-
ب -
ده‌فری مانگ :
لێوان‌لێو به‌دڵۆپه خه‌نده‌دار
و
خۆشمه‌شره‌فه‌کانی
تریفه
ماڵی هه‌میشه له‌سه‌ر پشتی به‌ره‌به‌یان
سه‌رمه‌ست
سه‌راسیمه
و به‌عیشووه
نوورانیه‌کانی....... سپێده
ئاله‌وێڕا:
زه‌رده‌خه‌نه به‌ساڵاچوو و نه‌شمیله‌کانی
ڕۆشنایی :
ڕه‌نگی
باخچه‌دیده‌بازه‌کانی شادمانیمان
بۆ
دێننه‌وه گۆ
فه‌رمووده شیفاهێنه‌ره‌کانی ئاسمانی فڕینیش
،یه‌کبینه
زه‌نگی
سه‌خاوه‌ته‌کانی خه‌لیقه‌تیان تیا ده‌زرنگێته‌وه
له‌م ئاسمانه هه‌راوه ڕوو
ڕه‌وانه‌دا
بنۆڕه: چۆراوگه خه‌ونئامێزه‌ساواکانی باوه‌ڕ
، چۆن
به‌ر
ده‌بنه‌وه
سه‌ر
به‌رده نوێژه‌کانی عه‌ده‌م
ئاهونزوله خۆشخه‌یاڵه‌کانی باران...چ
نه‌غمه‌گه‌لێکن
بۆ کیسرا ئه‌به‌نوسیه بێسنووره‌کانی
مه‌حاڵ
باڵه‌فڕکێی سووره‌ته خه‌یاڵئامێزه‌کانی
به‌رزه‌خێ :
له‌نێو گمه‌گمه‌ی – وێران
– ه
پیر و نه‌وجه‌وانه‌کانی ،
ویساڵی فیراق
و
فیراقی ویساڵ
مه‌حاڵ:
زه‌مه‌نێکی خرفبووه.. له ماڵه گومناوه‌که‌یدا له‌دووی
نیشتمانێکی جاویدانی ده‌گه‌ڕێ
ویساڵ:
شنه‌بایه‌کی وێڵگه‌ردبوو وای زه‌نده‌کرد، گه‌ر بگه‌یشتایه‌ته
مه‌رقه‌دی ئه‌ستێره‌کان، سیمای ڕۆحگه‌لێکی به شه‌وقه‌وه
هه‌ڵده‌گیرسان فیراق: زه‌نوێرێ تا له خه‌یاڵی ئه‌وه‌دابێت ؛
چی به مێشکی دانه‌دانه‌ی دره‌خته‌کانیدا ده‌گوزه‌رێ، به‌هار و
چرۆسانه‌کانی قژیشیان ده‌وه‌رێ
-----------------------------------------
با
بۆ ترپه‌ترپی ئه‌و تیشکه هه‌رده‌وێڵانه‌ی
گه‌ره‌کیانه:
بگه‌نه ژێرپێستی مێرگوزارێک
که ڕۆحیانه‌تی خۆری لێکاڵنابێته‌وه... من
نه‌وازشم
بۆ خۆخزاندنه
ن ا و
مه‌نزڵه وه‌جاخزاده‌کانی بارانێکی هه‌وه‌سباز
من ب
ۆ
ش
ا
ی
م
ئه‌مه‌ش ڕ ێ گ ا
بۆ نێو نه‌سیمێکی؛ گوڵه بێ به‌ندوباره‌کانی
باخه‌که‌ی من
که له‌مێژه زه‌مه‌ن؛ له سایه‌سه‌ریدا
بارگه و بنه‌ی سازگارییه‌کانی لێخستووه .
ئا..بۆ نیگا گۆبه‌ندسازه‌کانی؛ئه‌و تارماییه
ده‌مامکدار و پیره‌ڵۆکانه‌ش؛که ده‌خوازن
له بوخچه و که‌وڵی سه‌روه‌رییه‌کانیان
هه‌ڵبێن و خۆ بدزنه‌وه
من
بنده‌ستم
(من هه‌م
یانیم..ئه‌مه جه‌مسه‌ری مه‌سه‌له‌که‌یه)
من:
له توخمی ئاوه؛ وه‌لێ پشتاوپشت ده‌چێته‌وه
سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی- با- گه‌رچی هه‌موو شتێک له‌ودا هه‌یه...و
له هه‌موو شتێکیشدا هه‌یه، کچی هه‌ر به‌تاڵه! ئه‌مه دوا
وڕێنه‌ی پیره‌مێردێکی غافڵنه‌بووی واق وڕماوی
گه‌ڕه‌که‌که‌مانبوو هه‌تا مردیش حیکایه‌تخوانی به‌په‌رۆشی
مایه‌پوچی کۆچ و کۆچباره وه‌رسوڕاوه‌کانی ژیانبوو.. (( ئه‌ی
ژیانمه‌ندی: خه‌راباته ژوورفره.. فره قه‌شه‌نگه‌که‌ی من، تۆ
له خۆتدای.. یا له مندای؟)) ڕۆ‌حی شادبێت هه‌میشه وه‌های
ده‌گوت ئه‌و پیره‌مێرده
-----------------------------------
باران
هه‌نگ
له سه‌رگوزه‌شته‌که‌یدا فه‌رمویه‌تی:
له کۆساری هه‌بووندا
لاوکی هه‌نگوینیم؛ له گه‌رووی هه‌ورێکی
سه‌رگه‌رمه‌وه
چۆڕاوه‌و
ده‌چۆڕێ
مرۆڤ
به بێچاره‌ییه‌وه ده‌فه‌رموێ:
بروسکه مینا مامانێک؛ منی له ڕه‌حمی هه‌ور
هێنایه‌ده‌رێ و
له قووماته‌ی بێگه‌ردی – با – وه‌ی پێچام
زمان
به له خۆ ڕازیبونێکه‌وه گووتی: له گۆڤه‌ندمدا
پیتی ته‌ڕ...و
وشه‌ی کۆچه‌ری...و
ڕسته‌ی سه‌رمه‌دی...و
وێنه‌ی جادوییمه... باران
باڵنده‌ش
به‌ده‌م سه‌ماوه گووتی: چه‌هچه‌هه‌ی غه‌ریبیمه... باران
به ڕاست قسه‌ی
به‌رهووته‌کانی ده‌روونی فامیده‌یمان چبێ؟
هه‌نگ:
هه‌ردوو باڵی مردن و ژیان پێکه‌وه؛ بۆچوونه مژینی
به‌خته‌وه‌ری له گوڵه ئافاتیه‌کانی بینینمان
مرۆڤ:
باڵاترین ڕه‌وانبێژی؛ که له گیری و ته‌نگی زمانه‌کانی
تێپه‌ڕاند،
هه‌تاوه‌کوو خۆی بوو به زمان!
زمان:
ئێره‌یی بردنه به موعجیزه‌کان که تیک
تاک
له گه‌ڵاکانی بوون ده‌تکێن
باڵنده:
(له‌م شه‌رحی ده‌ردی غوربه‌ته، له‌م سۆزی هیجره‌ته
دڵ ڕه‌نگه بێ به ئاو و به چا‌وا بکا
عوبور)
به‌رهووت:
ده‌توانێ پڕێکی به‌تاڵ و به‌تاڵێکی پڕ بێت؛ که‌وتۆته سه‌ر
بینینی ته‌نیاییه ته‌نیاکانی خۆت؛ ئه‌و ته‌نیاییه
به‌فه‌ڕانه‌ی جگه له کفن و قووماته خاوه‌نی هیچ
نین...(هیچ)!!
......................................................................
باڵنده
دڵی
به‌رد..و
دڵی
ئاو..و
دڵی
ئاگر..و
دڵی
- با-
ته‌گبیریان کرد بفڕن بۆ ئاسمان
ئه‌و وه‌همه‌ش
نه‌هاته‌دی و نه‌هاته‌دی تا:
حیکمه‌تی
وردی به‌رد نه‌بوو به ده‌نووک.. و
باران نه‌بوو به نه‌غمه‌ی
گه‌روو..و
بڵێسه نه‌بوو به سه‌ما..و
سروه و شنه‌ش به په‌ڕ و
باڵ
وه‌هم:
هه‌ر ئه‌دگارێکی ئه‌قڵه ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ی
له خه‌زاندایه نه‌ک شکۆفه، بیرمان نه‌چێت له گیرفانی هه‌ر
خه‌زانێکیشدا شکۆفه‌یه‌کی به شکۆ هه‌یه!
حیکمه‌ت:
هه‌ر ئه‌دگارێکی ئه‌قڵه ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ی له شکۆفه‌دایه
نه‌ک خه‌زان، بیرمان نه‌چێت له گیرفانی هه‌ر شکۆفه‌یه‌کیشدا
خه‌زانستانێکی به شکۆفه هه‌یه!!
..................................................................
باخچه
له بیابانه بێدیوارکانی با دا،
سه‌رزه‌مینی زه‌رق و به‌رقی
به‌زمه‌کانی بارانه
له خۆزگه‌ی زه‌ڕکفتینی خۆردا،
سه‌مای گوڵناری ئاورنگه غه‌جه‌رییه‌کانه
له خه‌یاڵدانی خاکوخۆڵدا،
خه‌نه‌به‌ندانی
خه‌رمان به‌ره‌که‌تی خولیاکانی چرۆسانه
له ئاوه‌زێی ئاویشدا،
ب ا ز د ا ن ه
به‌سه‌ر بێده‌نگی و ڵاڵگۆیی زوقمی
نزاکانا
به‌زم:
چما ڕاز و نیازی خرینگه خرینگه‌کانی دڵنیایی و
نادڵنیاییه‌کا‌ن، وه تێکڕژانی گمه‌گمه‌کانیان هاوشانی یه‌کدی
نین؟
سه‌ما: سرووتی ڕۆحێکی سه‌رداری گوڵگرتووه
خه‌نه‌به‌ندان:
گوڵبێنه‌یه‌ک بۆ گه‌شانه‌وه‌ی گۆپکه‌کانی ناخ
بازدان:
زمانی بازییه‌کی زارخۆشی قه‌ده‌م خێره، هه‌ڵبه‌ت زارخه‌نه
جوانکوژه‌کان ڕێگه‌گرتن له‌و ده‌ر و ده‌روازه دیارناوه
جادوییه پێنازانن، ده‌نا بۆ قوت کردن ده‌یانبه‌خشیه
گۆڕئاواکانیان!
..............................................................
باده
چاوێکه...و به ده‌مامکێکه‌وه
گۆرانی بۆ بینینه‌کانی خۆی
ده‌ڵێت
په‌نجه‌یه...و به ده‌مبه‌ستراوه‌ییه‌وه
هونه‌ری نهێنیه‌کی نمایش ده‌کا
زمانێکه... که‌چی به دیلی
هیوا له
نا خودئاگایی ئاوه‌وه..ده‌نێرێ بۆ خودئاگایی
میوه‌یه‌ک
ترازانی زنجیری
هه‌قیقه‌تێکی تره...؛
که ڕه‌نگه له گه‌وهه‌ری گوڵه‌گه‌نمێکی
ڕووزه‌رد بوو
تره‌کا
بێ
یا له( نازێکی به نیازی ) ڕه‌زێک که له
ڕیازه‌تی کامڵبووندایه
ترازا
بێ
یا هه‌رمێیه‌کیی دڵپاکه‌و
به په‌رجوی عه‌قڵی بێستانه‌که‌ی موبته‌لا بێ !
گۆرانی:
نیشتمانێکه، مه‌نفاکانی خۆی هێناوه‌تیه ده‌نگ
هونه‌ر: گوایه گوتویه‌تی....ئه‌وه‌ی خۆی له
نه‌غمه‌کانی مندا هه‌ڵگرتبێ نامرێ
هیوا:
له دیداری نێوان – با- و ئاگرێکی به‌خت یاردا بوونێکی
ڕاسته‌قینه‌ی هه‌یه
هه‌قیقه‌ت:
چونکه به‌شکۆترین مێگه‌لی خۆی هه‌یه؛ له‌وه‌تی هه‌یه‌و ده‌بێ
هه‌ر شوانه! لێده بلوێر بۆ ئێمه‌یه‌ک که ده‌بیستین.... و
نابینین!
...............................................................
بازوو
خه‌نده‌دارانه، به زیندوییمانی
وه‌ئاگاهاتنه‌وه‌کانی گه‌رده‌لووله.. له با دا
به‌رزبوونه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌کانی
کڵپه و بڵێسه‌یه.. له ئاگردا
هه‌یبه‌تی
ته‌کانه‌کانی تۆفانه.. له نه‌خشه‌کانی ئاودا
بسکه‌هاتنی
بوێرییه‌کانی
بوومه‌له‌رزه‌یه.. له حیره‌تمانه‌کانی خاکوخۆڵدا
بۆ منیش.. فامیده‌یی یه‌قینه‌کانی ئه‌قڵ و
ئیمانه‌کانی دڵن پێکه‌وه
به حه‌یرانمانه‌وه، بانگهێشتی ده‌رگاوانی
تووله‌ڕێی درکاندنه‌کانم کر‌ده‌وه و پێمگوت:
((ئه‌و که‌سه‌ی که نه‌یزانی
بخه‌نێت..
باشتر ، که نوسینه‌کانی منی نه‌خوێنده‌وه))!
هه‌یبه‌ت:
له ئه‌ماندابوونی خه‌یاڵه‌کانی ئاوێک، که به ژێی تیشکێک
هاڵاوی ئاوازێک له ڕۆحیانه‌تی بڵند ده‌بێته‌وه
بوێری:
تێپه‌ڕبوونی ئاوێکی خه‌یاڵپه‌روه‌ر به نێو به‌رزه‌خه‌کانی
به‌ردا، هه‌روه‌کو تێپه‌ڕبوون به که‌وکه‌بێکی دیکه‌ی بادا
خه‌نده:
((بینینی ده‌روونی شته‌کان، به چاوی ده‌روون)) واته
جوداکردنه‌وه‌ی تخوبی بینینه‌کانی لوتکه بۆ پێده‌شت و
پێده‌شتیش بۆ لوتکه!
....................................
بانگ
ئه‌ی مرۆڤی په‌نهانگۆ؛ ئه‌وه‌ی شتێک له شتێک
ده‌هێڵیته‌وه
ڕێمبده...که گه‌ڵای زه‌ردی پاییزم
به ئاگر
تێبه‌ربوونی بێده‌نگیه‌کی دره‌خت بیستبێ.
هه‌ناسه‌ی گزنگم، به
با ی نهێنیه‌کانی به‌یانیه‌ک زانیبێ
که ئه‌ستێره‌کانی گومکردبێ، له ڕووناکی
خۆیدا.
کولێره به ڕۆنی ده‌ستی دایکم، بۆنی
خاکێکی لێهاتبێ
که یه‌که‌مین بارانی پاییز له ڕووی دابێ.
به تاڵه ڕۆ‌حی هه‌ڵوه‌ریوی باراندا، زانیبێتم
لێک‌دابڕان و جیابوونه‌وه‌ی ئاسمان و هه‌ور چی ده‌گه‌ێنێت.. به
ئازیزمرده‌یه‌ک
ڕێمبده ئه‌ی مرۆڤ.. تۆش شتێک له نهێنیه‌کی
بزواو
ڕێگه‌ی پێدایت تا ببی به مرۆڤ!
ئاگر:
کێ ده‌توانێ ڕۆح بانگ بکات، ئه‌و ساته وه‌خته‌ی له دڵی
عارفێکدا به دوای ته‌عریفی دوا قوڵپدانی خۆیدا ده‌گه‌ڕێ؟
با:
دایکی گشت نهێنیه‌کان، ژانی ئاگر ده‌بیستێ و هاوار به زمانی
بڵێسه‌وه ناکا.
له خۆ ووردبوونه‌وه‌ی گه‌رده‌کانی خۆڵ و
میدیتاسۆنی کامڵبووندا هیچ شتێک به‌یان ناکات.
له خۆنووسینه‌وه‌ی ته‌ڕی – بوون - دا سه‌ر
به ماڵی هیچ جاویدانیه‌کدا ناکات...سه‌یره؟! با دڵی زۆر
گه‌وره‌یه
خاک:
شه‌ڕی نێوان یه‌زدان و سوژده‌بردنی شه‌یتان بۆ ئاده‌مێک که(
له خاکه‌وه‌یه و بۆ خاکه) ...کێ تا هه‌نووکه گرێی ئه‌م
نهێنیه‌ی کردۆته‌وه ؟ داخوا ئایین سوێند خواردنی - با - نیه
به ئایه‌ته‌کانی ئاگر .. به‌ڕۆژ و بوونی خاک نیه تا شکاندنی
به ده‌ستنوێژگرتنه‌کانی ئاو.. کێ توانی تۆرانه‌کانی با و
ئاگر و خاک و ئاو ئاشتبکاته‌وه.... با له شه‌رابی ڕۆ‌حی خۆی
بنۆشێ که له گۆزه‌ی ده‌روونیدا پێگه‌ییووه.
باران:
توانه‌وه‌ی بڵندگه‌راییه‌کانی با، خۆخوازییه‌کانی خۆڵ،
کۆڵدانی ئاواییه‌کانی ئاگره .
.............................................................
بوون
ڕ ێ گ ا ی ه
یاخود شاسه‌رابێکه
ته‌ریقه‌تی
روئیاکانی – با –
ئاین و ئۆینه‌کانی ئاگر
نیازه‌کانی خاک
به‌ڵێنه‌کانی ئاو.....؛ ده‌چنه‌وه سه‌ر وێنا
به‌راییه‌کانی ئه‌و
ڕ:
باران یه‌که‌مین بوونه‌وه‌ر بوو به په‌یژه‌ی با دا
هاته‌خوار...و
به دوو په‌نجه‌ی
بلوورینیشی(شکۆمه‌ندانه)ئاماژه‌ی سه‌رکه‌وتنی؛
بۆ ئاسمان کرد
ێ:
بێخه‌یاڵه...و شه‌یدای هه‌موو شتێکه له سازگارییه‌تی خۆیدا
له‌گه‌ڵ بێقه‌رارییه‌کانی با و ئاگر و خاک و
ئاویشدا ده‌سازێ
گ:
گومان له هیچ شتێک ناکات؛ که‌چی جێی گومانی هه‌موانیشه؛
هه‌ربۆیه چی له‌سه‌ر دره‌خته‌که‌ی هه‌ڵده‌نیشێ لقه‌که‌ی ژێر
خۆی ده‌بڕێته‌وه!
آ:
له‌وه‌تی هه‌یه به پێوه‌یه؛ سه‌ری له- با – دا‌و پێیه‌کانی
له خاکدایه؛ وشه‌کانی ئاوی و هۆشی ئاگرین
ی:
مراوییه‌که به یه‌قینه‌وه سه‌ر ده‌کات به گۆمئاوه‌که‌ی
ژێرخۆیدا و ڕاوی کرمه‌کانی گومان ده‌کات
ه:
ئه‌ڵقه‌یه‌که عاشق به‌تاسه‌وه ده‌یکاته په‌نجه‌ی
مه‌عشوقه‌که‌ی
ته‌زبیحێکه؛ نه‌نکم هه‌ر چه‌ند له یه‌که‌مین
ده‌نکه‌وه ده‌ستیپێکردووه
وه‌لێ هه‌میشه هه‌ر گه‌یشتۆته‌وه به
گوڵینگه‌که‌ی؛ که‌چی ده‌یگووت: ئێوه‌ی گومڕا له‌م سه‌ره‌تا و
کۆتاییه تێناگه‌ن و خۆشتان له‌وه‌تی هه‌ن هه‌مان گه‌مه له
پێشده‌می ئێمه و فرزه‌نده‌کانیشتانا وازی ده‌که‌ن!
ئه‌رێ گاڵته به خۆکردن نیه((مراوی فێری
مه‌له بکه‌یت))؟
ته‌ریقه‌ت:
ڕاکردنه به نێو توونێلی ئاودا.. ڕاکردنه به نێو توونێلی با
دا.. ڕاکردنه به نێو توونێلی ئاگردا.. ئینجا پشوودانه له
خانه‌قایه‌کی خاکوخۆڵدا. ئه‌م یاداشتنامه‌یه‌م له سه‌ر گڵکۆی
ڕه‌شی عه‌وڵای باوکم و لوتفیه تۆفیقی دایکم و عوسمان شه‌یدای
برامدا خوێنده‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به قه‌د ژماره‌ی
تنۆکه‌باران..و شنه..و پریشکه‌کانیش ته‌ریقه‌ت
هه‌یه!
روئیا:
ته‌راتیلی دڵ و ئه‌قڵه! بۆ وێنه گه‌ر له وشه‌ی ته‌راتیل؛
پیتی(ت)وه‌ربگرین..،هێلانه‌یه‌کی به‌رزه‌خی چاو ده‌که‌ین که
دوو هێلکه‌ی ئاو و ئاگری له سه‌ره..له‌وه‌ی یه‌که‌مدا خۆڵ و
له‌وه‌ی دووه‌میشدا- با – هه‌یه
...........................................................
به‌ره‌که‌ت
به پێی عورفی مۆسیقا
به‌سه‌باکانی – با – یه
شینایی به‌هره، له ده‌وه‌نی گه‌ڵاکانه‌وه
ده‌ڕژێن
له‌شکرکێشی بارانه ، هه‌وه‌ڵین وه‌همی دره‌خت
و
کردنه‌وه‌ی ده‌رگا عاسیه‌کانی خونچه
ده‌که‌نه‌وه هه‌قیقه‌ت
ته‌ریقه‌تی دێرینی خۆریش
ده‌مان‌با‌ته‌وه سه‌ر یۆتۆپیا به‌راییه‌که‌ی
خاک و خۆڵ
ئیدی له‌وێڕا..
به هه‌موو
به‌رائه‌تێکه‌وه ،ئیمان زمانی خۆی ده‌دوێ
مزگه‌وت:
له خشتی پشکه شه‌ونم
داره‌ڕای گورزه تیشک
حه‌وزی گزنگ
بانگی دڵۆپه
قوڵ
قوڵ
دڵبڵندی
موته‌عالیبوون
هه‌ڵ
ده
چنێ
عورف
: بۆ ئه‌وه‌ی حیکمه‌تی خۆی بژی.. و چیتر به‌ڕه له‌ژێر پێی
موعجیزه‌کانی ده‌رنه‌کێشرێ ،ده‌شێ: خوڵقی ئه‌ندێشه.. و
ئه‌فسانه‌کانی له خوڵقی سیما سرکه‌کانی جوانی بچن !
به‌رائه‌ت:ده‌ستێک
له ده‌نگ و ڕه‌نگ و بۆی وشه ،که بێباکانه به نێو
سه‌ربوورده‌ی نهێنیه به سوتووبووه‌کانی – بوون – ێکدا
ده‌گه‌ڕێ !
...........................................................
به‌ها
نةشكاندني غروري بوكةشووشة تيشكثؤشةكاني
ئةستصرة
لةسةر ثةردةي شةوة تارومارةكاندا .
نازكردني تةليسمي سةما..و بزةي سةر أووخساري
باران
كة بة ئةندصشةي ديمةنصكةوة ئالاَون .
يادهصنانةوةي ميهرةباني سةرةأصطا..و
وصلَطةكاني – با -
كة ثةناطةي نيطاي هةلَوةريوي
شةونمة
شةرمنؤكةكانن .
وصلَطة:
مةرزة بص ناو و نيشانةكاني ئازادي..، ئةو وةختةي نقومي نواندني
ئالَو والاَكاني خؤيةتي.
شةونم:
خانةدانصكي ثاكيزةي هةست كريستالَي سارانشينة، باوكي بروسكةية
و دايكي هةور .
شةرمنؤك:
سيحري ماتةمبارييةك، لة ذصر كراسصكي ئةفسانةيي بصطةردا.
---------------------------------
-
بةرزةخ -
- ئةرص تؤ : حيكمةتي
جوانخاسم ، لةوةتي هةيت .. كة ثةراوةي طرصكوصرةكاني
خالًَي و ثأ – بوون – مان بؤ دةكةيت ،
ئاو و تةريقةتةكاني عيرفاني
- با - و وةسوةسة سةرمةدييةكاني
خؤلَستان و خوتة خوتي تاراوطةكاني
ئاطر و دلَةكوتصكاني !؟
هةتا
هاتني
جواني و ضوني ناشريني
طةيشتن بة كوص
؟!
حيكمةت:(ئةي
ئةو كةسةي دصيتة ناوةوة، دةست لة هةرضي ئومصدصك هةية
بشؤ-دانتي- دؤزةخ)
-----------------------------------
به‌خت
بارانة نوور ثرذصنةكة بوو..أؤحة ئةرخةوانيةكةمي
هصنايةوة قسة :
ئةويش بةم هةرزة زمانيةمةوة ، بردمي..بردمي ،
تا
خةلَوةتطا ئاويية ديارئاخر بووةكةي أةحمي دايكم
تا
بةرامةي ناوساجيةكةي مانط
كة قرضة قرضي أؤنةكةي،فيستظالَي
ئةستصرة بوون
تا
()
ةكاني غةريبستان
RUSH HOUR)
هةلَهاتن لة
.
أةش ئاوةر
: شصرثةنجةي كاتة ، ئالةوصأا كاتذمصر هصلَنجي
لة أةشاوي خؤي دص ، كةواتة
دةتوانين بصذين : أةش ئاوةر ، بة أةشاوي
دةرونيش دصت ، دةروني تةكنةلؤذيا - ثةكووو –
غةريبستان:تانةبيتة
طةلاَ لة ميحرابي خةزانصكمدا لة دؤعا و وصردي- با-كانم حالَي
نابي !!
-------------------------
بۆچی
یه‌ک
دادپه‌روه‌ری ده‌ڵێت:
(هیچ شتێک پیرۆز نیه
مادامه‌کی ته‌مێکه‌رێکی دڕ....؛
پێوه‌ده‌رێک....؛
وه له په‌نای ڕۆ‌حی که‌سێکدا یاری
تێکده‌ره‌وه‌یه‌ک
هه‌یه)
دوو
(ئێمه چوزانین..زیاره‌تی
گوڵ چی ده‌گه‌ێنێت
بۆ هه‌نگ
من که نه‌توانم ببم به له‌ره‌ی باڵی
په‌پووله‌یه‌ک
بێفایده‌یه حونجه‌کردنی
حیکمه‌ت و
به‌خشینیش له سه‌فه‌ره گوڵاوییه‌کانی ئه‌و)
سێ
ئه‌رێ چۆن خۆ له لێپێچینه‌وه‌ی
بیرکردنه‌وه
یه ببو‌ێرم
که مه‌له‌کوته‌که‌ی بێده‌سه‌ڵاته ؛
سه‌ڵایه‌کی ڕووپاک
ئاوێزان به ئیمان و
ف ڕ ی ن ی
بێخه‌یاڵانه‌ی فڕه‌نده
ڕێلێو‌ێڵبووه‌کان
بکات ؟!
چووار
ژماره‌یه‌که له حاڵی حازردا
دیلی ئه‌و سێ زیندانه مه‌جازییه‌ی سه‌روو
به‌رزاییه‌کانی خۆیه‌تی
که ده‌ڵیی...؛ ڕووی ئه‌هرامه‌کان و
دانیشتنی بوداییه‌ک و
دوو سێگۆشه به‌یه‌کداچووه‌که‌ی ئه‌ستێره‌ی
داودن!!
زانین:ده‌کارین
به پیرۆزکراوترین و شومترین ووشه فه‌نابووه‌کانی
به‌رزه‌خستانی بزانین ، جێگه‌یه‌که بێجێگه؛ چیدی
وه‌کوومناڵیش له هه‌ڵنوتان و بازبازێنه‌کانی ئه‌و
ونگه‌یه‌ش‌دا ناێژینه‌وه:
(( تف له شه‌یتان؛ دوور له
ڕه‌حمان))
حونجه:
ئه‌و ساته‌وه‌خته‌یه که باران بۆنی – بوون - و پێستی – با –
ده‌کا؛ ئه‌و ده‌مه‌ی گه‌یشتووه به ئیستشراق !
بیرکردنه‌وه:
مه‌خابن..گه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر دڵاوایمدا نه‌گیرێ؛ خۆ خستنه‌بری
شتێکه؛یا ڕازێکه...و نه‌مانتوانیووه ببین به‌و. ئه‌مه‌ش
په‌رستگایه‌کی به‌رینه‌و بێ جیاوازی هه‌موو نوێژی تیاده‌که‌ین
و پشتی پێده‌به‌ستین! کێ ده‌ڵێت وا نیه؛ با پێش هه‌ر که‌س
په‌نجه‌ی شایه‌تومانی بۆ مه‌کتوبی خه‌یاڵه بابرده‌ڵه‌کانی خۆی
هه‌ڵبڕێ ؟!
ڕێلێو‌ێڵبوو:
ئه‌وه‌ی به پیرۆزییه‌کانی خۆیه‌وه داوه؛ یا پیرۆزییه‌کانی
پێوه‌ی ده‌ده‌ن
-------------------------------------------
به‌ند و باو
ده‌شێ سه‌رخۆشی
له‌و دره‌خته سه‌رداره بکه‌ین
که له مزگێنی و تاجی سه‌ر سه‌ری به‌ره‌که‌ی
پێبه‌خشین و
لێکدا لێکداش، پێیگووتین: له ڕه‌وانی مناڵ؛
تام و
له ئیمانی پیریش؛ تێڕامان قه‌رز بکه
گووتیشی:
به‌ر له‌وه‌ی خۆم جێبهێڵم..و بکه‌ومه مه‌رزو
وه‌رزێکی تری زه‌لیلیمه‌وه
له نانی دڵی ئه‌ویندارییم بڕننه‌وه
بنواڕن....
من به داکه‌وتنی ئه‌و گیانقورسیه‌م چۆن
سه‌روه‌ریم سه‌رووتر ده‌چێ و
ئه‌سیرییم؛ به بایه‌ختر
سه‌رخۆشی:
نزایه‌که به‌راوه‌ژوانه بۆ لاواندنه‌وه‌ی ته‌نیایی ساز
ده‌کرێ
لێ ته‌نها ڕێزێکی له‌خۆبردوو بۆبه‌رزی و نزمی
فێربوونه‌کانی ته‌نیایی ئه‌وه‌یه، لێیگه‌ڕێین ته‌نیایی به
فه‌رمانی عومری خۆی بــژی.. و له گوانی گه‌نجینه‌کانی خۆشی
بنۆشێ.کلکه‌سووته
ئاخ ..که نه‌بووه‌و نابێته ئاوازێک بۆ سه‌ما
-مه‌حاڵ-ه‌کانی ڕۆح
------------------------------------
بیر
گه‌رچی من،
منم
تۆ،
تۆیت
ئه‌و،
ئه‌وه
لێ.. منی – با – تۆ به چاوانی
باراناوییته‌وه، تێت ڕوانی.
تۆی ئاگر.. ئه‌و به شاباڵه‌کانی تیشکیه‌وه،
گه‌شتی تیا کردی.
ئه‌وی بارانیش.. به گوێکانی با و ئاگر،
زامه‌کانی زه‌مینی بیست
من:
(ئاگر قورئانمه..، ئاو ئینجیلمه..، خاک ته‌وراتمه..،
با ش قیبله‌گام)
تۆ:
تۆوێکی ئاوس به گڕی خۆت هه‌تاوه‌کو خۆت له خاکی خۆتدا
نه‌نێژی، نه باران سه‌وز...و، نه با ش باوه‌ش به باڵاتا
ده‌کات
ئه‌و:
ڕێنوێنیکه‌ری باڵنده‌ی- با – بۆ هێلکه هه‌ڵهێنان له‌سه‌ر
هێلانه‌ی ئاگردان، په‌یڤگۆی ئاو له‌سه‌ر خاکی به‌کاکی
بیرکردنه‌وه. خودایا به قووڵیت پێی بێژه...له قووڵایی
هاتنه‌ده‌ر چه‌نێ دژواره، بیدرکێنه ئه‌وه‌ی نادرکێنرێ!!
--------------------------------
به‌رد
له حه‌ژمه‌ت.. فیراقی
ئاگر و ئاو و با بوو
له تیله‌ی چاوی – سکون – دا بووم به
ئه‌سرینێکی قه‌تیسماو
+ ئه‌رێ قسه قسه دێنێ
گوڵی جه‌للاد چ ڕه‌نگ و بۆیه‌کی هه‌یه له
باخی قوربانیدا
چی ده‌بێ ئه‌گه‌ر کوچه‌ی
جه‌للاد و قوربانی
بکه‌ونه‌وه سه‌ر ڕاسته‌ڕای هیجرانی یه‌ک شاشه‌قام ؟
ڕێبوارێکی بووه‌یهمیش ده‌یبێژا :شه‌قام
چیه...جگه له به‌یه‌کداچوونی ئه‌وینه
سه‌رابییه‌که‌ی
مزگه‌وت..و که‌نیسه..و ئاته‌شکه‌ده..و
دێره..و بتخانه‌کان ؟
فیراق:
- با - وه‌کو شاهیدێک ده‌ڵێت ئازاد – بوون - ی سه‌ماکانی
بارانه بۆ وه‌سڵبونی به دولبه‌ره‌که‌ی؛ زه‌مین .
جه‌للاد:
ئه‌وه‌ی پارچه ونبووه‌کانی له‌وی تردا ده‌دۆزێته‌وه، سه‌یره
هه‌ر له دوورگه‌کانی ئه‌و‌یشدا له ده‌ستی ده‌چێته‌وه...! جا
بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی‌تر ونبووه‌که‌ی بیبینێته‌وه - جه‌للاد -
ئه‌مجاره نه‌ک ده‌بێ ته‌نها چاوساغ بێ؛ به‌ڵکو ده‌بێت ببێت
به هه‌ڵگری ئازاره نه‌بینراوه‌کانی ئه‌ویش...، جه‌للاد و
قوربانیش ته‌نها له ئێمه‌ی مرۆڤدا ده‌گه‌ن به‌یه‌ک
سه‌یره (به‌زیووێکی سه‌رکه‌وتوو،
سه‌رکه‌وتوویه‌کی به‌زیوو بیت) به قووڵپێوانه‌کانی خۆت!!
سه‌راب:
ڕێده‌ربردن و ڕێده‌رنه‌بردنێکی ئه‌زه‌لی بۆ بێخه‌وشی؛ بێخه‌وشی
پاداشته شاراوه‌کانی له‌ش و گیان .
................................................................
به‌رده‌باز
ده‌ڵێت : ئه‌ستێره‌کان به پێنان به‌سه‌ر
دڵی مانگدا
بازده‌ده‌ن به‌سه‌ر گۆمی نیوه‌شه‌ودا
تیرۆژ به کۆڵانه
پێچاوپێچه‌کانی – با – دا
( ڕاز و عیتابی) خۆر ده‌گه‌ێنێته دڵی
بێگه‌ردی ئاو
دڵۆپه‌ی ( ڕۆ‌حی ڕه‌وانی) هه‌ور
تۆوی باخچه ونبووه‌کانی خۆی ده‌نێته نێو
هه‌ناوی گڵ
هه‌روابووه...له جه‌سته‌ی چرکه‌یه‌که‌وه؛
هه‌ڵسووکه‌وتی چرکه‌یه‌کی
تر به‌رز ده‌بێته‌وه
له‌سه‌رشانی شه‌پۆلێکی
وه‌سوه‌سه‌گه‌ر، شه‌پۆلێکی به‌قوڵایی خودڕاچوو
بڵندگه‌راییه‌که‌ی هه‌ڵده‌چنێ
دڵ:
ئاوه، زۆر خۆییانه.. مینا تاجه‌گوڵینه‌ی شاجوانێک
(دره‌ختی ئه‌قڵی، له‌سه‌رسه‌ری خۆی دانا)
کۆڵان:
په‌یماننامه‌یه‌که، له نێوان مانفێسته‌کانی گه‌رده‌لوول و
گڕکان و تۆفانه‌کاندا. هه‌ریه‌که به چاو و لووت و ده‌م و
گوێی
خۆیه‌وه...هیچ یه‌کێکیش بۆی نیه بوونی
ئه‌ویدی بخه‌سێنێ!
چرکه:
دڕدۆنگی ژیان و مردنبوو، له به‌رانبه‌ر ئه‌و مانایانه‌ی
به‌خشیانه‌وه؛ ئیدی ئه‌سته‌مبوو خڕکردنه‌وه و سڕینه‌وه‌یان
؛ ناچار به ناچاره‌یی ئه‌وان شایه‌تمان بهێنین و به
دۆعاکانیشیان.. بێژین
((ئامین))
شه‌پۆل:
پێپلیکانه‌ی ئاوه، - با - بۆ سه‌رگه‌رمی خلیسکێنه و
سه‌رکه‌وتنه‌کانی خۆی نه‌خشاندوویه‌تی
.......................................................
به‌یت
و بالۆره
له‌وه‌تی باران هه‌یه، به‌گاسنه
کول و تیژه‌کانی
هه‌ر زه‌وییه
زامداره‌کانی با ی کێڵا
خۆر
ڕه‌گه‌کانی به ئازای با ی
بێمه‌ئوادا ڕۆچاند
مانگ با ی کرده کۆڵکێشی خاکه‌سارییه‌کانی خۆی
ئه‌ستێره‌کانیش تاجه‌گوڵینه‌ی دڕکه‌زییه‌کانیان
له‌سه‌ر جێداخه‌کانی با دانا(چ دڵڕه‌قێکن باران و خۆر و مانگ
و ئه‌ستێره‌کان !؟)
ئه‌وجا له‌و ڕه‌نجه سه‌رمه‌دییه‌دا
با
نه‌باری نه‌به‌ردییه
ئاوییه‌کانی؛ لارن
نه خه‌نده شنه‌ییه‌کانی؛ لێو به‌بارن
نه به چاره‌نوسی بێچاره‌ی خۆیشی؛ بێباره
ئه‌رێ سه‌ر به چ نه‌سه‌بێکه با ؟!
زه‌وی:
سندوقێک له ئه‌مانه‌تی نیگا گومناوه‌کان. وه‌کو هه‌وڵ بوون
به دیارخڕکردنه‌وه‌ی خه‌یاڵی هه‌تاوێکی هه‌وه‌سباز
ساته‌وه‌ختێ له‌ژێر پێستی به‌فرێکه که له توانه‌وه‌دایه
با:
گه‌رچی ئه‌م تابلۆ هه‌رگیز متنه‌بووه؛ بێ چوارچێوه‌یه و بێ
ڕه‌نگ و ڕوو لێ تژییه له شه‌کراوی ڕه‌نگه چاوبازه‌کان
خۆر:
ئه‌م باخه‌وانه ته‌نیانشینه تیشکپۆشه، بێ منه‌ت
پریشکه‌تۆوی وروژانه‌کانی ده‌پرژێنێ به به‌رهووته‌کانی
بووندا
ئاو:
ڕژانی زمانه. یه‌عنی لیکی نێوده‌می هه‌ور و
بروسکه که‌به‌سه‌ر ڕۆح و جه‌سته‌ی ئاسمانیاندا داده‌چۆڕێن
......................................................................
به‌هار
ئامۆژگارییم بکه، به
سروشی
ئه‌و با یانه‌ی
ده‌یهێنی بۆ سروتی
ئه‌و گوڵه به‌هه‌شتیانه‌ی
که له که‌ڵکه‌ڵه و په‌نهانیه‌کانی خاکێکی
که‌ره‌مکار و ئاکارباشی
دڵگه‌رمی که‌م وێنه‌دا هه‌ڵکه‌وتن .
سره‌وتم پێبگره له ماڵ و حاڵی ئه‌و سروه
نه‌ناسانه‌ی
چاوی تیژی لاسک و سه‌وزه‌ڵانیه سه‌ماکاره‌کان
ده‌یناسنه‌وه
پێمبناسێنه ئه‌و بارانه ئه‌فسانه‌ساز و
ماسکداره بێمه‌رامه‌ی
له‌په‌سا،کاسه‌جه‌ژنانه‌یه بۆ
کانیاوه‌که‌مده‌ست و
که‌عبه‌ی ئیمانه بۆ تیرۆژه نوێژکه‌ره ده‌م و
ده‌ست؛ داوێنپاکه‌کانی
ئێوارانی به‌یانیمان و به‌یانیانه‌کانی ده‌مه
و ئێوارانمان.
خودایا.. به جوانیه‌کانی ئه‌وانمان له‌گه‌ڵدا
بکه(ئامین) !
سروش:
بیرکردنه‌وه‌کانی با، ئه‌بجه‌دییه‌ته‌کانی ئاگرپژێن،
ئاوه‌ڵناوه‌کانی ئاو، قوڵبونه‌وه‌کانی خاک، که به ڕێگه‌ی
ئایۆنین بێ مۆڵه‌ت خۆیان ده‌که‌ن به هه‌موو کون و
که‌له‌به‌رێکی ڕۆح‌دا. ده‌ڵێن عارفه‌کانیش به دڵ گوێبیستی
ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م زایه‌ڵانه‌ن!
ئاکارباشی:
ونبوون له دۆعا و وێردی با یه عاشقه‌کاندا
سروت:
نه‌زاهه‌تی یه‌کتردواندن و لێکحاڵیبوونی، په‌نجه‌کانی تیشک...و
گلێنه‌ی ئاو...و زمانه‌کانی خاک...و گوێلێبوونه‌کانی بایه،
له فه‌رهه‌نگه نادیاره‌کانی جوانیدا.
ئامین:
ناوی نه‌نکیشمه(نه‌نه ئامین) ژنێکی ئاغر له شکۆی شه‌رمێکی
شه‌فاف، زۆرجار ئه‌و تیشکانه‌م چاو‌کردووه که شه‌ڵاڵبوون له
ئیماندا سه‌رپۆشه‌که‌یان ماچ کردووه. ئاو به خه‌تمی
ته‌زبیحه‌که‌ی نێو په‌نجه بلورییه‌کانی.. پاکبوونه‌وه و
ڕونبوونه‌وه‌کانی خۆی ده‌ژمارد له‌نێو له‌پی ڕۆژه
دڵته‌نگه‌کانیدا . له دڵیدا ماڵی خۆی چێکردبوو شوعله‌ی
ئاگرێک.. که زوو زوو به خۆی ده‌گوت ئه‌وه‌تانێ شوکور وه‌جاخم
کوێر نه‌بۆته‌وه ،گوێ‌بگرن له زمانزانی بڵێسه‌م .با چاو
ڕوونی له بینینه‌کانی خۆی ده‌کرد له نێو ئه‌فسانه‌کانی
ژیانیدا. خاکیش ده‌یگوت هه‌ر بۆ زانین بۆیه چومه‌ته نێو
گیانی گه‌ڵا مێویشه‌وه تاوه‌کو له یاپراخی ناو مه‌نجه‌ڵه
مسه‌که‌ی ئه‌ودا تامم بکه‌ن.
................................................................
بێ‌دار
بمکه به شاهید، ئه‌ی چاوی بێوه‌نه‌وزی ڕۆح
ئه‌و وه‌خته‌ی بایه‌کی شل و مل
شل‌شل له‌سه‌ر دڵۆپ دڵۆپی باران
سه‌ما ده‌کات
تا ببینم،
بروسکه
چۆنچۆنی خه‌رقه‌ی ئاگره و
هه‌ست و
نه‌ستی
خاکیش
به شاباڵی بێشه‌کانیه‌وه، بێپه‌روا وا له
حاڵی
شه‌قژنا
بروسکه:
په‌یکه، ئه‌و شیعرانه‌ی هه‌ور به باران ده‌ینوسێته‌وه
ده‌ینێته زه‌رفی با وه‌و شاگه‌شکانه.. ده‌یبات بۆ زه‌مین
نه‌ست:
ئاودامان به زمانێکی ئاویی، له ئاگر ده‌پرسێت.. نه‌سه‌بی تۆ
ده‌چێته‌وه سه‌ر چ تاراوگه‌یه‌ک؟ ئه‌ویش به زمانێکی
عاریفانه پێیده‌ڵێت.. تۆ و من له ڕابردوودا فرزه‌ندێکی با
بووین. لێ من و تۆ له ئاینده‌دا ده‌چینه‌وه باوه‌شی خاک!
شه‌قژن:
ئاوێزانبوونی ده‌نگی ڕابردوو ئاینده‌ی شه‌ققه‌ی باڵی
باڵداره‌کانه
له ئه‌مێستادا
..............................................................
به‌خشش
به شادمانیه‌کی بێزوکه‌ره‌وه،
موروه‌کانی
باران به ده‌زووی تیشکه‌کان ده‌هۆنمه‌وه و
ده‌ینێمه نێو چنگی بایه‌کی هێوری.. پێست
ته‌نک
تا به‌و نورانیه‌ی خۆیه‌وه،
دۆعا
بۆ پاکبونه‌وه‌ی
زه‌مین
بکات
مورو:
ورده وێردی هه‌ورێکی شه‌یدایه که خۆشناکاته‌وه
دۆعا:
فڕینه به نێو گڕوگاڵ، و په‌لک په‌لکی ڕۆحێکی پڕ نه‌شئه‌یا
زه‌مین:
دواماڵ و مه‌عبه‌د بۆ هه‌ڵزنین و هه‌ڵدێره‌کان
....................................................
بێخود
گه‌ر‌گه‌نجینه‌یه‌کم
له چوار وه‌رزی زمان پێزانیبا
پێده‌چوو؛ بمزانیبا
باران بۆ هه‌وری دایکی جێهێشتووه و ڕه‌دوی با
که‌وتووه!
به‌های گڕ له چیدایه هه‌رکه‌س لێی
ڕامابێ
دیلی ئه‌فسونه‌کانی خۆی کردووه!
ساناتر ئه‌و
ماسکانه‌شم
بۆ داده‌ماڵرا که خاک بۆ خه‌رمان به‌ره‌که‌تی خۆی له
گۆڤه‌نده‌کانیدا له‌ده‌م و چاوی
جادووه‌کانی
کردووه!؟
گه‌نجینه:
گلدانه‌وه له ئه‌ڵها و دواندنی ئه‌و واژه ڕیسکدارانه‌ی
له‌ده‌ستیان دێت؛ له به‌رزگه‌رایی و گه‌ردونگه‌راییدا
بنچکداربن
ڕامان:
په‌یبردنه؛ بۆ چونه‌وه سه‌ر کوچه په‌نهانه‌کانی ئاورنگ..
که دڵستانێکه بۆ ده‌یجورستان
ماسک:
ئه‌وکاته‌یه؛ حه‌قیقه‌ت دڵی له یه‌قینه‌کانی خۆی شکاوه
جادوو:
دیسان بوژاندنه‌وه‌ی؛ بۆن و به‌رامه‌ی بارانێک که له پێستی
گوڵێکی کێوی ده‌خه‌مڵێ
............................................................
بنه‌چه
مه‌حوی ئه‌یوب بوو؛ چل ساڵ کرمیئاگر له
جه‌سته‌ئاوییه‌که‌ی ده‌خوارد
که‌چی بێپه‌روا ده‌یگوت:((شوکر هوشیاره مه‌حوی
تێده‌گا دنیا
خه‌راباته
که به‌دمه‌ستی بکا ئه‌هلی،
خراپه‌ی بۆچی لێده‌گرم))
نالی ئاهی با یه‌کی حه‌یران و(( تازه جه‌وان))
بوو؛ که په‌رجوی بارانێکی ((لازه‌مان و لا مه‌کان)) ی
غوربه‌ستانه‌کانی عیشقی ده‌پشکنی...و وه‌کو ((لاله‌یه‌کی
شه‌هید)) ده‌یگوت:
((حه‌ناییی کردووه په‌نجه‌ی به خوێناوی دڵی
زارم
ئه‌مه ڕه‌نگه
شه‌هاده‌ت
بێ که کوشته‌ی ده‌ستی دڵدارم))
گۆران ئاو بوو؛ له گریانی بێهوده‌ی ((هیوای
کوڕییه‌وه)) ده‌چوه‌وه سه‌ر چاره‌نوسی شکست و ئه‌شکه‌نجه‌ی
هه‌وره وێڵگه‌رده‌کانی ده‌رون..و
ده‌یگوت: ((ده‌رکه‌وتایه
مانای
مه‌نگی ده‌ریایی
که نه‌رمه با له ڕووی ئه‌یا به
ئه‌سپایی))
شێرکۆش کوڕی مانگێکه ده‌ربه‌ده‌ر؛ئه‌و مانگه‌ی
له زیناکردنی ئاگر و خاکه‌وه زا، گه‌ر بڕوا ناکه‌ن له دانه
دانه‌ی ئه‌ستێره‌کان بپرسن.. ئه‌وجا پێتانده‌ڵێن
گیانمان((ئازامانی چووز کردووه له تیشک و
سه‌ریشمانی
پڕ کردووه له باران))
خه‌رابات:
بێ سه‌ر و بن وه‌کو قسه‌کانی با، بێ سه‌ره‌تا و کۆتایی وه‌کو
ڕۆیشتنی بێمروه‌تانه‌ی ئاو، پێ‌داگر وه‌کو باوه‌ڕی نه‌له‌قیوی
خاک، بێمه‌ودا وه‌کو هه‌ڵمه‌تی پریشکه ئاگر!
شه‌هاده‌ت:
بۆڵه‌ترێکانی دڵ که به‌دارمێوی ئه‌قڵه‌وه بن، لێ چیدی
نه دڵ و نه ئه‌قڵ هی خۆت نه‌بن!
مانا:
بوژانه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگا ناڕوونانه‌ی ده‌مانگه‌ێننه‌وه به‌رزی.
گه‌رچی هه‌موو هه‌ورازێکیش سه‌ره و لێژییه‌کی له گیرفاندابێ،
لێ له دواجاردا
به‌رزی و نزمی دارعا‌سای ده‌ستی یه‌کدین!
سه‌ر:
دوو ڕه‌گه، برابه‌شانه چه‌ند داچێ.. هه‌ڵده‌چێ!
.............................................................
بوکه‌به‌بارانێ
به په‌له‌پروسکێ
پاڕانه‌وه
بوو له ڕۆ‌حی په‌ڵه‌هه‌ورێ؛
که هه‌رکاتێ له پریاسکه‌یه‌کی پڕ
پروپاتاڵی
سه‌فه‌ره چاوڕۆشنکه‌ره‌وه‌کانی خۆیمان بۆ هه‌ڵڕێژێ؛
یا به بپرواندنی جل و ده‌رلنگه‌کانی به سه‌ر
ده‌غڵی بۆسۆگرتوماندا، بۆنێکی ئیلاهیانه‌ی خۆشخۆش له خاکی
ده‌رونمان هه‌ڵده‌ستێ. په‌کووووووووو!!!
له ئایه‌ته په‌رجوپژێنه‌کانی باران
پاڕانه‌وه:
تێکوتاندن و دنه‌دان و بنکۆڵکردنی زمانێکی خۆرنشینیه تا به
به‌زم و ڕه‌زمی سپێدان بئاخفێ!
پروپاتاڵ:
ناوێکه ده‌خرێته پاڵ شتێک؛ ده‌شێ که‌ڵکی
دواندنی پێوه نه‌مابێ بۆ تازه‌پۆشێکی ڕێکپۆش... لێ جێگه‌یه‌کی
هه‌یه له ئیعرابدا!
……………………………………
بوژانه‌وه
هه‌ر هێنده‌ی
هه‌ناسه‌دانی
گوڵێکی سه‌رکه‌ش...و به‌س
په‌پووله‌کانی باران؛ ڕێیان
هه‌ڵه‌کردبێت...و
له گوڵشه‌نه‌کانی هه‌ور دوورکه‌وتبێتنه‌وه
بێهه‌دادان؛ به تۆڕی با ڕامم کردون...و
به
بزماره‌کانی
تیشک؛
چه‌قاندومن به ده‌فته‌ری موزه‌که‌راته‌کانی
زه‌میندا
هه‌ناسه:
گۆڕستانی ئۆکسجین و زێدانی دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆنه؛ که‌چی لای
دره‌خت وه‌ها نیه.. لێ هه‌ریه‌که‌یان به جۆرێک وه‌چه‌ی
خۆیان ده‌خه‌نه‌وه! یادی به‌خێر دایکم ده‌یگووت حه‌زره‌تی
سوله‌یمان گشت گیانله‌به‌ره‌کانی خڕکرده‌وه تا لێیان بپرسێ..
بێچوی کامیان له گشت گیانله‌به‌رێکی تر نازدار و
نه‌شمیلانه‌تره؛ یه‌که‌وڕاست ژیشک گووتی مناڵه‌که‌ی من!!
هه‌ڵه:
بۆنه‌که‌ی، چاوساغ.. و به‌ره‌که‌ی، دڕکی خۆی هه‌یه ڕێک
به‌قه‌د ژماره‌ی ڕاستیه نه‌ناسراوه‌کان!
بزمار:
ئه‌وه‌ی خۆی به خۆیدا داکوتی... له وه‌چه‌ی ئه‌و نیه!
بۆ وێنه.. شێوه‌ی تیشک و ناوه‌ڕۆکی تیشک یه‌ک
شتن!
شێوه‌ی ئاو و ناوه‌ڕۆکی ئاو یه‌ک شتن!
شێوه‌ی با و ناوه‌ڕۆکی با یه‌ک شتن!
شێوه‌ی خۆڵ و ناوه‌ڕۆکی خۆڵ یه‌ک شتن!
داخوا ده‌کارن پێمبێژن: ئا لێره‌ڕا چی بزماره
و چی نه‌عش؟!
داخوا ئا لێره‌ڕا ده‌کارین بێژین: (( پێستیش
ڕۆحه))!؟
دیسامبه‌ری 2005 که‌نه‌دا
دیسامبه‌ری
2006 فینلاند
|