ئه‌و ده‌رگایه واڵاکه
گیانێکی ئه‌زیزی تیایه
ئه‌و دیواره بڕوخێنه
له‌و دیوه‌وه
عاشقێ گۆرانی ده‌چڕێ
*
ئاوازێکی ئاگرینه
گڕی به‌رداوه له‌ناخی
گۆرانی بۆ که‌سێ ده‌ڵێ
بۆته ئاهێ،بۆته داخێ
*
ئه‌و بارانه بۆ ئه‌بارێ
که‌تۆ بارانت خۆش ده‌وێ
ئه‌و به‌فره بۆ بتوێته‌وه
که‌تۆ دڵت پڕ لهگڕه
ئه‌و خه‌مه ئێستا شه‌پۆله
لهکهنارتا ئۆقره ده‌گرێ
هه‌نده جارێکیش قه‌قنه‌سه
بۆت ده‌سوتێت و بۆت ده‌مرێ
*
ئه‌و کچه هه‌ناسه‌ی منه
په‌پوله‌ی ڕۆحمی خۆش ئه‌وێ
که‌چی چاوه نێرگزێکهی
حه‌زێکی ماتی شه‌رمنه
* |