* باشترین بیمه‌ی ته‌ندروستی،له نزیک ماڵه‌وه بۆ نه‌خۆش و
پیره‌کان.
*
ئێمه نه‌وجه‌وانان پیشه فێرده‌که‌ین و یاره‌مه‌تیان
ده‌ده‌ین تا کاریان ده‌ست بکه‌وێ.
* نرخی
بیمه‌ی ته‌ندروستی ده‌کرێ 90 یۆرو داببه‌زێت، چونکه ئێمه
بڕیاری
NO-Claimههڵدهپێچینهوه.
*
گه‌ره‌نتیه‌ک و زه‌مانه‌تی به‌هیز بۆ بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان.
بۆ بیمه‌یه‌کی نه‌گۆر وچاکی AOW.
* ئێمه
هه‌وڵده‌ده‌ین خانووه‌کان و شوێنی نیشته‌جێ بوون قابڵی
ئه‌وه‌بێ گه‌نجه‌کان بتوانن کرێکانیان پێبدرێ، خاوه‌ن
خانووه‌کان و کرێکچیهکان تا بتوانن له ماڵی خۆیان بن.
* نابێ
منداڵانی هه‌ژار هه‌بن،ده‌بێ بیمه‌ی منداڵان به‌رزبکرێته‌وه،
بۆ ئه‌وانه‌ش که پێویستیان پێی هه‌یه.
* له
هه‌موو گه‌ڕه‌کێک ده‌بێ شوێنی حه‌وانه‌وه بۆ پیره‌کان هه‌بێ،
ده‌بێ ناوه‌ندی
ته‌ندروستیه‌کان هه‌رده‌م کراوه‌بن، پۆلیسی گه‌ڕه‌ک و
چاڵاکیه‌کانی گه‌نجه‌کان.
*
ئێمه به هۆشیاریه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ، سروشت،
ژینگه و ژیانی ده‌وروبه‌رمان ده‌که‌ین.
*
شه‌مه‌نده‌فه‌ر، پاس و گاز و کاره‌با ده‌بێ دیسانه‌وه بۆ
هه‌موومان بن.
*نه‌خێر بۆ سوپهرستات (ده‌وڵه‌تی سوپه‌ر)ی ئه‌وروپا و ووڵاتی
ئێمه‌ش نابێ سه‌گێکی که‌مۆی باوه‌شی ئه‌مریکا بێ.
بۆ
زانیاری زیاتر له‌سه‌ر هه‌لبژاردن له هۆله‌ند سه‌یری ئه‌م
ماڵپه‌ڕه‌یه بکه،
WWW.SP.NL
ئه‌و
خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی سۆسیالیسته
بۆ کۆمه‌لگای هۆله‌ندی، ده‌نگدان به لیستی 4 ده‌نگدانه بۆ
چاککردنی ژیان و گوزه‌ران له ووڵاتی هۆله‌ند. جا چ ده‌نگ به
خانم ئه‌خنه‌س کانت بده‌یت یان هاری ڤان بۆمل و کریستا و خانمی
ده‌رسیمی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورد سادات قه‌ره‌بلوت هه‌موویان
له‌گه‌ڵ یه‌ک به سه‌رکرده‌ی پارت، یان ماراینسن له واقع یه‌ک
سیاسه‌ت پیاده ده‌که‌ن.
هه‌وڵ و
کۆششه‌کانی پارتی سۆسیالیست له هۆله‌ند هه‌روا به‌رهه‌می
زیاتری لێ ده‌که‌وێته‌وه، پیش‌تر به پارتی دژ ناو ده‌براو و
هه‌رده‌م ده‌نگی دژی دهنگدهدا ئێستا کار بۆ گه‌یشتن و
به‌شدار بوون له ده‌سه‌ڵات ده‌کات، به گوێره‌ی هه‌موو
پایلیتهکان پارت سۆسیالیست چواره‌م پارته له هۆله‌ند ئه‌مه
سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌م حزبه و سه‌ره‌ڕای
سه‌رکه‌وتنه‌کانی له ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌کان و ده‌نگدان
دژی ده‌ستووری ئه‌وروپا.
سه‌رکه‌وتنی هیزه کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی بزوتنه‌وه
سۆسیالیسته‌کان به‌پله‌ی یه‌ک له گره‌وی ته‌واوی
سیاسه‌ته‌کانیان دایه . |