له بیابانه بێدیوارکانی با دا،
سه‌رزه‌مینی زه‌رق و به‌رقی به‌زمه‌کانی بارانه
له خۆزگه‌ی زه‌ڕکفتینی خۆردا،
سه‌مای گوڵناری ئاورنگه غه‌جه‌رییه‌کانه
له خه‌یاڵدانی خاکوخۆڵدا،
خه‌نه‌به‌ندانی خه‌رمان به‌ره‌که‌تی خولیاکانی چرۆسانه
له ئاوه‌زێی ئاویشدا،
ب ا ز د ا ن ه
به‌سه‌ر بێده‌نگی و ڵاڵگۆیی زوقمی
نزاکانا
به‌زم: چما ڕاز و نیازی خرینگه خرینگه‌کانی دڵنیایی و
نادڵنیاییه‌کا‌ن، وه تێکڕژانی گمه‌گمه‌کانیان هاوشانی یه‌کدی
نین؟
سه‌ما: سرووتی ڕۆحێکی سه‌رداری گوڵگرتووه
خه‌نه‌به‌ندان: گوڵبێنه‌یه‌ک بۆ گه‌شانه‌وه‌ی گۆپکه‌کانی ناخ
بازدان: زمانی بازییه‌کی زارخۆشی قه‌ده‌م خێره، هه‌ڵبه‌ت
زارخه‌نه جوانکوژه‌کان ڕێگه‌گرتن له‌و ده‌ر و ده‌روازه
دیارناوه جادوییه پێنازانن، ده‌نا بۆ قوت کردن
ده‌یانبه‌خشیه گۆڕئاواکانیان!
|