی گونده‌که زۆر
ووره‌یان به‌رز بووه‌و له‌بیرمه ژنێک وتی....
(مادام
کا حه‌مه ڕه‌ش هات بۆ ئێره ئیتر ئێمه ترسمان نیه.هه‌ر
ئێستا ئه‌چم پاقله‌تان بۆئه‌چنم بۆ چێشتی نیوه‌ڕۆ)..شه‌هید
حه‌مه ڕه‌ش پیاوێک بوو که‌م وێنه له‌ئازایه‌تی، پشوو درێژ
وبه‌سه‌لیقه له کاری پێشمه‌رگانه،کادرێکی سیاسی وسه‌ربازی،
کێوێک بوو له ووره...
خولاسه،به‌ڕۆیشتنی شه‌هید حه‌مه ڕه‌ش ئێمه له ده‌وروبه‌ری
دێ یه‌که‌و له‌و جێگایانه‌ی ده‌ست ده‌دات بۆشه‌ڕ، خۆمان
له‌پارێزنا.کات ژمێر نه‌بوو بوو به هه‌شتی به‌یانی گه‌له
جاشێک بۆ ناو ئاوایی حاجی قازی شۆر بوو نه‌وه‌و به که‌ماڵی
ئیسراحه‌ت دێیه‌که‌یان تاڵان کرد‌و ئاگریان تێبه‌ردا. دواتر ڕوو
له گوندی زه‌ڕین ملییان نا به‌ده‌م ته‌قه کردنه‌وه
وسه‌یاره‌کان وده‌بابه‌و تانکه‌کان به دوایانه‌وه حیمایه‌ی
ده‌کردن،ده‌نگمان له‌گه‌ڵ نه‌کردن تا یه‌که‌م لۆده‌کای
دێکه‌یان سوتان و هه‌ڵمه‌ته‌ی( ڕه‌وه قه‌لی) ناو ئاواییان
دا!! ته‌سه‌وریان نه‌ده‌کرد که پێشمه‌رگه له‌ناو دێ مابێت!
ئینجا ئێمه لێیان هاتینه ده‌ست.هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌که‌م
ده‌ستڕێژدا بێ ئه‌وه‌ی ته‌نها ده خوله‌ک مقاوه‌مه
بکه‌ن،به‌قیژه‌و هاوارو برینداری وسه‌روگوێلاکی خوێناو ییه‌وه
تا ناو چه‌مه‌که‌ی خواری دێ ڕایان کرد‌و له‌وێش سه‌یاره‌یه‌کی
لانکۆزه‌ری خاکییان به جێ هێشت و به سه‌ر پشتی
ده‌بابه‌کانه‌وه پاشه‌و پاش گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و جێگایه‌ی که
ڕۆژی پێشوو تر کردبوویان به خه‌لفی خۆیان و مه‌یدانی تۆپ
وهاوه‌نه‌کانیان بوو. ئیتر له‌وێوه تا نیوه‌ڕۆ تۆپبارانی
خه‌ستیان ده‌ست پێکردو دواتریش هێرش له‌دوای هێرش
تائێواره.زۆریش هه‌وڵیان ده‌دا سه‌یاره جێماوه‌که‌یان
به‌رنه‌وه.
ئه‌و
لانکرۆزه‌ره‌ی به‌جێیان هێشتبوو. که چوینه سه‌ری ڕه‌زن و
فیشه‌کدانێکی تیا به‌جێ مابوو له‌گه‌ڵ قه‌سه‌ڵه‌یه‌کی
سه‌ربازی و ناسنامه‌ی جاشێتی که‌سێک به ناوی(ئه‌میر)،ئامر
سریه‌ی جاش له‌فه‌جی 35ی لێ نووسرابو.....
نزیکه‌ی
هه‌فته‌یه‌ک ئه‌و به‌ره‌یه رۆژ تائێواره به‌شه‌ڕه‌وه
درێژه‌ی کێشا.زۆریان هه‌وڵدا تاکه سه‌نگه‌رێکی ئێمه‌یان
پێنه‌گیرا دواتر ڕۆژی 11ی نیسان پێش نیوه‌ڕۆکه‌ی به‌هێزی
سه‌ربازی وپاڵپشتی ده‌بابه‌کان و
کۆپته‌ر
دواهێرشی به‌هێزی خۆیان کرد‌و هه‌ندێ پێشڕه‌وه‌یان کرد.شه‌ڕ
به‌گه‌رمی هه‌تا دره‌نگانێکی عه‌سری ئه‌و ڕۆژه‌ی خایاند.دواتر
پێشمه‌رگه‌کان به ووره‌یه‌کی به‌رزه‌وه به‌ره‌نگاریان
بوینه‌وه.وه‌ها شکانه‌وه ئیتر بارگه‌و بنه‌ی خه‌لفیاتیشیان
پێچایه‌وه‌و به لای گوندی پوقه‌دا بۆ تیله‌کۆی ناحیه داکشان.
ڕژێم
وه‌کو کارکردن هه‌رله خۆر که‌وتن تا خۆرئاوا شه‌ڕیان ده‌کردو
خۆرئاواش شوێنێکیان ده‌کرد به مۆڵگای شه‌ویان و شه‌وتابه‌یانی
تۆپباران و(تڵقه ته‌نوره)یان هه‌ڵده‌کردو چوارده‌وری خۆیان
ڕوناک ده‌کرده‌وه. له زۆر شوێن فیشه‌کو ته‌قه‌مه‌نیشیان لێ
به‌جێ ده‌ما.
له‌گه‌ڵ
پێشمه‌رگه‌یه‌ک به ناوی یاسینه بچکۆل که خۆشبه‌ختانه ئێستا
له‌ژیاندا ماوه،بۆ ئێوه‌ره‌که‌ی به ته‌ماحی فیشه‌کو
ته‌قه‌مه‌نی چوینه جێگاکه‌یان ،کۆمه‌ڵێ سندوقی گه‌وره‌ی
به‌تاڵ له‌دار دروستکراو که سندوقی گولله‌هاوه‌ن وگولله‌ی
ئاربی بی بوون له‌و ناوه که‌وتبوون.له‌په‌نای یه‌ک له‌و
سندوقانه قه‌لێک هه‌ڵنیشتبوو.که‌ده‌ستمان دایه بینیم هه‌ردوو
قاچی به په‌تێک به‌سترابوو،فیشه‌کێکیش باڵی چه‌پی پێکا
بوو!.تاڕاده‌یه‌ک ئه‌م دیمه‌نه بۆ ئێمه جێی سه‌رسوڕمان
نه‌بوو.چونکه هیچ ڕه‌فتارێکی قێزه‌ون له په‌روه‌رده‌ی به‌عس
به دوور نه‌بوو. ئێمه قه‌له‌که‌مان هێنایه‌وه بۆ دێیه‌که‌و
له‌و کاته‌دا تاکوته‌را خه‌لک ده‌گه‌رایه‌وه بۆ گوێزانه‌وه‌ی
شمه‌که‌کانیان له ناودێ بۆ شیوو دۆڵه‌کانی ده‌وروبه‌ر،
قه‌له‌که‌مان دایه ده‌ست هاووڵاتیه‌کی گونده‌که..
من ئه‌و
دیمه‌نه‌م چه‌ند جارێک له‌ملاو ئه‌ولا باس کردووه. ڕۆژێکیان
هاووڵاتییه‌ک بۆی گێڕاومه‌وه وتی دوای ئه‌وه‌ی له‌وه‌یشومه‌ی
ئه‌نفال نه‌جاتمان بوو،به‌ر ئه‌وشاڵاوه نه‌که‌وتین وپاش چه‌ند
مانگێک هاتینه سه‌رخۆمان وتۆزێک ترسه‌که‌مان ڕه‌وییه‌وه.
ژنێکی دراوسێمان وتی ماڵی فڵانکه‌س که پیاوه‌که‌ی جاشه
قه‌لی
چاکیان له‌و ئاواییانه ده‌ستکه‌وت.منیش هه‌روا بۆ سۆراغ
کردنێک چووم ڕوانیم دوان له‌قه‌له‌کانی
خۆمان
له‌حه‌وشه‌که‌یانه!!.خۆشبه‌ختانه واسیته‌م بۆ دۆزینه‌وه‌و
قه‌لی خۆمم لێ سه‌ندنه‌وه!!!
ئه‌وه‌ی
شایانی باسه،کابرای جاشه‌و کابرای قه‌ل لێ براو له ڕابردوودا
خه‌ڵکی یه‌ک گوند و کۆنه دراوسێش ئه‌بن! که‌چی سه‌رباری
فه‌زڵی دراوسێ یه‌تی چاوی ته‌ماحی بڕیبووه ماڵه‌که‌یان.....
|