که‌مکردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی زمانی عه‌ره‌بی
سه‌ره‌تایه‌کی بۆ زمانی یه‌کگرتوو
خوێندکارانی کوردستانی باشوور له هه‌فته‌یه‌که‌دا بۆ فیربوونی
زمانی عه‌ره‌بی 5 وانه ده‌خوێنن، هه‌رچه‌نده هێچ خاڵێکی
هاوبه‌ش بێجگه له ئاین,
هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی کورد عه‌ره‌ب و پێکه‌وه کۆناکاته‌وه،
هه‌رچه‌نده هه‌ردووکیان(کورد و عه‌ره‌ب) له دوو ڕه‌گه‌زی
جیاوازن و له‌هه‌مان کاتیش‌دا نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست ئاماده‌نیه
کوردی بخوێنیت، چونکه خۆی به خاوه‌ن بڕیار ده‌زانێت و
فه‌رهه‌نگی خۆی لا په‌سه‌ندتره. ئه‌و خوێندنه له زۆر
لایه‌نه‌وه کاریگه‌ری خۆی له سه‌ر لاوازکردنی که‌سایه‌تی کوردی
به جێهێشتووه.، چونکه به‌درێژایی مێژوو زمانێکی سه‌پێنراوه و
له گه‌ڵ که‌سایه‌تی و فه‌رهه‌نگی کوردی‌دا یه‌ك ناگرێته‌وه.
هێزه بزوێنه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی(ئاینی و زانستی) بۆ
دۆزینه‌وه‌ی خاڵی هاوبه‌ش و پته‌وکردنی پێوه‌ندی ده‌روونی و
کۆمه‌ڵایه‌تی نێوان خه‌ڵکی زاراوه‌کانی کوردستان، که په‌رش و
بڵاون، پێویسته له چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ دۆزینه‌وه‌ی زمانی
یه‌کگرتووی کوردی ووزه‌که‌یان به‌کاربه‌رن، نه‌ک چاره‌سه‌ری بێ
ستروکتور و بێ به‌رنامه‌ی زانستی، گرنگه له پێگه‌ی ته‌سکی
پارتایه‌تی و که‌سایه‌تی خۆیانه‌وه مه‌سه‌له‌که
هه‌ڵنه‌سه‌گێنن.
هه‌وڵه‌کانی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان(که هێزێکی ئاینی
کوردیه) نموونه‌ی زیندووه، که کامپینێكی شاراوه‌ی له کۆمه‌ڵێک
که‌سانی ده‌روه و ناوی کوردستان ده‌ست پێکردووه بۆ سه‌پاندنی
زاراوه‌ی سۆرانی که پیتی عه‌ره‌بی به‌کار ده‌هێنیت، له باشووری
کوردستان. دوور
نیه پارتیی ناوبراو، کۆمه‌ڵێک ئامانجی نادیاری بۆ خه‌ڵکی
کوردستان ناوئا‌خنی ئه‌م کامپینه
کردبێت، له‌وانه به‌ستنه‌وه‌ی بیر
و هۆشمه‌ندی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان به نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی
عه‌ره‌به‌وه له ڕێی ڕێگه‌گرتن له به کارهێنانی پیتی لاتینی له
به‌شێکی باشووری کوردستان(بادینان)، چونکه به‌کارهێنانی ئه‌و
پیتانه کاریگه‌ری زمانی عه‌ره‌بی له کوردستان که‌م ده‌کاته‌وه،
سنووری نێوان ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه له ڕوی زمانه‌وه دیاری
ده‌کات، ئه‌م کاره‌ش له قازانجی هیزه ئیسلامیه‌کانی کوردستان
و نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست نیه، که له‌ڕی هاندانی پارتییه
ئاینیه‌کانه‌وه درێژه به ته‌عریبکردنی نه‌ته‌وه
موسڵمانه‌کانی تر ده‌دات، که هه‌ندێکیان به‌بێ ئه‌وه‌ی
به‌خۆیان بزانن، ئه‌م ئه‌رکه(ته‌عریبکردن) به‌و په‌ڕی
دڵسۆزیه‌وه جێبه‌جێ ده‌که‌ن
ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆچونه ببستینه‌وه به‌و 5 وانه عه‌ره‌بیه‌ی که
خویندکارانی کورد له باشوور کوردستان ده‌یخوێنن و له مانگێکدا
20 سه‌عات له کاتی خۆیانی بۆ ته‌رخان ده‌که‌ن. ده‌کرا ئه‌گه‌ر
یه‌کگرتووی ئیسلامی که خۆی به هێزێکی ناسیۆنالیسی کوردی
دابنایه و خه‌مخۆری زمانی کوردی بوایه، هه‌وڵی نیزیکردنه‌وه‌ی
زاراوه‌کانی کوردی له یه‌کتر بدایه له ڕێگه‌ی که‌م کردنه‌وه‌ی
به کارهێنانی زمانی عه‌ره‌بی له کورستان‌دا.
ئه‌گه‌ر مندالێکی سۆرانی له جێگه‌ی وانه‌یه‌کی عه‌ره‌بی،
وانه‌یه‌کی هه‌ورامی بخوێنێت، چ زیانێکی له یه‌کگرتنی گه‌لی
کورد ده‌که‌وێت، هه‌مان شت بۆ هه‌ورامیه‌ک کرمانجێک، به‌ڵکو
ئه‌وه(خوێندنی زاراوه‌ی یه‌کدی) پردی له یه‌ک تێگه‌شتینێکی
گیانی و کۆمه‌ڵایه‌تی دورست ده‌کات و سه‌ره‌تایه‌ک بۆ زمانی
یه‌کگرتووی ده‌خه‌مڵێنێت. که‌واته که‌مکردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی
عه‌ره‌بی له باشووری کوردستان و دۆزینه‌وه ناسنامه‌یه‌کی زمانی
کوردی یه‌کگرتوو سنورێکی دیار له نێوان کورد و عه‌ره‌ب وه‌کو
دوو نه‌ته‌وه‌ی جیا و برا دروست ده‌کات. |