سه‌رۆك كۆماری پێشوی ئێران:

ئێمه‌ به‌توندی له‌دژی دروستبونی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌وه‌ستینه‌وه

به‌هرۆز گه‌ڵاڵی

 

له‌وه‌ته‌ی كوردستان دابه‌شكراوه‌، كورد له‌گه‌ڵ حكوماته‌ یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كانی عاره‌ب و فارس و تورك كێشه‌ی هه‌یه‌. له‌كاتێكدا كوردیش مافی خۆیه‌تی وه‌كوعاره‌ب فارس تورك و میلله‌تانی تری ناوچه‌كه‌ به‌پێی یاسای نێو ده‌وله‌تی له‌سه‌رخاك و نیشتمانی خۆی به‌سه‌ربه‌ستی و ئازادی بژی. كه‌چی ئێستاكه‌ش هه‌ندێ له‌م وڵاتانه‌ هه‌ربه‌زمانی هه‌ڕه‌شه‌وئینزارو و دوور له‌گفتوگۆو مه‌نتیق قسه‌ له‌گه‌ڵ كورد ده‌كه‌ن. له‌هه‌ندی وڵات هه‌ر دان به‌ بونیشیدا نانێن. ئه‌و وڵاتانه‌، له‌سه‌رهه‌موو شتێك ناكۆكبن له‌سه‌ر دژایه‌تیكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد هه‌میشه‌ یه‌ك هه‌ڵوێستن. هه‌رشتێك هاتبێته‌ پێشه‌وه‌ هه‌رچوار ڵایان به‌یه‌كه‌وه‌ دانیشتوون ناكۆكییه‌كانی نێوان خۆیان وه‌ڵاناوه‌.

  له‌مڕۆژانه‌ سه‌رۆك كۆماری پێشوی كۆماری ئیسڵامی جه‌نابی ئاغای خاته‌می سه‌ردانی ئه‌نكه‌ره‌ی كرد. له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گیروگرفتانه‌ی كه‌له‌نێوان ئیران و توركیادا هه‌یانه‌. به‌ڵام كه‌هاته‌ سه‌رپرسیاری مه‌سه‌له‌ی دروستبونی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌كوردستانی عێراق ! ڕاسته‌وخۆ نه‌یتوانی ڕووه‌ ڕاست و حه‌قیقه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌ فارسییه‌كه‌ی خۆی به‌ ئیسڵامییه‌كه‌شیه‌وه‌  بشارێته‌وه‌ و وتی  ئێمه‌ به‌توندی له‌دژی دروستبونی ده‌وله‌تی كوردی ده‌وه‌ستینه‌وه‌. به‌تایبه‌تی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌شدا له‌گه‌ڵ توركیا هه‌م فكرین ! بۆ ئه‌وان ڕه‌وایه‌ ده‌وله‌تی قه‌ومی خۆیان هه‌بێ. به‌ڵام بۆكورد حه‌رامه‌ خه‌ونیشی پێوه‌ ببینێ.

 ڕژیمه‌ یه‌كله‌دوای یه‌كانی به‌غدابه‌تایبه‌تی ڕژێمی سه‌دام ئه‌نفالی كردین كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كردین له‌سێداره‌دانی كورد، سیاسه‌تی سوتاندنی خاكی كوردستان ئه‌مانه‌ هه‌موو  پیشه‌یان بوه‌. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و سیاسه‌ته‌ توندو تیژییانه‌شهێشتا توانیمان  تاڕاده‌كی باش له‌كوردستانی عێراق بگه‌ینه‌ ئاوات و ئامانجه‌ سیاسیه‌كانی خۆمان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ لێره‌دا جیگای زۆر سه‌رنجه‌ هه‌ركاتێك  ڕژیمه‌كانی به‌غدا ویستبێتیان بیر له‌چاره‌سه‌رییه‌كی سیاسیانه‌ی كێشه‌ی كورد بكه‌نه‌وه‌ ! توركیا یه‌كسه‌ر هاتۆته‌سه‌رخه‌ت هه‌وڵیداوه‌ حكومه‌تی به‌غدا ڕازی بكات شتێكی گه‌وره‌ بۆكوردی عێراق نه‌كا  ! ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێكه‌ سه‌رده‌می دیموكراسی و ئازادییه‌ له‌عێراق هێشتان ده‌بینینگروپه‌جۆراوجۆره‌كانی سونه‌ی عاره‌ب و توركمان و هه‌ندێ له‌شیعه‌كانی عێراق داوه‌ت ده‌كرێنسه‌رۆكی وه‌زیران جه‌عفه‌ری داوه‌ت ده‌كرێ! سه‌رۆكی وه‌زیران مالیكی داوه‌ت ده‌كرێ ئامانجیشگه‌یاندنی په‌یامی ئه‌وه‌یه‌ پێ یان كه‌ عێراق دابه‌شنه‌كرێپرسی كه‌ركوك به‌گوێره‌ی ماده‌ی سه‌دو چل چاره‌سه‌رنه‌كرێ به‌رهه‌ڵستی ودژایه‌تی له‌ په‌كه‌كه‌بكرێ. هه‌روه‌ها به‌بیانوی پاراستنی یه‌كێتی خاكی عێراقیش ئێستا داوای ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ڕێكه‌وتنێكی تازه‌ له‌نێوان چین و توێژو پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوك له‌ده‌ره‌ی مادده‌ی سه‌دو چل و ده‌ستوری  نوێی عێراقدا بكرێ. ئه‌مه‌ش سڕكردنی مادده‌كه‌یه‌، كاركردنه‌ بۆدواخستنی. ته‌نانه‌ت نایشارنه‌وه‌ وده‌ڵێن نابێ كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ركوردستان نابێ و نابێ ونابێ..هتد. به‌ڵێ مالیكی له‌و سه‌ردانه‌یدا ڕاو هه‌ڵوێستی باشی ده‌ربڕی. به‌ڵام مه‌رجیشه‌ ئه‌وقسانه‌ له‌ عێراق به‌كرده‌وه‌ جێبه‌جێ بكات و گرفت له‌به‌رده‌م لێژنه‌كه‌ دروست نه‌كا ت !

 قه‌ده‌ری كورده‌ و چاره‌نییه‌. ده‌بێ میلله‌ته‌كه‌مان بتوانێ له‌ ڕێگای گرتنبه‌ری دیالۆگ و گفتوگۆی برایانه‌ سیاسه‌تی خۆی ڕونبكاته‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌گه‌ل توركیاتێ یان بگه‌یه‌نێ، كوردیش وه‌ك گه‌ڵانی تر، مافی خۆیه‌تی به‌ئازادی بژی. ئه‌نفال نه‌كرێ. كیمیاباران نه‌كرێ. دێهات و خاكی نه‌سوتێ. منداڵی به‌كوردی بخوَینێ. له‌وڵاتی باوك و باپیرانی خۆی له‌ماڵی خۆیدا میوان نه‌بێ. زمانی ته‌هدیدوهه‌ڕه‌شه‌ به‌سه‌رچوه‌ وبه‌سه‌ نه‌مامجه‌ڵال و كاك مه‌سعود (میلۆسۆفیچن )، نه‌گه‌لی كوردیش وه‌ك سڕبه‌كان و خه‌ڵكى تر زولمَیان له‌كه‌س كردوه‌. زمانی هه‌ڕه‌شه‌ و نه‌خشه‌و پڵانی پشتی په‌رده‌ش ناتوانێ چۆك به‌ئیراده‌ و ویستی میلله‌تی كورددا بدات. ئه‌گه‌ر له‌ده‌رگاوه‌ بفه‌رموون ئاماده‌ین پێشوازیتان لێ بكه‌ین، له‌په‌نجه‌ره‌وه‌ بۆمان بێنه‌ ژووره‌وه‌ لێناگه‌ڕێین!ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌ فره‌ڕه‌گه‌زه‌كانیش یا هه‌رهه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تر كه‌ له‌دژی سه‌ركرده‌وگه‌له‌كه‌مان ده‌شكرێ و بشكرێ كورد ناترسێنی  له‌ هه‌ر ڕه‌نگ و شێوه‌یه‌كه‌وه‌ بێ ! له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ بێ یا ڕۆژئاوا، له‌باكوره‌وه‌ بێ یا باشورجوندی ئیسڵام بێ یا عه‌لمانی !كورد له‌سه‌رهه‌قه‌و ده‌گاته‌ ئامانجی خۆی...... وازله‌و مه‌نتیقه‌ بێنن ! كوردوسه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و عه‌شایه‌ر نییه‌ ! كورد له‌ گورگ نه‌ترساوه‌ وناترسێ....... ئه‌مڕۆش نه‌بێ چه‌ند ساڵی تر، كوردستانی عێراق ده‌بێته‌ خاوه‌نی ماف و ده‌وڵه‌تی خۆی.

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca