ئایا له‌ڕاسپارده‌کانی مام جه‌لال چه‌ندی جێبه‌جێ کراوه‌؟!

 خه‌مخۆرێکی یه‌کێتیی.

 

         

 

ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ له‌ژماره‌4077 ی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌19ی سیپته‌‌مبه‌ر که‌ته‌نها یه‌ک ڕۆژ پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌کات،له‌لاپه‌ڕه‌یه‌که‌می خۆیدا نووسیویه‌تی:--

(ڕاسپارده‌کانی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال سه‌باره‌ت به‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن).که‌به‌چه‌ند خاڵێک ڕێنماییه‌گشتییه‌کانی به‌ڕێز مام جه‌لال ی داگرتووه‌. ئه‌مه‌و ڕۆژانی دواتریش له‌سه‌رزاری لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ڕۆژ به‌ڕۆژ هه‌واڵی سه‌رکه‌وتن وهه‌ڵکشانی پرۆسه‌که‌ده‌درێت گوایه‌زۆر دیموکراسی یه‌!.

ڕێنماییه‌کانی مام جه‌لال که‌وه‌ک له‌کوردستانی نوێ دا هاتووه‌زیاتر ته‌ئکید له‌وه‌ده‌کاته‌وه‌که‌هه‌ڵبژاردنه‌که‌پێویسته‌به‌‌ئاقارێکی ئیجابی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وپوخته‌کردنی یه‌کێتیی و په‌ره‌سه‌ندنی ڕێکخستن و گه‌شه‌پێدانی ڕیزه‌کانی وپاراستنی یه‌کڕیزی و گیانی برایه‌تی و ته‌بایی وسه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌که‌، پێویسته‌هه‌موو لایه‌ک به‌گیانی هه‌ست کردن به‌مه‌سئولیه‌ته‌وه‌ مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشه‌که‌بکه‌ن.

ڕاسپارده‌کانی‌ مام جه‌لال که‌وه‌ک له‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا هاتووه‌، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌م باسه‌وه‌هه‌یه‌وه‌ک خۆی ده‌یاننوسمه‌وه‌. هه‌ر به‌کورتیش (ته‌علیقه‌وه‌ڵام)ی خۆم ده‌نووسمه‌وه‌به‌رامبه‌ریان..

1-هه‌ڵبژاردنی هه‌ڤاڵانی دڵسۆزو هوشیارو پاک ولێوه‌شاوه‌و تێکۆشه‌ری ڕێبازی ڕاست ودوور له‌ته‌که‌تولات..  یه‌ک که‌سی تیانیه‌ته‌که‌تول نه‌بێت!

2- هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی که‌رته‌کان وکۆمیته‌کان له‌سه‌ر ئه‌ساسی ده‌سه‌به‌ندی وته‌که‌تو لات وخزمایه‌تی و ناوچه‌گه‌ری نه‌بێت..  هه‌ر هه‌مووی له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌یه‌!

3-له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا هه‌وڵ بدرێت،کلک گرێدان وتکتولات دوایی پێبهێنرێت وبنه‌بڕبکرێ.

 له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا هه‌وڵدرا کلک گرێدان وتکتولات درێژه‌ی پێ بدرێت وبه‌رده‌وام بێ! 

4- به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌فه‌رمانده‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بۆیان نیه‌ده‌ست بخه‌نه‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌.ته‌نانه‌ت هی ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانیش.هه‌ر فه‌رمانده‌یه‌ک بیکات ده‌ست به‌جێ لاده‌برێت!.وه‌ڵام/ له‌وه‌ئه‌چێت ئه‌م ڕێنماییانه‌ شمولی نوێنه‌ره‌کانی سکرتێری گشتی نه‌کات!!!

5- هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن وترساندن به‌تۆڵه‌لێکردنه‌وه‌وقین و بوغز لێك هه‌ڵگرتن قه‌ده‌غه‌یه‌.هه‌رکه‌سێک بیکات بێ به‌ش ده‌بێت له‌هه‌قی هه‌ڵبژاردن و خۆهه‌ڵبژاردن.

وه‌ڵام/ته‌ق و تۆق وسه‌نگه‌ر لێکگرتنی تیایه‌. ئیتر نازانم بۆ تۆڵه‌لێکردنه‌وه‌!

 

به‌داخه‌وه‌ئه‌گه‌رچی پێم وایه‌لای هیچ کادرێک وله‌هیچ سنوورێک ئه‌و ڕێنمایییانه‌ڕه‌چاو نه‌کراو تاکه ‌ئۆرگانێکیش ئیلتیزامی پێوه‌نه‌کرد.وه‌پێچه‌وانه‌که‌ی جێبه‌جێ ده‌کرێ ! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بابه‌ته‌که‌ش زۆر دره‌نگ دابه‌زێنرا، ئه‌ویش ته‌نها هه‌روه‌کو هه‌ڵوێستێکی ئیعلامی بۆ پاشه‌ڕۆژ!.

به‌ڕای من خه‌مخۆرانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ده‌بوولای که‌میی یه‌ک هه‌فته‌پێش ئه‌وه‌به‌چه‌ند جارێك ڕێنمایی له‌وجۆره‌به‌گوێی ڕێکخستنه‌کاندا بده‌ن. ئه‌گه‌رچی هیچ کام له‌و ڕێنماییانه‌تازه‌نین و زیاد له‌ده‌ساڵه‌و له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کان و زۆر موناسه‌باتدا ئاراسته‌ی ئۆرگانه‌کان ده‌کرێنه‌وه‌. به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌کان له‌هیچ هه‌ڵبژاردنێکدا به‌قه‌ده‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ڕێنماییه‌کان پشتگوێ نه‌خراو. هیچ هه‌ڵبژاردنێکیش به‌قه‌ده‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یه‌کێتیی عه‌یبدار نه‌کراوه‌!.

 ده‌بوو مه‌کته‌بی ڕێکخستن بێ ته‌ره‌فگیری هیچ لایه‌ک،به‌هاوکا‌ری ده‌زگای هه‌ڵبژاردن کۆمه‌ڵێ کۆڕ و کۆبونه‌وه‌و ڕۆشنبیری گشتی یان بڵاوبکردایه‌ته‌وه‌سه‌باره‌ت به ‌ڕێ وشوێنی هه‌ڵبژاردنه‌که‌.

هه‌روه‌ها مه‌کته‌بی سیاسیش بڕیاری تووندی ده‌ربکردایه‌که‌به‌رامبه‌ر به‌شکاندنی هه‌ریه‌ک له‌و بریارانه‌سزای تووندی ده‌ستبه‌جێ وبه‌کرده‌وه‌بسه‌پێنرایه‌ت.هه‌رچه‌نده‌ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی هه‌یه‌نامه‌ی م.س ناخوێنێته‌وه‌!به‌ڵام ڕه‌نگه‌خروقات له‌ئیستا که‌متر ببوایه‌ت.

له‌هه‌مووش ناخۆش ترئه‌و خۆڵ کردنه‌چاوه‌یه‌که‌ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ ڕۆژانه‌پرۆسه‌که‌به‌سه‌رکه‌وتوویی له‌ناوچه‌جیاجیاکاندا ده‌خه‌مڵێنێت! که‌به‌ڕاستی پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته‌..

ڕه‌نگه‌ئه‌و ئیعلامه‌ی له‌مه‌ڕ پاکی ونه‌زاهه‌ت وشه‌رعییه‌ت دان به‌وهه‌ڵبژاردنه‌که‌ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن یاخود ده‌زگای هه‌ڵبژاردن ده‌یکه‌ن ،بۆ ناوخۆی وڵات نه‌بێ؟! چونکه‌چۆنیه‌تی و قێزه‌ونی ئه‌و پرۆسه‌یه‌لا‌ی تێکڕای خه‌ڵکی کوردستان ڕوون وئاشکرا دیاره‌وپێویست به‌ئیشاره‌ناکات.هه‌ر وه‌کو مانگ به‌چاو ده‌بینرێت..به‌ڵام دیاره‌(هه‌ڤاڵان)له‌به‌رسه‌قاڵییان به‌وه‌زعه‌که‌وه‌،له‌خۆیانه‌وه‌دیار نیه‌!!!!!!!!!!. یاخود ئیعلامه‌که‌هه‌ربۆ دۆست ودوژمنانی دووره‌وڵات ڕاده‌گه‌یه‌نن؟ خۆشبه‌ختانه‌له‌ڕێگای سایته‌کانی ئه‌نته‌رنێته‌وه‌هه‌ر وه‌کو(گووگڵی ئێرش)واقعی حاڵی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه بۆ هه‌موو لایه‌ک له‌پێش چاوه ‌‌!. بۆیه‌هه‌ق وایه‌وه‌کوخۆی بڵاوبکرێته‌وه‌..

ده‌کرێ بڵێین بچووکترین مۆڕاڵی حیزبی له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا پیاده ‌ناکرێ تائێستا. وه‌تادێت خراپتریش ده‌بێت.ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌هه‌واداران وئه‌ندام و کادره‌کانی یه‌کێتیی به‌یه‌کتری ده‌که‌ن پێم وانیه‌دوو حیزبی جیا به ‌یه‌کتریان کردبێت!.شه‌ڕێک ده‌که‌ن به‌شی ئاشتییان نه‌هێشتوه‌ته‌وه‌. ساڵی 1992 که‌هه‌ڵبژاردنی گشتی کراو سه‌رجه‌م پارت وحیزبه‌کوردستانییه‌کان،تیادا به‌شدار بوون،که‌چی قه‌ت به‌قه‌ده‌ر ئێستا دیارده‌ی دزێوو ناشارستانی تیا ڕووی نه‌دا.گرفتێکی وه‌های لێنه‌که‌وته‌وه‌به‌ئه‌ندازه‌ی ئێستا خه‌ڵک بێزاربێت.

ئایا پاش ئه‌نجام دانی پرۆسه‌که‌هه‌ردوو ته‌ره‌فی ته‌که‌تول چۆنیان ئیش پێکه‌وه‌بۆده‌کرێ؟. وه‌ک باس ده‌که‌ن کادری هه‌ندێ له‌لایه‌نه‌کانی تریش دابه‌ش بوون به‌سه‌ر هه‌ردوو به‌ره‌ی ته‌که‌تولدا. ئه‌وانیش هانی که‌س وکاره‌یه‌کێتییه‌کانیان ده‌ده‌ن ده‌نگ به‌موره‌شه‌حی براده‌ری خۆیان یان عه‌شیره‌تی خۆیان بده‌ن.له‌لایه‌کی تره‌وه‌،له‌هه‌رسنورێک به‌پێی جوگرافیای ده‌ڤه‌ره‌که‌و ئه‌قڵیه‌تی خه‌ڵکه‌که‌ڕیکلامی هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت و ده‌نگه‌کان ده‌کڕرێن.

له‌هه‌ندێ جێگا به‌ناوی(جه‌لالی وکۆسره‌تی)له‌هه‌ندێ سنوور به‌ناوی(ئیمزاو نائیمزا) وله‌هه‌ندێ ناوچه‌به‌ناوی(زه‌نگنه‌و جاف و جیم جیم)و زۆری تریش. که‌هه‌ر هه‌مووشی بۆ خۆ پێگه‌یاندن وبه‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی یه‌. هیچ کات ناکرێ بڵێین به‌رژه‌وه‌ندی وپێشکه‌وتنی یه‌کێتیی له‌وه‌ها پرۆسه‌یه‌کدا ده‌بینرێته‌وه‌.به‌داخه‌وه‌سه‌رکردایه‌تی ومه‌سئولینی باڵاش ته‌سلیمی ئه‌مری ئه‌و واقعه‌تاڵه‌بوونه‌.

بۆ نمونه‌:

-به‌ڕێز لێپرسراوی مه‌کته‌بی ڕێکخستن له‌بری ڕێنمایی و جێبه‌جێ کردنی پرینسیپی حیزبی و چوونه‌وه‌به‌گژ کوتله‌کانی ناو ڕێکخستنه‌که‌ی و ڕێگه‌گرتن له‌و ئاڵۆزییه‌ی که‌هه‌یه‌، که‌چی بێ شه‌رمانه‌وبه‌‌ئاشکراو به‌ڕۆژی ڕووناک له‌ڕۆژنامه‌کانه‌وه‌خۆی له‌سه‌ر ته‌کتولات ساغ ده‌کاته‌وه‌و ئه‌ڵێ من له‌تکتولی فڵان م!!!!!!.

-براده‌رێکی مه‌کته‌بی سیاسی که‌23ساڵ پێش ئێستا پارتی پێشره‌وی کرێکارانی له‌ناو یه‌کێتییدا

داده‌مزراندو دژی مام جه‌لال ئینشیقاقی ده‌کرد! ئه‌وه‌تا‌ئێستا وه‌کو بێلایه‌ن نێردراوه‌بۆ چاره‌سه‌ری ناعه‌داله‌تی و کپکردنه‌وه‌ی کێشه‌له‌گه‌رمیان، ده‌بوو وه‌کو دادوه‌رێکی ڕه‌وا ئه‌وئه‌مانه‌ته‌ی  که‌وتۆته‌ئه‌ستۆی بیپارێزێت. به‌داخه‌وه‌ئه‌میش به‌( تحیوز) کردنه‌که‌ی ئه‌و سقه‌یه‌ی دۆڕاند!

ده‌بوو قبوڵی نه‌کردایه‌پاسه‌وانه‌کانی چاو له‌ئه‌ندامێکی ساده‌و ساکار سوور بکه‌نه‌وه‌و له‌نزیک سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردن‌(ده‌بێ ده‌نگ بده‌ن به‌فڵان تکتول!).ئه‌وه‌یه‌عداله‌ت(حامیهاحه‌رامیها).

-له‌چه‌ند به‌شێکی ناوچه‌ی گه‌رمیاندا دوو عه‌شیره‌تی ناودارو گه‌وره‌هه‌ن(زه‌نگه‌نه‌و جاف)،که‌

مێژوویه‌کی دوورو درێژیان پێکه‌وه‌هه‌یه‌.هه‌زاران ژن و ژنخوازی کاسه‌ی ماڵی ئه‌و نێوه‌نده‌ی

پڕ له‌ئاشتی کردووه‌.هه‌ردوو عه‌شیره‌ت سه‌دان ڕۆڵه‌ی قاره‌مانیان له‌ڕابردووداو له‌گشت شۆڕشه‌یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی کوردستان دا له‌یه‌ک سه‌نگه‌ری شه‌ره‌فدا خوێنیان به‌سه‌ر یه‌که‌وه‌ڕژاوه‌. ئه‌گه‌رچی زیاد له‌سه‌ده‌یه‌کیشه‌دیارده‌ی عه‌شره‌تبازی بووه‌ته‌عه‌یبه‌و دیارده‌یه‌کی قێزه‌ون،که‌چی زۆر به‌داخه‌وه‌هه‌ندێ مه‌سئولین و کادرو کاربه‌ده‌ست ئه‌مڕۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بۆ سه‌ربه‌رزی و سه‌رکه‌وتنی کوتله‌کانیان، په‌ی ده‌به‌نه‌ئه‌و بواره‌هه‌م خۆیان وهه‌م یه‌کێتییش له‌پێش چاوی  جه‌ماوه‌ر ناشرین ده‌که‌ن وبه‌ناوی پشتیوانی کردن له‌مام جه‌لال خه‌ڵکی هانده‌ده‌ن گوایه‌ئه‌م زه‌نگنانه‌دژی مام جه‌لالن!. چ لۆژیکێک ئه‌مه‌قبوڵ ده‌کات؟ له‌کاتێکدا که‌مام جه‌لال له‌ده‌یان بۆنه‌و مجلیسدا به‌شانازییه‌وه‌خۆی له‌سه‌ر یه‌کێک له‌تیره‌کانی زه‌نگه‌نه‌ناساندووه‌؟!. ئایا ئه‌مه‌پیلان نیه‌به‌ناوی به‌ڕێز مام جه‌لاله‌وه‌و دژی خودی مام جه‌لال؟. 

ئه‌وانه‌ی که‌به‌ئیستغلال کردنی خه‌تی مام جه‌لاله‌وه‌ده‌نگ په‌یدا ده‌که‌ن، له‌پێشدا ئه‌وانه‌دژی مام جه‌لالن. چونکه‌مام جه‌لال ته‌رفگیر ده‌که‌ن و بۆ قیاده‌ی ته‌که‌تولێکی  بچووک ده‌که‌نه‌وه‌! پێم وانیه‌له‌ناو یه‌کێتیدا که‌س بۆ سکرتێری گشتی یاخود بۆ مه‌کانه‌ی مام جه‌لال خه‌یاڵی کرد بێت له‌م قۆنه‌غه‌دا. سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی له‌ماوه‌ی زیادله‌ساڵی ته‌مه‌نی حیزبه‌که‌یاندا ته‌نها خاوه‌نی دوو کۆنگره‌یه‌،که‌به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی ناو یه‌کێتییه.‌له‌هه‌ردوو کۆنگره‌بێ ترس ودوو دڵی  بێ هیچ زه‌خت و پێداگیرییه‌ک هه‌ربه ‌چه‌پڵه‌ڕێزان مام جه‌لالیان به‌سکرتێر هه‌ڵبژارده‌وه‌. ئه‌وه‌

ئاماژه‌یه‌بۆئه‌وه‌ی مام جه‌لال گه‌وره‌وسکرتێری هه‌موانه‌،نه‌ک باڵێکی ناو یه‌کێتی.

ئێستاش بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌پێم وانیه‌یه‌کێتیی  له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو مه‌ترسیه‌ده‌ره‌کی وململانێ نێوخۆیی و تووندو تیژی و یه‌کتر قبوڵ نه‌کردنه‌ی که ئێستا له‌ئارادایه‌‌‌،له‌و بارودۆخه‌ناسکه‌هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی یه‌کێتیی شان ناداته‌به‌ر ئه‌و مه‌سئولیه‌ته‌گرانه‌..

ئێستا یه‌کێتیی و نووزه‌یه‌ک! گه‌ر بگاته‌گیانه‌ڵڵا ئه‌وا پێش مردنی قه‌ل وداڵی ئه‌ملاولا سه‌ربه ‌لاشه‌که‌ی ده‌که‌ن..به‌ڵام ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌لی،وه‌مه‌سولیه‌تی مێژووی ئه‌م قۆناغه‌ی یه‌کێتی پێش هه‌موو که‌س له ‌ئه‌ستۆی مام جه‌لاله‌،دواتر مه‌کته‌بی سیاسی وسه‌رکردایه‌تی وئینجا خواره‌وه‌. گه‌رچی من هیچ لێپرسراوێتییه‌کی ئه‌وتۆ ناخه‌مه‌گه‌ردنی خواره‌وه‌،چونکه‌(ئاو له‌سه‌رچاوه‌(بنه‌وانه) ‌وه‌وه‌هه‌ڵده ‌گیرێت).

به‌ڕای من ئه‌مه‌ی ئێستا ناوی لێنراوه‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن کێ براوه‌بێ وکێش بدۆڕێ،نه‌ئازاییه‌بۆ که‌سی براوه‌و نه‌ش شوره‌ییه‌بۆ که‌سی دۆڕاو. چوونکه‌وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ‌ئاماژه‌م پێکردووه‌قورسایی هه‌ڵبژاردنه‌که‌له ‌سه‌ر بنه‌مای پرنسیپ ومۆڕالی حیزبی نیه‌،ڕه‌چاوی که‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو ناکرێت،که‌فائه‌ت و دڵسۆزی له‌به‌ر‌چاو ناگیرێ.تموحی شه‌خسی وخزم خزمێنه‌و عه‌شره‌تبازی وپاره‌وپوول وچه‌ک به‌خشین هۆیه‌کی سه‌ره‌کی ده‌نگ کڕین و خه‌ڵک له‌خشته‌بردن و وه‌لائی شه‌خسی یه‌!. نه‌ک هوشیاری وڕۆشنبیری.

له ووڵاتانی پێشکه‌وتوو له‌ناو حیزبی مۆدێرن دا ڕیکلامی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌رئه‌ساسی پێشبڕکێی خزمه‌ت و چاکسازی ئابوری و پێشخستنی کۆمه‌ڵایه‌تی و خواستی جه‌ماوه‌ر وپێداگیری له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنی ئه‌و وه‌عدو په‌یمانانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گه‌ل و ووڵات ئه‌درێن ململانێ ده‌که‌ن. به‌ڵام ته‌که‌تولچیه‌کانی لای ئێمه‌دووبه‌ره‌کی عه‌شایه‌ری و عه‌شره‌تبازی ئه‌نێنه‌وه‌که‌به‌سه‌ده‌ش ئه‌بێت باوی نه‌ماوه‌.

پاره‌پێدان وکارتی مۆبایل و بانزینی سه‌یاره‌و شتی تریش که‌ناوهێنانی شوره‌ییه‌! به‌ئاشکراو  بێ ده‌ربایسی مۆدیلێکی باوی ڕیکلامی هه‌ڵبژاردنه‌.. سه‌رچاوه‌که‌ی حه‌تمه‌ن ماڵی حیزب و قووتی خه‌ڵکه‌که‌به‌شیوه‌یه‌کی ناشه‌رعی به‌سه‌ر به‌شێکی ته‌که‌تولاتدا دابه‌ش ده‌کرێت.

هه‌موو که‌س پێی خۆشه‌یه‌کێتیی هه‌میشه‌بۆ خزمه‌تی گشتی وبۆ یارمه‌تی که‌سوکارو خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌کانی و که‌م ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌وکادرو ڕێکخستنه‌کانی خۆی ده‌ستکراوه‌و سنگ فراون بێت.بێ قسور یارمه‌تی مالیان بدا. به‌ڵام نه‌ک به‌م شێوه‌ی که‌هه‌ر له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌سته‌و تاقمێک ئه‌و بواره‌قۆرغ بکه‌ن! ته‌نها (کۆمه‌ڵێ تکتول) لێی موسته‌فید بن.

ئه‌ی گوناهی ئه‌و خوشکو دایکه‌ڕه‌شپۆشانه‌چی یه‌که‌ئێستا ناویان له‌ڕێکخستن دا نیه‌و فۆرمی

ڕێکخستنیان پڕ نه‌کردووه‌ته‌وه‌و بێ ئاگا له‌ته‌کتولات و بێ به‌ش له‌و ته‌خشان و په‌خشانه‌ی ماڵی یه‌کێتیی که‌سه‌رکرده‌و خاوه‌ن کوتله‌کان به‌سه‌ر خه‌ڵکی نا موسته‌حق دا ئه‌یبه‌خشێننه‌وه‌؟‌.

ته‌نانه‌ت بێ به‌شیشن له‌ده‌نگدان به‌کاندیدی خۆیان.

ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند ساڵی ڕابردووی شاخ دا به‌هاوسه‌نگه‌رایه‌تی به‌ده‌ست هێنراو له‌سه‌ر یه‌کتر خۆی به‌کوشت ئه‌داو وه‌ک بیلبیله‌ی چاو پارێزگاری لێده‌کرا، ئێستا له‌شاردا تاسه‌رئێسقان ده‌یشکێنن. ڕیکخستنێک گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ندایه‌تی و چۆنا‌یه‌تی بێت، چۆن ئێستا ده‌نگی خۆی به‌پاره‌و

ده‌ستکه‌وتی شه‌خسی ده‌فرۆشێت.ئایا ئه‌مه‌زه‌مینه‌خۆش کردن نیه‌بۆ جاشاته‌تییه‌کی

سه‌رده‌مییانه‌و (ولاء ) فرۆشتن ته‌نانه‌ت به‌دوژمنانیش؟!.

ساڵانی ڕابردوو  به‌ڕێزمام جه‌لال زۆر به‌وه‌تووڕه‌ئه‌بوو که‌باس له‌پله‌ی زۆرو پاره‌ی کادرو

(معاش خۆر) بکرایه‌ت.ئه‌یوت: ئه‌مه‌ی ئێوه‌ده‌یکه‌ن فه‌وجی سه‌ربازی وسیسته‌می زه‌ڕنه‌قوته‌یه‌

نه‌ک کادرو کاری ڕێکخستن. کاری ڕێکخستن ده‌بێ خۆبه‌خش بێت نه‌ک ته‌عین کردن وبه‌پاره‌راگرتن.کادر نابێ چاوی له‌پاره‌و پوول بێ. ئه‌ی ئایا ئێستا ئه‌و هه‌موو ته‌خشان وپه‌خشانه‌ی که‌بۆ کادر کڕینه‌ناوی چی لێ ده‌نێن؟.

گاره‌نتی چییه‌بۆ زامن کردنی ڕێكخستنێکی پته‌و،یه‌کێتییه‌کی به‌هێز که‌به‌وجۆره‌هه‌ڵسوکه‌وتانه‌

مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ خه‌لکی خۆیدا بکات؟.

من وه‌کو خه‌مخۆرێکی ئه‌و حیزبه‌ئاگاداری جه‌نابی مام جه‌لال و سه‌رکرایه‌تی ئه‌که‌مه‌وه‌که‌

ئه‌مه‌ی ئێستا ئه‌کرێت پیلانیکه‌ بۆ له‌ناو بردنی یه‌کێتی وته‌واو کز کردنی ،نه‌ک چاکسازی و ڕیفۆرم و نوێ بوونه‌وه‌..جائیتر ئه‌و پیلانه‌به‌ده‌ستی هه‌رکه‌سێک و له‌هه‌ر ئاستێکی باڵاشدا بێت.

چونکه‌ئه‌و دووبه‌ره‌ی ته‌که‌توله‌ی که‌ئێستا به‌ته‌واوه‌تی زه‌ق بووه‌ته‌وه‌و ته‌قه‌ی خۆشی و ناخۆشی به‌سه‌ر یه‌کتردا ئه‌که‌ن،زۆر ئاسته‌مه‌له‌هیچ ئاستێکدا چیتر کاریان پێکه‌وه‌پێ بکرێت!!!!.‌

ئاخری خێر بێت.......

 

                                                    

                                              

                                                  

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca