کێ
به‌رپرسه له
جیابوونه‌وه‌ی
هه‌ورامیه‌کان
؟ ئاسۆ
بیاره‌یی-19-11-2006 سوێد له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
کوردی دابه‌شکراوه
به‌سه‌ر دوو
ناوچه‌دا
(بادینان و
سۆران)، که به
دوو زاراوه‌ی
جیا ده‌ئاخه‌فن،
شتێکی
سروشتیه که
هه‌ردوو ده‌سه‌ڵات(که
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی وئابوری
ناوچه‌که‌یان
تاڕاده‌یه‌ك
به‌ده‌سته‌وه‌یه)،
ئه‌و زاراوه‌یه
په‌سه‌ند بکه‌ن
که خۆیان قسه‌ی
پێ ده‌که‌ن. زاراوه،
دیالێکت یان
زمانی هه‌ورامی،
که هه‌موو
بنامه‌یه‌کی
زمانی تیایه
و تا سه‌رده‌مێکی
نزیک زمانی
نووسین
بووه،
ئاڤاێستاش
به‌و زمانه
نووسراوه و
یه‌کێک له
ڕیشه ئه‌ستوره‌کانی
وێژه‌ی
کوردی هه‌ورامیه،
خه‌ڵکێکی
زۆر قسه‌ی پێ
ده‌که‌ن،
جێگه‌ی خۆی
هێشتا له ناو
هه‌ورامیه‌کان
و خه‌ڵکانی
تردا هه‌یه.
پشتگوێ
خستنی ئه‌و
به‌شه, سڕینه‌وه‌ی
هه‌ورامیه‌کانه
له فه‌رهه‌نگی
کوردی‌دا و
کوژاندنه‌وه‌ی
به‌شێکی
گرنگی فه‌رهه‌نگی
کوردیه، به‌ڵکو داڕمانی
کۆڵه‌که‌یه‌کی
گرنگی زمانی
کوردیه، که
ئه‌مه‌ش
جێگه‌ی نیگه‌رانی
زۆربه‌ی هه‌ورامی
زمانه‌کانه
و ئه‌وانه‌ی
به‌شێوه‌یه‌کی
زانستی بیر
له زمانی یه‌کگرتوی
کوردی ده‌که‌نه‌وه.
پرۆسه‌ی
له ناوبردنی
زمانێک یان
زاراوه‌یه‌ک
کۆمه‌ڵێک قه‌یرانی
لێ ده‌بێته‌وه: ئاڵۆزبوونی
ناکۆیه‌کان
به‌هۆی
دروستبوونی
ده‌سه‌ڵاتدارو
بێ ده‌سه‌ڵات،
سه‌رده‌ست و
بن ده‌ست،
خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی
ئابوری و
سیاسی،
لێره‌دا
زاراوه‌ی
سۆرانی و
بادینی که
زاراوه‌ی
دوو ده‌سه‌ڵاتن
له باشووری
کوردستان ده‌بنه
سه‌رده‌ست.
زاراوه‌کانی
تریش که کاریان
پێناکرێت ده‌بنه
بنده‌ست، بۆ
نموونه
هه‌ورامی،
کاکه‌یی،
زازایی و فه‌یلی
و لوڕی ..هتد له
زاراوه بێ
ده‌سه‌ڵاته‌کانی
تری ناو
کوردستان. به‌هۆی
نزم سه‌یرکردنی
هه‌وارمی
یان زاراوه‌کانی
تر له لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتدارانی
سۆرانی و
بادینانی،
یان نه بوونی
هه‌ستێکی
گشتی نه‌ته‌وایه‌تی
له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئه‌و دوو
زاراوه سه‌رده‌سته‌وه،
که پێویستی
بوونی
زاراوه‌کانی
تر نابینن و هه‌وڵی
له
ناوبردنیان
ده‌بن،
کاردانه‌وه‌ی
ده‌رونی و
کومه‌ڵایه‌تی
له لای هه‌ورامیه‌کان
و که‌سانی
زاراوه‌کانی
تر دروست ده‌بێت.
بۆ
ڕزگاربوون
له نه‌مان که
نه‌مانی که‌سیایه‌تیانه،
نه‌مانی فه‌رهه‌نگ
و داب و نه‌ریته،
ئه‌مڕۆش نه‌بێت
داهاتوێکی
نزیک،
خۆیان
چالاک ده‌که‌نه‌وه
و دوورنیه به
هۆی چه‌وساندنه‌وه
و په‌راوێزکردنی
زمانه‌که‌یان،
خۆیان
جیابکه‌نه‌وه
و سه‌ره‌تایه‌ک
بۆ گه‌لێکی
نوێ له
منداڵدانی کورد
له دایک ببێت.
که‌واته
دیسان
تاوانباری
یه‌که‌م
دوای
داگیرکه‌رانی
کوردستان ده‌سه‌ڵاتی
کوردیه که ده‌خوازێت
له ڕێگه‌ی
داسه‌پاندی
زاراوه‌که‌ی
خۆی، که
زمانی
ستاندارد
نیه و
له ڕۆی
زانستیه‌وه
زۆر لاوازه و
زمانی
داگیرکه‌رانی
کوردستان به
سه‌ریدا
زاڵه،
زاراوه‌کانی
تری کوردی له
ناو به‌رێت.
لێره‌دا فه‌یله‌یه‌کان
باشترین
نموونه‌ن که
هه‌ندێکیان
خۆیان به جیا
بزانن له
کورد، یان هه‌ندێ
هه‌ورامی و
شه‌به‌ك. ئه‌گه‌ر
هه‌ردوو ده‌سه‌ڵات(بادینی
و سۆرانی
زمان)، هه‌ورامی
یان زاراوه‌کانی
تری کوردی به
به‌شێکی
گرنگی زمانی
کورد ته‌ماشای
بکه‌ن و به سه‌نگینی
بزانن،
پێویسته
تێڕوانینی
خۆیان بگوڕن
بۆ ئه‌وه‌ی
چیتر زمانی
کوردی و گه‌لی
کورد به گشتی
پتر په‌ڕوازه
نه‌بێت و
زمانی
داگیرکه‌رانی
کوردستان
باڵاتر نه
بێت له
کوردستاندا. که‌واته
لێره‌دا به
پێچه‌وانه‌ی
به بۆچونه‌که‌ی
م. موحسین
جوامێر له
ووتاری(ئه‌نفالکردنی
زمانی کوردی
به ده‌ستی
کورد،
کوردستانێت،
12-11-2006) و( کوردستان
مه‌که‌ن به
شێخه‌ڵڵای
له هجه‌کان،
کوردستانێت،
12-11-2006) که تاوان
ده‌خاته پاڵ
ئه‌و چه‌ند
که سه‌ی که ده‌نگیان
داوه بۆ
ڕزگارکردنی
زمانه‌که‌یان
و به لاده‌ریان
ده‌زانێت،
ده‌لێم
زمانی چونکه
لایه‌نی دژ،
دژی زمان و فه‌رهه‌نگی
له مێژنه‌ی
من و که سانی
زاراوه‌کانی
تره که خۆیان
به بن ده‌ستی
ده‌سه‌ڵاتدارنی
(بادینی و
سۆرانی زمان)
ده‌زانن که
ئه‌مڕۆ جڵه‌وی
سیاسی و
ئابوریان له
ده‌ستدایه. دیسان کاربه‌ده‌ستانی
هه‌ردوو
زاراوه‌که (بادینی
و سۆرانی
زمان) به
ڕۆشنبیر و ده‌سه‌ڵاتدارانی
سیاسی و
ئابوریانه‌وه،
له به‌رده‌م
پرسێکی نه‌ته‌وایه‌تی
مێژوویی گه‌وره‌دان
بۆ
ڕزگارکردنی
زمان و یه‌کبوونی
ده‌روونی و
کۆمه‌ڵایه‌تی
گه‌لی
کوردستان.
چونکه زمان
ئه‌و پرد به
هێزه‌یه که
ده‌رونی
مرۆڤه‌کان
به‌یه‌کدی ده‌به‌ستێته‌وه
و هه‌ستی
هاوده‌می و
هاوکاری له
نیوانیاندا
کۆده‌کاته‌وه.
به پێچه‌وانه‌وه،
فه‌رامۆش
کردن و هه‌وڵی
له ناوبردنی
یه‌کێک له
کۆڵه‌که‌کانی(زاراوه‌کانی)
زمان، ده‌بێته
هۆی ڕۆخاندی
ئه‌و پرده‌و
هه‌ریه‌که
له که کۆمه‌ڵگه‌ی
زاراوه‌کان
ده‌که‌ونه
دووبه‌ری
جیاوازی
پرده‌کان و
زمانێکی
تایبه‌تی بۆ
خۆیان دروست
ده‌که‌ن و
هیچ هاوبه‌شێک
و خالێکی یه‌کبوون
له
نێوانیاند
نامێنێت.
نموونه
زیندوو، له
به‌ر ئه‌وه‌ی
بادینیه‌ک
چێژ له
سۆرانی
نابینێت و
نایزانێت،
په‌نا ده‌باته
به‌ر زمانی
عه‌ره‌بی. هه‌مان
شت سۆرانیه‌که‌ش،
ئه‌مه
دیارده‌یه‌کی
مه‌ترسیداره
له ژیانی ئه‌مڕۆی
گه‌لی کورد
دا. ئه‌گه‌ر
هه‌ورامیه‌ک
و بادینیه‌ک
بیانه‌وێت
پێکه‌وه
بدوێن، ئه‌وه
کاره‌ساتێکی
گه‌وره‌تره،
چونکه به‌هیچ
جۆرێک
ئاشنای
زمانی یه‌کتر
نین و مێدیاش
ئه‌و
کارئاسنیه‌ی
نه‌کردووه.
دیسان لێره‌دا
ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته
که ده‌بێت ئه‌و
تۆڕه هاوبه‌شیه
له نێوان ئه‌و
دوو زاراوه‌یه‌دا
پێکه‌وه
گرێبداته‌وه. ئه‌گه‌ر
بچینه‌وه سه‌ر
باسی بازاڕی
شێخڵڵاکه‌ی
م موحسین(
کوردستان مه‌که‌ن
به شێخه‌ڵڵای
له هجه‌کان،
کوردستانێت،
12-11-2006). مامۆستای
ناوبراو
ئامانجی
مێژوویی خۆی
نه‌پێکاوه
که کێ
تاونباره له
په‌ڕه‌وازه بوونی
زمانی
کوردی، به‌ڵکو
له بری
دۆزینه‌وه‌ی
بنه‌مایه‌ک
یان ئه‌گه‌رێکی
زانستی، هه‌ڵچوون
به ووتاره‌که‌یه‌وه
دیاره، هه‌ڵچوونی
ده‌روونیش
ده‌بێته هۆی
ئه‌وه‌ی که
ڕۆشنیر
بێلایه‌نی و
ئۆبیه‌کتیڤی
خۆی له ده‌ست
بدات و
راستیه‌کان
نه‌بێنیت. هه‌روه‌کو
چون له ووتاری( ئه‌نفالکردنی
زمانی کوردی
به ده‌ستی
کورد) به وانه‌ی
که به‌رگری
له زاراوه‌که‌یان
ده‌که‌ن ده‌ڵێت
جاش قه‌ڵه‌م
یان ووشه‌ی
جاشله‌هجه
به‌کارده‌هێنیت. لێره‌دا
ئه‌و
پرسیاره‌ی
که‌مامۆستا
ده‌بێت له
خۆی بیکات، ئایا هه‌ورامیه‌کان
به‌رپرسن له
ئه‌نفالکردنی
زمانی کوردی یان نه‌ته‌وه‌ی
سه‌رده‌ستی
عه‌ره‌ب؟ که
به‌هۆی
فتوحاتی
ئیسلامییه‌وه
سه‌ده‌ها نه‌ته‌وه‌ی
دیان ته‌عریب
کرد. خۆ ئه‌گه‌ر
زمانی
ئا‌ڤێستا و
کێوه‌کانی
زاگرۆس نه‌بوونایه
ئێمه‌ی
کورد چاره‌نووسی
قبته‌کانی
میسر، نه‌وه‌ی
سۆمه‌ریه‌کان
و به‌ربه‌ڕه‌کانی
ئه‌فریقیامان
هه‌بوو. به‌کارهێنان
و
زیندووکردنه‌وه‌ی زاراوه‌یه‌ک
که
ببێته ده‌ستمایه‌ی
یه‌کڕیزی گه‌لێک
باشتره له به‌کارهێنانی
زمانی
داگیرکه‌رێک،
وه‌کو عه‌ره‌بی،
تورکی و
فارسی، که ده‌روون
و که‌سایه‌تی
گه‌لی کوردی
چه‌ندان
ساڵه پێ
پێشێل ده‌کرێت.
ده‌بوو له
باشووری
کوردستان،
بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
ڕیز و که‌سایه‌تی
کورد وه‌کو
نه‌ته‌وه،
زمانی عه‌ره‌بی
که ئه‌نفالی
کوردی پێکرا،
قه‌ده‌غه‌بکرێت
نه‌ک هه‌وڵی
له
ناوبردنی
زاراوه‌کانی
تر بدرێت، که
کلیلی ده‌روازه‌ی
خاڵی هاوبه‌شی
و یه‌کبوونی
کوردیان وه‌کو
نه‌ته‌وه
پێیه. ووتنه‌وه‌ی
وانه‌ی عه‌ره‌بی
به‌مندالانی
کورد له
کوردستان نه‌ک
ته‌نها که‌سایه‌تیان
ده‌شکێنێت و
یان
ئابڕویان ده‌بات،
نه‌ک ته‌نها
زمانی کورد
لاواز ده‌کات،
به‌ڵکو له گه‌شه‌ی
ده‌روونی و
کۆمه‌لایه‌تی
و ڕۆشنیریان
دوا ده‌خات
و ده‌شێوێنێت.
له ته‌مه‌نی
گه‌وره‌ییدا
ئیفلجیان ده‌کات
و له دنیای
زانست و
فێربوون
دووریان ده‌خاته‌وه. گه‌ڵاڵه‌کردن: بۆیه دیسان
باسه‌که‌م ئاراسته‌ی
هه‌موو ئه‌وانه
ده‌که‌م، که
زمانی
داگیرکه‌ر
په‌سه‌ند ده‌که‌ن
له فێرگه‌کانی
کوردستان،
ئه‌و زمانه‌ی
که هه‌زاره‌ها
دایک و خوشک و
منداڵ و
پیاوی کوردی
پێ ئه‌نفالکراوه،
به‌ڵکو‌و له
یه‌ک هه‌فته‌دا
زیاتر له شه‌ش
وانه‌یان بۆ
عه‌ره‌بی
ووتنه‌وه ته‌رخانکردووه
که منداڵی
کوردی فێری
ببێت، به‌ڵام
زمانی
کوردیان وه‌کو
یه‌که‌یه‌کی
یه‌کگرتوو
به‌رز نه‌رخاندووه و ئه‌و
که‌سانه‌ش
که هاواری ڕزگارکردنی
زمانی کوردی
ده‌که‌ن به
دێوانه و
لاده‌ر ده‌ناسرێن. ئه‌و
سه‌رچاوانه
که سوودمه‌ندبوون
بۆ ئه‌م باسه: 1-Kommunikation, samspel
mellan människor,Björn Nilsson &
Waldemarson.1994 پێوه‌ندی
، تێکه‌ڵاوی
نێوان مرۆڤه‌کان.
لاپه‌ڕه9
پێناسه‌ی
پێوه‌ندی پرۆسه‌ی
ده‌روونی
گروپه‌کان:
ڕۆبه‌رت
براون. لاپه‌ڕه1-15Group Perocess 2000. Rupert Brown 3-http://kurdistannet.biz/2006/11-2006/12-11/kurdistanmeken.pdf ڕۆژی
داگرتن 18-11-2006 4-http://kurdistannet.biz/2006/11-2006/12-11/anfalkrdni.pdf ڕۆژی
داگرتن 18-11-2006 |