عێراق
له مێژووی دروستبوونیدا، به ده‌ر له‌خواست و ڕاپرسییه‌کی
جه‌ماوه‌ری و داد
په‌روه‌رانه کرا به وڵات و ، ئیمپراتۆریه‌تی ئینگلیزی بنیات
ڕێژو داهێنه‌ری ئه‌م به‌زۆر پێکه‌وه گرێدانه‌بوو، بۆ ڕاگرتنی
به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی خۆی له بیسته‌کانی سه‌ده‌ی
ڕابردوودا. ئه‌مڕۆش به پێچه‌وانه‌وه، سیستمی سیاسی ئه‌مریکی
و که‌سایه‌تیه داڕێژه‌ره‌کانی نێو ئه‌م سیستمه، به شوێن
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌م پێکه‌وه لکاندنه‌یه،
دیسان به‌ده‌ر له خواست و ڕاپرسیه‌کی داد په‌روه‌رانه. ئه‌م
کاره بۆ؟
به پێی
ئه‌و هه‌واڵه‌ی له ڕۆژنامه‌ی (شرق ئه‌لئه‌وسه‌ت)دا بڵاو
کراوه‌ته‌وه، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکی (جه‌یمس
به‌یکه‌ر) له گه‌ڵ لێژنه‌یه‌کی تایبه‌ت به سیاسه‌ته‌کانی
پاراستنی ئاسایشی ئه‌مریکی، له گه‌ڵاڵه‌کردنی پرۆژه‌یه‌کدایه
بۆ دابه‌شکردنی عێراق به‌سه‌ر سێ پێگه‌دا
(
شیعی، سونی، کوردی)
و هێشتنه‌وه‌ی مه‌رکه‌زیه‌تێک وه‌ک چاودێر‌و به‌ئاگا له کانه
نه‌وتیه‌کان و پاراستنی سنووره‌کان. ئه‌مه وه‌ک باشترین
پرۆژه‌و تێوه‌نه‌گلانی ئه‌م وڵاته له نێو جه‌نگێکی
ناوخۆییدا!
جه‌یمس به‌یکه‌ر
وه‌ک هه‌ڵسوڕاوێک و که‌سایه‌تیه‌کی دیاری نێو پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تیه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکی.
خاوه‌ن مێژوویه‌کی دیاره، هه‌ر له کاتی ململانێکانی
ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ عێراقدا و پاش داگیرکردنی کوه‌یت، وه‌ک
دیبلۆماسێکی دیار له کۆکردنه‌وه‌ی هاوپشتیدا بوو بۆ نزامی
سیاسی ئه‌مریکی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی جۆرج بۆشی باوک، ئه‌م
که‌سایه‌تیانه له‌مێژووی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکیدا له نێو
پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا، جه‌یمس به‌یکه‌ر و کیسنجه‌ر
دوو که‌سایه‌تی دیبلۆماس و لێهاتوی سه‌رده‌می خۆیان بوون
(کیسنجه‌ر) له پۆستی خۆیدا ده‌وری تایبه‌تی گێڕا له
ده‌ورانی جه‌نگی سارد‌و شه‌ڕی ڤێتنام و ئه‌و کاولکاریه‌ی که
هێنرا به‌سه‌ر ڤێتنامدا ته‌نها بۆ پێگه‌و به‌رژه‌وه‌ندی
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکی بوو، هه‌رچه‌ند ئه‌مریکا شکستخواردو
ده‌رچوو له‌و جه‌نگه ناڕه‌وایه‌یدا، ده‌ورو لێهاتوویی بۆ
پاراستنی ئامانجی سیاسه‌تی هه‌میشه‌یی ئه‌مریکا له نێو کایه
سیاسی و دیبلۆماسیه‌کاندا جێگه پێی تێڕوانینه‌کانی
سه‌پاندبوو، ئامانج لای ئه‌م که‌سایه‌تیه قازانج و
به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی نیزامی سه‌رمایه‌داری ئه‌مریکیه، له
پشت ئه‌م وه‌ده‌ست هێنانه‌وه چ کاولکاریه‌ک ده‌خولقێت گرنگ
نیه‌و ته‌نانه‌ت ئێشتاش ئه‌م دوو که‌سایه‌تیه ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌مریکی (جۆرج بۆشی )کوڕ ئاگادار ده‌که‌نه‌وه له نێو
ئه‌م جه‌نگه‌ی له عێراقدا ده‌بینرێت، کیسینجه‌ربه
جۆرج بۆش ده‌ڵێت گرنگ نه‌کشانه‌وه‌یه و یه‌کێک
له تێڕوانینه‌کانی ئه‌وه‌یه ده‌ست له کاری نێو وڵاتان به
پێویست ده‌زانێت به مه‌رجی وه‌ده‌ست خستنی ئامانجێک که
مه‌به‌ستیه‌تی،.
جه‌یمس به‌یکه‌ریش
وا پاش دابڕانی زه‌مه‌نێکی دوور له به ڕه‌سمی
کارکردنی له نێو ده‌زگا سه‌ره‌کیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌مریکیدا، جارێکی که خۆی پێڕاناگیرێت و بۆ ئه‌وه‌ی به‌هانای
پرۆژه ئه‌مریکیه‌که‌وه بێت، ئه‌م خستنه‌ڕوه‌ی له سه‌رمێزی
سیاسه‌تی ستراتیژی ئه‌مریکی وه‌ک کارێکی واقعی و
جێبه‌جێگه‌یه‌نه‌ر نیشان ده‌دات.واته دابه‌شکردنی عێراق بۆ سێ
هه‌رێم.
هه‌میشه خواست و ئامانجێک، ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ر له
هه‌وڵداندایه بۆ گه‌شتنی به مه‌به‌ستی پێویستی خۆی، زۆر له
سه‌روتروو تایبه‌ت مه‌ندتره له‌و خواست و ئامانجانه‌ی که
ژێرده‌سته، واته وڵاتی داگیرکراو ئومێدی پێیه‌تی. ئه‌وه‌ی
لای هه‌موان شاراوه نیه، ئه‌ویش حاکمیه‌تی نزامی
سه‌رمایه‌داریه به شێوه‌یه‌کی گشتی له ته‌واوی جیهاندا،
دیاره ته‌نها پایه‌و ڕاگری نێو ئه‌م نیزامه چه‌وسێنه‌ر و
دژه ئازادیه، بوونی قازانج و داگیرکاریه‌کانیه‌تی له هه‌رچ
جێگایه‌ک بۆی بڕه‌خسێت.
بوون و
بنیات نانی وڵاتی عێراق، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌و به پێی پێویستی
ئامانج و قازانجه ماددیه‌کانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی نزامی
داگیرکه‌ر و چه‌وسێنه‌ری به‌ریتانی و فه‌ره‌نسی بنیات نرا
و، به‌ده‌ر له گه‌ڕانی به شوێن مۆنۆپۆڵ کردنی هه‌رچی پێگه‌ی
ئابوری و سه‌رچاوه ژێر زه‌مینیه‌کانی، ئامانجێکی دیکه‌یان
نه‌بووه، بۆ هێنانی ژیانێکی ئارام و به ده‌ستهێنانی
ئازادییه‌ک بتوانرێت لانی که‌می خواسته ئینسانیه‌کان تێیدا
جێگه‌ی ببێته‌وه. به‌ڵکو هه‌میشه‌و به‌رده‌وام قه‌یرانه‌کان
ڕوو له زیاد بوون و چه‌وساندنه‌وه و هاتنه‌ده‌ری ڕووه
چینایه‌تیه‌کان ڕوو له کشان بوون بووه، ئه‌گه‌رچی
له‌وسه‌رده‌مه‌دا ته‌وژمێکی دژه ئیستیعماری له ناو وڵاته
داگیرکراوه‌کاندا له ئارادا بوو، تا ده‌رئه‌نجام زۆرێک له‌م
وڵاتانه توانیان سه‌ربه‌خۆیی خۆیان دیاری بکه‌ن و له نێو
سیسته‌می سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌تیدا پێناسه‌یه‌ک به خۆ نیشان
بده‌ن و، له هه‌مان کاتدا ته‌واوی شه‌ڕه چینایه‌تیه‌کان
په‌رده‌پۆش بکرێت و سه‌رنجی کۆمه‌ڵگه بۆ نێو دیدگای دژه
ئیستیعماری جێکه‌وته بکرێت.
دیاره
ئه‌م ته‌سویره، تا ده‌ورانێک ده‌کرا کۆمه‌ڵگه‌ی پێوه سه‌رقاڵ
بکرێت و، له هه‌مان کاتدا ده‌سه‌ڵاته یه‌ک له دوای
یه‌که‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی و ڕۆژهه‌ڵاتی، له چه‌سپاندن و
سه‌پێنه‌ر بوونی خۆیاندا بوون به‌سه‌ر پێگه‌و ته‌واوی لایه‌نه
به‌رجه‌سته‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌وه، تاوای لێهات له
شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته هه‌میشه‌یی و دیکتاتۆره‌کاندا به ده‌ر
بکه‌ون. قازانجی زلهێزانی ئه‌و ساته‌وه‌ختانه‌ش بۆ خۆیان سوود
مه‌ند بوون له نێو ئه‌م هاوکێشه‌یه‌دا، به‌بێ لێپرسینه‌وه‌یان
له ژیانی کۆمه‌ڵگه که له نێو چ وه‌حشیخانه‌یه‌کدا
داماوکرابوون. ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه و ده‌رکه‌وتنیان به‌م
شێوه ڕه‌هایی بوونه‌یان، بره‌و پێده‌ر و وه‌لاخستنیان بووه
به دیارده‌یه‌ک که ده‌سه‌ڵاتی زلهێزی نێونه‌ته‌وه‌یی
ده‌توانێت خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌م ئاڵ و گۆڕانه بدات، نه‌ک
پێویستیه ناوخۆیی و ناڕه‌زایه‌تیه به‌رچاوه‌کانی ژیانی
ڕۆژانه. ده‌کرێت بپرسین ئه‌م ده‌ست تێوه‌ردانه بۆ وه
بێبه‌هاکردنی ئیراده‌ی کۆمه‌لگه له نێو ئاڵوگۆڕه‌کاندا بۆچی؟
نیزامی
سیاسی ئه‌مریکی، له به‌رانبه‌ر هاتنه‌ده‌ری زلهێزی (چینی و
یابانی) له لایه‌ک و هه‌ڵایسانی قه‌یرانه یه‌ک له‌دوای
یه‌که‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و هه‌وڵدان بۆ په‌یداکردنی بازاڕی
زیاتر بۆ ساغ کردنه‌وه‌ی کاڵاکان، به لایه‌وه گرنگ نیه چ
کوشتارگایه‌ک و جه‌هه‌نمێک ده‌خولقێت! ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستی
وه‌ده‌ستخستنی قازانجی زیاتر و به کۆیله بوونی هه‌رچی زیاتری
ژێر ده‌سته‌کانێتی، شه‌ڕێکی نهێنی و په‌نگ خواردوی پشت ئه‌م
سینارێۆیه، شه‌ڕه ئه‌سڵی و ململانێ چینایه‌تیه‌کانه. بۆ
له‌نێوبردن و له به‌رچاو وونکردنی ئه‌م ده‌سته‌ویه‌خه‌یه
باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م نیزامه چه‌وسێنه‌ره زیندوو
کردنه‌وه‌ی جیهانبینی مه‌زهه‌بیه.
ئه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ له عێراقدا ده‌گوزه‌رێت، به‌شێکه له‌م فه‌لسه‌فه
نوێیه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری ئه‌مریکی. دیاره
کاراکته‌ره‌کانی نێو ئه‌م شانۆییه پارته سیاسیه‌کانی ئه‌مڕۆی
عێراقه و هه‌ریه‌که پشكێک و ده‌ورێکی تایبه‌تی پێدراوه بۆ
جێبه‌جێ کردنی ئه‌م مه‌رامه ئه‌مریکییه. دابه‌ش بوونی عێراق
بۆ ئه‌م سێ هه‌رێمه، بۆخۆی پێگه‌یاندنی هه‌رچی زیاتری ڕق و
کینه‌و شه‌ڕو ماڵوێرانی لێ به‌به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. ناتوانریت
چاوه‌ڕوانی ژیانێکی ئارام و ئاسووده‌یی بکرێت له نێو ئه‌م
پرۆژه‌یه‌دا. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خۆشخه‌یاڵ و ئالوده ده‌بێت به‌م
پرۆژه‌یه، پێم وایه خۆی له نیو گێلێتی و خیانه‌تێکی
گه‌وره‌دا ده‌چه‌سپێنێت.
بۆ
پێکه‌وه ژیان یان جیابوونه‌وه له نێو قه‌واره ده‌ستکرد و
سه‌پێنراوه‌کاندا، ته‌نها بڕیاری زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگه ده‌توانێت
ئه‌م سنوورانه وه‌لابخات، ئه‌مه‌ش له کاتێکدا به ته‌واوی
تێگه‌یشتن و دوور له شه‌ڕو کوشتار. نه‌ک هێزێک به ئامانجێکی
تایبه‌تی خۆیه‌وه بێت ئه‌م پرۆژه‌یه بکات به‌کاری خۆی و
بیسه‌پێنێت به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بینرێت له
عێراقدا ته‌نها به قازانجی نیزامی سیاسی ئه‌مریکی و
لایه‌نگرانی و باڵی زیند و ڕاگری جیهانی کۆنه‌په‌رستی کۆتای
دێت. له لایه‌کی دیکه ده‌کرێت وه‌ک سینارێۆیه‌کی ڕه‌ش و دژه
ئازادی خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکه‌ین، ده‌بێت ئه‌وه‌لامان ڕوونبێت
کاتێک پێناسه‌کان و دابه‌شکردنه‌کان له‌سه‌ر ئه‌ساسی تائفی و
مه‌زهه‌بی و چ جۆره کائینێکیت خۆی ده‌سه‌پێنێت، بۆخۆی ئه‌مه
سه‌ره‌تاو ده‌ستپێکی وه‌گه‌ڕخستنی شه‌ڕێکی بێ‌کۆتایی پێناسه
به‌مه‌وقعی ئه‌م کێشمه‌کێشه ده‌کات. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بینرێت
له نێوشار و گونده‌کانی عێراقدا، هه‌ر له ده‌رکردنی به‌زۆر و
گواستنه‌وه‌ی به‌ناچاری دانیشتوانێک که ده‌یه‌ها ده‌یه‌یه
پێکه‌وه ده‌ژیان، هه‌ریه‌که و به‌ره‌و جێگه‌و هه‌ڵگری چ
جۆره مه‌زهه‌بێکیت یان سه‌ر باکامه نه‌ته‌وه‌یت، چ ئاسۆیه‌ک
و لێکتێگه‌یشتنێکی دیکه‌ی هاوڕاو دڵخوازانه‌ی به‌شوێن خۆیدا
نه‌هێناوه.
کوشتن و
له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێگه ئابوری و ئینسانیه‌کان
باشترین پێناسه‌ن بۆ نێو ئه‌م ته‌سویره ئه‌مریکی و مه‌زهه‌ب
گه‌راییه‌ی نێو باڵه ئیسلامی و قه‌ومیه‌کانی عێراق.
جه‌یمس به‌یکه‌ر
بۆ خۆی یه‌کێکه له پارێزه‌ر و که‌سایه‌تیه به‌رچاوه‌کانی
نێو نیزامی سیاسی سه‌رمایه‌داری ئه‌مریکی و، ئه‌مڕۆش به
هاتنه‌وه‌ی بۆ نێو ئه‌م پرۆژه‌یه، ده‌یه‌وێت له‌م ڕێگایه‌وه
ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌که‌ی جۆرج بۆش به‌ئاگا بهێنیته‌وه
که به‌رزترین ئامانج قازانجه و سڵ نه‌کردنه‌وه‌یه بۆ له
ناوبردنی هه‌رپێگه‌یه‌کی ئینسانی بوونه و،گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی
پێشوه‌خت به مانای تێکشکانێکی دوور‌و درێژ ده‌بێت؟ به‌ڵکو
گه‌ران به‌شوێن داگیرکردن و وه‌ده‌ست خستنی سه‌رمایه‌ی
بێ‌شومار کۆتایی مه‌به‌سته؟
سه‌ده‌ی
بیست و یه‌ک وه‌ک هاتنه‌ده‌ر و داگیرکردنی نێونه‌ته‌وه‌یی
له‌لایه‌ن ڕوو له پێشی جیهانی ته‌کنه‌لۆژیا و دروست کردنی
نوێترین جۆری چه‌که‌کان، بۆخۆی یه‌کێکه له پێویستیه
سه‌ره‌کیه‌کانی نێوئه‌م نیزامه چینایه‌تیه،بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته ته‌واوی پێداویستیه دژه ئینسانیه‌کان وه‌ک
سه‌پێنه‌رێک ده‌خولقێت. به ئه‌ندازه‌یه‌ک ته‌کنه‌لۆژیا
له‌ته‌واوی بواره‌کاندا له چوونه پێشه‌وه‌دایه، ده‌رئه‌نجام
خوڵقاندنی شه‌ڕه‌کان و داگیرکاریه‌کان، ده‌توانێت ئه‌م
خه‌رمانه‌یه ساغ بکاته‌وه له فرۆشتن و به‌دستهێنانی قازانجی
زیاتر، ئه‌وه‌ی له‌م سه‌ده‌یه‌دا ده‌بینرێت به‌شێکه له
به‌چۆکداهێنانی ئه‌م چینه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌و به کۆیله‌کردنی
زیاتر و ده‌رئه‌نجام وه‌ک به‌هایه‌کی بێکه‌ڵک چاوی لێده‌کریت؟
شه‌ڕوکوشتارگاکان و قات و قڕی و له برسامردنه‌کانی ئه‌م
سه‌رده‌مه باشترین شایه‌دحاڵی نێو ئه‌م ئاڵوگۆڕه‌ن!
له
وته‌یه‌کی کورت دا ، نیزامی سه‌رمایه‌داری هیچکات ناتوانێت
به‌ده‌ر له مه‌ینه‌تی و ماڵوێرانی ، ژیانێکی ئاسوده بۆ
زۆرینه به‌دسه‌ت بهێنێت، ته‌نها چاره‌سه‌ر له خۆڕێکخستنی
ئه‌م چینیه به‌رهه‌م هێنه‌ره‌دایه و خۆ سازدان بۆ شۆڕشێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی به دژی ئه‌م نیزامه چه‌وسێنه‌ر و دڕنده‌یه‌دا،
که بێجگه له په‌رستنی قازانج شتێکی دی و به‌هایه‌کی دی له
ئایدۆلۆژیایدا نیه؟ به‌بێ گه‌یشتن به جیهانێکی دوور له
چه‌وساندنه‌وه و جیهانبینیه‌کی یه‌کسانی خوازی، ده‌کرێت
مرۆڤایه‌تی بۆ هه‌میشه له نێو کۆیلایه‌تی و شه‌ڕو
ماڵوێرانیدا بمێنێته‌وه؟
|