ئاوا 

رێکپۆش عه‌زیز

 

 چیرۆك                                    

که‌ تۆم ناسی نا.. ناسینه‌که‌شمان هه‌ر ئه‌زه‌لی بوو، به‌نهێنی و نادیاری له‌ گیانمدا بوی تا یاکام ساتی رووبه‌روو بوون،به‌ڵام ئه‌و کاته‌ش که‌ تۆم تیا دی یه‌ك مرۆڤ چیه‌ له‌ سار زه‌وی نه‌مابوو ، ده‌تگوت سه‌ره‌تای خه‌لق کردنی مرۆڤه‌ و من و تۆش ئاده‌م و حه‌واین.

(ئه‌م جاره‌یان دڵنیام له‌وه‌ی که‌ هه‌له‌کان دووپات ناکه‌ینه‌وه‌، به‌رد به‌رد و مرۆڤیش مرۆڤ هه‌ریه‌که‌شیان مێژووی دروست بونێکی هه‌یه‌)

ئه‌و کاتای حه‌زم کرد له‌ باخه‌که‌ی ئه‌ودا ته‌نیا بمێنمه‌وه‌، تۆم کرده‌ گواره‌یه‌کی سپی و به‌گوێی چه‌پمدا هه‌ڵمواسی، به‌ڵام تۆ له‌وێوه‌ هه‌موو شه‌وێ دزه‌ت ده‌کرده‌ گیانم و به‌یانیان یه‌ك به‌ یه‌کی جێ پێکانتم ده‌شێلایه‌وه‌.

ده‌زانی..ئا.. ده‌زانم چاك ده‌زانیبه‌ر له‌وه‌ی به‌خۆمدا هه‌ڵت واسم گیانت دارز، دارز ده‌بوو له‌ قوڕێکی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ریه‌ك که‌ڵه‌که‌ کراو ده‌چوو،ده‌بوو من هه‌موو رۆژێ پارچه‌کانی ئه‌و گیانه‌ گه‌نده‌ڵه‌ت له‌ په‌ناو په‌ساره‌کانی ئه‌ودا کۆبکه‌مه‌وه‌ و به‌ تینی گیانم بیان توێنمه‌وه‌ تا تۆی بۆ خۆم لێ دروست بکه‌مه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌مه‌ فڕێی داما دوورگه‌ تاریك و ووشکه‌که‌.

من و تۆ .. له‌ سه‌ر زه‌وی سه‌ره‌تا رووت و قووت ده‌سووڕاینه‌وه‌، ئه‌ویش سه‌ریتاڵی بیری قرچۆکی بۆ نائه‌دۆزرایه‌وه‌،(لاشعووری)لایه‌ک له‌ پێسته‌ ره‌شه‌که‌ی خۆی که‌وڵکردو کردی به‌به‌ری تۆدا.. ئا راست وابوو.. ئه‌وه‌ نیه‌ ئێستاش (هو)ه‌ش بۆ هه‌ردووکتان به‌کار دێ.  سه‌یره‌ تۆ له‌ ووێڵاشی ژنێکدا نه‌بی دروست نابی که‌چی ئه‌و تۆ له‌ من ده‌دزێته‌وه‌!!!

پێسته‌که‌ی له‌به‌ری تۆدا بوو به‌ کراسێکی نیوه‌ ره‌ش و زه‌رد، له‌سه‌ر لای چه‌پت به‌قه‌د کونی زه‌نگیانه‌یه‌ك ده‌بوو سوور له‌ سه‌ری، ئا... تۆ له‌کاتی له‌به‌رکردنی په‌سته‌که‌دا سه‌یری منت کرد ،وه‌ك بڵێی،

-            ئه‌ی ئه‌و؟

-             که‌چی ئه‌و سه‌ری له‌قان و وای نیشان دا که‌ نایه‌وێ، به‌ڵام ئه‌مرۆ ده‌بێ هه‌ر له‌ سه‌رمه‌وه‌ تا به‌ری پێم داپۆشری، خۆ  ئه‌وه‌‌شی ئه‌و رووتیه‌ ئه‌زه‌لیه‌م ده‌سه‌لمێنێ دروسبوونه‌ئێسته‌یه‌که‌مه‌.

-            ده‌زانی ته‌نیا و ته‌نیا من ده‌توانم خاله‌ سوره‌که‌ی لای چه‌پت ببینم ، دڵنیام که‌ تۆ چاک ده‌زانی،  کات تێپه‌‌ری ساله‌ها وه‌ك مووروو به‌ په‌تی ته‌مه‌نمانا به‌رده‌بوونه‌وه‌، تا ئێستاش من و تۆ یه‌ك ووشه‌ چیه‌  لای یه‌ك نه‌مان درکاندبوو وامان ده‌زانی زمانمان نیه‌، تا من رۆژێ زۆر له‌ نزیکه‌وه‌ له‌ چاوت وورد بومه‌وه‌ ، وورد وورد..

-              که‌چی لای خاڵه‌ سوره‌که‌وه‌ گه‌وره‌یی تۆ ویستنێ پلووسکی به‌سته‌ سه‌ر نه‌ستم، هه‌ر له‌م کاته‌شدافێربووم که‌ من ده‌بێ رۆژی پێنج جار به‌ رووتی رووبه‌رووی چاواکانت که‌ ره‌نگیان سه‌وزه‌سه‌ری کرنوشی ئێستا دانه‌وێنم.

-             زویر نه‌بی.. من هه‌رگیز زات ناکه‌م ناوت بێنم بۆیه‌ش ناوی خۆمت لێ ده‌نێم و بانگت ده‌که‌م خۆمی خۆم ،که‌سیشم له‌ خۆم خۆشتر ناوێ! (هو)ه‌ س وه‌ک وتم بۆ تۆ و ئه‌و به‌کاردێمن به‌ کراسه‌که‌ی ئه‌ویشه‌وه‌ سێوی ته‌فره‌ت ده‌رخوارد ده‌ده‌م .. ده‌زانی بۆچی؟؟

-          بۆ ئه‌وه‌ی گیانی خاووخلیچکت به‌ر جوڵه‌ و گۆران بکه‌وێ!

-              خۆمم خۆمی خۆم .. بۆیه‌شسه‌ری خۆم هه‌لده‌گرم و له‌ناو جیهانی خۆمدا ده‌گه‌رێم تا ئێستاش هه‌ر رووتم و تۆش لێم وونی! وابزانم له‌گه‌ڵ ئه‌ودا نه‌خشه‌یه‌کی دیتان به‌ ده‌سته‌وه‌ بوو وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای تاقی کردنه‌وه‌که‌ی نێوان تۆ و ئه‌وان.. ئا  .. بیرته‌ ئه‌و به‌ دزیه‌وه‌ پرسیاره‌کانی به‌ تۆ ده‌وته‌وه‌ و ئه‌وانیش وه‌ک ته‌له‌ی ده‌م ته‌قیوو بوون.

-                که‌ ته‌نیا بووم له‌ دوورگه‌که‌...

  ده‌ستم بۆ گوێیه‌کانم برد ویستم له‌ خۆمت جیا بکه‌مه‌وه‌ به‌ڵام به‌ گوێمه‌وه‌ نه‌مابووی، بۆیه‌شته‌واو په‌شۆکام ودوا چۆراوگه‌ی بیرم گوشی و به‌نده‌ی زمانم پساند و هاوارم کرد من تۆم ده‌وێته‌وه‌ ..خۆ تۆ خۆمی خۆمی .. تۆم ده‌وێته‌وه‌...!

-             له‌جیاتی تۆ ئه‌و به‌هاوارمه‌وه‌ هات، جاوی خۆی کردبوه‌ چرایه‌ک و دایه‌ ده‌ستم  وه‌ک ئه‌وه‌ی

-               - بڵێ برۆ بیدۆزه‌ره‌وه‌

-                                   من لێم وه‌رنه‌گرت وه‌ک ئه‌وه‌ی دڵم گه‌ردی گرتبێله‌ کراسه‌که‌ی که‌ کردی به‌ به‌ری تۆدا، ده‌زانی بۆ من پێویست تر بوو بۆ سه‌لماندنی بڕیاره‌ سه‌پێنراوه‌کوی ئێستا.

-              تۆ له‌ پڕ له‌ ئاسۆیه‌کی دوورا ده‌رکه‌وتی، ده‌تگوت وای به‌سه‌ر پشتی تیشکی خۆره‌وه‌، ده‌ست له‌ که‌مه‌ر وه‌ستا بووی وشه‌کانم ده‌بوونا باڵنده‌ی جۆراو جۆرو به‌ گه‌شتنیان بۆ لای تۆ رۆ ده‌چوون .. ئا رۆ ده‌چوونه‌ خاله‌ سوره‌که‌ ، تۆ له‌وێوه‌ ئه‌مه‌ت بۆ وتمه‌وه‌،

-             به‌ تۆوه‌ هه‌م .. بێ تۆ نیم ،،نی  ،، نی

-                من کاتێ وشه‌کانتم چنیه‌وه‌ بچوک بوومه‌وه‌ بچوک بچوک، تا گه‌یشتمه‌ یه‌که‌م هاواری ژیان به‌ ناوکه‌ داوه‌وه‌، بڵام هه‌ر رووت بووم، ئه‌و له‌م کاته‌دا سه‌ری سوڕما.. تێگه‌شت که‌ ووجودم دروستبوونم سه‌ربه‌خۆ له‌ خۆمه‌وه‌یه‌!

-          ئای ئه‌وه‌ چیه‌ خۆ دایکیشم لێره‌ نیه ‌هاواره‌ چه‌قۆییه‌کانم به‌ شیره‌ خاوه‌که‌ی کپ بکا..نا  .. نا.. من له‌ دایک نه‌بووم من وه‌ک ئه‌و له‌ ئه‌نجامی کارلێکردنی چه‌ند گه‌ردو گه‌ردیله‌یه‌ک دروست بووم! ئه‌وه‌نیه‌  ئه‌مه‌ خۆی به‌ڵگه‌یه‌ من بچوک بوومه‌ته‌وه‌و دایکیشم نابینم.

-            ئه‌و دوو قه‌تره‌ ئاوی بۆ ناردم بۆ ئه‌وه‌ی رۆژوی ژیانمی پێ بشکێنم و گه‌وره‌م کاته‌وه‌،به‌ڵام به‌ گه‌شتنیان بۆ سه‌ر زمانم   تفم کرده‌وه، تفه‌که‌م بووه‌ ئاوێنه‌یه‌کی سه‌وزو به‌ره‌و مه‌نزڵگوی ئه‌و گه‌رایه‌وه‌.که خۆی له‌ ئاوێنه‌که‌دا بینی هه‌ڵسڵه‌مییه‌وه‌یه‌ك تفی ڕه‌شی نووسانده‌ ناو چاوانی خۆی چونکه‌ (تێگه‌شت که‌ ناتوانێ و نازانێ بناغه‌ی مرۆڤایه‌تی دابمازرێنێ)

-             به‌ پڕتاو گلێنه‌ی چاوه‌کانمی جێهێشت خۆی وون کرد ونبوونێکی وا که‌ تا ئه‌مرۆش بۆی ده‌گه‌رێن به‌ڵام شوێنه‌وای نیه‌. ئه‌و ووشانه‌ی له‌ کاتی ته‌نیایه‌که‌دا ژنه‌وتبوونم دووتوێ بوونه‌وه‌ کراسێکی سپی  سپی لێ هاته‌ ده‌رو چوو به‌ به‌رمدا گه‌وره‌ ده‌بووم و گه‌وره‌ی کردمه‌وه‌.. گه‌وره‌.

-           تۆ که‌ منت به‌و کراسه‌وه‌ بینی به‌ره‌و لام هاتی نزیك بویته‌وه‌ نزیك نزیك ، ده‌ستت بۆ لام درێژ کرد به‌ڵام دیم ره‌نگه‌کانی کراسه‌که‌ت وه‌ک زه‌ڕنه‌قوته‌ی به‌ر بارانێکی سارد هه‌ڵده‌له‌رزین له‌رزه‌ له‌رز، خاڵه‌که‌ش سوریه‌که‌ی نه‌مابوو له‌رزینه‌که‌ش به‌هێز بوو که‌ هه‌ڵپه‌ڕو داپه‌ڕێکی تووندی پێکردی، تۆ به‌ ده‌م ئه‌م هه‌ڵپه‌رو داپه‌ره‌وه‌بناوانی بیرو هۆشت هه‌ڵبه‌سته‌ سه‌ر زمانت وئه‌نه‌ت بۆ وتمه‌وه‌،

-             من جگه‌ له‌وه‌ی تۆم ده‌وێ تۆشم خۆشده‌وێ!

-           من چۆن (لنین  له گه‌ڵ سه‌مفۆنیاکانی بتهۆڤندا ده‌توایه‌وه‌) توامه‌وه‌ ، به‌لام لێت دور که‌وتمه‌وه‌ دووری دوور، پێت پێکه‌نیم  ئا، قا ، قا پێت پێکه‌نیم، له‌ ناکاوا لای راستم به‌ لای چه‌پمدا وه‌رچه‌رخا له‌وه‌ش خراپتر من دوو که‌رت بووم ،که‌رته‌کانی گیانم له‌یه‌ك دوور که‌وتنه‌وه‌ کراسه‌که‌م هاته‌ ده‌رو لای چه‌پم سه‌وز هه‌ڵگه‌ڕا، من رووت بوومه‌وه‌ ئا رووتێکی دوو له‌ت ده‌ستی ڕاستم شاڵاوی بۆ ده‌ستی چه‌پم هانی ! گوشی .. تووند ..زۆر تووند به‌ڕاده‌یه‌ک هه‌موو سه‌ر په‌نجه‌کانم ته‌قین، سه‌یر لێره‌دا بوو جگه‌ له‌ سێڵاوێکی سه‌وز هیچی تری لێ نه‌هات. ئا سه‌وز سه‌وز  هه‌ر له‌ چاوه‌کانت ده‌چوو، من ده‌مخوارده‌وه‌ که‌چی تۆ ترسای!! به‌ په‌له‌ به‌ ئاسۆکه‌ی خۆتا هه‌ڵزنایته‌وه‌.. ده‌سته‌کانم لێک ترازاند هه‌ردوو پارچه‌کانی گیانم که‌وتنه‌ سه‌ر زه‌وی هه‌ڵچون و داچونی سێڵاوه‌که‌ پارچه‌کانی گیانمی به‌رزو نزم ده‌کرده‌وه‌، هێواش هێواش له‌ یه‌ك نزیک ده‌بوونه‌وه‌نزیک نزیک تا یه‌کیان گرته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر روت بووم.

-          پارچه‌کانی کراسه‌که‌م له‌ناو سێڵاوه‌که‌دا دیار نه‌مابوو ، خۆشم ئه‌م دووسێ ووشه‌یه‌م دۆزیه‌وه‌،

-             به‌تۆوه‌ هه‌م بێتۆ نیم نی

-             وه‌ک په‌یکه‌ر داتاشرا بوون سوور سوور، به‌ڵام وشکانی تۆ خۆڵه‌مێشێ هه‌ڵگه‌رابوون ، سه‌مای ئاوا بوونیان ده‌کرد به‌ جۆرێ که‌ دڵی منیان کردبوه‌ لیته‌ی به‌ر پێیان. منیش وه‌ک دره‌ختێکی رووتاوه‌ی بێ دڵ ده‌له‌رزیم. سه‌رمایه‌کی توند له‌ ووشه‌کانته‌وه‌ هه‌ڵی کرد هه‌رچی گیانم بوو تره‌کاندی. .ئای چه‌ند سه‌یر بوو ده‌تگوت له‌ کێوی سه‌ڕسه‌ڕم‎‎‎1

-           گیانم یه‌ک پارچه‌ بووه‌ قڵیشی زل زل ده‌میان کرده‌وه‌ به‌ڵام خوێنیان لێ نه‌هات جگه‌ له‌ سێڵاوێکی سه‌وز، له‌به‌ر ژان خه‌ریک بوو ئااگام له‌ خۆم نه‌مێنێ که‌ له‌ سێڵاوه‌که‌وه‌ کراسه‌که‌م هاته‌وه‌ ده‌ر یه‌ک پارچه‌ ئاگری پرته‌قاڵی بووله‌ سه‌ر لای چه‌پی پڕی چنگێ گڕی ئه‌رخه‌وانی ده‌بوو سور له‌ سه‌ری، ده‌تگوت گوڵی یه‌خه‌یه‌.

-                 چوه‌وه‌ به‌ به‌رمدا ژانه‌کانم هه‌یوور بوونه‌وه‌. که‌چی! تۆ .. له‌ گیانی ئاگرینی من تووره‌ بووی کراسه‌که‌ی ئه‌وت داکه‌ند و فڕێت دایه‌ ناو سێڵاوه‌که‌ی گییانی من، تۆ رووت بوویته‌وه‌ به‌لام سێڵاوه‌که‌ کراسه‌که‌ی خۆ نه‌گرت و فڕێی دایه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕا ..ئا له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌یدا ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕا.. به‌رز بۆوه‌ به‌رز به‌رز تا ئه‌و شوێنه‌ی که‌ سه‌ره‌تا من و تۆی لێ بووین که‌چی  تۆ هه‌ر دوورده‌که‌وتیته‌وه‌و منیش به‌روه‌ لای تۆ ده‌هاتم، هه‌ر به‌ دواته‌وه‌ بووم ده‌مویست به‌م ئاگره‌ی گیانم تۆش سه‌وزو پیرۆز بکه‌م، له‌ پر که‌وتم که‌ هه‌ستامه‌وه‌ تۆ ئاوا ببووی ئاوا.....

-                                                                  2

-            خۆمم خۆمی خۆم... بۆیه‌ش سه‌ری خۆم هه‌ڵده‌گرم و له‌ ناو جیهانی خۆمدا ده‌گه‌ڕێم ، من ته‌نیا ، تۆش ئاوا.. ئه‌ویش وون، ژیانیش ده‌ریایه‌که‌ و سه‌رشێت تر له‌ جاران سواری کۆڵی شه‌پۆلی لێک دابڕانمان ده‌کات، بۆ ته‌نیا ساتێکیش چیه‌ نایه‌ڵێ سه‌تار بگرین و قاوه‌ی ئارامی بخۆینه‌وه‌.

-              له‌ ئاوابوونت هێنده‌ بێزارم که‌ رۆژانه‌ په‌نجه‌کانی خۆم ده‌جومه‌وه‌وکردومنه‌ خۆراکی هه‌میشه‌یم چونکه‌ مۆری سه‌ر په‌نجه‌کانی تۆی پێوه‌یه‌  ، ئه‌و لای ئه‌وان چروزه‌ی شینی بازنه‌ی ده‌ر ده‌کرد له‌ کێڵگه‌ی بێ شوێنه‌واریدا به‌ جۆرێ که‌ منیان دایه‌ به‌ر نه‌حله‌ت و نه‌فره‌ت له‌به‌ر ئاگری کراسه‌که‌م، ساڵانه‌ دێن و حه‌وت به‌رد له‌ په‌رزگه‌ی بیری نه‌گۆڕو سه‌وزم ده‌گرن و ده‌ڵێن تۆ ده‌بێ بسوتێی له‌ حه‌وت ته‌به‌قه‌ی جه‌هه‌نه‌مدا  ببرژێی.. منیش قا ..قا پێیان پێ ده‌که‌نم ئاخر من که‌ له‌ ئاگربم ئیتر چۆن ده‌سوتێم؟!!!

-                  ده‌زانی  ئا .. ده‌زانم تۆش  چاک ده‌زانی ئه‌و له‌سه‌ر زه‌وی سه‌ره‌تا به‌ردی نه‌حله‌تی له‌ من نه‌گرت، که‌چی ئه‌مرۆ تۆش به‌ چاوێکی زه‌رده‌وه‌ سه‌یری ئه‌و سه‌ره‌تایه‌ ده‌که‌یت و ئه‌وانیشبه‌ ده‌وری به‌ردا ده‌سوڕێنه‌وه‌و  به‌ردیش له‌ من ده‌گرن.

-                زه‌وی .. زه‌وی سه‌ره‌تایا و منیش.. وێڵ و په‌تیاره‌ به‌دواتا ده‌سوڕێمه‌وه ‌خواردنم بیره‌وه‌ریه‌و ئاویش ئاره‌قه‌ی ماندوو بوونمه‌ ده‌یخۆمه‌وه‌.. ده‌ستم کرده‌وه‌ جووینه‌وه‌ی په‌نجه‌کانم چوونکه‌ مۆری سه‌ر په‌نجه‌کانی تۆی پێوه‌یه‌، که‌چی له‌ کاتی جوینه‌وه‌ی په‌نجه‌کانم دا په‌راسوی راستم ده‌رتۆقی و گه‌وره‌ بوو گه‌وره‌ تا ده‌هات شێوه‌ی مرۆڤێکی شل و پلی  به‌ خۆوه‌ ده‌گرت، شه‌پۆلی نه‌رمایی جه‌سته‌ی له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌و له‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ ده‌هات و ده‌چوو له‌ من جیا بۆوه‌ و له‌ په‌ناماوه‌ قووت بۆوه‌،سه‌یر بوو ره‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕا، به‌ره‌ به‌ره‌ سیمای تۆی له‌ روو ده‌نیشت، ئا راست وابوو ئه‌وه‌نیه‌ ئێستاش (هو) ه‌ بۆ هه‌ردووکتان به‌ کار دێ.

-                که‌ ئه‌و بوو به‌ تۆ من داچڵه‌کام  چاوم به‌ سه‌رو سیمایدا رووا، باوار بکه‌ هه‌ر له‌ تۆ ده‌چوو به‌ڵام چاوه‌کانی سه‌وز نه‌بوون، هه‌ر له‌م کاته‌شدا تێگه‌شتم که‌ ئه‌و بێ خاڵی سورو ره‌نگی سه‌وز لای ئێمه‌ دروست ده‌بێ، من له‌ به‌ر نه‌بوونی چاوه‌سه‌وزه‌کان لێی دور ده‌که‌وتمه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و به‌ره‌و لای من ده‌هات ده‌ستی بۆ درێژ ده‌کردم  که‌چی ده‌ستی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕا، من دوور که‌وتمه‌وه‌ دووری دوور.. نه‌م ده‌ویست ئه‌و ته‌نیایه‌ ئه‌زه‌لیه‌ دڕپێبده‌م چونکه‌ هه‌ر خۆمی خۆمم، ئنجا به‌ ده‌سته‌ زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوه‌که‌ی له‌سه‌ر هه‌موو دوورگه‌که‌ نوسی،

-                       ده‌مه‌وێیت.............

-                  من له‌ چاوم ئه‌و وشه‌یه‌ی هه‌ڵگرته‌وه‌  چخماخه‌ی نه‌عره‌ته‌ی وته‌کانی تۆی له‌ ناخمدا به‌رز کرده‌وه‌ که‌ ده‌تووت،

-                  من جگه‌ له‌وه‌ی که‌ تۆم ده‌ێ تۆشم خۆشده‌وێ!

-                بۆیه‌ش کشآمه‌دواواو گریام زۆر گریام، دوو دڵۆپ فرمێسک له‌ چاوم به‌ربوونه‌وه‌و یه‌کێکیان که‌وته‌ سه‌ر زه‌وی دوورگه‌که‌ و هه‌موو زه‌ویه‌که‌ی سه‌وز هه‌ڵگه‌ران، ئه‌وی تریشیان بووه‌ کڵپه‌یه‌ک وخۆی به‌ ئاسمانی دوورگه‌که‌دا هه‌ڵواسی، ئه‌و چاوێکی خێرای به‌ ده‌وری خۆی دا گێرا له‌ سه‌ر زه‌وی دورگه‌که‌ به‌رز بۆوه‌و له‌ بازنه‌یه‌کی شیندا خۆی حه‌شار دا  جاره‌جاره‌ش له‌ منی ده‌روانی، خاڵه‌که‌ی ناو سنگم ده‌رکه‌وت سه‌وز سه‌وز داگه‌ڕابوو.. که‌ خاڵه‌ سه‌وزه‌که‌می بینی له‌جێی خۆی قووت بۆوه‌ و ره‌نگی ده‌سته‌ زه‌رد هه‌ڵگه‌راوه‌که‌ی چۆوه‌ ره‌ش هه‌ڵگه‌ڕا سیمای تۆشی له‌ روو نه‌ما بووه‌ تارمایه‌کی ره‌شی زل زل له‌ بازنه‌ شینه‌که‌دا.

-              خاڵه‌که‌م گه‌وره‌ بوو ره‌نگه‌که‌ی تێڕو تێرتر ده‌بووده‌رپه‌ریه‌ ده‌ره‌وه‌و  ته‌قیه‌وه‌ ، که‌چی تۆی تیابووی به‌چاوی سه‌وز و خاڵی خۆڵه‌مێشیه‌وه‌ گیانیشم بووه‌  تۆپه‌ڵه‌ ئاگرێک و گه‌ش گه‌ش به‌سه‌ر سه‌رته‌وه‌ ده‌سوتام، ئه‌و چنگی به‌ خۆڵێ ئه‌م دورگه‌ سه‌وزه‌ی مندا ده‌کرد،ده‌یویست بیبس بۆ ناو بازنه‌ شینه‌که‌ی خۆی تا ئه‌ویش وه‌ک من تۆی لێ دروست بکا، به‌ڵام نه‌یده‌توانی چونکه‌ ئه‌و مه‌عنه‌وی بوو، مه‌عنه‌وی بوونه‌که‌ی به‌ جۆرێ که‌ هه‌تا هه‌موو دورگه‌که‌ به‌ ناو گیانیدا دیواو ده‌ر ده‌بوو. من به‌زه‌ییم پێیدا هاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و ترسا ، من لێی نزیک بوومه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و به‌ په‌له‌ به‌ بازنه‌شینه‌که‌ی خۆیدا هه‌ڵزنایه‌وه‌، له‌وێوه‌ له‌ منی روانی.

-                من که‌مێ قورو گڵـم له‌ سه‌ر یه‌ک که‌ڵه‌که‌ کرد هه‌تا دیسان وا به‌ ده‌ستمه‌وه‌ هات که‌  تۆی بۆ خۆم لێ دروست بکه‌مه‌وه که‌چی سه‌یر بوو ئه‌و له‌وێوه‌ په‌نجه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی لێ هه‌ڵبریم که‌ ده‌بێ به‌م ئاگره‌وه‌ سه‌ری کڕنوشت بۆ دانه‌وێنم، ده‌زانی ئه‌و کاته‌ی که‌ ئه‌و سه‌ری به‌زۆر بۆ تۆی تۆپه‌ڵه‌ قوڕ پێ دانه‌واندم من بێزم لێت ده‌هاته‌وه‌ له‌ به‌ر ئاگری کراسه‌که‌م، بڵام ئه‌مرۆ بۆ دروست بوونی هه‌ر تۆیه‌ک یان هه‌رخۆمێک له‌ خۆما بێزوو به‌ خاک ده‌که‌م.

-              من تکه‌ تکه‌ ڕژامه‌ گیانته‌وه‌، تۆش به‌ره‌ به‌رهره‌نگه‌ خۆڵه‌مێشیه‌که‌ت چۆوه‌.

-               من  و تۆ و ئه‌ویش من دروستکه‌رتانم ئه‌مجاره‌یان نایه‌ڵم هه‌ڵه‌کان دوپات ببنه‌وه‌ جه‌نازه‌ی هابیل و قابیله‌ کوژراوه‌کان ناژمێرین چونکه‌ من و تۆی مرۆڤ خولقێنه‌ری ئه‌وین، ده‌زانی کاتێ له‌ سه‌ر زه‌وی سه‌ره‌تا ‌‌‌ڕووت و قوت ده‌سوڕاینه‌وه‌ ، ئه‌و هیچ به‌رنامه‌یه‌کی به‌ من و تۆ نه‌دا په‌یره‌وی بکه‌ین؟ له‌ کاتێکدا که‌ په‌روه‌رده‌کراوی ده‌ستی ئه‌وین،که‌چی سه‌یره‌  زۆر سه‌یره‌ ئه‌وان له‌ دایک بوون له‌ سه‌ر ئه‌م دورگه‌یه‌ و خاوه‌ن ده‌ست نوسی ئه‌ویشن سه‌یره‌!!!!

-            بیره‌وه‌ریه‌کانمان پێیان هه‌ڵگرت له‌ هه‌موو سوچێکی ئه‌م دوورگه‌یه‌وه‌ به‌ره‌و لامان هاتن، بوونه‌ گوڵه‌ وه‌نه‌وشه‌ و له‌ ده‌ورمان رووان.

-                به‌رده‌کانی تێیان گرتبووم یه‌ک پارچه‌ بوونه‌ ئاگر، به‌رز ده‌بوونه‌وه‌  ده‌سورانه‌وه‌ له‌ولای من و تۆوه‌ له‌سه‌ر یه‌ک که‌ڵه‌که‌ ده‌بوون کۆشکێکی لێ دروست بوو ناوی( ئاوا)ی له‌سه‌ر نوسرا!

            ئای ... ساته‌کانی سه‌ره‌تات بیره‌، که‌ تۆم به‌ هه‌موو ژیانم دانا سات به‌ ساتیش به‌ته‌مابوم له‌گه‌ڵتا بتوێمه‌وه‌ تۆ سڕینه‌وه‌ش لام مه‌رگ بوو ئه‌م ئاوایه‌ش...

-                                   _ وه‌ره‌ بچینه‌ ئاوا

-                                   _ ناتوانم

-                                   _ بۆ

-                                   _............

-                                   ئاخر حه‌ز ده‌که‌م

-                                   _ منیش حه‌زده‌که‌م له‌ ئه‌گه‌ری بینینه‌وه‌ماندا بێ.. کۆتایی ئه‌م سه‌ره‌تایه‌مان بێ.

-                                   _...

-                                   که‌ ئاگره‌که‌ی سه‌ر سه‌رت ته‌واو بوو، ببویته‌ به‌ردی سه‌برۆکه‌ و به‌درۆکه‌. هه‌ر دوای هه‌ڵڕشتنی خه‌می باوه‌ری ئاگرینم بۆ ناو گیانت ته‌قیته‌وه‌.. تۆ لای راست دروست بوویته‌وه‌ با خاڵی خۆڵه‌مێشیه‌وه‌ منیش لای چه‌پ به‌ خاڵی سه‌وزه‌وه‌. ده‌زانی ، ده‌زانم تۆش چاک ده‌زانی که‌ من چه‌پی چه‌پم و چه‌پ بوونیشم هۆی نابووتی ئه‌وو دروست بوونی تۆی سه‌وزه‌، خۆ چه‌پ بوونم و سێوی ته‌فره‌  هۆکاری دروست بوونی تۆ نیه‌ له‌ خۆما من خۆم سروشتم وایه‌ که‌ تۆ به‌ سه‌وزی له‌ خۆما دره‌ست ده‌که‌م، من سه‌ری کرنوشم بۆ په‌یکه‌ره‌که‌ت دانه‌واند ، بانگی یه‌که‌م نوێژم هه‌ڵدا و ئه‌مه‌م بۆ ووتیته‌وه‌،

-                   بێجگه‌ له‌ تۆ باده‌ی هیچ که‌س

-                   هه‌رگیز هه‌رگیز ناخۆمه‌وه‌

-                فرمێسکه‌کانم له‌ ئاسماندا بوونه‌ هه‌ور نم نم له‌ کاتی نوێژه‌که‌مدا به‌ سه‌رمدا باری یه‌ک پارچه‌ گیانمی کردوه‌ ئاگر.

-               ئه‌و که‌ حه‌مه‌ی بینی هه‌ڵسڵه‌میه‌وه‌ خۆی وون کرد وون بوونێکی وا که‌ تا ئه‌مرۆش بۆی ده‌گه‌ڕین به‌ڵام شوێنه‌واری نیه‌، که‌چی به‌ باوه‌ری ئه‌وان  ئه‌مرۆ ده‌بێ سه‌ری کڕنوشی به‌ر پێی ئه‌و شوێنه‌ وونه‌ بین ئاخر خۆ زه‌وی سه‌ره‌تا به‌ڵگه‌ی نه‌بوونی  کڕنوشی منه‌ بۆ ئه‌و، بایه‌ک له‌ گوڵه‌کانه‌وه‌ هه‌ڵی کرد،سه‌رتاپای تۆی ئه‌رخه‌وانی هه‌ڵگه‌ڕاند، منیش ئاگری کراسه‌که‌م بڵێسه‌ی زیاتری سه‌ند به‌قه‌د باڵای ئاوا، په‌یکه‌ره‌که‌ت به‌ره‌و ناو کۆشکی ئاوا که‌وته‌ ڕێ، گوڵه‌کانیش دووده‌سماڵه‌ی ئاوایی تۆیان بۆ ده‌گێرام، ئه‌م به‌سته‌یه‌یان ده‌وته‌وه‌

-                   کوا... هه‌ر تۆ .. هه‌ر تۆ زۆرم بۆ هاتوه‌ .. هه‌ر تۆ !

-                  ئاوا  به‌ له‌خۆ گرتنی په‌یکه‌ره‌که‌ت که‌وته‌ له‌ره‌ له‌ره‌و سه‌ما سسه‌ماکه‌ی توند بوو توند، له‌ کچێکی هیندی سه‌ماکه‌ر ده‌چوو له‌ جێی خۆی هه‌ڵکه‌ندرا یه‌کپارچه‌ بووه‌ ئاگر.. بوه‌ خاڵێکی  ئاگرینی خڕ  گه‌وره‌و بچوک ده‌بۆوه‌.. گه‌وره‌ بچوک  له‌ پڕ ته‌قیه‌وه‌ تۆم تیا نه‌دی پڕ بوو له‌ پیت ئاوا تۆی ورد کردبۆوه‌ چونکه‌ ته‌نها بووی.. ئا ببویته‌ ئه‌و ( ن.. ا ) ی که‌ بوونی مرۆڤی سه‌لماند پیته‌کانیش سپی بوون ، سپی ده‌چوونه‌وه‌ جگه‌ له‌ پیتی ..خ.. که‌  سێ ره‌نگ بوو ، سه‌وز  خۆڵه‌مێشی، ره‌ش  بارین به‌ سه‌رماندا بارین  ، به‌ ته‌وژم بارین تا سه‌ر سه‌رمان هاتن بوونه‌ ئاو له‌ ناویاندا توامه‌وه‌ به‌ڵام پیتی ...خ... نه‌چۆوه‌و نه‌شتوایه‌وه‌.. هه‌موو دوورگه‌که‌ بووه‌ لافاوێکی سپی،

-                  خۆ ئه‌ویش له‌ سه‌ر زه‌وی سه‌ره‌تا  من و تۆی فێری ئه‌و پیتانه‌ کرد به‌ڵگه‌شم تاقیکردنه‌وه‌که‌ی نێوان تۆو ئه‌وانه‌، که‌چی ئه‌مرۆ که‌ دروست ده‌بینه‌وه‌ لای ئه‌وه‌وه‌ دێین و پیته‌کانیش ناناسین. له‌ سه‌وزه‌کان من دروست بومه‌وه‌ ، تۆش نیوه‌ سه‌وزو نیوه‌ خۆڵه‌مێشی دروست بویته‌وه‌، ئه‌ویش له‌ ره‌شه‌کان دروست بۆوه‌ وه‌ک تارمایی  به‌ره‌ به‌ره‌ ئاوا ده‌بوو.. ئا .. ئه‌و له‌ خاڵێکی بازنه‌یی شیندا ئاوا بوو ، من ورد وردله‌ تۆ نزیک ده‌بوومه‌وه‌ ویستم شاڵاو بۆ ده‌سته‌کانت بهێنم تا مۆری سه‌ر په‌نجه‌کانمی پێ تۆخ بکه‌مه‌وه‌، که‌چی سه‌یر بوو تۆ مه‌عنه‌وی بووی وه‌ک رۆحم به‌ ده‌ست تۆم بۆ نه‌ده‌گیرا!ده‌سته‌کانم له‌ناو گیاندا دیواو ده‌ر ده‌بوون، که‌چی.. که‌چی.. تۆ پێکه‌نیت!!

-                هاتیته‌ ناو گیانم.. وونبوی من حه‌په‌سام سه‌رم سورما له‌گه‌ڵ خۆمدا قوڵ بومه‌وه‌ گوێم بۆ ده‌نگه‌کانی ناخی ناخم رادێرا. ئه‌م به‌سته‌یه‌ت له‌ناو گیانمداده‌وته‌وه‌،

-             من گیانم و تۆ رۆحیت

-              جیابووناوه‌مان مردنه‌ به‌یه‌ک گه‌شتنمان ژیانه.......نه‎3

-               من وه‌ک ماخۆلانم گرتبێ به‌ ده‌وری خۆمدا ده‌سورامه‌وه‌ ، پێم وابوو.. ها ئێستا ..یا‌ تۆزێکی دی تۆی مه‌عنه‌وی دێیته‌وه‌ سه‌ر زه‌وی، که‌چی هه‌ر دیار نه‌بووی له‌ پڕ ژان گرتمی و سورامه‌وه‌ .. نۆ مانگ ..نۆ ساڵ.. هه‌زاران ساڵه‌ هه‌ر ده‌ته‌قێمه‌وه‌ به‌ڵام هه‌ر تۆم لێ دروست ده‌بێته‌وه‌.

 

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca