ئه‌مشه‌و بایه‌ک هه‌ڵده‌کات، ده‌نگی ڕه‌شه‌با دێ، لووره‌ی
گورگه‌که‌ی ئه‌وێ شه‌وێت وه‌بیر دێنێته‌وه
ئه‌مشه‌و تاریکه چاو چاو نابینێ، مانگ تۆراوه‌و ئاسمان
ڕه‌شپۆشه
ئه‌ستێره‌کان یه‌ک به یه‌ک ده‌توێنه‌وه
ڕه‌نگه مانگ له تاو ئازاری دڵیدا ڕێی بکه‌وێته به‌ر
په‌نجه‌ره‌ی ئه‌م ژووره‌ی تۆ
ڕه‌نگه
مانگ بێته لات تا دڵنه‌وایی بکه‌ی،
ڕه‌نگه هه‌موو ئه‌ستێره تواوه‌کان به سه‌ر تۆدا ببارێن
گۆمێ،
چۆمێ،
یان
ڕووبارێ ساز بکه‌ن له بریسکه‌ی زیوین
له
ڕه‌نگی تیشک!
بلا
ڕه‌شه‌با هه‌ر هه‌ڵبکا!
بلا
ده‌نگی( با) لووره‌ی گورگه‌که‌ی ئه‌وێ شه‌وێت وه‌بیر
بێنێته‌وه!
تۆیه‌ک،
که
مانگ ئاره‌زوویه‌تی جارێ په‌نجه‌ره‌که‌تی لێ ئاوه‌ڵا بکه‌ی
تا
وه‌لتا چاوشارکێ بکات
بێته
میوانت و ده‌رده‌دڵت لا بکات
تۆیه‌ک،
که
هه‌ر ساته‌و ئه‌ستێره‌یه‌ک ده‌توێته‌وه و چۆڕێ بارانه تیشکت
به سه‌ر‌دا ده‌بارێنێ
چما
جورئه‌ت به خۆت ناده‌یت؟
په‌نجه‌ره‌که‌ت ناکه‌یته‌وه و
چه‌تره‌که‌ت تووڕ ناده‌ی؟
له چی
باکته؟ له چی ده‌ترسێی؟
بلا
سه‌رتاپای ئه‌ندامت له زیو بگیررێ، بلا هه‌مووت بێته تیشک!
دیسان
شه‌وه، ده‌نگی( با) دێ
ئای که
له مێژه، شه‌وان و (با) ته‌نها و ته‌نها ده‌نگی لووره‌ی
گورگه‌که‌ی
ئه‌وێ شه‌وێت وه‌بیر دێننه‌وه!
ئای که
ده‌مێکه شه‌وانه، له گه‌ڵ ئه‌لفی ناوی ئه‌ودا نادوێی
فرمێسکی بۆ ناڕێژی،
گۆرانی
بۆ نابێژی!
شه‌وانه نه تۆ شه‌وباشی لێ ده‌که‌ی ونه بیر له‌وه
ده‌که‌یته‌وه ئه‌و
گله‌ییت
لێ ده‌کات یان ناکات!
شه‌وانه نامه‌کانی ناخوێنیته‌وه، شه‌وانه ئیتر تاسه‌ی
ناکه‌ی!
که
ڕۆژیش هه‌ڵدێ دیسان تۆ به‌رگی ڕۆتین له به‌ر ده‌که‌ی
ئاسمان
و
وورشه‌ی
ئه‌ستێره‌و
تریفه‌ی
مانگ وون ده‌بن و
ده‌بنه
خه‌ون، ده‌بنه تراوگه...
دیسان
له به‌ر ڕووناکی ڕۆژ له به‌ر ده‌نگی ئه‌م و ئه‌و، هه‌موو شتێ
بێ ده‌نگه
له
به‌ر زۆری و ئاڵۆزی ڕه‌نگه‌کان و هه‌موو شتێ بێ ڕه‌نگه،
دیسان
تۆ وون ده‌بی له نێو ده‌ست و پێکاندا له نێو ده‌نگو
ڕه‌نگه‌کاندا
تۆ وون
ده‌بی
ئه‌و
وون ده‌بێ
نه
ده‌نگی ئه‌و ده‌گات به تۆ و
نه تۆ
ئه‌و ده‌بینی...
وه‌ک
مانگه‌که‌ی شه‌وی پێشتر ، وه‌ک ئه‌ستێره توواوه‌کان وه‌ک
ئاسمانه ڕه‌شپۆشه‌که ، تۆ ده‌بیته‌وه خه‌ون،
ده‌بیته‌وه
تراوگه!
ڕه‌نگه
له شه‌وێکی ساردی زستانا ببیه خه‌ونێ،
وه‌ک
خه‌ون
به
ئاگردانێکی دایساو،
به
خوانێکی پڕ له کولێره‌ی بر‌ژاو!
یان
خه‌ون به ژوورێکی پڕ له ڕایه‌خ و
سه‌رینێکی په‌ڕ و
لێفه‌کی به‌رگ گوڵگوڵی له لۆکه چنراو!
ڕه‌نگه
له ڕۆژێکی گه‌رمی هاویندا ببیه تراوگه،
تراوگه‌ی بریسکه‌ی قه‌ڵبه‌زه‌ی چۆمێک
یان
تراوگه‌ی چیمه‌نی شێداری ژێر سێبه‌ری شۆڕه‌بی یه‌کی پرچ
درێژ...
ئێستا
به ڕۆژ که خه‌یاڵ ده‌تباته‌وه یاری به تاڵتاڵی پرچت ناکه‌ی
له
باتی ئه‌و
له
نێو شه‌مه‌نه‌فه‌ردا له خۆته‌وه پێناکه‌نی
ناکه‌ویته یادی قسه‌یه‌کی شیرینی ئه‌و
ئێستا
ئیتر شێوه‌ی ئه‌و له که‌سدا نابینی ئیتر ده‌نگی ئه‌وت له بیر
چۆته‌وه،
بیرت
نایه کامه ڕه‌نگی لا جوان بوو؟ نازانی ژماره‌ی پێڵاوه‌کانی
چه‌ند بوو!
ئێستا
ئیتر کاتێ له ته‌له‌فۆن قسه ده‌که‌ی،
له
سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی کتێبه‌که‌ت چه‌ندان ئه‌لفی ناوی ئه‌و نانووسی و
تۆخی
ناکه‌یته‌وه...
ئێستا
ئیتر هه‌ر‌گیز له‌تێ له شه‌کرله‌مه‌ی به‌رچاییه‌که‌تی بۆ
هه‌ڵناگری!
زۆر
بێباکانه خرم خرم
هه‌مووی به یه‌کجار له نێو زارتدا ووردوخاش ده‌که‌ی!
ئێستا
ئیتر
گوێ له
گۆرانیه‌کانی جاران ناگری، له به‌ر خۆته‌وه
نایانڵێیته‌وه...
ئێستا
ئیتر کاتێ جل قه‌د ده‌که‌ی بۆنیان ناکه‌ی له دووی بۆنی ئه‌و
ناگه‌ڕێی،
ئێستا
ئیتر په‌ڕه‌ی هیچ گوڵێک ووشک ناکه‌یته‌وه!
ئێستا
شه‌وانه که ده‌نگی(با) دێت،
که
ڕه‌شه‌با هه‌ڵده‌کات و
لووره‌ی
گورگه‌که‌ی ئه‌وێ ساڵت وه بیر دێنێته‌وه
که
ئه‌ستێره‌کان یه‌ک یه‌ک ده‌توێنه‌وه و
مانگ
ده‌تۆرێ و
ئاسمان
ڕه‌شپۆش ده‌بێ
تۆ،
په‌نجه‌ره‌که‌ت واڵا ده‌که‌ی بۆ تریفه‌ی زوڵفی مانگ
تۆ،
چه‌تره‌که‌ت تووڕ ده‌ده‌ی!
تۆ
ده‌ڵێی:
”نه‌ختێکی
تر مانگ دێته میوانم، ژووره‌که‌م پڕ ده‌کات
له
پێکه‌نینی ڕوومه‌تی گه‌شی...
ئه‌ستێره‌کان به سه‌ر مندا تیشک ده‌بارێنن هه‌مووم ده‌که‌ن
به بریسکه!”
ئێستا
لای تۆ گۆمێک، چۆمێک ، یان ڕووبارێ ساز ده‌بێ له ئه‌ستێره‌ی
تواوه،
له
نێو ئاوی چۆمه‌که تریفه‌ی مانگ ده‌بینی له ته‌کتا چاوشارکێ
ده‌کات
سوور
ده‌زانی به ڕێوه‌یه به‌ره‌و لای تۆ...
ئێستا
خۆت ڕووت ڕووت ده‌که‌یته‌وه، له‌و چۆمه مه‌له ده‌که‌ی
سه‌راپای ئه‌ندامت ده‌گری له زیو!
-09-27
2006
|