من
ئافره‌تێکم بۆ هه‌موو پێاوێک، به‌ڵام له‌ززه‌ت له کاری سێکسی
ته‌نها له‌گه‌ڵ سارته‌ردا ده‌سته‌به‌ری ده‌که‌م. ئه‌م رسته
بوێره‌ی سیمۆن دو بۆفوار که له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له
فه‌ره‌نسادا، درکاندی، هه‌مان وڵات بوو که له سه‌ده‌کانی
پێشوودا، کۆنگره‌یه‌کی گه‌وره‌ی تێدا گرێ درا سه‌باره‌ت
به‌وه‌ی که ئافره‌ت مرۆڤه یان نا!! هه‌ڵبه‌ته ئه‌و سته‌م و
زۆردارییه‌ی که له ئافره‌تی ئه‌وروپی کراوه به درێژایی
مێژوو، لاپه‌ڕه‌ی وا ره‌ش تێدایه که پڕ له شه‌مه‌زارییه و
به په‌ڵه‌یه‌کی ناجۆر له ناوچاوانی مرۆڤایه‌تیدا داده‌نرێت،
قۆناغه جیاوازه‌کانی مێژووی ئه‌وروپا گوزارشت له سووکایه‌تی
پێکردنێکی بێ وێنه و ده‌گمه‌نی ره‌گه‌زێکی مرۆیی ده‌که‌ن
ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئافره‌ته. نه‌ک ته‌نها هه‌ر
ئه‌وه‌نده‌ش، به‌ڵکو کار ده‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی که پیاو هه‌موو
نه‌هامه‌تی و نشووستی و بێ ئومیدییه‌کانی خۆی بۆ ئافره‌ت
بگه‌ڕێنێته‌وه! تاوێک به دار ده‌ستی ئه‌هریمه‌نیان داده‌نا
و، تاوێکی دیکه به جادوگه‌ر و پیاو هه‌ڵگه‌ڕه‌وه له رێگه‌ی
راستیان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا و، هه‌ندێ کاتی دیکه‌ش به هۆکاری
سووکایه‌تی پێکردنی پیاو و دابه‌زاندنی ئاستی که‌سایه‌تییه‌تی
له ناو کۆمه‌ڵدا. به‌ڵام، ئه‌و گۆڕانکارییه جیاوازانه‌ی که
له ئه‌وروپادا روویاندا و، به‌رجه‌سته‌بوونی رۆڵی ئافره‌ت رۆژ
له دوای رۆژ، بووه هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌مان ئه‌و
کۆمه‌ڵگایانه‌ی تا دوێنێ ئافره‌تیان ده‌چه‌وسانده‌وه، ئێستا
ئاستی پێشکه‌وتن و شارستانییه‌تێکی هه‌ر وڵاتێکی دیکه‌ی گۆی
زه‌وی به راده‌ی بایه‌خدانیان به ئافره‌ت بپێون. ئه‌وه‌تا،
ئه‌مریکا و ئه‌وروپا، بابه‌تی ئازادی به گشتی و ئازادی
ئافره‌ت به تایبه‌تی بۆته ته‌وه‌رێکی سه‌ره‌کی له
هه‌ڵسه‌نگاندنی وڵاتانی تر و، به‌و پێیه‌ش مامه‌ڵه‌کردن
له‌گه‌ڵیدا ده‌که‌ن. هه‌ڵبه‌ته، ئه‌م گۆڕانه‌ش ته‌نها له
ئاستی تێڕوانینی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیدا رانه‌وه‌ستا،
به‌ڵکو زاناکانی خۆراوا که‌وتنه لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر
که‌سایه‌تی ئافره‌ت له رووی سایکیلۆجییه‌وه و، هه‌روه‌ها له
رووی فسیۆلۆجییه‌وه. به‌پێی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ش ده‌رکه‌وت،
که ئافره‌ت له زۆر رووه‌وه ئاستی له پیاو باشتره، بۆ
نموونه، ئاستی وه‌رگرتنی مێشکی ئافره‌ت بۆ زانیارییه‌کان و
لێکدانه‌وه‌یان له پیاو گه‌لێک خێراتره. ئه‌وه‌ی لێره‌دا
ده‌خوازم سه‌رنجی بخه‌مه‌سه‌ر، بابه‌تی ره‌سه‌نایه‌تی رۆڵی
ئافره‌تی کورده له ناو کۆمه‌ڵگادا و، به درێژایی مێژوو
جۆره تایبه‌تمه‌ندییه‌کی هه‌بووه که له‌دژ چه‌ندین هێرشی
فیکری ـ کۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز پارێزراوه، هه‌رچه‌نده ناکرێت
چاو له‌وه‌ش بپۆشین که تا راده‌یه‌کی دیاریش زیانێکی ئه‌وتۆی
پێ گه‌ێیندراوه. بێگومان داگیرکردنی کوردستان له‌لایه‌ن
هێزه‌کانی"عه‌ره‌ب"ه‌وه له‌ژێر سایه‌ی ئایینی ئیسلامدا، له
خۆیدا به گه‌وره‌ترین وه‌رچه‌رخاندنی نێگه‌تیڤ له مێژووی
رۆڵی ئافره‌ت له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا ده‌ژمێردرێت. ئیسلام که
له خۆیدا زاده‌ی هزرێکی هۆزایه‌تی عه‌ره‌به، بابه‌تی
پیاوسالاری به شێوازێکی یه‌کجار زه‌ق تێدا به‌رجه‌سته
ده‌بێت. ئه‌و ئایینه که ره‌قی و وشکی و توندی پیاوی بیابانی
پێوه دیاره، توانی له چوارچێوه‌ی دورگه‌ی عه‌ره‌بدا جۆره
پێشکه‌وتنێکی ئه‌وتۆ"به پێوه‌ری ئه‌و قۆناغه مێژووییه"به
ده‌ست بێنێت، به‌ڵام، ئه‌و پێشکه‌وتنه‌ی که له دوورگه‌ی
عه‌ره‌ب بۆ ئافره‌تی ئه‌وێ ده‌سته‌به‌رکرا، له هه‌مان کاتدا
به دواخستنێک و کۆسپێک بۆ ئافره‌تی کورد داده‌نرا که هه‌ر
له‌و کاتانه‌دا، جۆره ئازادییه‌کی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو،
سه‌رباری ئه‌وه‌ی که پێگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی دیاری له خێزان
و کۆمه‌ڵدا هه‌بوو. داگیرکردنی عه‌ره‌ب بۆ خاکی کوردستان و،
گۆڕینی ئایینی ره‌سه‌نی ئاشتیخواز و مرۆیی زه‌رده‌شتی به
ئایینی پڕ له پره‌نسیپی تۆڵه و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی
ئیسلام، په‌رده‌یه‌کی تیره‌ی دایه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و
پێشکه‌وتنه‌ی که له قۆناغه‌کانی ئایینده‌ی مێژوو چاوه‌ڕوانی
ئافره‌تی کوردی ده‌کرد. ئافره‌تی کورد له هاوبه‌شێکی ته‌واوی
پیاوی هاوتای بووه"که‌م ئه‌قڵ و که‌م بڕوا" و، دووانیان به
یه‌ک پیاو ژمێردرا!! ئه‌م به‌دبه‌ختی و نه‌هامه‌تییه‌ی که
رووی کرده ئافره‌تی کورد بووه هۆی شێواندنی هزری پیاوی کورد
که له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کانی مێژوو رێزێکی تایبه‌تی بۆ
ئافره‌ت دانابوو، له راستیشدا، ئه‌و پیاوه له
گیانله‌به‌رێکی پڕ له هه‌ست و سۆز، بۆ جۆره دڕنده‌یه‌کی
بیابانی گۆڕدرا که ته‌نها مرۆڤی عه‌ره‌ب له‌و رووه‌وه
هاوشێوه‌ی بوو. ئه‌وه‌ی که جێگه‌ی داخه، هه‌ندێک نووسه‌ری
کورد تا ئه‌مڕۆش بانگه‌شه بۆ پره‌نسیپه"مرۆیی"ه‌کانی ئاینی
ئیسلام ده‌که‌ن، من به‌ش به حاڵی خۆم به درێژایی
لێکۆڵینه‌وه‌ی پتر له ده ساڵ له ئایینی ئیسلامدا، جگه له
زمانی تۆڵه و سڕینه‌ی رۆڵی به‌رامبه‌ر و دانانی ئافره‌ت به
مرۆڤێکی پله‌ی دووه‌م چیدیم نه بینیوه و، له راستیشدا
هه‌روایه و، ئه‌وانه‌ی ده‌خوازن خۆیان و گه‌لی کورد به
پره‌نسیپه‌کانی بیابان بخه‌ڵه‌تێنن با بزانن که سه‌رده‌می
ئه‌وه هاتووه که هزری مرۆڤی کورد بۆ ره‌سه‌نایه‌تییه‌که‌ی
خۆی بگه‌ڕێته‌وه و، ئه‌و چوارچێوه بیابانییه نامۆیه بۆ
هه‌میشه به‌جێ بهێڵێت.
گه‌لی
کورد ئه‌مڕۆ پێویستی به له‌چک و عه‌با و ئافره‌ت داپۆشین
نییه، به‌ڵکو پێوستییه‌کی ئه‌وتۆی به گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ
مێژووی ره‌سه‌نی خۆی کۆتایی هێنان به سه‌رده‌می داگیرکردنی
عه‌ره‌بی بۆ خاکی کوردستان و، گه‌ڕان به دوای ئه‌و پره‌نسیپ و
به‌هایانه‌ی که له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئه‌مڕۆی جیهاندا ده‌گونجێت.
ئافره‌ت
مرۆڤه یان نا!!م.
|