ڕمانی به‌ره‌ی سووری سۆڤێتی و ووڵاتانی كۆمۆنیستی ڕۆژهه‌ڵات
گه‌وره‌ترین ڕووداوی ڕامیاری سه‌ده‌ی ڕابردوو بوو پاش هه‌ردوو
جه‌نگی جیهانی یه‌ك و دوو. كه جیهانی ڕۆژئاوا و ئه‌مریكای كرده
به‌ره‌ی براوه‌ی 50 ساڵی ململانێی ئه‌و دوو سیسته‌مه دژ
به‌یه‌كه.
كشانی گڵۆباڵیزمیش بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری دیموكراسی و سیسته‌می
ئازاد به خێرایی و توانای سه‌روو سانسۆر و كۆنترۆڵ ئه‌وه‌نده‌ی
تر كۆمۆنیستی وه‌ك سیسته‌م و ڕابردوویه‌كی نزیك له هزر و بیری
مرۆڤایه‌تی برده‌وه به‌مانه‌وه‌ی چین و كوبا و كۆریاشه‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش كۆمه‌ڵێك تێز و خوێندنه‌وه‌و
ڕاڤه‌كردنی ڕامیاری و ئابووری و سه‌ربازی وكۆمه‌ڵایه‌تی بۆ
ئێستا و داهاتووی جیهانی نوێ خرانه‌ڕوو كه چه‌ند درووست و
بابه‌تیش بن هێشتا ناچنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌گه‌ر و له‌وانه‌یه و
وه‌ك تیئۆر ماونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌سته به ڕۆژهه‌ڵاتی
ناڤین كێشه‌ی ( عه‌ره‌ب- ئیسرائیل) به درووست بوونی ده‌وڵه‌تی
فه‌له‌ستین له 2005 دا كۆتایی نه‌هات. به‌ڵكوو ڕووداوی 11 ی
سێبته‌مبه‌ر و تیرۆر و
ئه‌فگانستان و عێراق و ئێران و سوریا و توركیا و ئه‌وروپای
یه‌كگرتووبه‌دیموكراسی بوونی ناوچه‌كه بوونه خاڵی پرۆژه‌ی
ئه‌مریكی - ئینگلیزی و هاوپه‌یمانانیان.
3 ساڵ پاش كه‌وتنی ڕژێمی به‌عس و هه‌موو ئه‌و گۆڕان و ئاكامه
نێوخۆیی و ناوچه‌یی و عه‌ره‌بی و ئیسلامی و نێو
نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌ی كه عێراقی تازه‌ی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت پرسی
هه‌ره گرنگ له‌به‌رده‌م ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و دۆستانیان
ئه‌وه‌یه: تاچه‌ند ده‌توانن له قه‌یرانی جه‌نگی نێوخۆیی سونه و
شیعه‌ی عێراقدا كه ترسناكترین جه‌نگی له‌ناوبردن و سڕینه‌وه و
فه‌وتانی ئه‌وی
تره به‌میكانیزمی ئه‌وپه‌ڕی ڕه‌شه تیرۆر، بمێننه‌وه یان
ئه‌گه‌ری كشانه‌وه چه‌نده...؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره پرسی تر ده‌وروژێنێت به‌وه‌ی، ئه‌مریكا
وه‌ك هێزی یه‌كه‌می سه‌ربازی ناتۆ و ڕۆژئاوای دیموكراسی و
بازاڕی ئازاد به سه‌رنه‌كه‌ووتنی له‌عێراقدا
كێشی خۆی ناخاته به‌رده‌م
پرسیاری ناوچه‌كه و ڕووسیا و چین و ته‌نانه‌ت فه‌ره‌نسا و
ئه‌ڵمانیا و دۆڕاندنی كێشه‌كانی ئێران و كۆریای سه‌روو و ڕۆڵی
ئه‌و له جیهانی ڕامیاری دانابه‌زێنێت تا ئه‌وه‌ی نه‌ك هێز و
ووڵاتانی تر بێنه‌وه نێو هاوكێشه‌كان به‌ڵكوو ده‌گاته لاوازی
پایه و هه‌ڵوێست و بڕیاره‌كانی.
ئه‌گه‌ر به ڤێتنامی بوونی عێراق كۆماریه‌كانی ئه‌مریكا ناچاری
ئه‌وه بكات ده‌ستبه‌رداری هه‌موو قوربانییه‌كان و سه‌دان ملیۆن
دۆلاره بێت كه تێچووی جه‌نگی ڕزگاری عێراقه به بیر هێنانه‌وه‌ی
هه‌موو ئه‌و بانگه‌شانه‌ی بۆته به‌ڵێن بۆ گه‌لانی عێراق و
ناوچه‌که ، ده‌توانێت به ڕزگاربوونی له عێراق سه‌ركرده‌یی
جیهان واز لێبێنێت ، ئه‌گه‌رێكی وا تائه‌وپه‌ڕی نابێت
لۆژیكی‌یه و سامانی نه‌وتی عێراق و دۆستایه‌تی كورد له عێراق
دوو هۆكاری تری گرنگن كه ده‌چنه پاڵ هۆكانی مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا
و گالیسكه‌ی عێراقی نوێ به مه‌رجی ئه‌مریكا و كاریگه‌ری
گه‌لانی عێراقیش له سه‌رئاینده‌یان ده‌كاته مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا
وه‌ك ستراتیژی چه‌سپاو به هه‌ر گۆڕێنێکیش بێت له
شێواز و میكانیزمی به‌ڕێوه‌بردن و پیاده‌كردندا. عێراق بۆته
به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌مریكا و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و
ووڵاته ئه‌مه ناگۆڕ‌ێت. قورسایی ڕامیاری له ئاماده‌بوونی
سه‌ربازیی دایه.
بۆیه ئیسرائیل
و عێراق دوو پنتی نه‌گۆڕی یه‌كه‌می ڕامیاری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریكی ده‌بن له‌ناوچه‌که
ته‌نانه‌ت به ڕه‌چاوكردنی ووڵاتانی
كه‌نداوی پڕ نه‌وتیش.
|