ڕاگه‌یه‌ندراوی
ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ریی
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
له سه‌ر
ڕاگه‌یه‌ندراوی
مه‌کته‌بی
ڕاگه‌یاندنی
یه‌کێتی
نیشتمانیی
کوردستان خه‌ڵکی
تێکۆشه‌ری
کوردستان ! هیزه
سیاسی و ناوه‌نده
مه‌ده‌نییه‌کان
! مه‌کته‌بی
ڕاگه‌یاندنی
یه‌کێتی
نیشتمانی
کوردستان
رۆژی هه‌ینی
28ی ره‌زبه‌ر،
ڕاگه‌یه‌ندراوێکی
بڵاوکردووه‌ته‌وه
که هیچ
ئینسانێکی
"ئازاد ئه‌ندێش"
ناتوانێ له
ئاستیدا
بێده‌نگ بێت.
ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه
که به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی
وته‌ی یه‌کێک
له به‌رپرسانی
حیزبی
دیموکراتی
کوردستانی
ئێرانه،
پڕه له چه‌واشه‌کاری
، ئاوه‌ژووکردنی
ڕاستییه‌کان
و هه‌ڕه‌شه
کردنی به
ئاشکرا. ئێمه
له خۆمان و
ئێوه ده‌پرسین
ئاخۆ ده‌سه‌ڵات
و ئیمکانات،
زه‌میر و
خووی
ئینسانی ده‌گۆڕێ؟
به‌داخه‌وه
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی
م. ر. (مه‌کتیبی
ڕاگه‌یاندنی)
ینک وه‌ڵامی
ئه‌ریی به‌و
پرسیاره ده‌داته‌وه.
ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه
دوور‌و درێژه
له‌وه‌ڵامی
یه‌ک ره‌سته‌دا
هاتووه. ئه‌ویش
بوونی ده‌ستی
ئیتڵاعات و
ناوه‌نده
ئه‌منییه‌تییه‌کانی
حکوومه‌تی
ئێران له
باشووری
کوردستان و
له‌نێو
هیندێک تاقم
و هێزی
سیاسیدایه.
دیاره له‌و
قسانه‌دا
ناوی هیچ که‌س
ولایه‌نێک
نه‌براوه.
به‌ڵام مه‌کته‌بی
ڕاگه‌یاندنی
ینک به‌خۆی
گرتووه. ئێمه
به‌بێ ئه‌وه
لایه‌نگری
له که‌س یا
لایه‌نێک
بکه‌ین، ته‌نها
له له‌ئاست
شیوه‌ی به‌یان
و هه‌ڵوێستی
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی
م. ر ینک دا هه‌ڵوێست
ده‌گرین. سه‌ره‌تا
ئه‌و شێوه
ئاخاوتنه
که نوقمی له‌خۆبایی
بوون و دوور
که‌وتن له
تایبه‌تمه‌ندییه
شوڕشگێرانه‌کانه
ئیدانه ده‌که‌ین
و وه‌بیری
نووسه‌رانی
دێنینه‌وه
که شانازی
کردن به
هاوکاریی له
گه‌ڵ ره‌شترین
ده‌سه‌ڵاتی
مێژووی
مرۆڤایه‌تی
له ژێر ناوی
دپلوماسی و
"به‌رژه‌وه‌ندیی
خه‌ڵکی
کوردستانی
ئێراق" ،نه‌ک
هه‌ر له‌لایه‌ن
خه‌ڵکی
رۆژهه‌ڵاتی
کوردستانه‌وه
قه‌بووڵ
ناکرێ، به‌ڵکه
ته‌نانه‌ت
ئه‌و خه‌ڵکه‌ش
که ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی
م. ر ینک خۆی به
پارێزه‌ری
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان
زانیوه(باشووری
کوردستان)،
بێزی لێده‌که‌ن.
بێگومان
هه‌رکه‌س و
لایه‌نێک(به
ینک یشه‌وه) مافی
خۆیه که له‌گه‌ڵ
کێ و چۆن پێوه‌ندیی
هه‌بێ، به‌ڵام
ده‌بێ شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ش
پاشهاته‌کانی
وه‌ئه‌ستۆ
بگرێ و گه‌ر
هه‌ڵه‌یه‌ک
رووبدا به‌رپرسایه‌تیی
وه‌ئه‌ستۆ
بگرێ و دانی
پێدا بنێ. نه‌ک
به‌ناوی به‌رژه‌وه‌ندیی
"خه‌ڵک" و
"نیشمان" و...
کڵاوی شه‌رعیان
بۆ دروست
بکات و به که‌ڵک
وه‌رگرتن له
هه‌لومه‌رج
خۆی له هه‌له‌کان
بدزێته‌وه. ئێمه
به‌مافی یه‌نک
ده‌زانین که
به‌ناوی
خۆیه‌وه له
پێوه‌ندیه‌کانی
له‌گه‌ڵ
حکوومه‌تی
جه‌ناته‌تکاری
ئێران دیفاع
بکات. و مافی
خۆشیه هه‌چۆنێک
پیی خۆشه هه‌ڵس
و که‌وت بکات.
به‌ڵام کاتێک
باس له به‌رژه‌وه‌ندیی
نه‌ته‌وه‌یه‌ک
ده‌کات، هه‌ر
ئه‌ندامێکی
ئه‌و نه‌ته‌وه(جا
له باشوور،
رۆژهه‌ڵات،
باکوور یا
رۆژئاوای
وڵاته‌که‌ی
بێ) بۆی هه‌یه
له‌سه‌ر‌ی
هه‌ڵوێست
بگرێ. بۆیه
ئه‌و هه‌قه
به نووسه‌رانی
ڕاگه‌یه‌ندراوی
م. ر ینک ناده‌ین
به‌مه‌به‌ستی
پاساوی
رێباز و هه‌ڵوێست
و پێوه‌ندییه‌کی
چه‌وت، به‌رژه‌وه‌ندیی
پارچه‌یه‌کی
کوردستان له‌وانی
دیکه جیا
بکه‌نه‌وه
و بیانه‌وێ
به ملهوڕی و
هه‌ڕه‌شه
ده‌می خه‌ڵک
ببه‌ستن. نووسه‌رانی
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی
م. ر ینک به‌داخه‌وه
به زبانێک
قسه ده‌که‌ن
که بۆ گه‌لی
کورد زۆر
ئاشانایه.
ئه‌و ئه‌ده‌بیاته
که ئیمرۆ له‌و
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا
به‌کارهاتووه،
هه‌مان ئه‌ده‌بیاتی
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌کانی
ده‌سه‌ڵاتی
ئاخونده‌کانی
ئێران و به‌عسه.
سه‌رده‌مانێک
به‌عس
ڕایده‌گه‌یاند
که "رۆڵه‌کانی
کورد"(مه‌به‌ستی
له سه‌رۆک
جاش و ئامر فه‌وجه
خه‌فیفه‌کان
بوو) ئیجازه
به"موخه‌ره‌بین
و دوژمنانی
ئێراق" ناده‌ن
یه‌کێتی
نیشتمانیی
ئێراقییه‌کان
تێکبده‌ن و
ته‌فر و
توونایان ده‌که‌ن.
سه‌رده‌مێکی
دیکه
حکوومه‌تی
ئێران ده‌یگوت
"ئومه‌تی
موسڵمانی
کورد"(لومپه‌ن
و لات و چه‌قۆکێش
و جاشه‌کان)
ته‌حه‌مولی
"زیدی
ئینقلاب"ی نه‌ماوه
و په‌لاماری
ده‌دات.
ئێسته‌ش
نووسه‌ری
ڕاگه‌یه‌ندراوی
م. ر ینک ئه‌و
ئه‌ده‌بیاته‌ی
قه‌رزکردووه
و ده‌ڵێ:" بێگومان
ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش
هه‌یه كه خه‌ڵكی
كوردستان
لێیان بێ ده‌نگ
نه‌بێ"(ڕاگه‌یه‌ندراوی
م ڕ ینک) و
پاشان داوا
ده‌کات
حیزبی
دیموکرات گه‌ر
بییه‌وێ به‌ر
په‌لاماری
"خه‌ڵکی
کوردستان(بخوێنه‌وه
چه‌کداری
دنه دراو) نه‌که‌وێ،
ده‌بێ
ڕاستییه‌کان
بگۆڕی و باسی
کوژرانی ئه‌ندامان
و
هاونیشتمانانی
به‌ده‌ستی
به‌کرێگیراوانی
حکوومه‌تی
ئێران له
ژیر ده‌سه‌ڵاتی
ینک دا نه‌کات
و له ینک‌یش
داوای
لێبوردن
بکات!!!. ئایا
ئه‌مه هه‌ڕه‌شه
نییه. ئایا
نابێ بیر له‌وه
بکه‌ینه‌وه
که به‌یانی
چه‌ند چه‌کدار
به‌ناوی "خه‌ڵکی
کوردستانه‌وه"
په‌لاماری
بنکه‌کانی
حیزبی
دیموکرات"
بده‌ن و
کوشتار وه‌ڕێ
بخه‌ن. ئایا
ئه‌مه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی
ڕاسته‌وخۆی حکوومه‌تی
ئێران‌دا
نییه؟ باشه
ئێمه بۆ‌مان
هه‌یه له
نووسه‌ری
ڕاگه‌یه‌ندراوی
م . ر ینک
بپریسین ئه‌و
خه‌ڵکه‌ی
کوردستان که
"ئه‌گه‌ری
وه‌ده‌نگ
هاتنیان هه‌یه"،
هه‌مان خه‌ڵکن
که ماوه‌یه‌ک
پێش له ینک و
گه‌نده‌ڵیی
ئیداریی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
وه‌ده‌نگ
هاتن؟ بێگومان
که‌سانێکی
ئه‌وتۆ (که
زۆربه‌ی خه‌ڵکی
کوردمان له
باشوور ده‌گرێته‌وه)،
قه‌ت له
ڕاست بێژی نه‌ک
هه‌ر تووره
نابن، به‌ڵکه
به
پێشوازییه‌وه
ده‌چن. بۆیه
بۆ‌مان هه‌یه
ترس و دڵه
خۆرپه‌ی
خۆمان له‌و
قسه‌یه
ڕابگه‌یه‌نین
و بڵیین
بێگومان هه‌ر
کرده‌وه‌یه‌ک
له‌م پێوه‌ندیه‌دا،
نه‌ک له‌لایه‌ن
خه‌لکه‌وه
به‌ڵکه به
فیتی ئێران و
چه‌کداری
ینک جێبه‌جێ
ده‌کرێ. ئه‌ڵبه‌ت
له‌هه‌لومه‌رجی
ئێستادا گه‌ر
تاوان و هه‌ڵه‌یه‌کی
وا روو بدات،
ده‌بێته ته‌وقێکی
گران و
رووخێنه‌ر
له‌ملی به‌ڕێوه‌به‌رانیدا
و به‌ئاسانی
لێی ده‌رباز
نابن. مه‌کته‌بی
ڕاگه‌یاندنی
یه‌نک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک
ده‌کات که
پێشتر تووشێ
خۆی هاتووه.
واتا له
کاتێکدا
لایه‌نێک
ئاگادار ده‌کاته‌وه
که ئه‌گه‌ری
ئه‌وه هه‌یه
خه‌ڵک لێی وه‌ده‌نگ
بێت، هێشتا
هاواری خه‌ڵکی
نارازی له
گه‌نده‌ڵیی
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
له شه‌قامه‌کانی
باژێره‌کانی
ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا
ده‌زرینگێته‌وه.
بۆیه
واباشه به‌جێگه‌ی
هه‌ڕه‌شه و
گوڕه‌شه و
پاساوی زه‌بوونی
خۆیان که به
رۆژی رۆشن
پاسداری
ئێرانی و به‌کرێگروکانیان
زیاتر له 300
تێکۆشه‌ری
رۆژهه‌ڵاتی‌یان
تێڕوڕ کرد،
شه‌رافه‌تمه‌ندانه
له‌خۆیان ره‌خنه
بگرن و قه‌بووڵی
ئه‌و بێ‌پره‌نسیپییه
بکه‌ن.
بێگومان له‌و
حاڵه‌ته‌دا
گه‌لی کورد
ئه‌وه‌نده
هه‌ستی به‌خششی
هه‌یه که‌له
تاوانه‌کانیان
خۆش بێت.ئه‌گه‌رچی
قه‌ت فه‌رامۆشی
ناکات. به‌ڵام
به‌پێچه‌وانه‌وه
ده‌بینین
مه‌کته‌بی
ڕاگه‌یاندنی
ینک ده‌ستی
پێشی گرتووه
که پاش نه‌که‌وێ.
بۆیه وێڕای
ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته
هه‌ڵه‌کانی
خۆی به‌ناوی
سه‌ربه‌ستی
بڕیار
ناوبردووه،
به که‌ڵک وه‌رگرتن
له هه‌لومه‌رجی
ئێستای
باشووری
کوردستان،
سه‌ره‌تاییتیرین
دابی کورده‌واری
واتا
میوانداریش
ژێرپی ده‌نێ
و رێبازی
بچووک کردنه‌وه
و ته‌حقیر ده‌گرێته
پێش و هێزه
سیاسیه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان له
باشوور (وه‌ک
به‌شێک له
وڵاتی خۆیان)
به په‌ناهه‌نده
و به‌ستنه‌وه
به "یاسای
په‌نابه‌ریه‌وه"
ناو ده‌بات. له
کۆتاییدا
داوا له هه‌موو
هاونیشتمانان
ده‌که‌ین له‌ئاست
ئه‌و
خۆدزینه‌وه
له ژێرباری
وه‌ڵامدانه‌وه
به کوشتنی
سه‌دان
تێکۆشه‌ری
رۆژهه‌ڵاتی
له ژێر ده‌سه‌ڵاتی
ینک و پاساوی
پێوه‌ندیی
ناره‌وا و
دوور له
شانی ده‌سه‌ڵاتی
کوردی له‌گه‌ڵ
ئێران، هه‌ڵوێست
بنوێنن و به
هاتنه مه‌یدان
و له هه‌ر
ڕێگه‌یه‌که‌وه
بۆیان ده‌کرێ،
پێش به به‌کرده‌وه
گه‌یاندنی
هه‌ڕه‌شه‌کانی
ڕاگه‌یه‌ندراوی
مه‌کته‌بی
ڕاگه‌یاندنی
ینک بگرن. ده‌سته‌ی
به‌رێوه‌به‌ریی
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
30 ی ڕه‌زبه‌ری
2706 گه‌ر
ڕا و
بۆچوونێکت
هه‌یه لێره
بینووسه |