نوێنه‌ری ی ن ك له ئه‌نكه‌ره 22-11-2006
كاروباری
سیاسی وئه‌منی له عێراق ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زیاتر به‌ره‌و ئاڵۆزی
ده‌ڕوا، ده‌خوازێ سه‌ركردایه‌تی كوردیش پلانی (B)ی
خۆی بۆ چه‌ندین ئه‌گه‌ری تازه باش ئاماده بكا ، بۆ
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ولاَته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
به‌ته‌دریجی ده‌ستیان به‌كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆیان كرد
له‌عێراق، كورد له‌م بار‌و دۆخه چی بكات؟
دووه‌م: ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی خۆیان له‌ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌كان
كێشایه‌وه‌و به‌شێكیان هێنا بۆكوردستان! ئایا ئه‌م
فه‌وزایه‌ی ئه‌مڕۆی به‌غدا ڕوناكاته هه‌ولێر؟!
سێهه‌م: ئه‌گه‌ر عێراق دابه‌ش بوو، كورد هه‌ڵوێستی چۆن ده‌بێ
؟ چۆن ڕه‌فتار و مامه‌له له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رده‌كا ؟
چواره‌م: ئه‌گه‌ر شه‌ڕی نێوان شیعه‌و سونه‌به‌ته‌واوی ده‌ستی
پێكرد، هه‌ڵوێستی كورد چۆن ده‌بێ ؟
ئه‌مانه هه‌موو ئه‌گه‌رن. ڕه‌نگه ئه‌گه‌ری تریش هه‌بێ.
ئایا سه‌ركردایه‌تی كورد توانای ماددی و زه‌خیره‌یه‌كی
ئه‌وتۆی كۆكردۆته‌وه، كه بتوانێ لانیكه‌م ماوه‌ی ساڵێك
دانیشتوانی ناوچه‌كانی خۆی بێ كێشه‌و گرفت به‌ڕێوه ببات !
خوارده‌مه‌نی، دا‌و و ده‌رمان، موچه‌ی پێشمه‌رگه، موچه‌ی
فه‌رمانبه‌ر و داموده‌زگاكان ! پێویست نییه حكومه‌تی هه‌رێم
به‌خشكه‌یی بۆماوه‌یه‌ك تا وه‌زعی سیاسی له‌عێراق به‌ته‌واوی
ڕونده‌بێته‌وه هه‌ندێ پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه
كه‌به‌نیازه بكات، ڕابگرێ! له‌باتی ئه‌وه هه‌وڵ بدات
هێزی پێشمه‌رگه فه‌رامۆش نه‌كرێ ، جۆش و خرۆش بدرێته‌وه
ڕۆلی پێشمه‌رگه‌و به‌گرنگی ڕابگیرێت.
به‌ڵێ كوردی عیراق نابێ بیر له‌هیچ جۆره پاشه‌كشه‌یه‌ك
له‌هاوپه‌یمانیه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی
ئه‌مه‌ریكاو به‌ریتانیا بكاته‌وه. چونكه هه‌رجۆره
دوودڵییه‌ك له‌و بواره‌دا به‌زه‌ره‌ری كورد ته‌واو ده‌بێ و
كوردیش هه‌موو هێلكه‌كانی خۆی خستۆته ناو سه‌به‌ته‌كانی
ئه‌مه‌ریكاو به‌ریتانیا. هێلكه‌كانی بونه‌ته ئۆملێت، جارێكی
تریش ئۆملێت نابێته‌وه هێلكه ! بۆیه كورد له‌گه‌ڵ وڵاته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو به‌ریتانیا ده‌بێ گفتوگۆی
به‌رده‌وام بكات و دڵنه‌وایی خۆی وه‌ربگرێ. هه‌روه‌ك
پێویستیشه كورد هاوپه‌یمانییه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ شیعه‌كان تێك
نه‌دات. ڕه‌نگه كورد له دوارۆژدا بۆ پاراستنی خۆی له
ده‌وروبه‌ر، له گه‌ڵ شیعه‌كانپێویستبی به‌ره‌یه‌كی سیاسی و
جوگرافی دروستبكات ! ئه‌مه له‌گه‌ڵ سونه‌ی عه‌ره‌ب ڕه‌نگه
هاسان نه‌بێ. چونكه ئه‌وان زۆربه‌یان دژی داخوازییه‌كانی
كوردن ! ماوه‌یه‌كه جۆرێك له‌ترس وئه‌ندێشه له به‌رانبه‌ر
هاوپه‌یمانیه‌تی كورد‌و ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست
بڵاوده‌كرێته‌وه. ئه‌مانه هه‌مووی بۆ ئه‌وه‌یه تووشی بێ
بڕوایی ودڵه ڕاوكێمان بكه‌ن. هه‌ق نییه هاش و هوش وجوله
جولی ده‌ره‌كی تووشی ته‌نگبینیمان بكات . له‌ناوخۆمان
یه‌كگرتوبین كه‌س ناتوانێ له‌به‌رانبه‌رمان هیچ بكات ! به‌ڵام
بۆبارودۆخی هاتنه پێشه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان، به‌رچاومان
ڕوون نه‌بێ، هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی گه‌وره‌یه! هه‌رچه‌نده بڕوام
وایه ولاَته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی خۆیان پێش
ساڵی 2009 له عێراق ناكێشنه‌وه. دوای ئه‌و كاته ئه‌گه‌ر
بیانكێشنه‌وه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه به‌شێكیان بۆ كوردستان
ده‌هێنن. دوارۆژی سیاسی كوردستانی عێراقیش به‌ره‌و پێشه‌وه
ده‌ڕوات و به‌ره‌ودواوه ناگه‌ڕێته‌وه. . .
|