ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم چه‌ندساڵێک له‌مه‌و به‌ر له‌شاری
سلێمانی، به‌ڕێز کاک ستیڤان شه‌مزینیم به‌هۆی چالاکیه‌وه
له‌بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا ناسی ، و ئه‌وکاتانه ده‌مگووت
ئه‌مڕۆ له کوردستان خه‌ڵکانێکی زۆر ده‌ستیان داوه‌ته کاری
رۆژنامه‌وانی، و زۆربه‌ی زۆریان ره‌نگه ئاره‌زوی نووسینی
ئه‌ده‌بیان هه‌بێ، به‌ڵام داخۆ زمانی رۆژنامه‌وانی و زمانی
ئه‌ده‌بیان لێتێکه‌ڵاو نابێت، وه‌یان نه‌بووه؟ چوونکه ئه‌و
زمانه‌ی که ڕاپۆرتێکی پێ ده‌نووسرێ زمانێکی راسته‌وخۆ واتا
ته‌قریریه ، و دووره له فه‌نتازیا و تێکه‌ڵکردنی هه‌ست و
سۆزی نووسه‌ره‌که‌ی ،هه‌روه‌ها وه‌ستان له سه‌ر که‌ناری سڕه
جوانه‌کانی فێر بوونی ئه‌وکاره، به‌هره‌و توانه‌یه‌کی نا
ئاسایی ده‌وێ، داخۆ له‌و به‌ڕێزه‌و هه‌موو ئه‌و
خۆشه‌ویستانه‌ی تر دا هه‌یه، که به‌بێ پشت گیری و ده‌ست
گیرۆیی دامه‌زراوه‌یه‌کی ره‌سه‌نی رۆژنامه‌وانی ، خۆیان له
قه‌ره‌ی ئه‌و ئه‌رکه قورسه داوه ؟ ئه‌وپرسیارانه ڕاسته
پێش وه‌خت بوون، به‌ڵام مه‌شروع بوون ، دڵه ڕاوکێی که‌سێک
بوو که سۆزی بۆ ئه‌وپیشه‌یه هه‌بوو، و ئاواته‌خوازبوو که
ئاستی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردوستانیش ،وه‌کو هه‌موو ووڵاتانی
دیکه‌ی ئه‌ودونیایه، له‌ئاستی به‌ر پرسێتی دا بێت ،و به
ته‌کنیکێکی به‌رزیشه‌وه ببێته ده‌سه‌ڵاتی چواره‌مین . له
هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه، که ڕۆژنامه‌وان هه‌رده‌رگایه‌ک
پێویست
بێ بزانێ، که له‌ودیویه‌وه چ باسه به‌بێسڵه‌مینه‌وه
له‌به‌ندو کۆتی عورفه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ،و قانونیه‌کانی
ده‌سه‌ڵات بیانکاته‌وه، و ئه‌وه‌ی خه‌ڵک به چرپه‌و سرپه
باسیان ده‌که‌ن، ئه‌م بیانکاته به‌دواچوونی ڕۆژنامه‌وانی ،و
بیان خاته سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی بڵاوکراوه‌کان، پیشه‌یی له کاری
ڕۆژنامه‌وانیدا، وا له که‌سانی به‌دوادا داچوودا ده‌کا،
سیقه‌یه‌کی ته‌واویان به رۆژنامه‌وان هه‌بێت، که
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیان ده‌پارێزێت ،ئیتر هه‌موو گرێکانی دڵیان
به‌بێ ترس لای ده‌که‌نه‌وه، به‌وه‌ش لێکۆڵینه‌وه‌که
مه‌به‌سته مه‌عریفی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی خۆی به ووردی ده‌پێکێ
. ئه‌وه‌ی له زنجیره به‌دوا چوونه‌کانی کاک ستیڤان شه‌مزینیا
که سه‌باره‌ت به له‌زه‌ت فرۆش و ده‌ڵاڵه‌کانیان کردونی،
ئه‌وخه‌ونه‌ی به‌نده‌و ده‌یه‌ها دڵسۆزی بواری ڕۆژنامه‌وانی
کوردی دێنێته دی، که ئێستا ئه‌توانین بڵێین ئێمه‌ی کوردیش
ڕۆژنامه‌وانمان هه‌یه . |