به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر به‌نوسراوی ژماره
28758 ی به‌رواری 5/11/2006 به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی سه‌رجه‌م
خوێندنگاكانی ئاگاداركردۆته‌وه كه "هه‌ر خوێندكارێك سه‌رپێچی
رێنماییه‌كانی په‌روه‌رده و خوێندن بكات به‌توندرین شێوه سزا
ده‌درێت".PUKmedia
دڵزارحه‌سه‌ن
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ده‌قی ئه‌و بڕیاره‌یه که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
په‌ره‌وه‌ده‌ی هه‌ولێر په‌سه‌ندی کردووه بۆ به کار‌هێنانی لێدان
دژی ئه‌و خوێندکارانه‌ی که سه‌رپێچی ده‌که‌ن. ئه‌و بڕیاره له
بڕیاری ڕژێمێکی دیکتاتۆری ده‌چێت، بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمیه‌ت بدات
به‌کرداری توندوتیژی که خوی به‌کار بهێنێت دژی گه‌لی خۆی.
ئه‌و بڕیاره ته‌نها نیشانه‌ی سه‌رنه‌که‌وتنی په‌روه‌رده‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی و دابه‌زینی ئاستی خوێندنی کوردستانی باشووره که
ده‌سه‌ڵات که‌مته‌رخه‌می تیاکردووه و جۆرێکه له خۆ دزینه‌وه
له‌و ئه‌رکانه‌ی که ده‌بوو پێش پانزه ساڵ به‌رنامه‌یه‌کی
زانستی بۆ خوێندن په‌یڕه‌و بکردایه. ئه‌وه بوونی که‌لێنکی
گه‌وره‌یه له بێتوانایی ده‌سه‌ڵات و پابه‌ند نه‌بوونی به
ڕێزگرتنی نه‌وه‌کانی داهاتووی کوردستان و زه‌وتکردنی مافێکی
سه‌ره‌تایی گه‌لی کوردستانه.
ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستان ته‌نها ئه‌نجامه‌کان ده‌بێنیت،
خۆی له هۆکاره جیا جیاکانی دابه‌زینی ئاستی خوێندن و ڕه‌وشت و
.... نادات. گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌کارهێنانی ترس و تۆقاندن له
جیاتی شێوازی دیموکراتی شاره‌ستانی، کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی
ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌رده‌می سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست جێگیرکردنی
کڵتوری توند و تیژی که له کوردستاندا ڕه‌گی داکوتیوه.
په‌روه‌رده‌کردنی منداڵانی کوردستان، له سه‌ر شێوازی کوشت بڕ و
هه‌ڕه‌شه، نه‌ک پرۆسه‌ی دیموکراتی ئیفلیج ده‌کات به‌ڵکو
نه‌وه‌یه‌کی داخ له دڵ و شه‌ڕانی ده‌کاته ڕیبازی گه‌لێک که
هێشتا له ژێر ده‌ستی داگیرکه‌راندا ده‌ناڵێنیت و ئه‌نفالی
پێوه دیاره.
من ئه‌و بڕیاره‌ی په‌روه‌رده وه‌کو پاشگه‌زبوونه‌وه له
دیموکراتی و ئازادی به چین و توێژی گه‌لی کوردستان ده‌بینم.
ئه‌وه په‌یامێکه بۆ بێده‌نگ کردنی ده‌نگانی دیموکرات و
ئاشتیخواز که چاوه‌ڕیی گوڕانکارین. ئه‌و بڕیاره دژی هه‌موو داب
و نه‌ریتێکی شاره‌ستانی نێونه‌ته‌وه‌ییه له زه‌وتکردنی مافی
منداڵانی کوردستان.
بۆیه هه‌ڵوێست وه‌رگرتن دژی ئه‌و بڕیاره‌ی په‌روه‌رده، ئه‌رکی
هه‌موو دڵسۆز و ئاشتیخوازێکی گه‌له‌که‌مانه، که گیانی ئاشتی و
پرۆسه‌ی دیموکراتی لا مه‌به‌سته، که خه‌مخۆری دوا ڕۆژی
منداڵانی کوردستانه.
نا بۆ کردنی فێرگه و خوێندگه‌کان به زیندان بۆ مندالانی
کوردستان!
نا بۆ به کار‌هێنانی مامۆستایان وه‌کو جه‌لاد و سه‌جان!
نا بۆ تۆقاندن شه‌ڕخوازی!
به‌ڵی! بۆ ژینگه‌یه‌کی دیموکراتی که وانه‌ی ئاشتی تیا
بووترێته‌وه |