ئه‌و كاته‌ی چڕین بڵێسه‌ به‌ئاگرو شه‌پۆل به‌ئاو ده‌به‌خشێت

    عه‌‌دنان ره‌ووف قادر 

 

ده‌ڵێن له‌جێگایه‌ك ئاو هه‌یه‌ ئاوه‌دانی نییه‌و له‌جێگایه‌كیش ئاوه‌دانی هه‌یه‌ ئاو نییه‌!!! ئه‌مه‌ چاره‌نووسی گۆرانی  كوردی بووه‌ به‌درێژايی ئه‌و هه‌شتاو چه‌ندساڵه‌ی كه‌ به‌مێژووی تۆمار كردنی گۆرانی كوردی داده‌نرێت ،ئه‌گه‌ر گه‌شتێك به‌ناو شاكاره‌كوردییه‌كاندا بكه‌ین زۆر به‌ ڕوونی هه‌ست به‌ كه‌م و كوڕییه‌كانیان ده‌كه‌ین و بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ جوانی و نه‌مريی به‌شی هه‌ره‌زۆریان ته‌نها له‌ده‌نگ و ئاوازو ئه‌دائ و تا ئه‌ندازه‌یه‌كیش له‌ (تێكست) هۆنراوه‌كانیاندایه‌  و له‌ هونه‌ری تۆمار كردن و مۆزیك و دابه‌ش كردن وستۆدێو ....هتد بێ به‌شن،بێگومان بۆ هونه‌رمه‌ندانی چاره‌ڕه‌ش و به‌شمه‌ینه‌تی كوردی ژێر سته‌می سیاسی و ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌يی ئاسان نه‌بووه‌ گروپی مۆزیكی كوردی و ستۆدێو و دابه‌شكاری باش و ئه‌ندازه‌ گیری ده‌نگ و ...... په‌یدا بكه‌ن و به‌كامی دڵی خۆیان ئه‌لبومه‌كانیان  تۆمار ب‌كه‌ن ،ئه‌گه‌ر جاروباریش ئه‌وهه‌له‌یان بۆ هه‌ڵكه‌وتبێت ئه‌وا زۆر سنوردارو زۆر كورت خایه‌ن بووه‌، كه‌چی له‌ژێر ئه‌و هه‌موو سته‌مه‌داو به و‌ئیماكانیه‌ته‌ كه‌مه‌وه جوانترین و نه‌مرترین به‌رهه‌میان به‌ ئێمه‌گه‌یاندووه‌ كه‌تاكه‌ په‌نجه‌ره‌و تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی  ڕه‌سه‌ن و بێ ڕتوشی گۆرانی كوردین، (یادیان به‌خێر و گۆڕیان پڕ بێت له‌نور) ،بێگومان له‌سایه‌ی ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ مه‌زنانه‌ی كه‌له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیادا به‌ده‌ست هاتوون گۆرانی تۆماركردن ئه‌وه‌نده ئاسان بووه‌ نه‌ك گۆرانی بێژه‌كان به‌ڵكو مۆزیك ژه‌ن و ڕۆژنامه‌نوس و بێژه‌رو ...هتد بوون به‌گۆرانیبێژو ساڵانه‌ ده‌یان ئه‌لبومی نوێ و شه‌وانه‌ش

چه‌ندین گۆرانی تازه‌مان گوێ لێده‌بێت،به‌شێكی زۆر له‌م گۆرانیانه‌ له‌ ستۆدێۆپێشكه‌وتووه‌كانی ڕۆژ ئاواو توركیاو میسرو ... تۆماركراون و له‌هه‌ندێك له‌به‌رهه‌مه‌كاندا باشترین و كارامه‌ترین مۆزیكژه‌نی تیا به‌شداربووه‌و جوانترین كاری مۆزیكی بۆ كراوه‌ ،به‌ڵام به‌شی هه‌ره‌ زۆری ئه‌و گۆرانیانه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی ساڵانی رابردووه‌وه‌ دابه‌شكردن و مۆزیك و ئامێری تۆمار كردنه‌كانیان زۆر جوان و باشن وةلىَ ده‌نگ و ئاوازو تێكست و ئه‌دائی گۆرانییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ له‌ئاستێكی نزمدان مرۆڤ سه‌رسام ده‌بێت كه‌چۆن ئه‌و گۆرانیانه‌ له‌ ته‌له‌فیزێۆنه‌كانه‌وه‌ بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌و كێ گوێ له‌م گۆرانیانه‌ ده‌گرێت و چی ده‌روونێكی نه‌خۆش خۆی نه‌خۆشتر ده‌خات به‌م گۆرانیانه‌!!!!؟؟؟؟؟ به‌ڵام له‌ناو ئه‌م بێسه‌رةوبه‌ره‌و كه‌س به‌كه‌سه‌ی گۆرانی كوردیدا هێشتا گوڵی ناسك و جوان و موژده‌به‌خش هه‌ ر‌ماون وكه‌م و زۆر بۆن و به‌رامه‌ی گۆرانی كوردی بة دڵ و مێشك و ویژدانماندا ده‌پرژێنن وبۆ چه‌ند ساتێك ئه‌گه‌رچی كه‌میش بێت له‌م دونیا جه‌نجاڵ و پڕله‌نابه‌رابه‌رییه‌ دوورمان ده‌خه‌نه‌وه‌و به‌كه‌ناره‌كانی ئاسوده‌یی و ئارمیمان ده‌سپێرن!!!

یه‌كێك له‌و ئه‌لبومه‌ نوێیانه‌ی كه‌ به‌مه‌ره‌دی ئه لبومه‌كانیتر نه‌چووه‌و  ئاوو ئاوه‌دانی پێكه‌وه‌ گرێداوه‌  ،ئه‌لبومی (ئه‌مشه‌و) ی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریمه‌ ،ئه‌لبومه‌كه‌ له‌ 9 تراك پێك هاتووه‌و ماندوو بوون و ده‌ست ڕنگینی و كارناسی به‌ سه‌رله‌به‌ری به‌رهه‌مه‌كه‌وه‌دیاره‌ ،ده‌نگ ،ئاواز،تێكست،چڕین ،دابه‌شكردن،مۆزیك،،كۆرس ،له‌ئاستێكی به‌رزدان و هاوئاهه‌نگییه‌كی هونه‌ریانه‌ی زۆرجوان له‌به‌ینی هه‌موو به‌شه‌كانی ئه‌لبومه‌كه‌دا هه‌یه‌،جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ عه‌دنان كه‌ریم خاوه‌نی ئه‌زمونێكی چه‌ندین ساڵه‌یه‌ ‌و  مۆزیكزانه‌و ئاواز دانه‌رێكی باشه‌و سه‌لیقه‌و ڕۆشنبیرییه‌كی باشی هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی هۆنراوه‌و تواناو خۆشییه‌كانی ده‌نگی خۆی ده‌ناسێت و زۆر زاڵه‌ به‌سه‌ر ده‌نگی خۆیدا، به‌ناوازه‌یی گۆرنییه‌كانیشڕا دیاره ‌كه‌ كامگاره‌كان  هه‌موو قورساییه‌كی خۆیان خستۆته‌ سه‌ر ئه‌م ئه‌لبومه‌و فه‌رهادانه‌ كاریان بۆ كردووه‌ ،جوانییه‌كانی ئه‌م ئه‌لبومه‌ زۆرن لێره‌داجێگای هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌ك به‌یه‌كیان نابێته‌وه‌ ،به‌ڵام ئه‌و جوانیانه‌ی كه‌ من وه‌كو گوێگرێك چێژیان لێ ده‌بینم تیشكێكی زۆر بچوك و خێرایان ده‌خه‌مه‌ سه‌ر ،

ده‌نگی عه‌دنان كه‌ریم بۆ من ده‌نگێكی دڵكێش و خۆش و غه‌م‌گین و كوردانه‌یه‌و بۆ خۆشی جوانی ڕه‌كار ده‌با و ده‌زانێت چكاڵایه‌ك پڕ به‌باڵای ده‌نگییه‌تی ،یان ڕوونتر بڵێم ستایلی خۆی ده‌زانێت و گۆرانییه‌ك ده‌ڵێت كه‌بۆ ده‌نگی بشێت ، یه‌كێك له‌ لایه‌نه‌سه‌رنج ڕاكێشه‌كانی ئه‌م ئه‌لبومه‌و به‌شی هه‌ره‌زۆری كاره‌كانی عه‌دنان كه‌ریم ئه‌دائه‌كه‌یه‌تی (چڕین) ئه‌وله‌چڕینی گۆرانییه‌كاندا  وشه‌كان ناژاكێنێت و قوتیان نادات به‌ڵكو زۆر قووڵترو مانادارتریان ده‌كات و به‌سانایی ده‌یان چڕێت ،تێكسته‌كان له‌قوڵايی ده‌نگییه‌وه‌دێن و شێوه‌وده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ به‌وشه‌كان ده‌دات ،به‌واتایه‌كی تر به‌یه‌ك ده‌نگ و به‌یه‌ك شێوه‌ وشه‌ی ئاو و ئاگر ده‌ر نابڕێت به‌ڵكوو گه‌رمایی و لرفه‌ وبڵێسه‌ به‌ئاگر ده‌دات و هه‌ڵقوڵان و پاكی و شه‌پۆلیش به‌ئاو !!!له‌ گۆرانی دڵی من دا له‌جێگایه‌كدا ده‌ڵێت

سه‌دخۆزگه‌بێت به‌وڕۆژه‌ كه‌نه‌م بیستبوو ناوت.....

له‌ده‌ربڕینی ئه‌م دێڕه‌دا به‌ده‌ر له‌تێكسته‌كه‌ ،به‌ده‌نگیش په‌شیمانی ونه‌دامه‌تێكی زۆرقووڵ ده‌رده‌بڕێت كه‌ئه‌ویش بۆخۆی جۆره‌تێكستێكی تره‌ به‌ڵام ده‌بێت خوێنده‌واربیت بۆ ئه‌وه‌ی له‌وجۆره‌تێكستانه‌ بگه‌یت!!!!

هۆنراوه‌ی گۆرانییه‌كان،هۆنراوه‌ی شاعیره‌ ناوداره‌كانی كوردن و شیعری ته‌ڕوپاراوو جوانن و بۆگۆرانی ده‌شێن، جگه‌ له‌ هۆنراوه‌كه‌ی سالم كه‌ ڕه‌نگه‌ تۆزێك بۆ نه‌وه‌ی ئێستا قورس بێت       

هه‌رچی تێكسته‌ فۆلكلۆرییه‌كانیشه‌ تائه‌ندازه‌یه‌ك جوانن و یه‌كیه‌تی بابه‌تیان تیایه‌و له‌گه‌ڵ ئاوازه‌كاندا ده‌گونجێن و دێڕه‌كان پێچه‌وانه‌ی یه‌كتری نین له‌دێڕێكدا شایی و به‌زم و خۆشی نییه‌و له‌وی تریان شیوه‌ن و ڕۆڕۆ!!!

ئاوازی گۆرانییه‌كان ئاوازگه‌لێكی ناسك و جوانن  به‌ڵام جوانترینیان لای من ئه‌و ئاوازانه‌ن كة عه‌دنان كةريم بۆ خۆی دایناون ،ئه‌گه‌رچی ئاوازه‌كان نوێن به‌ڵام تاموبۆیه‌كی كوردانه‌ی دڵگیریان تیایه‌و جوانییه‌كانی ده‌نگی هونةرمةند زیاتر ده‌رده‌خه‌ن چونكه‌ بۆ ده‌نگی خۆی چنیویانی. ،ئاوازه‌فۆلكلۆرییه‌كانیش بۆخۆیان جوانن و عه‌دنان كةريم ده‌سكارییه‌كی جوانی هونه‌رییانه‌و سه‌رده‌مییانه‌ی كردوون و ده‌ستولاقی نه‌شكاندوون و هه‌تكی نه‌كردوون ،

كۆرسی گۆرانییه‌كان ,له‌هه‌موو هونه‌ری كوردیدا كه‌م وێنه‌یه‌و گۆرانییه‌كانیان زۆر جوانترو بریسكه‌دارتر كردووه‌ ، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ جاری یه‌كه‌م نییه‌ ‌كامگاره‌كان كۆرس به‌شێوه‌یه‌كی هارمۆنی به‌كاردێنن به‌ڵام به‌بڕوای من ئه‌مه‌ جوانترین كاریانه‌ ،له‌هه‌ندێك جێگا شێوه‌و ڕه‌نگی ئۆپێراوه‌رده‌گرن به‌ڵام ئۆپێرایه‌كی كوردی !!!

دابه‌شكردن و مۆزیك پشكی شێریان به‌رده‌كه‌وێت له‌جوانییه‌كانی ئه‌م ئه‌لبومه‌داو هه‌رئه‌مه‌شه‌ ‌ وای كردووه‌  ئه‌م كاره‌ی عه‌دنان كةريم جیاوازی زۆری هه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانی  خۆی و خه‌ڵكانی تریشدا،بێگومان لای هه‌موو كه‌سێك ئاشكرایه‌ كه‌ كامگاره‌كان ناسراوترین و به‌ناوبانگترین گروپی كوردستان و ئێران و ڕه‌نگه‌ ڕۆژهه‌ڵاتیش بن ،جگه‌ له‌ مۆزیكی كوردی له‌ مۆزیكی فارسیشدا كار ده‌كه‌ن و زۆركه‌سیش پێیوایه‌ كه‌ ئه‌وان كاریگه‌ری مۆزیكی فارسییان زۆر  له‌سه‌ره‌و كاره‌كانییان زیاتر له‌فارسی ده‌چێت نه‌ك له‌كوردی!!!، جاتاچه‌ندێك ئه‌م بۆچونانه‌ڕاستن و تاچه‌ند ئه‌مه‌له‌مۆزیكدا قبوڵه‌و تاچه‌ند ئه‌وكاریگه‌رییه‌ زيانى بۆپه‌زه‌كان هه‌یه‌ ؟؟؟  ئه‌وه‌ باسێكی تره‌و لێره‌دا جێگای نابێته‌وه،به‌ڵام كاره‌كانیان له‌ئاستێكی ئێجگار ئێجگار به‌رزدان و جگه‌ له‌به‌هره‌ی هونه‌ريی شاره‌زاوپسپۆڕن له‌زانستی مۆزیكداو شاره‌زاییه‌كی باشیان هه‌یه‌ له‌ گۆرانی و مۆزیكی كوردی و ڕۆژهه‌ڵاتیدا‌،هیوادارم گۆرانی بێژانی كورد زیاتر كه‌ڵك له‌م گروپه‌ وه‌ربگرن و ئه‌م گروپه‌ش زیاتر كار بۆ گۆرانی كوردی بكه‌ن، ده‌ستخۆشی له‌ هه‌موو به‌شداربووانی ئه‌م ئه‌لبوومه‌ ده‌كه‌م ،چاوه‌ڕوان و هیوای  به‌رهه‌می جوانترونایابترله هونةرمةند عه‌دنان ‌كه‌ریم ده‌كه‌م،بڕوایش ده‌كه‌م كاری ئاینده‌ی جوانتر و سه‌ركه‌وتووتر بێت چونكه‌ ئه‌گه‌ر چاوێك به‌به‌رهه‌مه‌كانیدا بگێڕین ده‌بینین هه‌میشه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌چووه‌ و له‌هه‌ڵكشاندابووه‌ و زۆر به‌ئه‌مانه‌ته‌وه‌ ده‌ستی بۆ كاری هونه‌ری بردووه‌و قه‌ت كفری هونه‌ری نه‌كردو

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca