زۆر که‌س و زۆر
لاێه‌ن و که‌سایه‌تی سیاسی و فکری له روانگه‌ی خۆێانه‌وه و
یان به بینینی کرده‌وه‌کانی ئیسلام له بابه‌ت هه‌لاواردن و
سته‌م له‌سه‌ر ژن، وه پله و جێ و شوێنی ژن له ئیسلام و
کومه‌ڵگا ئیسلامیه‌کان، وتار و وتووێژی زۆریان ئه‌نجام داوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که خزمه‌تێکی زۆریان به ناساندن و ناسینی
ره‌فتار و شێوازی ئیسلام و یاسا نا ئیسنایهکانی ئیسلام
کردوه، به‌ڵام که‌متر چونه‌ته سه‌ر سه‌رچاوه‌کانی ئه‌و
سته‌مه که له یاسا شه‌رعیه‌کان و قورئان داێه. باشترین
به‌ڵگه و رێگا بۆ ناسینی درۆینه بونی ئیدیعاکانی ئیسلام و
ئیسلامیه‌کان له بابه‌ت به‌رابه‌ری ژن و پیاو له ئیسلامدا،
ناسینی ریشه‌ی ئه‌م فکریه‌ته دژی ئیسانیه، وه هه‌روه‌ها
پێوه‌ره نا عادیلانهکانی که ئه‌مرۆ له کۆمه‌ڵگای
کورده‌واری و کۆمه‌ڵگا ئیسلام لێدراوه‌کانی تردا هه‌ێه و
پێره‌و ده‌کرێ، خودی ئاێه‌ته‌کانی قورئان و حه‌دیسه‌کانه.
له ته‌واوی ئه‌و
کۆمه‌ڵگاێانه‌دا که مه‌زهه‌ب ژێرخانی فکریه‌تی پێک هێناون،
پێوه‌ره‌کانی ئه‌و مه‌زهه‌به به شێوه‌ی ئاشکرا و نهێنی، وه
به تێپه‌ر بونی زه‌مان له کولتوری ئه‌و کۆمه‌ڵگاێه و
هه‌روه‌ها له روانگه و کرده‌وه‌ی تاک و به کۆمه‌ڵیدا شوێن و
ته‌ئسیر داده‌نێ. پاشان به‌ره‌به‌ره پاش ماوه‌ێه‌ک وه‌ک
ئه‌مرێکی سروشتی لێ دێت.
ئیسلام ده‌ڵێ ژن و
پیاو له مافی به‌رابه‌ر به‌هره‌مه‌ندن. به‌ڵام ئه‌رێ به‌راستی
ئه‌م وتهێه راسته؟ به‌رابه‌ری به‌و ماناێه که ژنیش هه‌مان
ماف و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ێه که پیاوی موسوڵمان هه‌ێه‌تی؟ بێجگه
له‌مه‌ش ئاێا له روانگه‌ی ئیسلامه‌وه به‌راستی نه‌ک هه‌ر ژن
و پیاو، ته‌واوی ئینسانه‌کان له لای الله‌ی ئسیلام و له
ئیسلامدا پێکه‌وه به‌رابه‌رن؟ 1400 ساڵه به‌رده‌وام به
گوێمانیدا ده‌ده‌ن که ئیسلام دینی به‌رابه‌ری و براێهتییه و
ته‌واوی ئینسانه‌کان له لای خودا یه‌کسان و به‌رابه‌رن.
به‌ڵام بونی کویله و که‌نیز، ده‌وله‌مه‌ند و هه‌ژار، کوێر و
چاو ساخ، به‌رز و کورت، چه‌ند ژنه و هتد... راستیه‌کانی نارست
بونی ئه‌م ئیدیعاێه ده‌سه‌لمێنن.
خۆدی که‌نیز و
مه‌یته‌ر له ئیسلامدا به ژنێک ده‌وترێ که له شه‌ردا به
ده‌سکه‌وت گیرابێ. یان دیلێکه که له که‌سێکیتر کردرابێ.
کرین و فرۆشتنی کچان و ژنان له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریی ئێمه‌ش
دا زاڵبونی هه‌مان یاساکانی ئیسلامه که له لاێان
ده‌سه‌ڵاتدارنی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که و سه‌رانی کورده‌وه
سه‌پێندراوه و به‌رده‌وام به‌رهه‌می دێننه‌وه. خۆدی به مێرد
دان، ته‌لاق دان، ماره کردن، جاش بۆ کردن و نه‌ریتی
زه‌ماوه‌ندیش که شانازی پێوه ده‌کرێ، هه‌مان کرین و فرۆشتنی
کچ و ژنه.
له قورئان دا الله
به ئاشکرا و فراوانی باسی جیاوازی و جۆراوجۆر بونی
ئینسانه‌کان ده‌کا. بۆ نمونه: "ناموسوڵمانان" یان
موشرێکهکان، که هه‌مان کافره‌کانن. خودی ئه‌مانه‌ش 2 جۆرن.
موشرێکه ئازاده‌کان و نا ئازاده‌کان. موسوڵمان ئه‌وانه‌ن که
بونه‌ته ئیسلام. خودی موسوڵمانانیش دابه‌ش کراون به 2 به‌ش:
موسوڵمانانی ئازاد و موسوڵمانانی کۆیله یان که‌نیز.
موسوڵمانانی ئازادیش به 2 گوروپ، یانی ژن و پیاو دابه‌ش
کراون. بۆ نمونه له سوره‌ی به‌قهره ئاێه‌تی 221 به‌م
شێوه‌ێه باس ده‌کا:
"له‌گه‌ل ژنانی موشرێک
زه‌واج مه‌که‌ن تا ئیمان نه‌هێنن. که‌نیزێکی موسوڵمان باشتره
له ژنێکی ئازادی موشرێکه، هه‌رچه‌نده له جوانی و جه‌ماڵی
ئه‌و سه‌رسام بن. ژن مه‌ده‌ن به موشرێک تا ئیمان نه‌هێنن و
به‌نده‌ی موسوڵمان باشتره له موشرێکێکی ئازاد."
هه‌ر خودی ئه‌م
ئاێه‌ته درۆ و ده‌له‌سه‌ی ئیسلام و ئیسلامیه‌کان ئاشکرا ده‌کا
که ئینسانه‌کان لای خوا یه‌کسان نین. به راشکاوانه ده‌ڵێ
که که‌نیزێک له موشرکێک باشتره و له‌گه‌ڵ که‌نیز زه‌واج
بکه‌ن نه‌ک موشرێک. لێره‌دا مه‌سه‌له زه‌واج کردن یان نه‌کردن
نییه، به‌ڵکو سوک و بێ نرخ بونی "که‌نیزان" دێته گۆرێ و به
سوک له قه‌ڵه‌م ده‌درێن. ئه‌مه هه‌مان مانا ده‌دا که له
ئاێه‌تی دواتر باسی ده‌کا و ده‌ڵێ:
ئه‌گه‌ر ژنی ئازادتان
په‌یدا نه‌کرد، مهسهلهێهک نییه و ده‌توانن له‌گه‌ڵ
که‌نیزانی خۆتان زه‌واج بکه‌ن.
لێره‌دا ویستویه‌تی
که که‌نیزه‌کان له‌به‌رچاو بگرێ و تا ئاستێک به‌رز بیان
نرخێنێ. به‌راستی ئه‌مه‌ێه یه‌کسان بونی ئینسانه‌کان لای
خودای ئیسلام؟ نابێ نرخ و رێزی ئینسانه‌کان لای خودا یه‌کسان
بێت؟ ئاێا پله و نرخی ئینسانه‌کان به پێی ئیمان هێنانیان به
ئیسلام و یان کویله و که‌نیز بونی ئه‌وانه؟
یه‌کێکیتر له‌و
به‌ڵگانه‌ی که ژن و پیاو له ئیسلامدا یه‌کسان نین و ناراست
بونی ئیدیعای ئیسلام ده‌سه‌لمێنێ، ئاهێهتی 25 له سوره‌ی
نیسائه که ده‌ڵێ:
ئه‌گه‌ر توانای
ئه‌وه‌تان نه‌بو که ژنانی ئازاد و به ئیمان بهێنن، که‌نیزانی
موسوڵمان که بونه‌ته موڵکتان بخوازن و خوا ئاگای له هه‌مو
شتێکه. به پێی ئیمانتان که هه‌موتان ئه‌هلی ئیمانن له ژن و
پیاو، برێکتان له جنسی برێکیترتانن، هه‌موتان یه‌کسانن.
مه‌به‌ست له یه‌کسان
بونیان له‌م ئاێه‌ته‌دا، ئیمانه که هه‌مویان وه‌ک یه‌ک
مهسهڵمانن، نه‌ک له ماف و حقوقدا. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ:
له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی
مالکی که‌نیزه‌کان ده‌توانن له‌گه‌ڵیان زه‌واج بکه‌ن و
ماره‌ییان بده‌نێ، دیاره ئه‌و که‌نیزانه‌ی که پاک بن، نه‌ک
زناکار و دوست و ره‌فیق دار، ئه‌گه‌ر که‌نیزێک مێردی کرد و
خهتاێهکی کرد، سزای که‌نیزان نیوه‌ی سزای ژنانی ئازاده، وه
خودا به‌خشه‌نده و مێهره‌بانه.
له‌م ئاێه‌ته‌دا به
رونی باسی ئه‌وه ده‌کرێ که ته‌نیا موسوڵمانان هه‌ر هه‌مو له
هه‌ر جنس و ره‌گه‌زێک هه‌ن پێکه‌وه یه‌کسانن ئه‌ویش ته‌نیا
له ئیماندا. به‌ڵام بۆچی سزای که‌نیزه‌کان نیوه‌ی ژنانی ئازاد
بێ؟ مه‌گه‌ر هه‌مویان پێکه‌وه به‌رابه‌ر نه‌بون؟ ئاێا خۆدی
ئه‌م هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌ری و چاوپۆشیانه، به کردوه تا
ئێستا ناراسته‌وخۆ نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه که ده‌ست بۆ کاری
خراپ به‌رن؟
ئه‌گه‌ر موسوڵمانان
پێکه‌وه به‌رابه‌رن ده‌بێ له سزاشدا به‌رابه‌ر بن. ته‌نانه‌ت
به‌رابه‌ر بونی موسوڵمانانیش به درۆ ده‌رچو. کاتێک که سزای
گروپێک له گوروپێکیتر که‌متره، ئه‌مه به‌و ماناێهێه که
پله و نرخیشیان وه‌ک یه‌ک نییه. دیسانه‌که هه‌ر له سوره‌ی
نیسا‌ء ئاێه‌تی 3 ده‌ڵێ:
بترسن له‌وه‌یکه
نه‌کای له بابه‌ت هه‌تیوانه‌وه عه‌دل و داد به‌رێوه
نه‌به‌ن، که واێه ئه‌و ژنانه ماره بکه‌ن که به باشیان
ده‌زانن و با عادیلانه بێت، 2 یان 3 یان 4، ئه‌گه‌ر زانیتان
تواناتان نییه، ره‌وا نییه سته‌میان لێ بکه‌ن، که واێه
ته‌نیا یه‌ک ژن ئێختیار بکه‌ن، یان کهنێزێکتان هه‌ێه
قه‌ناعه‌ت بکه‌ن و ئه‌مه رهواێه.
ئاێا ئه‌مه یه‌کسانی
و عه‌داڵه‌ته که پیاو ده‌توانێ 4 ژنی هه‌بێ؟ ئاێا هه‌مان
حه‌ق و ماف به ژنه‌که‌ش ده‌درێ که 4 پیاوی هه‌بێ تا یه‌کسانی
به کرده‌وه به‌رێوه بچێ؟ له درێژه‌دا ده‌ڵێ که ئه‌گه‌ر
توانای به‌رێوه بردنی ژنی زیاترتان نییه، ده‌توانن که‌ڵک له
که‌نیز وه‌ر بگرن که هه‌تانه.
بونی که‌نیز خۆی
سوکاێهتییه به ژن و سه‌لمێنه‌ری بونی نایه‌کسانی و
نابه‌رابه‌رییه. ئیسلام ده‌ڵێ که هه‌موان یه‌کسانن، به‌ڵام
لێره‌دا جیاوازی له نێوان ژنی ئازاد و که‌نیز دا هه‌ێه.
دیاره فام کردنی ئه‌م نابه‌رابه‌ری و درۆ کردنانه‌ی ئیسلام بۆ
عه‌ره‌بێک که 1400 ساڵ له‌وه‌پێش ژیاوه، دژوار بوبێ، به‌ڵام
ئاێا ئه‌مه قسه‌ی الله نییه که له زاری موحه‌ممه‌ده‌وه
دێته ده‌ر؟ ئاێا الله به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا تواناێه و
ئاگای له هه‌موو شتێکه؟
له سوره‌ی به‌قهره
ئاێه‌تی 222 ده‌ڵێ:
له بابه‌ت عاده‌تی
ژنانه لێت ده‌پرسن، بڵێ ژانێکه بۆ ژنان، و له‌و کاته‌دا
له‌گه‌ڵیان مه‌خه‌ون تا پاک ده‌بنه‌وه، وه له‌وێوه له‌وان
نزیک ببنه‌وه که الله ده‌ستوری داوه و به‌رده‌وام لای خودا
توبه، نیاز بکه‌ن، هه‌م پاک بن و خوا گه‌وره‌یه.
هه‌روه‌ها له سوره‌ی
به‌قهره ئاێه‌تی 223 ده‌ڵێ:
ژنان کێڵگه‌ی ئێوه‌ن و
بیان کێڵن و بۆ سه‌واب شتێکیان بده‌نێ، له خودا بترسن و بزانن
که ده‌چنه‌وه لای ئه‌و.
له ئاێه‌تی 222 باسی
ئه‌وه ده‌کا که پیاوان له کاتی عاده‌تدا نه‌چنه لای ژنان،
به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ده‌ڵێ به‌و شێوێه و به پێی ده‌ستوری
الله بچنه لاێان که خودا ده‌ڵێ. له ئاێه‌تی 223 ئه‌م
ده‌ستوره‌ی خودا رون ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێ که ژنان کێڵگه‌ی
ئێوه‌ن و له هه‌ر شوێنێکی کێڵگهتان پێتان خۆش بوو ده‌توانن
بچننه ناویه‌وه.
با بزانین له سوره‌ی
به‌قهره ئاێه‌تی 228 چۆن باسی ئه‌م یه‌کسانییه ده‌کا. له‌م
ئایه‌ته‌دا ده‌ڵێ:
ژنانی ته‌ڵاق دراو
ده‌بێ تا 3 جار پاک بونه‌وه نابێ مێرد بکه‌ن، وه حه‌یز، یان
بارێک که الله له منداڵدانیاندا خۆلقاندویهتی حاشای لێ
نه‌که‌ن، ئه‌گه‌ر باوه‌ریان به خودا هه‌ێه. مێرده‌کانیان
ده‌توانن بیان به‌نه‌وه ئه‌گه‌ر نیه‌تی خێر و ئاشتییان
هه‌ێه. ژنان مافی شه‌رعییان به‌سه‌ر مێرده‌کانیانه‌وه
هه‌ێه. پیاوان له ژنان فه‌رزتر و زیاترن و الله ئاگای له
هه‌موو شتێکه.
له‌م ئاێه‌ته‌دا
ته‌قریبه‌ن حوکمی ته‌ڵاق و ماوه‌که‌ی دیاری کراوه. به‌ڵام له
ماوه‌ی ئه‌و 3 مانگه‌دا ته‌نیا مێرد ده‌توانێ ژنێکه
بهێنێته‌وه و ژن ئه‌م مافه‌ی نییه. یانی هه‌رکاتێک که
مێرده‌که پێی خۆش بێ، ده‌توانێ دوباره ژنه‌که بباته‌وه.
لێره‌دا الله هۆکاره‌که‌ی به‌م شێوه‌ێه باس ده‌کا: "پیاوان
به‌سه‌ر ژنان دا باڵاده‌ست و بریار ده‌رن".
ئه‌مه خۆی له‌گه‌ڵ ئیدیعای یه‌کسانی و مافی به‌رابه‌ری ژن و
پیاو دا که ئیسلامیه‌کان باسی ده‌که‌ن به ته‌واوی
ناته‌باێه. چونکه ده‌ڵێت موسوڵمانانی ئازاد هه‌مویان
به‌رابه‌رن. به‌ڵام بالاده‌ست بونی پیاوان به‌سه‌ر ژناندا،
ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنی که ژن که‌ره‌سه و ئامرازی
خۆشگوزه‌رانی پیاوه نه‌ک مرۆڤی خاوه‌ن ماف. هه‌روه‌ها
ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنی که ئه‌م قسانه، خواسته
ههوهسیهکانی خۆدی موحه‌ممه‌ده و کردویه به که‌لامی
الله.
له سوره‌ی به‌قهره
ئاێه‌تی 230 راستیه‌کی ترمان بۆ رون ده‌بێته‌وه که ژن و پیاو
لای ئیسلام نه‌ک هه‌ر مافی وه‌ک یه‌کیان نییه، به‌ڵکو ژن
وهسیلهێه بۆ پیاو. بێجگه له‌مه‌ش باسی حیله‌ی شه‌رعی ده‌کا
که هه‌مان جاش بۆ کردنه. له‌م ئایه‌ته‌دا هاتوه:
ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقی
سێهه‌می ژنه‌که بکه‌وێ، ئیتر ره‌وا نییه ئه‌و ژن و مێرده
پێکه‌وه بن و حه‌رامه، تا ئه‌و کاته‌ی که ژنه‌که له
که‌سێکیتر ماره بکه‌ن. ئه‌گه‌ر مێردی دوهه‌م ئه‌و ژنه‌ی
ته‌ڵاق دا، مێردی یه‌که‌م ده‌توانێ ماره‌ی بکاته‌وه.
لێردا به‌ته‌وای
ئه‌وه‌مان بۆ رون دبێته‌وه که ژن به ئینسان دانانرێت تا
مافی یه‌کسانی له‌گه‌ڵ پیاو هه‌بێ. هه‌روه‌ها ژن هیچ جۆره
ده‌سه‌ڵاتێکی به‌سه‌ر جسم و جنس و بونی خۆێدا نییه و
کالاێهکی جنسییه که پیاوه‌کان به پێی یاسا و رێساکانی
ئیسلام ئه‌م ده‌ست و ئه‌و ده‌ستی ده‌که‌ن. خۆدی بونی ته‌ڵاق،
یانی هه‌مان خاوه‌ندارێتییه که پیاو به‌سه‌ر مهر و
مالاتهکهیدا هه‌ێه‌تی. به‌م شێوه‌ێه به خه‌وتنی پیاوێکیتر
له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه، موشکله‌ی ئه‌و ژنه له‌گه‌ڵ پیاوی یه‌که‌می
چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن. ئه‌م چاره‌سه‌ر کردنه، له خۆیدا ته‌سلیم
کردن و پێشێل کردنی ژنهکهێه، نه‌ک چاره‌سه‌ری خواسته‌کانی
ژن. ئاێا به‌راستی به خه‌وتنی ژن له‌گه‌ڵ پیاوهێکیتر،
موشکلهکانی ئه‌و ژنه چاره‌سه‌ر ده‌بێ؟
له سوره‌ی نیسا
ئایه‌تی 24 ده‌ڵێ:
"ژنانی شودار له
ئێوه حه‌رامه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یکه بوبێته موڵکتان"
مه‌به‌ست هه‌مان ژنی
کافرانه که به‌ده‌ستکه‌وت گیراون و ده‌ستدرێژی و ته‌جاوز پێ
کردنیان به حه‌ڵاڵ دانرابو. هه‌مومان ده‌زانین که کافر ئه‌و
که‌سانه‌ن که موسوڵمان نین و ئاماده نین ببنه موسوڵمان. به
ورد بونه‌وه له ناوه‌رۆکی ئاێهتهکان، خودا خودی
موحه‌ممه‌ده و هه‌ر ئه‌ویشه دیاری ده‌کا که کێ کافره و کێ
موسوڵمانه.
هه‌ر له سوره‌ی نیسا
ئاێه‌تی 34 به راشکاوی ده‌ڵێ:
پیاوان له ژنان
زیاترن، خاوه‌نی ژنانن و ده‌بێ به‌خاوه‌نیان بکه‌ن. خودا بڕێکی
به‌سه‌ر بڕێکیتردا فه‌رز کردوه. ئه‌و ژنانه‌ی که
نافه‌رمانیتان ده‌که‌ن له پێشدا ئامۆژگارییان بکه‌ن، جاری
دوهه‌م له‌گه‌ڵیان مه‌خه‌ون و ئه‌گه‌ر هه‌ر سهرپێجییان کرد،
به لێدان تهمێێان بکه‌ن.
ئه‌مه زه‌قترین
نمونه‌ی درۆ بونی ئیدیعاکانی ئیسلامیه‌کانه که ده‌ڵێن ژن و
پیاو له ئیسلامدا یه‌کسانن. ئه‌مه نه‌ک هه‌ر بۆ ژنانی کافر،
به‌ڵکو ژنانی موسوڵمانیش ده‌گرێته‌وه. خودای ئیسلام که خودی
موحه‌ممه‌ده، راشکاوانه فه‌رمانی ته‌مێ کردنی ژن ده‌دا به
لێدان و نه‌خه‌وتن له‌گه‌ڵیان. ئاێا به‌راستی ئه‌مه عه‌داڵه‌ت
و یه‌کسانییه؟ ئه‌مه وه‌ک یه‌ک بونی مافی ژن و پیاوه؟ ئاێا
به‌راستی خودای ئیسلام بهخهشهنده و مێهره‌بانه؟ چلۆنه
که خودای عادل و مێهره‌بان ده‌ستور به به‌نده
موسوڵمانه‌كانی خۆی ده‌دا که له ژنه‌کانیان بده‌ن؟ ئه‌گه‌ر
مافی ژن و پیاو لای خودا یه‌کسانه، بۆچی ئه‌م مافه‌ی به ژنان
نه‌داوه که ئه‌گه‌ر پیاوه‌کان سهرپێجیان له ژنان کرد، ژنان
به لێدان و له‌گه‌ڵ نه‌خه‌وتن پیاوان ته‌مێ بکه‌ن؟
له سوره‌کانی روم
ئاێه‌تی 28، نه‌حل ئاێه‌تی 75 و نه‌حل ئاێه‌تی 76 به رونی و
ئاشکرا نایه‌کسانی و جیاوازی له نێوان نه‌ک هه‌ر کافر و
موسوڵمان، به‌ڵکو له نێوان خودی موسوڵمانه‌کانیش به تایبه‌تی
ژنان و پیاوانی موسوڵمان ئاماژه‌ی پێ کراوه. خۆدی ئه‌م
ئاێه‌تانه به‌درۆ خستنه‌وه‌ی ئیدیعای ئیسلامیه‌کانه له
بابه‌ت ئه‌وه‌ی که ژن و پیاو له ئیسلامدا یه‌کسانن
ده‌سه‌لمێنن.
له‌م ئاێهتانهدا
الله یان هه‌مان موحه‌ممه‌د، به هێنانه‌وه‌ی نمونه له ژیانی
ئاسایی خه‌ڵک، جیاوازی و فه‌رقی نێوانیان به‌ێان ده‌کا. له
قورئاندا هاتوه که هه‌مو شتێک به‌ده‌ست الله‌ێه.
هه‌رچه‌نده ده‌ڵێن که هه‌موان یه‌کسانن، له هه‌مان کاتدا
باسی بونی هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کا و ده‌ڵێ ئه‌وه کاری
خوداێه و بۆ تاقی کردنهوهێه. به‌ڵام ئاێا ئه‌گه‌ر خوا
هه‌موانی یه‌کسان دروست کردوه، ئه‌ی بۆچی خه‌ڵکانێک کۆیله و
که‌نیز و هه‌ژار و نه‌دارن؟ ئه‌مه خۆی سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ێه
که الله یان نییه، یان درۆزنه. ئه‌گه‌ر هه‌موانی یه‌کسان
دروست بکرداێه، ئیتر هه‌ژار و که‌نیز و کویله و ژێر ده‌ست
نه‌ده‌بو.
له سوره‌ی به‌قهره
ئاێه‌تی 178 باسی قه‌ساس ده‌کا و رێگا چاره‌ی کێشه‌کان به
قه‌ساس ئه‌نجام ده‌دا. یاسای قه‌ساس خۆی گه‌نده‌ڵی و ئاڵۆزی و
کێشه بۆ کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری دروست ده‌کا، وه‌ک کرویه‌تی.
له‌م ئاێه‌ته‌دا
ده‌ڵێ:
ئه‌ی ئه‌هلی ئیمان
حوکمی قه‌ساسی کوژراوه‌کان ئاوا دیاری کراوه که پیاوی ئازاد
به‌رانبه‌ر به پیاوی ئازاد، کۆیله به‌رانبه‌ر کۆیله و ژن
به‌رانبه‌ر به ژن ده‌توانن قساس بکه‌ن.
حوکمی قهساسیش که
گۆێا ئه‌وپه‌ری عه‌داله‌ته، خۆی ناعادڵانهترین حوکمه.
چونکه ئه‌گه‌ر پیاو ژن بکوژێ، حوکمی قه‌ساس نایگرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر پیاوێک ژنێک یان کویلهێهک بکوژێ، حوکمی قه‌ساس
نایگرێته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنێک پیاوێک بکوژێ، یان
کویلهێهک پیاوێکی ئازاد بکوژێ، به بێ لێ پرسینه‌وه ده‌بێ
بکوژرێ.
له‌و ئاێهتانهدا
که باسم کردن، له ئیسلام و لای الله‌ی ئیسلام، نه‌ک هه‌ر
یه‌کسانی له نێوان ژن و پیاودا نییه، به‌ڵکو پیاوه‌کانیش له
مافی به‌رابه‌ر به‌هره‌مه‌ند نین. بێجگه له‌مه‌ش ئیسلام خۆدی
ژیان له‌ه‌م دنیا ره‌د ده‌کاتاوه و ده‌ڵێ ئه‌م دنیا بۆ حاکمانی
ئیسلامی و دنیاێهکیترمان داناوه بۆ ئیوه.
ئیسلام ته‌نیا 2
رێگای بۆ به‌شه‌ر داناوه که هه‌ردوک رێگاکه به قازانج و
به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رانی ئیسلامه. ئه‌م رێگاێانهش ئه‌وێه که
یان ده‌بێ موسوڵمان بی، یان به کافر داده‌نرێت. ئه‌گه‌ر
موسوڵمان بی، ده‌بێ زه‌کات به پێغه‌مبه‌ر و سه‌رانی ئیسلام
بده‌ی تا ئه‌وان له خۆشی و ناز و خۆشگوزه‌رانیدا بژین.
ئه‌گه‌ریش ملت نه‌دا و نه‌بویته موسوڵمان، گیان و ماڵ و منال
و ژنه‌که‌شت به ئه‌مری الله بۆ موسوڵمانان حه‌ڵاڵه.
ئه‌گه‌ریش به زیندویی یان دیلی بکه‌ویته ده‌ستیان، ئیتر به
حوکمی قورئان و الله و موحه‌ممه‌د، کویله و که‌نیزی و
خاوه‌نی هیچ مافێک نیت.
به‌م شێوه‌ێه بومان
ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌م الله‌ێه نه‌ک خوڵقێنه‌ری جیهان، به‌ڵکو
خوڵقاوی موحه‌ممه‌د و دارودهستهکهێهتی. ئه‌م الله خودی
موحوممهده که هه‌ر شتیکی ویستبێ، یان پێی خۆش بوبێ له‌گه‌ڵ
هه‌ر ژنێک بخوێ، ئاێهتێکی نازل کردوه. نمونه‌ش بونی ئه‌و
هه‌مو ژنه و ناسخ و مه‌نسوخی ئاێهکان.
به درێژایی مێژوی
ئیسلام، پێمانیان وتوه که ئیسلام دینی به‌رابه‌ری و
برایه‌تیه. تۆقاندومانیان له‌وه‌یکه راست و درۆ بونی لێک
بده‌ینه‌وه. به‌ڵام نه‌ک یه‌کسانی و براێهتی و خۆشبه‌ختی
بومان نه‌هێناوه، بوه‌ته هۆی دواکه‌وتنمان له میله‌تانی
دیکه. نه‌ک هه‌ر ئێمه‌ی کورد، به‌ڵکو ئه‌م ئیسلامه روی له
هه‌رکوێ کردبێ، توشی شهر و کوشتار، برسیه‌تی و دواکه‌وتویی،
زه‌لیلی و به‌دبه‌ختی، بێ ئاسۆیی و داماوی، ره‌ش پۆشی و رۆژ
ره‌شیی کردوه.
|