بزماره‌کانی
خالید مه‌جید
فه‌ره‌ج گله‌یی
کۆنه‌جاشێک ئینکاری
ناکه‌م که
نهتهزویر
بووم و نه ته‌قلید،
هه‌موو که‌س
ئه‌زانێ به‌تایبه‌تی
ئێوه
جاشێکی هه‌تا
بڵێی ره‌سه‌ن
بووم ، ئه‌نفالچی
بووم ،
باشترین سه‌رچاوه‌ی
زانیاری
بووم بۆ ئه‌من
و
ئیستیخبارات
، ئه‌گه‌ر ده‌یان
بردم بۆشه‌ڕی
پێشمه‌رگه،
بۆسه‌لامه‌تی
خۆم و کوڕه‌مام
و پورزاکانم
،یه‌که‌م که‌س
بووم
پێشنیازی به‌کارهێنانی
چه‌کی
کیمیاویم ئه‌کرد،
چوونکه ئه‌مزانی
ئه‌وانه‌ی
لهوشاخهن
ئه‌گه‌ر به‌چه‌کی
ته‌قلیدی شه‌ڕیان
له‌گه‌ڵ بکه‌ین،
هه‌روا به‌ئاسانی
هه‌ڵناکه‌نرێن
،هه‌تا فیشه‌کیان
پێ بێ لێمان
ئه‌کوژن .
ئێوه
ڕابردووی
ئێمه‌تان وه‌کو
ئاو‌و دۆ ڕه‌وان
بوو ، ساڵه‌های
ساڵ بوو هێزی
پێشمه‌رگه‌تان
به دروشمی
خه‌بات و
ناونیشانی
خۆبه‌خت
کردن تاریف
ئه‌کرد،و
ئێمه‌ی
جاشیش به
خائین و خۆ
فرۆش کلک و ئه‌ڵقه
له گوێی
داگیر که‌ر
،به‌و حسابه
ئه‌بوو دوای
سه‌رکه‌وتنتان
یه‌که‌م
ئیشتان تاج
له‌سه‌رنانی
پێشمه‌رگه،و
ئیجتیساس
کردنی ئێمه
بوایه
،خۆشمان هه‌روامان
دانابوو، چاوه‌ڕوانی
ئه‌و چاره‌نووسه‌ش
زیاتر نه‌بووین.
ئه‌وکاته
نه‌تان کرد ،
درکمان پێ
کردبوو بۆ
نایکه‌ن، هه‌ر
یه‌که‌و بۆ
قورسکردنی
تاکه‌ی خۆی،
له ته‌رازوی
هێزه‌کان،
له بنه‌وه
هه‌زار
واستهتان
ده‌نارده
کنمان و
ملیونه‌ها
تکاو رجاتان
لێ ئه‌کردین،
به‌شکو
دڵمان نه‌رم
بێ و سه‌نگه‌ری
خه‌باتمان
بگوێزینه‌وه
بۆ لاتان؟ شه‌وانه‌ش
له تهلهفیزۆنهکانتانهوه
موزیعهکانتان
که له
خۆشیا بسکه‌ی
سمێڵیان ئه‌هات
، به
شانازیه‌وه
ئه‌یان گووت
:بینه‌رانی
خۆشه‌ویست
عه‌سری ئه‌مڕۆ،
سه‌رۆکی عه‌شره‌تی
به‌شه‌ره‌فی
دۆڵی چاو
بزان، سه‌نگه‌ری
خه‌باته‌که‌ی
بۆکنه
خۆمان
گواستۆته‌وه،و
مه‌گه‌ر هه‌ر
خواش بۆ خۆی
بزانێ، خۆیی
و تاقمه‌که‌ی
چه‌ند
رێزیان
لێگیراوه،
ئه‌گه‌ر لای
جه‌ماعه‌تی
ئه‌وبه‌ر،
دیوه‌خانه‌که‌یان
سه‌د که‌سی
گرتووه، له‌به‌ری
لای خۆمان
بۆمان
کردوون به
دووسهدکهس،و
مادامیش ئه‌وه‌نه
پیاوی چاکن،
له‌م سه‌عاته
به‌دواوه
شه‌رت بێ
بارانی
موحیبه‌تیان
موستهمیڕ
له‌سه‌ر بێ.
دو سێ جاریش
ئه‌و وێنه‌و
هه‌واڵه‌تان
بڵاو ئه‌کرده‌وه،ئه‌زانن
بۆچی بۆ ئه‌وه‌ی
سه‌ره‌ک عه‌شره‌تی
کلاو
قوچانیش که
ئه‌گه‌ر له‌ئێمه
زیاتری بۆ
دوژمن نه‌کردبێ،
تاکید که‌متری
نه‌کردووه،
و هێشتا هه‌ر
له‌وبه‌ره،
ته‌ماع
بیگرێ و ئه‌ویش
سه‌نگه‌ره‌که‌ی
بابهکۆڵیاو
بێت،چاوی ئهوکهسانهشتان
ده‌رئه‌هێنا
ئه‌گه‌ر
زاتیان
بکردایه‌و
بیان گوتایه
به‌ری
چاومان کلی
پێوه‌یه. ئه‌وکاته‌ش
ئه‌تانزانی مورته‌زه‌قه
مه‌بده‌ئیان
نیه ،و کێ
زیاتریان
بداتێ ئه‌چنه
لای ئه‌و، ئه‌ی
باشه ئێستا
چی له‌و مه‌سه‌له‌یه
گۆڕاوه یان
دیاره
ئیشتان
پێمان نه‌ماوه؟خۆ
ئه‌وه‌ی بۆ
ئێوه‌مان
کردوه، نه
پێشمه‌رگایه‌تی
بووه،و نه
کوردایه‌تی، (سهللم،
بهللم) بووه
، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکێک
هه‌بێ له
ئێوه
زیاترمان
بداتێ ، چی
رێگه‌مان لێ
ئه‌گرێ ئه‌وجاره‌ش
سه‌نگه‌ری
موباره‌کمان
بگوێزینه‌وه، کورد پهروهریهکهمان،
یان مێژووه
پر له سهروهریهکهمان
؟له‌سه‌رو
هه‌مووشیه‌وه
مه‌گه‌ر
ئێوه بۆ
خۆتان
هانتان نه‌داوین
ئه‌و
کلتووره
نایابه‌مان
له‌بیر نه‌که‌ین
،یان ئێمه
هه‌ڵه‌ین؟. موخته‌سه‌ری
که‌لام واز له
جاشی کۆن
بێنن چوونکه
ئه‌وانه ڕه‌نگه
بڵێن کاتێک
منداڵ
بووین، کورد
حوکمی به‌ده‌ست
نه‌بووه‌و
بێگانه ده‌رسی
دایاوین،
بۆیه له‌وانه‌ی
په‌روه‌ده‌ی
نیشتیمانیا
ئیکمالین ،
ئێستا گرنگه
که
ووریابین نه‌وه‌ی
نوێ له‌خۆمان
نه‌که‌ینه
جاش، ئه‌وجا
قوڕنهیهکمان
چنگ ناکه‌وێ
ڕووی خۆمانی
لێبشارینه‌وه
. |