گرێ ی ده‌روونی کۆمه‌ڵێکی تێکه‌ڵاوه له بیره‌وه‌ری و ڕووداوی
چه‌پێندراو(1) که بارگاوین به هه‌ڵچوونی به‌هێزی وه‌ک
ترس ، تۆقاندن ، تووڕه بوون ، بێز لێکردنه‌وه ، ڕق لێبوون ،
کینه کێشی ( ئیره‌یی ) 2 ، هه‌ست کردن به که‌مسه‌ری یان
گوناه
.
گرێ ی ده‌روونی ئاماده‌گیه‌کی نه‌ستی چه‌پێندراوه که شێوازی
ناوازه له ڕه‌فتاروهه‌ست و بیرکردنه‌وه ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر
تاکدا
.
ده‌روونه گرێ ڕه‌نگه له خورپه‌یه‌کی هه‌ڵچوونیه‌وه دروست
بێت یان له‌چه‌ند به‌سه‌رهاتێکی پڕ ژان و ئازاری
فره‌باربووه‌وه یان له‌ئه‌نجامی په‌روه‌رده‌یه‌کی چه‌وت و
ناڕێکی سه‌رده‌می مناڵیه‌وه وه‌ک
سه‌رکوتکردن و ترساندنی زۆر ، نازدانی زۆر ، گوناهبارکردنی
زۆربه‌جۆرێک ئه‌وهه‌سته له‌مناڵدا دروست بکرێت که هه‌ر
ڕه‌فتارێک ئه‌و ئه‌نجامی ئه‌دات هه‌ڵه‌یه و گوناهباره
،....هتد
.
ئه‌م شێوازه چه‌وتانه له په‌روه‌رده‌دا ده‌بنه هۆی
خوڵقاندنی چه‌ندین سۆزی ڕوخێنه‌رو وێرانکه‌ر له ده‌روونی
مناڵ‌دا وه‌ک هه‌ستکردن به دڵه‌ڕاوکێ..گوناه..که‌مسه‌ری..ڕقاوی
بوون..کینه
کێشی
.ئه‌م
هه‌ست و سۆزانه‌ش بارێکی گران دروست ئه‌که‌ن له‌سه‌ر ده‌روون
بۆیه ده‌چه‌پێندرێن و له نه‌ستی (3) مناڵه‌که‌دا
ده‌مێنێته‌وه ، له ئاکامدا گرێیه‌ک یان چه‌ند گرێیه‌کی
ده‌روونی لێده‌که‌وێته‌وه
.
ده‌روونه گرێ ئاماده‌گیه‌کی نه‌ستیه که‌سی هه‌ڵگری گرێکه
په‌ی به بوونی و به سه‌رچاوه‌که‌ی نابات ، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی
هه‌ستی پێده‌کات ته‌نها شوێنه‌وارو کارتێکه‌ره‌کانی گرێکه‌یه
له‌سه‌ر ڕه‌فتاروهه‌ست و جه‌سته‌ی وه‌ک ئه‌و دڵه‌ڕاوکێیه‌ی
هه‌راسانی ده‌کات یان ئه‌و په‌شێویانه‌ی تووشی فه‌رمانه‌کانی
گه‌ده یان دڵ یان هه‌ناسه و…هتد-
ی ده‌بن.
گرێ ی ده‌روونی مانای نه‌خۆشی ده‌روونی ناگه‌ێنێت هه‌روه‌کو
خه‌ڵکی ئاسایی لێکی ئه‌ده‌نه‌وه ، وه مه‌رج نیه هه‌رکه‌سێک
هه‌ڵگری گرێی ده‌روونی بێت ئه‌وا تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی
1ده‌بێت
.
به‌ڵکو بوونی گرێی ده‌روونی زه‌مینه خۆشکه‌رێکه بۆ تووش بوون
به نه‌خۆشی ده‌روونی ئه‌گه‌ر فاکته‌ری تر بۆ تووش بوون
ئاماده‌یی ئاماده‌یی هه‌بێت وه‌ک بۆماوه یان هۆکاره
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و..هتد
.
ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه بۆکردنه مه‌ترسیدارترین گرێ و
ڕێخۆشکه‌رترینیان بۆ تووش بوون به نه‌خۆشی و په‌شێویه‌کانی
که‌سێتی ئه‌و گرێیانه‌ن که له‌سه‌رده‌می مناڵیدا دروست ده‌بن
به‌تایبه‌تی له ئه‌نجامی په‌یوه‌ندی مناڵ له‌گه‌ڵ باوانیدا
.
ئه‌و توخمانه‌ی ده‌روونه گرێ پێک ده‌هێنن ڕه‌نگه به‌ته‌واوی
یاخود به‌شێکی له‌بیری که‌سه گرێیاویه‌که بچنه‌وه له‌گه‌ڵ
تێپه‌ڕبوونی کاتدا ، به‌ڵام له‌زۆرباردا ئه‌وه‌ی له‌بیر
ده‌چێته‌وه بریتیه له وورده‌کاریه‌کانی ئه‌و بابه‌ته یان
ئه‌و ڕووداوه یان ئه‌و توخمانه‌ی ده‌روونه گرێکه‌یان پێک
هێناوه
.
گرێی ده‌روونی یان به‌ناوی ئه‌و هه‌ڵچوونه‌وه ناوزه‌د ده‌کرێت
که زاڵه به‌سه‌ر باره ده‌روونیه‌که‌دا وه‌ک
گوناهه گرێ
و
گرێ ی کینه کێشی
، یاخود به‌ناوی ئه‌و بابه‌ته‌ی بۆته ته‌وه‌ری گرێکه ناوزه‌د
ده‌کرێت وه‌ک
گرێ ی دایک
که ناو ده‌برێت به
ئۆدیبه گرێ
،
گرێ ی باوک
،
گرێ ی باوه‌ژن
و به‌مجۆره
.
نموونه‌یه‌ک بۆ ده‌روونه گرێ
خانمێکی لاو (س) که پیشه‌ی مامۆستا بوو ، وه‌ک سروشتی خۆی
هێمن و گۆشه‌گیر بوو ، ئه‌م خانمه هه‌رچه‌نده به‌ته‌نیا
بووایه له ژووره‌که‌یدا ڕووبه‌ڕووی ترسێکی هێجگار به تین
ده‌بووه‌وه له‌وه‌ی که‌سێک له‌پشتیه‌وه بێت یان له
په‌نایه‌کی ژووره‌که‌یدا که‌سێک خۆی حه‌شار دابێت ، ناچار زوو
زوو ئاوڕی ئه‌دایه‌وه بۆ پشته‌وه‌ی خۆی و به‌ملاوئه‌ولای
خۆیدا ده‌یڕوانی ، هه‌تا به‌ترسه‌وه ئه‌که‌وته پشکنینی
په‌ناو پاساری ژوره‌که‌ی
.
هه‌رچه‌نده (س) دانی به پڕوپوچی ئه‌م کرده‌وه سه‌پێندراوه‌ی
خۆیدا ده‌نا به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆی به ناچار ده‌زانی
که به‌م کرده‌وانه هه‌ستێت چونکه بۆی ده‌بووه ده‌رچه‌یه‌ک
له‌و ترسه به‌تینه‌ی تووشی ده‌هات
.
کاتێک (س) خرایه ژێر پشکنین و شیته‌ڵی ده‌روونیه‌وه (4) و
دوای ئه‌وه‌ی له مێژووی ژیانی کۆڵرایه‌وه ، توانرا
ده‌ستنیشانی هۆکارو سه‌رچاوه‌ی ئه‌م گرێ ده‌روونیه‌ی بکرێت که
له ئه‌نجامی ڕووداوێکی ترسناکی سه‌رده‌می مناڵیه‌وه له
ده‌روونی (س) دا درووست بووبوو ، پوخته‌که‌یشی ئه‌مه‌یه {
کاتێک (س) مناڵ بووه خوشکێکی گه‌وره‌ی سزای داوه ، سزاکه‌ش
بریتی بووه له به‌ند کردنی (س) له‌ناو پێشاو-wc-
ێکی
تاریکی ماڵه‌وه‌یاندا ، ده‌رگای پێشاوه‌که‌ی له‌سه‌ر داده‌خات
و به ته‌نها جێی
2
ده‌هێڵێت و بۆ خۆی ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و له‌و ده‌مه‌شدا
ماڵ که‌سی تری لێ نابێت
.
(س) تووشی ترسێکی هێجگار به‌تین هاتووه ، له‌ترساندا
هه‌میشه ئاوڕی به‌ملاو ئه‌ولای خۆیدا داوه‌ته‌وه له‌ناو ئه‌و
پێشاوه تاریکه‌ی بۆی کراوه‌ته به‌ندیخانه }
.
ئه‌م ڕووداوه که (س) به‌ته‌واوی له بیری چووبۆوه ، کاتێک
هاته‌وه یادی له‌و دانیشتنه چاره‌سه‌رسازیه‌دا تووشی
خورپه‌یه‌کی ترسی به‌تین هاته‌وه
.
لێره‌دا ئه‌و ترسه چه‌پێندراوه‌ی چه‌ندین ساڵ بوو له نه‌ستی
(س) دا شاراوه‌و خۆی حه‌شار دابوو و کاری له ڕه‌فتاری کردبوو
لێی جودا بۆوه و ئه‌و کرده سه‌پێندراوه‌ی(5) هه‌میشه پێی
هه‌ڵده‌ستا له‌ئه‌نجامی بوونی ئه‌م گرێیه‌وه ئه‌ویش به‌هه‌مان
شێوه نه‌ما
.
گوناهه گرێ
جۆرێکه له گرێ ده‌روونیه‌کان
.
ئاماده‌گیه‌کی نه‌ستیه(6) که‌هه‌ست کردنێکی ناوازه
به‌گوناهباری ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر تاکدا یاخود ناچاری ده‌کات
که‌هه‌ستێت به کرده‌وه‌ی هه‌مه‌جۆر له ئازاردان و سزادانی
خودی خۆی یان بێ نرخکردن و که‌م ڕاگرتنی خودی خۆی وه‌ک
باجدانێک بۆ ئه‌و گوناهانه‌ی پێی وایه ئه‌نجامی داوه.
ئه‌م گرێیه له‌سه‌رده‌می قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تای مناڵیه‌وه
دروست ده‌بێت له ئه‌نجامی شێوازی په‌روه‌رده‌یی چه‌وته‌وه
که تیایدا زیاد ڕه‌وی ده‌کرێت له‌سه‌رزه‌نشت کردن و
گوناهبارکردن و سزادانی مناڵ‌دا به‌جۆرێک ئه‌و هه‌سته لای مناڵ
دروست ده‌کرێت که گوناهباره له‌هه‌موو ڕه‌فتارو گوفتارێکدا ،
یاخود به گه‌وره کردنی هه‌ڵه‌کانی مناڵ و بێ نرخکردنی
ڕه‌فتاره چاکه‌کانی ، ئه‌م شێواز و مامه‌ڵه هه‌ڵه‌یه‌ش به
ڕۆڵی خۆی ده‌بێته هۆی شێواندنی ویژدان (ویژدان
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌روونیه‌یه که ڕه‌خنه‌مان لێده‌گرێت
سزامان ئه‌دات هه‌رکاتێک لاماندا له ویسته‌کانی ئه‌و)
به‌جۆرێک که قه‌ڵه‌مره‌وی ئه‌م ویژدانه شێواوه به‌سه‌ر
تاکدا وه‌های لێدێت که له‌سه‌ر شتی پڕوپوچ و هه‌ڵه‌ی ئاسایی
ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر جوڵه‌یه‌کیش له تاکه‌که ده‌پرسێته‌وه و
سزای ئه‌دات
.
هه‌روه‌ها هه‌مان ویژدانی پیس بوو زیاد ڕه‌وی ده‌کات له
فه‌رمانکردن به‌سه‌ر تاکه‌که‌دا ،
جا ئه‌م فه‌رمان پێکردنه بۆ ئه‌نجامدان یاخود ڕێگرتن له
ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێک ، به‌چه‌شنێک خاوه‌نی ئه‌م ویژدانه
پیس بووانه زۆر له خودی خۆیان ئه‌پرسنه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو
کردار‌و گوفتارێک ، زۆر نیگه‌ران ده‌بن له کرده‌وه‌کانیان
یاخود له بیرکردنه‌وه‌کانیان ، بچوکترین هه‌ڵه‌ی خۆیان
به
3
گوناهێکی گه‌وره له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن که لێخۆشبوونی نه‌بێت ،
سه‌رزه‌نشتی خودی خۆیان له‌سه‌ر کرده‌وه‌ی وه‌ها ده‌که‌ن که
له‌لای خه‌ڵکی ئه‌و کرده‌وه‌یه ئاساییه و شایسته‌ی
سه‌رزه‌نشت کردن نیه ، هه‌میشه هه‌ستێکی نادیار هاوه‌ڵیان
ده‌کات به‌وه‌ی گوناهبارو خراپه کارن
.
تاک له‌م بارانه‌دا هیچ ده‌رباره‌ی بنه‌چه و بنه‌مای ئه‌م
هه‌سته نادیار‌و شاراوه‌یه‌ی نازانێت
.
له‌م باره‌دا به‌م جۆره که‌سانه ده‌گوترێت گوناهه گرێیان
هه‌یه
.
ده‌شێت گوناهه گرێ جگه له قۆناغی مناڵی و له‌ژێر کاریگه‌ری
خێزاندا ، له قۆناغه‌کانی پێشه‌وه تری ژیانی تاکدا دروست
ببێت له‌ژێر کاریگه‌ری ده‌زگا و ڕێکخراو و گروپی تردا
.
گوناهه گرێ جیاوازه له هه‌ست کردنێکی ئاسایی به گوناهباری
که له‌ئاکامی ئه‌نجامدانی ڕه‌فتارێکه‌وه ده‌خوڵقێت که
ویژدانمان پێی ڕه‌زامه‌ند نیه
.
له گوناهه گرێدا هه‌ست کردن به‌گوناهباری هه‌ستێکی
ناوازه‌یه به‌شه‌رم و سوکایه‌تی و بێزکردنه‌وه له‌خود ، ئه‌م
هه‌سته ناوازه‌یه‌ش ده‌رهاویشته‌ی ویژدانێکه که توندوتیژی و
سه‌رکوتکردنی زۆر په‌کی خستووه و نه‌یهێشتووه گه‌شه بکات و
پێ بگات ، بۆیه هه‌ر به ویژدانێکی مناڵانه ماوه‌ته‌وه و
لێپرسینه‌وه له تاکێکی گه‌وره ده‌کات هه‌روه‌کو چۆن ئه‌و
تاکه له سه‌رده‌می مناڵێتی خۆیدا له‌سه‌ر شتی پڕوپوچ لێی
پرسراوه‌ته‌وه
.
ئه‌و ده‌مانه‌ی که ئه‌و ویژدانه نه‌گه‌ییوه هاوبه‌ند بوو
له‌گه‌ڵ ئاره‌زوو و سۆزی چه‌پێندراو و ڕێگه پێنه‌دراوی وه‌ک
ڕق لێبوونه‌وه له باوک یان برا ، کینه کێشی له برای بچوک و
به‌ئاوات خواستنی مردن بۆی ، ئاره‌زووی سێکسیانه به‌رامبه‌ر
که‌سێک که له‌ڕووی په‌یوه‌ندی خێزانیه‌وه قه‌ده‌غه و ڕێگه
پێنه‌دراو و
نه‌شیاو بێت و000هتد ، ئه‌وا له‌م بارانه‌دا گوناهه گرێ زۆر
تاو ده‌ستێنێ و توند‌وتیژتر خۆی ده‌نوێنێت
.
گوناهه گرێ و گه‌ڕان به دوای سزادا
کاتێک مناڵێک هه‌ڵه‌یه‌ک ئه‌نجام ئه‌دات دوور له چاوی
باوانیه‌وه ئه‌وا ئه‌و مناڵه له‌بارێکی دڵه‌ڕاوکێ و
نائارامیدا ده‌مێنێته‌وه ، ئه‌م باره نائاساییه لای
مناڵه‌که کۆتایی پێنایه‌ت هه‌تاکو له‌به‌رده‌م باوانیدا دان
به گوناهه‌که‌یدا نه‌نێت سزای خۆی وه‌رنه‌گرێت (هه‌ر جۆرێکی
سزا بێت)
.
هه‌ندێک جارئه‌و ڕه‌فتاره‌مان له مناڵ‌دا به‌دی کردووه کاتێک
دایکی له ژوورێکی تره یان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه و مناڵه‌که
که‌لوپه‌لێکی به‌نرخی ناوماڵ ده‌شکێنێت ، ئیدی ئه‌و مناڵه
ئۆقره‌ی لێهه‌ڵده‌گیرێت ، کاتێک دایکی دێته‌وه بێ سێ و دوو
به‌ره‌و ڕووی ده‌چێت و به‌شپرزه‌ییه‌وه ئاگاداری ده‌کات و
هه‌ندێک جار په‌نا بۆ درۆ ده‌بات و ده‌ڵێت خۆی شکا یان
پشیله‌که شکاندی یان ئه‌م کاره ده‌خاته ملی خوشکێک یان
برایه‌کی بچوکتر له خۆی ، کاتێک دایکه‌که لێی ئه‌دات یان
سه‌رزه‌نشتی ده‌کات ئیدی ئارامی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌روونی
مناڵه‌که
.
به‌هه‌مان شێوه که‌سی تووش بوو به گوناهه گرێ ناتوانێت باری
شانی خۆی سووک بکات له‌و هه‌سته شاراوه‌یه‌ی به گوناهباری
که هاوه‌ڵی ده‌کات و فشارێکی قورسه له‌سه‌ر ده‌روونی ، ناچار
په‌نا بۆ ده‌روازه‌یه‌ک ده‌بات که ئارامی پێببه‌خشێت ئه‌ویش
له‌ڕێگای سزادانی خودی خۆیه‌تی یان به ده‌ربڕینێکی تر
له‌ڕێگای سزا نۆشینه‌وه‌یه
.
ئه‌م سزا نۆشینه‌ش یان له‌لایه‌نی مادیه‌وه یان
مه‌عنه‌ویه‌وه یاخود له‌ڕێگای هه‌ردووکیانه‌وه ده‌بێت ،
به‌جۆرێک که وه‌ها ده‌رناکه‌وێت له که‌سه‌که‌دا ئه‌م
سزادانه‌ی خود به مه‌به‌ست بێت واته که‌سه‌که خودی خۆی
مه‌به‌ستی ئه‌م سزا نۆشینه بێت
.
بۆ نموونه ئه‌م جۆره که‌سانه خۆیان تێوه ده‌گلێنن له
کێشه و گیروگرفتی دارایی یان پیشه‌یی یان خێزانیه‌وه که
تیایاندا که‌سه‌که هیچی چنگ ناکه‌وێت جگه له ده‌رده‌سه‌ری
ئه‌شکه‌نجه و ناوزڕان و ماندووبوون
.
ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جار ئه‌م که‌سانه تووڕه‌یی و شه‌ڕه‌نگێزی
که‌سانی تر یاخود کۆمه‌ڵگا له‌خۆیان ده‌وروژێنن ئه‌ویش
له‌ڕێگای ئه‌نجامدانی تاوانه‌وه ، وه‌هه‌رکاتێک له‌م
که‌ناڵانه‌وه سزای وه‌رگرت ئه‌وا ئارامی پێده‌به‌خشرێت و ئه‌و
په‌شێوی و شپرزه‌ییه‌ی لێی ده‌ترسێت تووشی بێت ده‌ڕه‌وێته‌وه
.
له‌م باره‌دا ڕه‌فتاری که‌سی تووش بوو به گوناهه گرێ وه‌ها
به‌رجه‌سته ده‌بێت که هه‌میشه پێویستی به سزادانی خودی خۆی
هه‌بێت
.
سزای مادی وه‌ک ئه‌نجامدانی تاوان یاخود گیرۆده بوون به
ماده بێهۆشکه‌ره‌کان یان خۆ زامدارکردن به چه‌قۆو گوێزان و
ئامێری تر یان به فه‌رامۆشکردنی لایه‌نی ته‌ندروستی خۆی و خۆ
چاره‌سه‌ر نه‌کردن و...هتد.
سزای
مه‌عنه‌ویش وه‌ک ئه‌نجامدانی هه‌ر ڕه‌فتارێک که ببێته مایه‌ی
له‌که‌دار بوون و ناوزڕاندن ، یان خۆگێل کردن له قۆستنه‌وه‌ی
ئه‌و هه‌لانه‌ی به که‌ڵکی دێن و سوودی پێده‌گه‌یه‌نن یاخود
به خۆته‌مه‌ڵ کردن گوێ نه‌دان به کار‌و پیشه یان به
په‌سه‌ندکردنی سوکایه‌تی پێکردن یاخود بینینی لایه‌نی شه‌ڕ و
نێگه‌تیفی هه‌موو کاروبارێک
.
نابێت ئه‌وه‌ش له‌یاد بکرێت که خۆکوشتن به‌رزترین پله‌ی
سزادانی خوده
.
قوتابخانه‌ی ده‌روون شیته‌ڵی پێی وایه که ئه‌نجامدانی تاوان
لای هه‌ندێک که‌س ئامڕازێکه بۆ سزادانی خودی خۆیان
به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و فشار‌و بارگرانیه
ده‌روونیه‌ی ده‌رئه‌نجامی گوناهه گرێکانیانه ، ئه‌ویش له
ڕێگای ئه‌و سزایانه‌ی له ئاکامی ئه‌نجامدانی
تاوانه‌کانیانه‌وه وه‌ریده‌گرن
.
له‌چوارچێوه‌ی کارکردنم وه‌ک لێکۆڵه‌رێک له
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌وجه‌وانان له شاری سلێمانی
له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌وجه‌وانانه‌ی تووشی لادان یاخود تاوان هاتبوون
له سلێمانی و شارۆچکه‌و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری و له‌به‌ر
ڕۆشنایی لێکدانه‌وه‌کانی قوتابخانه‌ی ده‌روون شیته‌ڵی (7) ئه‌م
ڕاستیانه‌م له‌لا گه‌ڵاڵه بوو :
1- هه‌ندێک له‌و نه‌وجه‌وانانه‌ی که به‌ند ده‌بوون و له
قۆناغه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌دا ده‌بوون زۆر به تامه‌زرۆوه
پرسیاریان ده‌کرد سه‌باره‌ت به‌و ماده یاساییانه‌ی پێی به‌ند
کرا بوون و ئه‌و سزایانه‌ی وه‌ریده‌گرن واته ماوه‌ی
حوکمدانیان ، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له‌مجۆره بوون به په‌رۆش
بوون بۆ ڕۆژی دادگایی کردن و ده‌رچوونی بڕیاری دادوه‌ر و به‌ند
کردنیان به پێی ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامیان دابوو ، وه‌ک
ئه‌وه‌ی وێڵ بن به دوای سزادا
.
له کاتێدا ئه‌و نه‌وجه‌وانانه‌ی که ڕێکه‌وت یان ڕه‌وشێکی
تایبه‌تی تووشی لادانی کردبوون ، شه‌رم و په‌شیمانی و په‌رۆش
بوون بۆ لێبوردن و ڕزگاربوون زۆر به سانایی به گوفتار و
ڕه‌فتارو سیمایانه‌وه دیار بوو
.
2- ئه‌و نه‌وجه‌وانانه‌ی گوناهه گرێ وه‌ک پاڵنه‌رێکی نه‌ستی
زاڵ بوو له‌سه‌ر تاوانه‌کانیان زۆربه‌یان دوای ئازاد بوون له‌و
سزایانه‌ی به‌سه‌ریان ده‌برد له فه‌رمانگه‌ی چاککردنی
کۆمه‌ڵایه‌تی ، ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی تاوان و جارێکی
تر یان زیاتر له جارێک خۆیان ده‌خسته داوی یاسا ، ئه‌مه‌ش
ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێته‌وه که ئه‌و نه‌وجه‌وانانه
هه‌میشه ده‌گه‌ڕان به دوای سزادا چونکه به‌توندی
ده‌یانناڵاند له‌ده‌ست ده‌روونه گرێ
.
3- ئه‌و نه‌وجه‌وانانه‌ی ده‌روونه گرێ - گوناهه گرێ – پاڵی
پێوه نابوون بۆ ئه‌نجامدانی تاوان له زۆربه‌ی باردا
سه‌ره‌داویان به‌جێ ده‌هێشت له‌پاش ئه‌نجامدانی تاوانه‌کانیان
به‌مه‌به‌ستی ئاشکرا بوونیان ، وه‌ک ئه‌وه‌ی به ده‌ستی خۆیان
خۆیان ئاشکرا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیر بکرێن ئه‌و سزایه
وه‌ربگرن که ئاسووده‌یان ده‌کات و وێڵن به دوایدا
.
4- ئه‌و نه‌وجه‌وانانه‌ی له‌مجۆره بوون هه‌میشه هاوکار بوون
له‌گه‌ڵ لێکۆڵه‌ردا و به‌سانایی زانیاریان ئه‌دا به‌ده‌سته‌وه
سه‌باره‌ت به تاوانه‌کانیان ، به بۆچوونی من ئه‌وانه‌ی
له‌مجۆره‌ن خۆیان به نه‌خۆش و لێکۆڵه‌ریاخود دادوه‌ر به‌و
پزیشکه له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن که چاره‌سه‌ریان ده‌کات
.
5- ئه‌و نه‌وجه‌وانانه‌ی له‌مجۆره بوون ، له قۆناغه‌کانی
لێکۆڵینه‌وه‌دا و له‌ناو ژووره‌کانی تێبینی له
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌وجه‌وانان هه‌میشه لاساری
زۆریان ده‌کرد و له ڕێنماییه‌کان ده‌رده‌چوون و ده‌بوونه
مایه‌ی بێزاری و سه‌ر ئێشه بۆ نه‌وجه‌وانه‌کانی هاوژووریان
تاکو سکاڵایان له‌ده‌ست بکه‌ن و سزا بدرێن ، هه‌روه‌ها
هه‌وڵیان ئه‌دا که‌ره‌سه‌ی زامدارکار به‌ده‌ست بهێنن
به‌مه‌به‌ستی خۆ زامدارکردن وه‌ک سزا نۆشینێک
.
بۆ زیاتر ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستیانه‌ی ئاماژه‌یان بۆ کرا با
له‌م سێ نموونه‌یه بڕوانین که خۆم کاری لێکۆڵینه‌وه‌م
له‌گه‌ڵ نموونه‌ی دووه‌م و سێیه‌مدا ئه‌نجام داوه :
یه‌که‌م / له‌کاتی ده‌رچوونی بڕیارێکی لێبووردن بۆ ئه‌و
نه‌وجه‌وانانه‌ی ماوه‌ی حوکمیان به‌سه‌ر ده‌برد له
فه‌رمانگه‌ی چاککردنی کۆمه‌ڵایه‌تی له سلێمانی له ساڵی
2000
دا ، له‌دوا شه‌ودا که نه‌وجه‌وانان خۆیان ئاماده ده‌کرد
که بۆ ڕۆژی دوایی ئازاد ده‌کرێن و ده‌چنه‌وه ناو که‌س و
کاریان ، له‌دوا ساته‌کانی ئه‌و شه‌وه‌دا دوو نه‌وجه‌وان ده‌ست
درێژی سێکسی ده‌که‌نه سه‌ر نه‌وجه‌وانێکی به ته‌مه‌ن بچوکتر
له‌خۆیان له‌ناو پێشاوی به‌شه‌که‌یاندا ، بۆ ڕۆژی دوایی
له‌کاتی ڕێوڕه‌سمی ئازادکردنیاندا نه‌وجه‌وانه ده‌ست درێژی
لێکراوه‌که ده‌ست به‌جێ سکاڵای له دژیان تۆمار کرد و له‌پاش
لێکۆڵینه‌وه دادوه‌ر سه‌رله‌نوێ حوکمی هه‌ردوو
نه‌وجه‌وانه‌که‌ی دایه‌وه و بۆ ته‌نها ساتێکیش ئازاد بوونیان
به خۆیان ڕه‌وا نه‌بیینی.
دووه‌م / نه‌وجه‌وانێکی ته‌مه‌ن چوارده ساڵ (ن) ، دانیشتووی
یه‌کێک له شارۆچکه‌کانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی بوو ، ئه‌م
هه‌رزه‌کاره دزی له ماڵێکی دراوسێی خۆیان کردبوو له‌کاتێکدا
ئافره‌تی ئه‌و ماڵه به میوانداری له ماڵی (ن) ده‌بێت و
هاوسه‌ره‌که‌یشی له بازاڕ بووه
.
دزیه‌که‌ش بریتی بوو له بردنی بڕی
30000
دینار له جۆری دراوی
25
دیناری چاپی سویسری ، ئه‌گه‌ر چی ئه‌م دراوه له‌و ده‌مه‌دا و
به‌چه‌ند ساڵێک پێش تریش مامه‌ڵه‌ی پێنه‌ده‌کرا و ڕژێمی
دیکتاتۆری ئه‌وکاتی عێراق به بڕیارێک له‌کارپێکردنی خستبوو
به‌ڵام له کوردستان ئه‌و که‌سانه‌ی له‌مجۆره دراوه‌یان
هه‌بوو زۆربه‌یان له ماڵه‌کانیاندا هه‌ڵیانگرتبوو به‌و
ئومێده‌ی له پاشه‌ڕۆژدا بکه‌وێته‌وه بازاڕ ، وه له‌کاتی
ئه‌م ڕووداوه‌شدا ئه‌م دراوه به ئاڵوگۆڕ له‌گه‌ڵ دراوه‌کانی
تر (ده‌یی و پێنجی) نرخێکی زۆر که‌می ده‌کرد
.
(ن) کاتێک ئه‌م پڕه پاره‌یه له ماڵه‌که ده‌هێنێته
ده‌ره‌وه و ده‌یبات به‌ره‌و بازاڕی پاڕه گۆڕینه‌وه له
شارۆچکه‌که‌یاندا ، (ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامان و سه‌رنج
ڕاکێشانه) هه‌ر له‌به‌رده‌می ماڵه‌که‌وه هه‌تاکو بازاڕ
نزیکه‌ی
24000
دیناری لێبه‌خشیبوو به مناڵانی گه‌ڕه‌ک و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر
ڕێگایدا پێیگه‌یشتبوون ، بڕێکیش له‌و
24000
دیناره‌ی فڕێ‌دا بوو هه‌ر له‌به‌رده‌می ماڵه‌که‌وه هه‌تا بازاڕ
، کاتێک ده‌گاته بازاڕ ته‌نها بڕی6000
دیناری
پێده‌مێنێ ، ده‌یگۆڕێته‌وه به دراوی پێنجی و ده‌یی به
نرخێکی هێجگار که‌م
.
سێیه‌م / نه‌وجه‌وانێکی ته‌مه‌ن پانزه ساڵ (م) دانیشتووی
یه‌کێک له گه‌ڕه‌که چڕه‌کانی شاری سلێمانی بوو ، به
شێوازێکی سه‌یرو سه‌مه‌ره دزی له دوکانێکی جگه‌ره فرۆشتن
کردبوو له بازاڕی جگه‌ره فرۆشانی سه‌روو مزگه‌وتی گه‌وره ،
بڕی جگه‌ره دزراوه‌کان بریتی بوو له دوو کارتۆن جگه‌ره.
ئه‌م ڕووداوه له به‌ره‌به‌یانێکی زۆر زوودا ڕوویدابوو پێش
بازاڕ کردنه‌وه
.
(م) ده‌ست به‌جێ جگه‌ره‌کان ده‌گوێزێته‌وه بۆ دوکانێکی
لاکۆڵان له نزیک ماڵی خۆیان ، پاش دوو کاژێر که بازاڕ
ده‌کرێته‌وه ، (م) دێته‌وه هه‌مان بازاڕی جگه‌ره فرۆشان و
به‌ناوجگه‌ره فرۆشه‌کاندا ده‌گه‌ڕێت و ڕایده‌گه‌یه‌نێت که
دوو کارتۆن جگه‌ره‌ی هه‌یه و له مامه‌ڵه‌دا ئه‌و نرخه‌ی
ده‌یڵێت زۆر هه‌رزانتره له‌چاو نرخی بازاڕدا
.
ئه‌م سێ نموونه‌یه که پاڵنه‌ری نه‌ستی ڕۆڵێکی گرنگی بینیوه
له لایه‌ک له ئه‌نجامدانی تاوانه‌کان ، له لایه‌کی تره‌وه
له خۆ ئاشکرا کردن به مه‌به‌ستی ده‌ستگیرکردنیان
.
ته‌نانه‌ت (م) له‌سه‌روبه‌ندی لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ر
تاوانی ئاماژه بۆکراو ، زۆر به سانایی و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ
گوشارێکی بخرێته سه‌ر دانی به دوو تاوانی دزی تردا نا که
پێشتر‌و له کاتی جیاوازدا ئه‌نجامی دابوو ، وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێت
ئه‌ی هاوار من تاوانبارم سزام بده‌ن
...
سزا
.
< > < > < > <
>
لێره‌دا پرسیارێک دێته پێشمان ، ئایا ئه‌و پێوه‌ره چیه که
تاک ڕه‌فتارو گوفتاره‌کانی خۆی له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌ودا لێک
ده‌داته‌وه تاکو به گوناه یاخود به به‌دی له‌قه‌ڵه‌م بدات
یان به پێچه‌وانه‌وه به په‌سه‌ند و چاکی له‌قه‌ڵه‌م بدات ؟
وه ئایا بۆ ئه‌و پێوه‌ره ته‌نها یه‌ک سه‌رچاوه هه‌یه یاخود
ده‌شێت فره سه‌رچاوه بێت؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین ئه‌و
پێوه‌ره ویژدانه یاخود ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دادیه مۆراڵیه‌ی
که‌سێتیه که به زاراوه ده‌روونناسیه‌که‌ی به خۆمه‌کی باڵا
-
superego
– ناسراوه و پێک هاتووه له ( منی نموونه‌یی
+
ویژدان ) ، که جێگره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی باوانه
.
کاتێک باوان ( دایک و باوک ) له ڕێگای پاداشت و سزاوه ئه‌رێ
و نه‌رێکانیان ده‌سه‌پێنن به‌سه‌ر خودی مناڵ‌دا که بێگومان
باوانیش له ئه‌نجامی ئه‌رێ و نه‌رێکانی باوانی خۆیان
له‌سه‌رده‌می مناڵی و قۆناغه‌کانی تری پاش مناڵی و له
ده‌رهاویشته‌ی دابونه‌ریت و به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تی و مۆراڵیه‌کانی
کۆمه‌ڵگاوه یاخود له کولتوری کۆمه‌ڵگاوه ئه‌و پێوه‌ره‌یان
لاخوڵقاوه
.
واته باوان هه‌وڵی گوێزانه‌وه‌ی خۆمه‌کی باڵای خۆیان ئه‌ده‌ن
بۆ وه‌چه‌کانیان ، ئه‌وه‌ی باوان به چاک و خێری ده‌زانن هانی
مناڵه‌کانیان ئه‌ده‌ن بۆ دووپاتکردنه‌وه و ڕه‌فتارپێکردنی
یاخود پاداشتی مادی یان مه‌عنه‌ویان ده‌که‌ن ، وه ئه‌وه‌ی
ئه‌وان به هه‌ڵه و گوناهی ده‌زانن ڕێ له ئه‌نجامدانی ده‌گرن
یاخود سزای مادی یان مه‌عنه‌ویان ئه‌ده‌ن
.
به‌م شێوه‌یه له‌ڕێگای پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و گۆشکردنی
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دادیه‌ی باوان وه‌ک
چاودێرێک ده‌گوێزرێته‌وه بۆ تاک و تاکه‌که وای لێدێت دوور
له باوانیش کردار‌و ڕه‌فتاره‌کانی خۆی بخاته به‌ر
لێکدانه‌وه‌ی ویژدانی و لێره‌دا ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی که به پێی
ئه‌و پێوه‌ره‌ی (ده‌سه‌ڵاته‌ی) که جێگره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
باوانه خراپ و نه‌شیاوه ده‌که‌وێته‌وه لێپرسینه‌وه له
خودی تاکه‌که و تووشی هه‌ستکردن به گوناه یان ژانی ویژدان
یان گوناهه گرێی ده‌کات
.
ده‌شێت جگه له باوان ( وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک ) ده‌سه‌ڵاتی
تریش هه‌بێت که کار له داڕشتنی پێکهاته‌ی ویژدانی تاکدا بکات
وه‌ک
( هاوڕێ یاخود کۆمه‌ڵی هاوه‌ڵ ، مامۆستایانی قوتابخانه ،
پیاوانی ئایینی ، پارتی سیاسی ، 000هتد ).
وه ڕه‌نگه ئه‌م کارتێکردنه‌ش به ئه‌ندازه‌یه‌ک بێت که ئه‌م
ده‌سه‌ڵاتانه ببنه جێگره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی باوان به تایبه‌تی
لای ئه‌و تاکانه‌ی که له خێزانی ناڕێک و ناته‌با یان
پڕئاژاوه و بێسه‌روبه‌ر یان بێ لێپرسینه‌وه‌دا گه‌شه یاخود
زینده‌گی ده‌که‌ن 0 هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر ڕه‌فتاری
تیرۆریستی به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که کرده‌وه‌ی خۆکوژی و
له‌هه‌مان کاتدا خه‌ڵک کوژی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ( ئه‌گه‌ر
ده‌ستگیر بکرێن پێش ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه ) ، ئه‌وا
بێگومان چه‌ندین نموونه‌مان چنگ ده‌که‌وێت که ئه‌م ڕاستیه
بسه‌لمێنن که بوونی گوناهه گرێ له ده‌روونی ئه‌و
تیرۆریستانه‌دا هانده‌ری سه‌ره‌کی ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی
خۆکوژی بێت لایان
.
کاتێک لاوێک ده‌که‌وێته داوی پارتێک یان گرووپێکی ئیسلامی
سیاسی توندڕه‌وه‌وه ، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سه‌رله نوێ بینای
ویژدانی بۆ داده‌ڕێژنه‌وه ، به‌جۆرێک که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
ده‌بێته میراتگری ده‌سه‌ڵاتی باوان و ژینگه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی ، ئیدی ئه‌م لاوه‌که چاک و خراپ ،
خێروشه‌ڕ ، ڕه‌ش وسپی ، له‌به‌ر تیشکی ئه‌و پێوه‌ره نوێیه‌دا
له مه‌حه‌ک ئه‌دات
.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته توند ڕه‌وه به‌چه‌ندین شێوازی
جۆراوجۆرلاوه‌که تووشی گوناهه گرێ ده‌که‌ن به‌و پێودانگه‌ی
هه‌رچی ئه‌و کردوویه‌تی و وتوویه‌تی له ڕابردوودا هه‌مووی
ناڕاست و گوناهو تاوان بووه ( چجای ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌که له
ڕابردوودا کرده‌وه‌ی پێچه‌وانه‌وه‌و دژ به‌م پێوه‌ره
تازه‌یه‌ی بۆی داڕێژراوه ئه‌نجام دابێت وه‌ک په‌یوه‌ندی سێکسی
.. مه‌ی خواردنه‌وه .. هتد )
.
هه‌ربۆیه کاتێک گه‌نجه‌که له‌م ڕه‌وشه نوێیه‌دا
باکگراوه‌ندی ڕه‌فتاره‌کانی خۆی له‌به‌ر تیشکی ئه‌و پێوه‌ره
نوێیه‌دا ده‌پێوێت ئه‌وا خۆی زۆر به گوناهبار ده‌بینێت و
ده‌گاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که سزا نۆشین باشترین ده‌رمانی ئه‌م
گوناهباریه‌یه ( له کاتێکدا وه‌های تێده‌گه‌یه‌نریت که ئه‌و
سزا نۆشینه شه‌هاده‌ته و جگه له‌وه‌ی که له هه‌موو
گوناهه‌کانی پاک ده‌بێته‌وه ، پاداشتیش ده‌کرێت له‌لایه‌ن
خوداوه )
.
ئه‌مه‌ش ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ هه‌مان پره‌نسیپی گه‌ڕان به
دوای سزادانی خود- دا ، که ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستیانه - خۆ
کوژیانه - ترۆپکی ئه‌و سزا نۆشینه‌یه
.
===== ============== ======
په‌راوێزه‌کان :
(1) چه‌پاندن - الکبت - پرۆسه‌یه‌کی نه‌ستیه
، واته پرۆسه‌یه‌که به‌بێ ویست و ئیراده‌ی تاک ڕووئه‌دات ،
تیایدا ئه‌و پاڵنه‌رو به‌سه‌رهات و یاده‌وه‌ری و ڕووداوانه
له هه‌سته‌وه دوور ده‌خرێنه‌وه بۆ نه‌ست که ده‌بنه مایه‌ی
دڵه‌ڕاوکێ و په‌شێوی و هه‌ستکردن به که‌مسه‌ری یان گوناه یان
شوره‌یی بۆ تاک
.
(2) کینه کێشی - الغیرة
-
هه‌ستێکی به ئازاره بۆ ده‌روون ، دیارده‌یه‌که له
دیارده‌کانی ڕه‌فتاری مناڵ که له‌ئه‌نجامی بوونی کۆسپێک
له‌به‌رده‌م کۆششی مناڵ له به‌ده‌ستهێنانی شتێکه‌وه په‌یدا
ده‌بێت ، جا ئه‌و شته خۆشه‌ویستی دایک و باوک بێت یان سه‌رنج
ڕاکێشانی ده‌وروبه‌ر یان ...هتد
.
گه‌لێک جار به‌هۆی شێوازی هه‌ڵه‌ی په‌روه‌رده‌وه له‌لایه‌ن
دایک و باوکه‌وه ئه‌م هه‌سته تاو ده‌ستێنێ و له قۆناغه‌کانی
داهاتووی ژیانی تاکدا وه‌ک دیارده‌یه‌کی ڕه‌فتاری زه‌ق
ده‌رده‌که‌وێت
.
(3) نه‌ست - اللاشعور – که پێیشی ده‌گوترێت
ژیری ناوه‌کی ، بریتیه له‌و کۆمه‌ڵه فاکته‌روپرۆسه و
پاڵنه‌ره چه‌پێندراوانه‌ی که کار له ڕه‌فتاری تاک ده‌که‌ن
به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ‌بکات
.
هه‌ست و نه‌ست دوو ناوچه‌ی دابڕاو نین له‌یه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی
دوو نهۆم بن له‌سه‌ر یه‌ک ، به‌ڵکو دوو سیفه‌تن که وه‌سفی
فاکته‌رو پرۆسه ده‌روونیه‌کانیان پێده‌کرێت
.
(4) ده‌روون شیته‌ڵی - التحلیل النفسي –
ڕێبازێکه له ڕێبازه‌کانی چاره‌سه‌ری ده‌روونی که ئامانجی
گه‌ڕانه به‌دوای سه‌رچاوه‌ی په‌شێویه‌کان '' الاضٍِِطرابات''
له‌نێو خورپه هه‌ڵچوونیه‌کان و به‌سه‌رهات و پاڵنه‌ره
چه‌پێندراوه‌کانی سه‌رده‌می قۆناغی مناڵی ، تاکو نه‌خۆشه‌که
یان که‌سه په‌شێوه‌که خۆی دان به بوونیاندا بنێت و له
نه‌سته‌وه بیانهێنێته‌وه هه‌ست له‌ڕێگه‌ی چه‌ندین شێوازی
وه‌ک وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئازاد ، شرۆڤه کردنی خه‌ونه‌کان ،
...
هتد
.
(5) کرده سه‌پێنراوه‌کان - الافعال القسریـة
– مه‌به‌ست له‌و کردار‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌یه که وێڕای ده‌رک
کردنی تاک به پڕوپوچیان به‌ڵام هه‌ر ئه‌نجامیان ئه‌دات به
شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام وه‌ک بژاردنی دارته‌ل ( عمود ) ی
کاره‌با له‌کاتی پیاده ڕه‌ویدا یان فره‌بارکردنه‌وه‌ی ده‌ست
شتن یاخود به‌کارهێنانی ووشه‌یه‌ک یان ده‌سته‌واژه‌یه‌ک
به‌شێوازێکی به‌رده‌وام له‌کاتی ئاخاوتندا ، یان چه‌ند جار
ده‌ست لێدان له ده‌رگا به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون له داخستنی
یان وه‌ک له نموونه‌که‌ی (س) دا هاتبوو و
...
هتد
.
(6) ئاماده‌گی نه‌ستی - استعداد لاشعوري -
واته ئاماده‌گیه‌که تاکه‌که په‌ی به‌بوونی نابات و نازانێت
چۆن کاری له ڕه‌فتاری کردووه ، هه‌روه‌ها ئاماده‌گیه‌کی
چه‌پێندراوه
.
(7) قوتابخانه‌ی ده‌روون شیته‌ڵی - مدرسة
التحلیل النفسي - دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م قوتابخانه‌یه زانای
مه‌زنی ده‌روونناسی و پزیشکی نه‌مسایی سیگمۆند فرۆید بوو ،
سه‌ره‌تای ئه‌م ڕێبازه به چاره‌سه‌رکردنی ده‌روونیانه‌ی
هه‌ندێک نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌ستی پێ‌کرد ، پاشان بووه تیۆرێک و
سیستمێکی سایکۆلۆژی وه‌ها که کاریگه‌ری گه‌وره‌ی خوڵقاند نه‌ک
ته‌نها له سایکۆلۆژیا به‌ڵکو له‌هه‌موو زانسته مرۆییه‌کان و
هونه‌ره‌کانیش وه‌ک کۆمه‌ڵناسی و په‌روه‌رده و سیاسه‌ت تا
ده‌گاته وێژه و هونه‌ر و مێژووی ژیاری مرۆڤایه‌تی و
...
هتد
.
ئه‌م قوتابخانه‌یه به‌وه ناسراوه که { جه‌خت له‌سه‌ر
کاریگه‌ری فاکته‌رو پاڵنه‌ره نه‌ستیه‌کان ده‌کات له‌سه‌ر
ڕه‌فتاری مرۆڤ – بایه‌خدانێکی زۆر به لێکۆڵینه‌وه‌ی که‌سێتی
ئاسایی و نائاسایی هه‌ربۆیه به ده‌روون شیته‌ڵی ده‌گوترێت
زانستی که‌سێتی – جه‌خت کردن له‌سه‌ر کاریگه‌ری و مه‌ترسی
قۆناغی مناڵی له داڕشتنی که‌سێتی تاکدا – جه‌خت کردنه‌وه‌ی
زۆرله‌سه‌ر چه‌مکی ڕه‌مه‌ک (غریزة) ی سێکسی – فرۆید یه‌که‌م
که‌س بوو هه‌وڵیدا په‌یڕه‌وێکی زانستیانه له لێکدانه‌وه‌ی
خه‌وندا پیاده بکات و تیۆرێکیشی له‌مباره‌یه‌وه داڕشت –
جه‌خت کردنه‌وه له یه‌کانگیری مرۆڤ واته جه‌سته و ده‌روون
ته‌واوکاری یه‌کترن }
.
* تێبینی ووشه‌ی گوناهه گرێ به‌رامبه‌ر ( عقدة
الذنب ) به‌کارهاتووه
.
* بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته سوودم له‌م دوو
سه‌رچاوه‌یه وه‌رگرتووه :
1- اصول علم النفس ، د.
احمد عزت راجح
.
2- مبادئ علم النفس الفرویدي ، کالفن – س
.
هول ، تعریب دحام الکیال
.
|