چالاکێکی که‌م وێنه‌یه له بواری داکۆکیکردن له مافی
ئافره‌تان، شاعیرێکی به‌توانا و خاوه‌ن هه‌ستێکی یه‌کجار
ناسکه، وتارنووسێکی یه‌کجار بوێری و کارامه‌یه و له بواره
جیاوازه‌کاندا ده‌نووسێت، ئه‌م سێ ره‌هه‌نده له که‌سایه‌تی
خاتوو "به‌لقیس حه‌سه‌ن"دا کۆده‌بنه‌وه و، تایبه‌تمه‌ندییه‌کی
پێ ده‌به‌خشن که سه‌رنجی میدیاکانی به لای خۆیدا راکێشاوه
و، ئه‌گه‌ر بخوازین پێناسه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ بدۆزینه‌ه ئه‌وا
پێم وایه شایه‌نی وشه‌ی"هه‌نگ"ه، چونکه هه‌وڵ و ته‌قه‌للای
و چالاکی به‌رده‌وامی وای لێکردووه هه‌رده‌م له شوێنێکه‌وه
بۆ شوێنێکی دیکه بڕوات، وێنه‌ی هه‌نگ له گۆڵێکه‌وه بۆ
یه‌کێکی دیکه ده‌فڕێت، خاتوو به‌لقیس که له وڵاتی هۆڵه‌ندا
نیشته‌جێیه و، ساڵی1979عیراقی به‌جێهێشتووه، رۆڵی کاریگه‌ری
خۆی له چه‌ندین ناوه‌ندی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی جیاوازدا هه‌یه
و، هه‌میشه داکۆکی له مافی گه‌له به‌شخوراوه‌کان کردووه و
دۆستێکی نزیکی کورده، به باشمان زانی له نزیکه‌وه چاومان
پێکه‌وێت و چه‌ند بابه‌تێکی له‌گه‌ڵدا بوروژێنین.
پرسیار: سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی هه‌نوکه‌یی به هه‌موو چاکی و
خراپییه‌کانه‌وه، ئایا ده‌کرێت به باشتر بۆ ئافره‌ت ناوزه‌د
بکرێت؟ ئایا ئافره‌ت توانی به هۆیه‌وه ده‌ست به‌رداری کۆچانی
پیاو بێت و بوونی خۆی له‌و رووه‌وه بسه‌لمێنێت؟
به‌لقیس: سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی بریتییه له کۆمه‌ڵێک یاسا و
رێککه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییکان که له‌لایه‌ن ده‌زگا
نێوده‌وڵه‌تییه شه‌رعییه‌کانه‌وه ده‌رچووه و، ده‌خوازێت
پێوه‌ندییه‌کان له نێوان خه‌ڵکیدا له سه‌رانسه‌ری رێک بخات
و، ده‌ره‌نجامی هزری گه‌وه‌ره‌ترین ده‌زگا و رێکخراوه
جیهانییه‌کانن و به‌رهه‌می ئه‌زموونی ئه‌و گه‌لانن که
مه‌ینه‌تی جه‌نگیان بینیوه و ئێش و ئازارێکی زۆریان چێشتووه،
بیری کردۆته‌وه، نووسیوێتی، هاواری کردووه، شه‌هیدی
به‌خشیوه و، رژێمی دیکتاتۆری جیاوازی رووخاندووه و، له
میانه‌یدا هه‌زاران بیرمه‌ند قوربانیان داوه که سووتێنران
یان به‌ندکران و نه‌هامه‌تی زۆریان چێشت تا سه‌ره‌نجام ئه‌و
خه‌باته‌یان دادپه‌روه‌رییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی لێبکه‌وێته‌وه
که گه‌لانی سه‌ر گۆی زخه‌وی که‌ڵکی لێ ببینن و شاد و
ئاسووده‌بن به‌بێ جه‌نگ و کوشتن و دوژمنایه‌تی. ئه‌مه تێزێ
راسته‌قینه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تییه و،
ئه‌مه‌ش ئه‌و سیسته‌مه‌یه که به یاسای نێوده‌وڵه‌تی ناوزه‌د
ده‌کرێت و، له پره‌نسیپ و به‌ها مرۆییه ره‌سه‌نه‌کانه‌وه
سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتووه، که ده‌بێت هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی
په‌سه‌ندیانکرد و دانیان پێدانا و رێککه‌وتننامه‌یان ئیمزاکرد
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که پابه‌ندی بن و یاسای نێوخۆ درنه‌که‌ن که
دژایه‌تی له‌گه‌ڵدا بکات و، گرنگترین و دیارترین و کۆنترین
به‌ڵگه‌نامه‌کانی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤه.
ئافره‌ت له خۆراوا بێگومان سوودی له سیسته‌می گشتی
وه‌رگرتووه که وه‌ک پاڵپشتێک و مه‌رجعییه‌تێک وایه بۆی له
هه‌موو چالاکییه‌کانی ژیاریدا و، ئه‌وه‌ش یارمه‌رتی
کۆمه‌ڵگه‌کانی خۆراوایدا که راببنه‌وه و سه‌رله‌نوێ
وڵاته‌کانیان ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه دوای ئه‌و کاولکارییه‌ی
خۆراوا تیایدا گوزه‌ریکرد له جه‌نگی دووه‌می جیهانی. یه‌کسانی
ئافره‌ت له‌گه‌ڵ پیاو و داننان به مافه‌کانیدا له خۆراوا،
له گرنگترین هۆکاره‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی شارستانی و
سه‌قامگیرییه له ئه‌وروپا، چونکه ئافره‌ت به‌شداریکرد له
دروستکردنی بڕیاردا و ره‌نگدانه‌وه‌ی بۆسه‌ر رۆشنبیری
نه‌وه‌کان و ئاره‌زوویان بۆ جیهانێکی بێ جه‌نگ هه‌بوو و
مافه‌کانی مرۆڤ به پیرۆزترین شتی خۆیان دابنێن. ئافره‌تی
خۆراوا توانی ده‌ست به‌رداری گۆچانی پیاو بێت هه‌روه‌ک له
پرسیاره‌که‌تدا وه‌سفتکرد، به‌ڵام ئافره‌ت له کۆمه‌ڵگه‌کانی
ئێمه‌دا خه‌ریکی گفتوگۆیه له‌سه‌ر جۆره‌کانی حیجاب و سه‌رپۆش
و ده‌مامک که دووریبخاته‌وه له چاوان، ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی
که هێشتا به که‌م عه‌قڵ و که‌م ئایینی داده‌نێن.
به‌داخه‌وه، ئافره‌تی خۆمان هێشتا کلکی پیاوه و به
دواویه‌وه و له دووری مه‌ودایه‌ک جیاوازییه‌وه به
پشه‌وکاوی و هه‌ڵپه ده‌ڕوات و، هیچ له‌باره‌ی مافه‌کانییه‌وه
نازانێت و، ئاگای له‌وه‌ش نییه که چی له ده‌وروبه‌ره‌که‌یدا
رووده‌دات، ته‌نها گرووپێکی سه‌ربه‌ست نه‌بێت تیایاندا که
هه‌ستیان به سته‌م کرد و ره‌تیانکردوه‌وه و، به ئازایی
رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه و ته‌حه‌مولی زۆر ده‌که‌ن له
حکومه‌ته‌کان و عه‌قڵیه‌ت و تێزه دواکه‌وتووه‌کان که
ده‌خوازن ئافره‌ت له سه‌رده‌می چادر و حوشتردا بمێنێته‌وه.
پرسیار: بێگومان کۆمه‌ڵه جیاوازییه‌ک له نێوان ئافره‌تی
رۆژهه‌ڵاتی و خۆراواییدا هه‌یه له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێک که
لێره‌دا مه‌به‌ستمان نییه، به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه،
ئایا خاتوو به‌لقیس حه‌سه‌ن وه‌ک چالاکێک له بواری مافه‌کانی
ئافره‌تدا، ده‌خوازێت ئافره‌تی رۆژهه‌ڵاتی بگه‌یه‌نێته هه‌مان
ئاستی ئافره‌تی خۆراوایی یان جیاوازییه‌ک له مه‌سه‌له‌که‌دا
هه‌یه؟
به‌لقیس: جیاوازیم نییه له‌گه‌ڵ ئافره‌ته هاوتاکانم له
بواری داکۆکیکردن له مافه‌کانی ئافره‌تان و، هه‌وڵ ده‌ده‌م
له‌پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی ئافره‌ت بۆ ئه‌و مافانه‌ی که
رێککه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییکان و جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی
مافه‌کانی مرۆڤ دانیان پێیداناوه به‌لای که‌مه‌وه، گرنگترین
ئه‌و مافانه‌ش یه‌کسانییه، که به‌هایه‌کی مرۆیی رسه‌نه و
له‌گه‌ڵ ئاده‌میزاددا له هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌کاندا ده‌گونجێت،
نه‌ک ئه‌وه‌ش به‌ڵکو ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌رکردنی گیروگرفتێکی
زۆری ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه و، وڵاتانی خۆراوا پابه‌ندی بوون و
ئێمه‌ش ده‌توانین پابه‌ندی بین و، یه‌کسانی یه‌که‌م بڕگه‌یه
له جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤ و تیایدا هاتووه:
هه‌موو خه‌ڵکی به ئازادی له‌دایک ده‌بن و یه‌کسانن له
که‌رامه‌ت و مافه‌کاندا و، ئه‌قڵ و ویژدانێکیان پێ به‌خشراوه
و ده‌بێت به گیانی برایه‌تی هاوکاری یه‌کتر بکه‌ن.
بڕگه‌ی دووش ده‌ڵێت:
هه‌موو مرۆڤێک بۆی هه‌یه سوود وه‌ربگرێت له هه‌موو ماف و
ئازادییه‌کانی که له‌م جاڕنامه‌دا هاتوون، به‌بێ هیچ
جیاوازییه‌ک به هۆی نه‌ته‌وه یان ره‌نگ یان ره‌گه‌ز یان زمان
یان ئایین یان بیروبۆچوونی سیاسی یان هه‌ر بۆچوونێکی تر، یان
ئه‌سڵی نیشتمانی یان کۆمه‌ڵایه‌تی یان سامان یان له‌دایکبوون
یان هه‌ر بارێکی تر، به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ک له‌نێوان پیاوان و
ئافره‌تاندا. بێگومان ئێمه درک به‌وه ده‌که‌ین که هه‌موو
کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک تایبه‌تمه‌ندی و داب و نه‌ریتی خۆی هه‌یه،
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه بۆته بیانوویه‌ک به ده‌ستی
ئه‌وانه‌ی له‌دژی به‌شداریکردنی ئافره‌ت له ژیانی گشتیدا
راده‌وه‌ستن و دژایه‌تی یه‌کسانی ده‌که‌ن، به‌مه‌ش ئه‌و
مافانه‌ی که داوای ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریتی
کۆمه‌ڵگه‌کانی خۆاراواییدا تێکه‌ڵ ده‌که‌ن و، پێیان وایه"له
نه‌زانیدا"یه‌کسانی ئافره‌ت به پیاو ده‌بێته تێکچوونی
شیرازه‌ی ئه‌خلاق و خراپه و شێواندنی خێزانی به دواوه‌یه،
له کاتێکدا ئه‌وه‌ی که له کۆمه‌ڵگه‌ی خۆراوادا
ده‌یبینین"ئه‌گه‌ر هه‌بێت"ئه‌وا تایبه‌تمه‌ندی و داب و نه‌ریتی
خۆیانه و ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌یه هی خۆمانه و، هه‌روه‌ک چۆن
ده‌بینین هه‌ندێک له داب و نه‌ریتی ئێمه له هه‌ندێ بواری
ژیاندا له‌وان باشتره، ئه‌وا هه‌مان شتیش به پێچه‌وانه‌وه
هه‌یه و، ئه‌مه‌ش هه‌مه‌ڕه‌نگییه‌کی سروشتییه له نێوان
کۆمه‌ڵگه‌کاندا و جیاوازی شێوازی ژیانیان. پێیشم وانییه که
ئه‌و مافانه‌ی ئافره‌ت که له سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تیدا دانی
پێدانراوه دژایه‌تی ده‌کات له‌گه‌ڵ به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی
لای ئێمه و، قاسم ئه‌مین ده‌رباره‌ی چاودێکردنی مافی گه‌لان
به پابه‌ندبوون به ئایین و ئه‌و به‌هایانه‌ی بڕوایان پێیه‌تی
نووسی و، به‌ر له سه‌ده‌یه‌ک و پێنج ساڵ، کتێبه گرنگه‌که‌ی
ده‌رچوو که تیایدا له ئازادی ئافره‌تی ده‌کۆڵییه‌وه و، تا
ئێستاش له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه پشت گوێ خراوه، ئه‌و له‌و
کتێبه‌یدا پێی وابوو که عه‌ره‌ب وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک حاڵیان
به‌ره‌و باشتر ناڕوات ئه‌گه‌ر یاساکانی باری مه‌ده‌نی
په‌یوه‌ست به ئافره‌ته‌وه نه‌گۆڕن. له‌م رووه‌شه‌وه هیچ
وڵاتێک نابینم که سوودی له‌و ئامۆژگارییانه وه‌رگرتبێت جگه
له تونس که وڵاتێکی عه‌ره‌بی و ئیسلامییه و ساڵانێکی
دوورودرێژه ئافره‌ت له‌گه‌ڵ پیاودا یه‌کسان ده‌کات و داب و
نه‌ریتی له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێکی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا جیاوازی
نییه. ئه‌زموونی تونس وه‌ڵامی بیانووی"داب و نه‌ریت و
تایبه‌تمه‌ندی"ده‌داته‌وه.
پرسیار: که‌سانێکی زۆر جۆره پێوه‌ندییه‌ک له نێوان تێزی
ئازادی ئافره‌ت و تێزی پێرۆزی ئه‌خلاق"ئه‌گه‌ر بتوانین
بیڵێین"، بۆچی ئه‌و جۆره گرێدانه یان به وشه‌یه‌کی روونتر
بۆچی ئه‌م تێکه‌ڵکردنه؟ تێڕوانینی ئێوه وه‌ک چالاکێک له
بواری مافی ئافره‌تدا بۆ بابه‌تی ئه‌خلاق، چییه؟
به‌لقیس: پیرۆزی ئایین کۆمه‌ڵه گرێیه‌کی یه‌کجار زۆری له
بابه‌تی ئافره‌تدا خولقاندووه، لێره‌شدا ناتوانین ئایینێکی
دیاریکراو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌لاوه‌نێین، چونکه هه‌موو
هه‌وڵیاندا رێسای زێڕین بۆ تیۆره‌کانیان له‌مباره‌وه دابنێن.
ئه‌خلاق وه‌ک ده‌سته‌واژه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئاراسته‌ی
داب و نه‌ریت و کولتوری ئایینییه‌وه ده‌جوڵێته‌وه و، له
زۆربه‌ی ئایینه‌کاندا گۆڕدراوه و قابیلی گفتوگۆکردنه، به‌ڵام
له کولتوری ئێمه‌دا بووه ئامێرێکی هه‌ڵه پیا هه‌ڵواسینی
گه‌وره که ته‌نها ئافره‌ت تاوان و باجه‌که‌ی له زۆربه‌ی
کاتدا پتر له پیاو ده‌دات. قسه‌کردنیش له‌مباره‌وه به‌ڵگه و
نموونه‌ی رۆژانه‌ی زۆری تێدایه و، په‌ند له‌سه‌ر چاکه و
خراپه، به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه کێ ئه‌و چاکه‌یه
ده‌ستنیشان ده‌کات؟ و کێ پێناسه دێرینه‌کان لاده‌بات که
چه‌ندین سه‌ده‌ی دوورودرێژی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه؟ حه‌زیش
ده‌که‌م ئه‌و تێڕوانینه‌ی ئێستا ده‌رباره‌ی ئافره‌ت له
هه‌ندێک کۆمه‌ڵگادا هه‌ن ره‌خنه‌ی لێ بگرم، بواریشم بده که
به‌راوردی بکه‌م به به‌سه‌رهاته دێرینه‌کانی ئه‌وروپا، بۆ
نموونه، ده‌شڵێم ئه‌وروپا چونکه ئێمه جیاوازیمان نییه
له‌سه‌ر شارستانییه‌تی و پێشکه‌وتنه مرۆییه‌که‌ی ئه‌مڕۆی،
ئه‌مه‌ش به باوه‌ڕی من ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆیه‌کی گرنگ که
باوه‌ڕم وایه کاریگه‌ر و بزوێنه‌ره له‌م بابه‌ته‌دا، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی مه‌رجعییه‌ته‌کانی ئه‌وروپا مه‌رجه‌عییه‌تی زانستی
بوون، به‌و واتایه‌ی که به تێپه‌ڕبوونی کات کۆت و به‌ندی داب
و نه‌ریتیان شکاند، ئه‌وروپای که ئه‌مڕۆ به نموویه
ده‌ژمێردرێت له بواری مافی ئافره‌تدا، تیایدا و له
فه‌ره‌نسادا، کۆنگره‌یه‌ک له ساڵی586ز گرێدرا بۆ دیاریکردنی
ئه‌وه‌ی که ئایا ئافره‌ت مرۆڤه یان نا؟ ئه‌و گفتوگۆیه‌ش
له‌سه‌ر مرۆیی ئافره‌ت، ده‌ره‌نجامه‌که‌ی ئه‌وه‌بوو که
کۆنگره‌که به تێکڕای ده‌نگ بڕیاریاندا ئافره‌ت مرۆڤێکه
له‌پێناو خزمه‌تکردنی پیاو خولقێندراوه!! ئه‌م کاره له
ئه‌وروپادا به ته‌واوه‌تی کۆتایی هات و ئافره‌ت مافه‌کانی خۆی
ده‌سته‌به‌رکرد و ئازادیکرد له نه‌فره‌تی ئه‌خلاق که بوار
به که‌سانی دیکه ده‌دات به له‌خۆیان که‌متر مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، که‌چی ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه له یاساکانی
هه‌ندێک وڵاتی عه‌ره‌بیدا تا ئه‌مڕۆش هه‌یه و، نممونه‌کان
زۆرن پێویستی به کتێبی قه‌به هه‌یه تا لیسته‌کانی کوشتن
له‌سه‌ر شه‌ره‌ف که یاساکانی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کاندا
په‌یڕه‌وکراون، رژێمی سه‌دام له توندڕه‌وی خۆیدا یاسایه‌کی
تری خسته‌سه‌ر که رێگه‌ده‌دات به کوشتنی دایک به پاساوی
شتنه‌وه‌ی نامووس و شه‌ره‌ف و له‌و جۆره بیانووه پڕ و
پووچانه، تا رێسای ئه‌خلاقی ئایینیش پێشێل بکات سه‌ره‌ڕای
هه‌موو یاسا و رێساکان دیکه.
به کورتی، بابه‌تی ئه‌خلاق پێویستی به گفتوگۆ هه‌یه به‌پێی
یاساکانی مافی مرۆڤ و نموونه گه‌ردوونییه‌که‌ی، نه‌ک
مه‌رجه‌عییه‌تی بۆماوه که بنچینه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
ده‌ڕوخێنێت.
پرسیار: ته‌ماشای ئێوه بۆ ئه‌زموونی کورد له هه‌رێمی
کوردستانی عێراق له گۆشه نیگای رۆڵی ئافره‌ته‌وه تیایدا،
چییه؟
ئه‌زموونی کورد، ئه‌زموونێکی گرنگه و ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کی
زۆری له ئاستدا بکه‌ین، چونکه گه‌لی کورد له نێوان کڵپه‌ی
ئاگر و هه‌زاران قوربانی و ئه‌و زۆرداری و سته‌مه‌ی رووبه‌ڕووی
بووه‌وه له‌لایه‌ن حکومه‌ته دیکتاتۆری و ره‌گه‌ز
په‌رسته‌کانه‌وه که به‌سه‌ر عێراقدا هاتن، هه‌ڵسایه‌وه،
گه‌لی کورد یه‌که‌مین قوربانی ئه‌و رژێمانه‌بوو و ئافره‌تی
کورد قورسایی هه‌ره زۆری ده‌که‌وێته‌سه‌ر له هه‌موو ئه‌و
جه‌نگ و گڕ و کوشتن و کاولکارییه‌ی به‌سه‌ریدا هات، رژێمی
سه‌دام گونده‌کانی له‌گه‌ڵ خاک‌دا یه‌کسان کرد به تاوانی
کۆمه‌ڵ کوژی که پێویسته مێژوو وه‌ک خاڵێکی ره‌ش له مێژووی
مرۆڤایه‌تیدا تۆماری بکات هه‌روه‌ک چۆن له هیرۆشیما و
ناکازاکی روویدا، چونکه هه‌ڵه‌بجه له هه‌ڵتروکاندنی چاوێکدا
وه‌ک هێرۆشیما تیرۆرکرا، هه‌روه‌ها تاوانی ئه‌نفال که‌متر
نییه له تاوانه گه‌وره‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تی و ده‌یان
هه‌زار له رۆڵه‌کانی کوردستان بوونه قوربانی. کاتێکیش گه‌لان
له میانه‌ی کاولکارییه‌وه راده‌بنه‌وه، رۆڵی کاریگه‌ری
ئافره‌ت گرنگ و پێویست ده‌بێت تا بنچینه‌کان سه‌رله‌نوێ بنیات
بنرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش له کوردستاندا روویدا. پێم وایه
کوردستان هه‌نگاوی دڵخۆشکه‌ری ناوه به‌ره‌و بنیاتنانی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی کراوه به ئیراده‌ی رۆڵه‌کانی که سوورن
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی شارستانی بنیات بنێن که
به‌ره‌و پێشکه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندن بڕوات هه‌رچه‌نده
گیروگرفته‌کانی که رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن
دراوسێکانی یان تاقمه ئایینییه توندڕه‌وه‌کان یان
ره‌گه‌زپه‌رسته‌کان زۆرن و ناخوازن ئه‌و بنیاتنانه
به‌رزبێته‌وه و کامڵ ببێت.
پرسیار: پێگه‌ی ئافره‌تی کورد له سایه‌ی ئه‌زموونی سیاسی
هه‌رێمی کوردستاندا چۆن ده‌بینیت؟
به‌لقیس: پێگه‌ی ئافره‌ت له کوردستانی ئه‌مڕۆدا، ئافره‌تانی
چه‌ندین وڵاتی ناوچه‌که ئاواتی پێ ده‌خوازن، به‌تایبه‌تی
ئه‌و وڵاتانه پتر له سه‌د ساڵه ئافره‌تان خه‌باتی تێدا
ده‌که‌ن له‌پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی مافه سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان. ئافره‌ت له کوردستانی ئه‌مڕۆدا،
هه‌رچه‌نده ئه‌زموونه‌که هێشتا نوێیه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی به درێژایی ده‌یان ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی
به‌عس بێ به‌شبوو له سه‌قامگیری و فێربوون، که‌چی رۆڵێکی
پێشه‌نگ و دیاری هه‌یه. به هۆی ئه‌وه‌ی که خه‌باتی ئافره‌تی
کورد تایبه‌تمه‌ندی چه‌ک هيلگرتنی تێدابوو وه‌ک پیاوی هاوتای،
واته له ساڵانی زۆرداری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا، هیچ
شێوازێکی خه‌باتی نه‌هێشت که تاقی نه‌کاته‌وه هه‌رچه‌نده‌ش
سه‌خت و گران بێت، هه‌ر بۆیه ده‌بێت به‌روبومی خه‌باته‌که‌ی
ده‌سته‌به‌ربکات که له میانه‌یدا قوربانییه‌کی زۆری به‌خشی،
ئه‌مه‌ش روویدا و ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ ئافره‌تانی چه‌ندین وڵاتانی
رۆژهه‌ڵات پشت خۆی ده‌خات که له هه‌ندێکیاندا ئافره‌ت
ده‌ستێکی باڵای بۆ خه‌بات له‌پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی
مافه‌کانیدا هه‌بووه. ئافره‌تان له وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌ک
میسر بۆ نموونه، که رێکخراوی ئافره‌تانی له سه‌ره‌تای
سه‌ده‌ی پێشوودا تێدا دامه‌زراوه و، که‌سایه‌تی تێدا
ده‌رکه‌وتووه له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌وه که
بانگه‌شه‌ی بۆ ئازادی ئافره‌ت کردووه، چاره‌کی ئه‌و مافانه
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی ئافره‌تی کورد له‌وه‌ته‌ی کوردستان
له چنگی سه‌دام ئازادکراوه، ده‌سته‌به‌ری کردووه، ئافره‌تی
میسری هێشتا ده‌ستی نه‌که‌وتووه، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵکو
هێشتا ئافره‌ت له میسر و وڵاتانی تریش له‌سه‌ر بنه‌مای
بیروبۆچوون و داب و نه‌ریتی شه‌ق و شڕ و یاسای پڕ له شه‌رم
که رێز له مرۆڤایه‌تی ناگرێت، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت که ئافره‌تی کورد به خه‌بات و
قوربانییه گه‌وره‌کانی توانی سه‌ختییه‌کان ئاسان بکاته‌وه
له‌پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی له‌ژێر سایه‌ی بارودۆخێکی
یه‌کجار سه‌ختدا. لێره‌شه‌وه، باوه‌ڕی زێترمان به ئافره‌تی
کورد ده‌بێت تا ده‌ستکه‌وتی دیکه ده‌سته‌به‌ربکات و بگاته
پله و پایه‌ی شایسته له کۆمه‌ڵگه‌دا. پێیشم وایه ئه‌مڕۆ
دوژمنی هه‌ره سه‌رسه‌ختی ئافره‌ت چ له کوردستان یان هه‌ر
شوێنێکی تر بێت له وڵاتانی رۆژهه‌ڵات، فکری توندڕه‌وی
ئایینییه که پێویسته ده‌زگا و رێکخراوه‌کانی ئافره‌ت
به‌ئاگابن لێی و له به‌رنامه‌کانیاندا بنه‌ماکانی وه‌ستان
له‌دژی په‌ره‌سه‌ندنی و بڵاوبوونه‌وه‌ی و رۆشنبیرکردنی خه‌ڵکی
له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌کانی بۆسه‌ر کۆمه‌ڵگاکان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئه‌و فیکره ده‌خوازێت شارستانی ئاده‌میزاد هه‌ڵته‌کێنێت و
بمانباته‌وه بۆ سه‌رده‌می بیروبۆچوون و کولتوری سه‌ده‌کانی
ناوه‌ڕاست.
تێبینی: ئه‌م چاوپێکه‌وتنه بۆ یه‌که‌م جار له
رۆژنامه‌ی"کوردستان راپۆرت"له هه‌ولێر بڵاوکرایه‌وه.
|