ئه‌گه‌ر بڵێم تاوانه‌کانی ئه‌نفال و ئه‌نفالکردن و له‌ناوبردنی
به‌کۆمه‌ڵ و جینۆساید و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان و هه‌موو ئه‌و
تاوانانه‌ی به‌سوودبینین له ئایه‌تێکی قورئان
به‌ئه‌نجامگه‌یه‌نراون په‌یوه‌ندی ته‌نها به کولتووری عه‌ره‌ب
و ئیسلامه‌وه هه‌یه ، ئه‌وا به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان فیکر
و ئایدیۆلۆژیای شۆڤێنی و شه‌ڕه‌نگێزی به‌عس له‌هه‌موو ئه‌و
تاوانانه‌ی به‌درێژایی ماوه‌ی حوکمڕانی ئه‌نجامیداون پاک
ده‌که‌مه‌وه ، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌شه‌وه بگه‌ڕێم بۆ
دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌نها به فیکر و ئایدیای به‌عسه‌وه
، ئه‌وا کولتووری شه‌ڕه‌نگێزی شۆڤێنیه‌تی عه‌ره‌ب و فیکری
توندوتیژی ئاینی و رۆڵی ئاشکرای ئایین له په‌رته‌وازه‌کردنی
هه‌موو مرۆڤایه‌تی ئه‌شارمه‌وه..
تاوانه‌که به‌ته‌نها تاوانی تاکه که‌سێکی نه‌خۆش نیه که
خودی سه‌ددامه ، ته‌نها تاوانی ته‌نها حیزبێکی شۆڤێنی نیه
که حیزبی به‌عسه ، تاوانی ته‌نها نه‌ته‌وه‌یه‌ک نیه به‌ناوی
نه‌ته‌وی عه‌ره‌به‌وه ، تاوانی ته‌نها ئاینێک نیه ،
تاوانێکه ئه‌نجام و ئاکامی کۆبوونه‌وه‌ی هه‌رهه‌موو ئه‌و
فاکته‌رانه‌یه.
چونکه ئه‌گه‌ر خودی سه‌دامیش نه‌بوایه فیکر و ئایدیۆلۆژیای
به‌عس له‌سه‌ر بیری (ئۆمه عه‌ره‌بیه واحیده...هتد) و
هه‌وڵه‌کانی بیناکردنی یه‌ک ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی هاوشێوه‌ی یه‌ک
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ، له که‌نداوه‌وه بۆ ئۆقیانووس و
له‌غووکردنه‌وه‌ی ئه‌وی تر ، ئیدی ئه‌و (ئه‌ویتره هه‌ر
ره‌گه‌زێک بێت) به‌ڵام به‌تایبه‌ت له‌ناوبردنی کورد بینابووه
، کورد که ته‌نها میلله‌ته ئازایانه به‌گژ سیاسه‌تی تۆقاندن
و سه‌رکوتکه‌ری به‌عس و هه‌موو رژێمه‌داگیرکه‌ره‌کانی پێش
ئه‌ویش چۆته‌وه ، ئیدی هه‌ر ده‌کرا ، و ئه‌گه‌ر ئایه‌تی
ئه‌نفالیش نه‌بوایه هه‌ر ئایه‌تێکی تری به‌کار ده‌هێنا ،
ئه‌گه‌ر به‌ناوی ئایینیشه‌وه نه‌بوایه خۆی یاسایه‌کی بۆ
له‌ناوبردنی کورد ده‌هێنایه کایه‌یوه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی
ئاماژه‌یه ئه‌وه‌یه ئایینی ئیسلام هه‌موو ژێرخانه فیکری و
فه‌لسه‌فیه‌که‌ی له‌سه‌ر کوشتن و له‌ناوبردن هه‌ستاوه ، و
دواتر هه‌مان ژێرخانی فیکری و فه‌لسه‌فی بۆ بیری شۆڤێنی به‌عس
داڕشتووه ، و ئایین و به‌تایبه‌ت ئایینی ئیسلام ئه‌و زه‌مینه
له‌باره‌ی ئاماده کردووه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروسبوونی
یه‌که‌مین ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به سه‌رکردایه‌تی پێغه‌مبه‌ری
ئیسلام خۆی ،’ هه‌تا ده‌گاته فتوحاته‌کان و دروستبوونی
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ، که هه‌ر له‌وێوه ده‌ستیان کردووه به
بڵاوبوونه‌وه و فراوانکاری له‌سه‌ر خه‌راباتی ده‌وڵه‌تان و
میلله‌تانی تر ، و هه‌ر له‌سه‌رتای شه‌ڕ و جه‌نگینیانه‌وه له
دورگه‌ی عه‌ره‌ب و بڵاوکردنه‌وه‌ی فیکر و ئایدیای ئایینی
ئیسلام ، و هه‌ڵبه‌ته کولتووری ئه‌و کاته‌ی عه‌ره‌بیش له‌و
ناوچه‌یه‌دا له‌زۆر لایه‌نه‌وه گونجاوبووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و
کولتووره ئیسلامیه له‌باوه‌ش گرن و پێشوازی لێبکه‌ن و
قوبووڵی بکه‌ن، باشترین نمونه‌ش فتووحاته‌کانه که به زه‌بری
نووکی شمشێر خه‌ڵکیان هاوردۆته ناوئیسلامه‌وه ، بۆیه ئاینی
ئیسلام و ده‌قه قورئانیه‌کان زه‌مینه هه‌ره له‌بار و شیا و
گونجاوه‌که‌بوون بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه..
هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر پێناسه‌یه‌کی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بکه‌ین ،
ئه‌توانین بڵێین ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه که هه‌موو بنه‌ماکانی
حوکم ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ شه‌ریعه‌تی ئیسلام ، هه‌ربه‌و پێیه‌ش
قبووڵی ناکه‌ن به شێوه‌یه‌کی عیلمانی جیاوازی له نێوان ئایین
و ده‌وڵه‌تدا بکرێت ، بۆیه به‌و پێیه هه‌رچی به‌ناوی
ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌کرێت ، به‌ناوی ئیسلامه‌وه‌یه ، ئه‌وه‌ش
به‌نه‌زه‌ری ئه‌وان جێی باس و لێکۆڵینه‌وه و پرسیار نیه ،
دواتر شه‌ریعه‌ت یاسایه ، و شه‌ریعه‌ت سه‌روه‌ره ، و
شه‌ریعه‌ت ده‌سه‌ڵاته.
که‌واته ناکرێ ئه‌و دوو فاکته‌ره له‌یه‌ک جیابکرێته‌وه ،
کولتووری عه‌ره‌ب و ئیسلام رێگه‌یان خۆش کردووه بۆ
به‌رجه‌سته‌کردن و جێبه‌جێ کردنی هه‌موو جۆره‌کانی تاوان و
له‌ناوبردنی کورد ، ده‌نا هه‌رگیز نه‌یده‌توانی به‌ناوی
ئایه‌تێکه‌وه ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه بکات ، ئه‌گه‌ر ده‌قی
ئایه‌ته‌که ئاماژه‌ی تیانه‌بێت بۆ ئه‌و تاوانه ، و
له‌لایه‌کی تره‌وه فیکری به‌عس له‌سه‌ر بنه‌ما و بیردۆزی
له‌ناوبردنی هه‌موو غه‌یره عه‌ره‌بێک ، به‌تایبه‌ت کورد له
ناوچه‌که‌دا دروستببوه ، و دواتر بیناکردنی وڵاتی نه‌ته‌وه‌یی
عه‌ره‌بی گه‌وره له که‌نداوه‌وه بۆ ئۆقیانووس له‌سه‌ر
داروپه‌ردوو و خه‌راباتی زه‌وی کورد.. تاوانی ئه‌نفال یه‌کێکه
له تاوانه بێوێنه‌کانی ناو مێژووی مرۆڤایه‌تی ، که باوه‌ڕم
وانیه هه‌تا ئیستا پێناسه‌ی شیاو گونجاویشی بۆ
دۆزرابێته‌وه..
هه‌تا ئیستا باوه‌ڕم وانیه مێژووی مرۆڤایه‌تی تاوانێکی تری
به قه‌باره و گه‌وره‌یی ئه‌و ناوانه به‌خۆیه‌وه بینیبێ ،
ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌نیه له ئاست و قه‌باره‌ی تاوانه‌کانی
تری مێژووی مرۆڤایه‌تی که‌مده‌که‌ینه‌وه ، به‌ڵام ، ئه‌گه‌ر
به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه له‌و تاوانانه و تاوانی ئه‌نفال
بکۆڵینه‌وه ئه‌وا ئه‌زانین تاوانی ئه‌نفال له هه‌رهه‌مووی
گه‌وره‌تره و ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌کی زانستی بنکه‌کانی
لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی راستیه‌کان سه‌لماندوویانه ،
به‌ڵام جیاوازیه‌که له‌وه‌دایه هه‌موو میلله‌تانی دونیا
خه‌مخۆری خۆیانن و توانیویانه گوێچکه‌ی هه‌موو جیهان که‌ڕ
بکه‌ن به باسی ئه‌و تاوانانه‌ی به‌سه‌ریان هاتووه ، وه‌کوو
جوله‌که‌کانی جیهان و ئه‌رمه‌نه‌کان ...وهتد ، و به
قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی قوربانیه‌کان نه‌ک یه‌کجار ، به‌ڵکه
ساڵانه ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بنکه و باره‌گا و کۆمه‌ڵه و
رێکخراوه‌کانی له هه‌موو حێگایه‌کی جیهان دروستیان کردوون ،
که ساڵانه به‌و کارانه هه‌ڵده‌ستن له‌ڕێی کار و چالاکی
گه‌وره‌وه ، چ هونه‌ری به هه‌موو چه‌مکه‌کانیه‌وه ، و
ئه‌ده‌بی به‌هه‌موو به‌شه‌کانیه‌وه ، هه‌روه‌ها جموجۆڵی سیاسی
و کۆمه‌ڵایه‌تی و خۆپیشاندان له‌و وڵاتانه‌دا به‌مه‌به‌ستی
دابین کردنی یارمه‌تی و قه‌ره‌بوو بۆ قوربانیه‌کان ، ئه‌وانه
هه‌مووی به‌ناو و سه‌رپه‌رشتی و پشتگیری ده‌سڵاتی
ده‌وڵه‌ته‌کانیان..
به‌ڵام ئێمه‌ی کورد هه‌تا ئیستاش نه‌مانتوانیوه درک به‌و
نهێنیه گه‌وره‌یه بکه‌ین که ئایا چۆن له‌ده‌رگای کۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌یی بده‌ین بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی پشتگیری
نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی جیهان باوه‌ڕ بهێنێت به‌و
تاوانانه‌ی له‌دژمان ئه‌نجام دراون..
من ئیستاش له‌و حیکمه‌یه تێناگه‌م ئه‌و هه‌موو بنکه و
باره‌گا و کۆمه‌ڵه‌و رێکخراوانه‌ی ناو کوردستان کاریان چیه؟
ساڵانه چه‌نده‌ها لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن
له‌سه‌ر ئه‌نفال و تاوانه‌کانی رژێمی دیکتاتۆری سه‌ددام
کردوویانه ، به‌ڵام به‌زمانی کوردی و بۆ خوێنه‌ری کورد؟
هه‌تا کار هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌نفالیشی زیاد کرد
، ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی هه‌تا ئیستا نازانم چی کردووه بۆ
ئه‌نفال؟
باشه کار بۆ ئه‌نفال و قوربانیه‌کانی ئه‌نفال له ناوه‌وه
ئه‌کرێ یان له ده‌ره‌وه؟ هه‌تا که‌ی ئێمه قسه بۆخۆمان
بکه‌ین؟
ئێمه ئه‌بێت موخاته‌به‌ی کێ بکه‌ین؟ ناوه‌وه‌ی کوردستان؟ یان
جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی؟
باشه کوا ئاماده‌گی کورد له‌و هه‌موو چالاکیه
نێونه‌ته‌وه‌ییانه‌ی ساز ئه‌درێ ساڵانه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی
بۆ قوربانیان و لێقه‌وماوانی دونیا؟
هه‌تا ئیستا کورد له‌ده‌روه‌ی کوردستان جگه له نوێنه‌رایه‌تی
حیزبه‌کان و چالاکی حیزبی و ته‌له‌فزیۆن و رۆژنامه‌ی حیزبی
زیاتر چیان هه‌یه؟
هه‌تا ئیستا کۆمه‌ڵگای کورد له‌ده‌ره‌وه زیاتر له
ئاهه‌نگگێڕان و به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی بۆنه حیزبیه‌کان زیاتر
چیان کردووه بۆ ئه‌نفال و ئه‌نفالکردوه‌کان؟
جگه له‌وه‌ی ساڵانه یادی ده‌ستنیشانکردنی سه‌رۆککۆماری عێراق
ئه‌کرێته‌وه و ئاهه‌نگی پێوه ئه‌گێڕدرێ ، و جگه له‌وه‌ی
یادی دروستبوونی حیزبه‌کان و یاده حیزبیه‌کانی تر چی ئه‌کرێت
له‌ده‌ره‌وه؟
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یادی ئه‌نفالیش بکرێته‌وه ، حیزبێک به‌ناوی
خۆیه‌وه ئه‌یکات و ئه‌وی تر پێ ناکات به هۆڵه‌که‌دا ، یادی
نه‌ورۆز ئه‌کرێته‌وه بۆ هه‌ڵپه‌رکێ گوێ به حیزبایه‌تیه‌که
ناده‌ن..
ته‌نانه‌ت خۆپیشاندانه‌کان ، زۆر جار ژماره‌ی پۆلیس و گارده
ئه‌وروپیه‌کان که ئاماده ئه‌بن زیاترن له کورده‌کان خۆیان..
ئه‌وه چه‌نده چاوه‌ڕێی دانانی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی
هه‌رێمن له ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کارانه بکات ، باشه
ئه‌ویش که له‌سه‌ر لیستی فڵان حیزب ده‌ستنیشان ئه‌کرێت ،
بێگومان به‌سوودی حیزبه‌که‌ی خۆی ، و به ئاماده‌بوونی هۆکانی
راگه‌یاندنی حیزبه‌که‌ی خۆی هه‌موو ئه‌و بۆنانه به‌سه‌ر
ئه‌کاته‌وه..
هه‌تا ئیستا به چ خیتابێکه‌وه رووبه‌ڕووی جیهانی ئیسلامی
بوونه‌ته‌وه به‌مه‌بستی ئه‌وه‌ی داوای دانپیانانیان لێبکه‌ن؟
ئه‌وه‌تا جیهانی ئیسلامی بۆ چه‌ند وێنه‌یه‌ک و چه‌ند قسه‌یه‌کی
پاپا ، دونیایان هه‌ژاند به‌گژ هه‌موو دونیادا چوونه‌وه و
داوایان کرد داوای لێبوردن بکه‌ن ، هه‌تا ئیستا چ مه‌لایه‌ک
هاته سه‌رته‌خت و به‌ناوی ئیسلامه‌وه داوای لێبوردنی له
دایکه ئه‌نفالکراوه‌کانمان کرد؟ کام پیاوی ئایینی باسێکی
زانستیانه‌ی قبووڵه سه‌باره‌ت به تاوانه‌کانی ئه‌نفال؟
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وه‌دا ئه‌وه‌تا کورد هه‌تا ئیستا
موجامه‌له‌ی عه‌ره‌ب و ئیسلام ئه‌که‌ن نه‌کا کورسیه‌که‌ی
به‌غدامان له کیس بچێت..له کاتێکدا من پێڵاوێکی شڕ و دڕاوی
پێی ژنێکی ئه‌نفالکراو ، شه‌ڕواڵێکی شڕ و دڕاوی به‌ری باوکێکی
ئه‌نفالکراو ناگۆڕمه‌وه به‌هه‌موو کورسی و ته‌لاره‌کانی
به‌غدا ، که هه‌ر له‌وێوه پلانه‌کان داده‌ڕێژران بۆ
له‌ناوبردنی کورد و کیمیابارانکردنیان ، هه‌رله‌وێوه تۆپ و
تانک و زریپۆشه‌کان به‌ڕێ ئه‌که‌وتن بۆ سووتاندن و وێرانکردنی
دێهاته‌کانی کوردستان..
نازانم سه‌رکردایه‌تی کورد له کوردستان هه‌تا ئێستا که هێند
توانا و ئیمکانیه‌تی هه‌یه ئه‌و هه‌موو میوانداریه‌ی عه‌ره‌ب
بکات ، و بینباته هۆڵی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه که به
خوێن و ئێسک و پرووسکی شه‌هیده‌کانمان بینابووه ، ئه‌بوایه
ئه‌وانه پێی تێخه‌ن که هه‌رهه‌موو ده‌ستیان به خوێنی کورد
سووره؟ له‌کاتێکدا پاره‌نیه بۆ دامه‌زراندنی نووسینگه‌یه‌ک
له‌ده‌ره‌وه بۆ راپه‌ڕاندنی کاره‌کانی ناساندنی ئه‌و تاوانه
مه‌زنه به جیهانی ده‌ره‌وه و داواکردنه‌وه‌ی قه‌ره‌بوو له
کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ..
هه‌ڵبه‌ته لێره‌دا قه‌ره‌بوو به‌ته‌نها به‌مانای قه‌ره‌بووی
مادی ناگرێته‌وه ، به‌هێندی ئه‌وه‌نده‌ی قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌وی
و هێنانه‌وه مایه‌ی که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌ییمان له‌به‌رده‌م
کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا..
ئێمه ئه‌گه‌ر نه‌توانین له‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌ییدا رێز له شه‌هیده‌کانمان بگرین و داوای مافی
ره‌وایان بکه‌ین بۆ که‌سوکاریان و قه‌ره‌بوویان نه‌که‌ینه‌وه
، شایسته‌ی ئه‌وه نین له‌سه‌ر ئه‌و کورسیانه دانیشین که
حوکمی له‌سه‌ر ئه‌که‌ین ، و شایسته‌ی ئه‌وه‌نین بڵێن کوردین..
ئیدی باس له شانۆگه‌ری دادگاییکردنه‌که‌ی سه‌ددام ناکه‌م چ
مه‌هزه‌له‌یه‌که سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد هه‌تا ئیستا
قوبووڵی ئه‌کات ، ئه‌وه‌ش دا ئه‌نێم بۆ وتارێکی ترم..
------------------------
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له ژماره 296 هاوڵاتی
رۆژی چوارشه‌ممه 18ی ئۆکتۆبه‌ری 2006 بڵاوبۆته‌وه..
|