ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ ی  ئه‌میر قادر (به‌رپرسی کۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا، به‌رپسری دۆزی تاوانبار فرانس ڤان ئانرات،ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری چاک هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی ئه‌ڵمان) 
 له‌ ڕێکخراوی چاک‌

ئه‌میر قادر

Khadir8@yahoo.com

 

دوای پتر له‌چوارساڵ کارو هه‌ڵسوڕان له‌ناوه‌ندی چاک و زۆر زه‌حمه‌ت و کارو شه‌وانه‌ خستنه‌ سه‌رڕۆژ بۆ دۆزی ئه‌نفال و جینۆسایدکردنی خه‌ڵکی کوردستان له‌ هۆڵه‌ندا و ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌نداو،چه‌ندین کارو پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ که‌ دواترینیان دۆزی فرانس ڤان ئانراتبوو،ده‌مه‌وێت ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی خۆم له‌م ڕۆوه‌ له‌ڕێکخراوی چاک‌ ڕابگه‌یه‌نم.هه‌ر به‌و هۆیه‌ش که‌ له‌م چه‌ند ساڵه‌دا له‌گه‌ڵ زۆرێک له‌قوربانیه‌کان و میدیاکندا کارم کردووه‌ له‌ سه‌ر دۆزی جینۆساید،ئه‌نفال،مه‌سه‌له‌ دیموکراتی و خه‌به‌تاکارانه‌ و داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به‌ئه‌رکی خۆمی ده‌زانم که‌ خه‌ڵکئاگادار بکه‌مه‌وه له‌ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌که‌م.‌  

هۆی ده‌ست له‌کار كێشانه‌وه‌م ئه‌مانه‌ن به‌ شێوه‌ی گشتی:

1- ناوه‌ندی چاک له‌دوای کۆنگره‌وه به‌شیوه‌یه‌کی گشتی له‌ ڕێکخراوێک ده‌رچووه‌،بوه‌ به‌ شتێکی تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ و ته‌نها به‌خۆیه‌وه خه‌ریکه‌،که‌ ئه‌ویش به‌باره‌ خراپه‌که‌یدا،یه‌کتر ڕه‌ش کردن و شکاندن و ته‌که‌توول کۆ کردنه‌وه‌ له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر ڕه‌خنه‌و باسێک که‌ دێته‌ ئاراوه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هه‌موو یان زۆربه‌ی تواناکان....و... بوونه‌ قوربانی ...

2-کۆنگره‌ی چاک به‌داخه‌وه‌ که‌سانێکی هێنایه‌ ناو چاکه‌وه‌ و کردنیه‌ ئه‌ندامی کۆنگره‌ که‌ هیچ مه‌رجێکی به‌شداریان تێدا نه‌بوو،نموونه‌ی وه‌ک ئه‌ندام نه‌بوون یان چێ په‌نجه‌نه‌بوونی له‌ ‌هیچ یه‌ک له‌ ئۆرگانه‌کانی چاکدا، پێشتر ده‌نگ و سه‌دا نه‌بوونیان، له‌هه‌مووش خراپتر ده‌نگ دان به‌که‌سانێک که‌له‌ کۆنگره‌دانه‌بوون و نه‌ناسراون چین و چیان له‌ده‌ستدێت،و که‌من لام وایه‌ ئه‌وانه‌ هیچیان ئسوڵی وه‌ له‌ چێی خۆیاندانین.

3-ده‌ست کاری کردنی زۆرێک له‌ بڕیارو شته‌کانی کۆنگره‌،هه‌ر به‌یه‌ک هه‌فته‌ دوای کۆنگره‌ وه‌ک ناوی ڕێکخراوو،هتد...،که‌ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵانه‌ بوو که‌ کۆنگره‌کردی بۆ زۆری و بۆری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر .

4- بیرۆکراتی بوون و ته‌قلیدی بوونی پرۆسه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن،که‌سانێک ده‌ست له‌هه‌موو شتێکه‌وه‌ وه‌رده‌ده‌ن به‌ناوی ڕابه‌ری سه‌رپه‌رشتیار، یان به‌رپرسی فڵان و فیسار ئۆرگان،په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی چاک وکاری تر ده‌که‌ن به‌بێ ئاگاداری ڕێکخراو.

5-که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ شیوازی زۆر دواکه‌وتو بۆ ڵیدان و بێ هێزکردنی به‌رانبه‌ره‌کانیان،فه‌وزانانه‌وه‌،کۆبوونه‌وه‌ له‌پشتی ئه‌ندامانه‌وه‌،کوتله‌سازی،هێنانی که‌سانێک بۆ دانگدان و ته‌نها له‌کاتی ده‌نگدانه‌کاندا،خۆگه‌وره‌و قه‌به‌کردن له‌سه‌ر ڕه‌نج و کاری ئه‌ندامان و سو‌معه‌ی چاک،به‌ناوی خۆ له‌قه‌ڵه‌مدانی کاره‌کانی خه‌ڵکان و کۆمیته‌کان.له‌ولای تره‌وه‌ بێده‌نگه‌ لێکردن له‌کاری لایه‌نه‌کان و که‌سانی تر یان بچووک کردنه‌وه‌یان.

5-خۆنزیك کردنه‌وه‌ له‌ده‌سه‌ڵات و دڵ خۆشکردن به‌ یه‌کێتی و پارتی و وونکردنی خۆ له‌ناو ته‌پوتۆزی ده‌سه‌ڵاتداو له‌به‌رانبه‌ریشدا بێده‌نگه‌ لێکردن یان هیچ نه‌کردن له‌به‌رانبه‌ر ڕووداوه‌ چاره‌نووس سازه‌کاندا،نموونه‌یا‌ن دادگای سه‌دامه‌‌ وێڕای وتاری ئاگرین و به‌یانامه‌ی ئاگرین هیچ کارو ته‌داراه‌ک نه‌کردن بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ وشاردنه‌وه‌ی ڕاستی مه‌سه‌له‌کان له‌ خه‌ڵکی کوردستان.

6-بڕیاردان له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆمیته‌کان یان  چه‌ند که‌س به‌زه‌وقی خۆیان کۆ ده‌بنه‌وه‌ وه‌ قه‌رارو بڕیار ده‌ده‌ن،نموونه‌ی زۆر تازه‌ش مه‌سه‌له‌ی ئه‌و دوو پرۆفیسۆرانه‌ن که‌ده‌چنه‌ کوردستان چه‌ند که‌س له‌ کۆمیته‌ی هۆ له‌ندا وابزانم یه‌ک که‌س وه‌ چه‌ند که‌س له‌ کۆمیته‌ی ئه‌ڵمان دێن بڕیاری ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن، من وه‌ک به‌رپرسی کۆمیته‌ی هۆڵه‌ند وخۆشم چووم له‌گه‌ڵیدا قسه‌م کردووه‌ له‌ به‌لجیکا ئاگادار نیم،جێگری سه‌رپه‌رشتیار ئاگادارنیه‌،،،،،،‌ که‌من خۆم هیچ مه‌بستی چوونه‌وه‌م نیه‌ وه‌ ناشتوانم،ئێوه‌شم لێ ئاگادار کردۆته‌وه‌.

  7- باروودۆخێکی هه‌تابڵێی نا دیموکراتی و ناڕه‌فیقانه‌ که‌ به‌رئه‌نجامی ئه‌و فاکته‌رانه‌ی سه‌ره‌وه‌ن که‌ پێم وایه‌ له هیچ ڕێکخراوێکی واقعه‌ن دیموکراتی و و مه‌ده‌نیدا نموونه‌یان نیه‌،خۆزگه‌ش به‌ نسیبی هیچ که‌س نه‌بێت!،که‌سانێک که‌ هه‌زاران قسه‌ی گه‌وره‌بکه‌ن و خۆیان به‌ دیموکرات و هه‌زاران شتی گه‌وره‌ بزانن به‌ڵام خه‌ریکی تیرۆری فکرو بۆ چوونی هاوڕێکانی خۆیان بن! نموونه‌ی ئه‌م مه‌ده‌نیه‌ته‌ له‌سه‌ر زه‌وی نه‌بێت باشتره‌.

بۆ هه‌موو ئه‌وه‌ خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ پێشتر هه‌م له‌نامه‌کانی پێشتردا نـوونه‌م باس کردووه‌ هه‌م لام گرنگ نیه‌ جارێکی تر نموونه‌یانباس بکه‌م تا که‌س بریندار نه‌بێت.

ڕه‌نگه‌ زۆرێک له‌و خاڵانه‌ یان نا عه‌داله‌تیانه‌ به‌رانبه‌ر من نه‌کرابن یا ڕه‌نگه‌ به‌رانبه‌ر که‌سانێک که‌ له‌منه‌وه‌ دوورن،به‌ڵام به‌ ڕاستی من لام وایه‌ نه‌بوونی دیموکراتی وه‌ بارودۆخی ناله‌بار بۆ هه‌رکه‌سێک ساز بکرێت به‌رانبه‌ر هه‌مووان کراوه‌،بۆیه‌ش هه‌رگیز بێده‌نگ نه‌بووم وناشبم.

به‌و ده‌لیلانه‌ی سه‌ره‌وه‌ من ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی خۆم له‌ چاک و هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تیه‌کانی ڕاده‌گه‌یه‌نم،به‌رپرسی کۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا، به‌رپسری دۆزی تاوانبار فرانس ڤان ئانرات،به‌رپرسی ئه‌رشیفی چاک،ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری چاک هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی ئه‌ڵمان.

ڕیزو سڵاوم و سه‌رکه‌وتووبن

ئه‌میر قادر

20-11-2006

هۆله‌ندا

 

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca