هه‌روه‌کو لای خه‌ڵکی کوردستان ئاشکرایه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای
به‌زۆرلکاندنی باشووری کوردستان به ئێراقی عاره‌بی، کێشه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد له‌گه‌ڵ ڕژێمه یه‌ک له‌دوای
یه‌که‌کانی ئێراق ده‌ستی پێکردووه. هه‌موو ڕژێمه‌کانی ئێراق
به‌شێوه و میتۆدی جیاواز پیاده‌ی ڕه‌وتی داپلۆسین و
توانه‌وه‌یان کردووه و به‌عاره‌بکردنی خه‌ڵک و خاکی کوردستان
ئامانجیان بووه. به گه‌واهی مێژوو، له‌ڕابردوودا هه‌رچی
به‌ڵێن و گفتێک به کورد دراوه، هه‌مووی پاشگه‌زبوونه‌وه و
لێدانی کوردی به‌دواوه بووه. داگیرکه‌ران هه‌میشه له کاتی
بێهێزیدا په‌نایان بردۆته‌به‌ر وته‌ی بۆش و سڕکردنی هه‌رکارێک
که نیمچه‌به‌ڵێنێکی بۆ کورد تێدابووه.
وه‌کو ئاشکرایه کێشه‌ی سنوری نێوان باشوری کوردستان و ئێراقی
عاره‌بی، خاڵێکی بنچینه‌یی و سه‌ره‌کی کێشه‌ی نێوان کورد و
عاره‌ب بووه. ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕژێمه‌کانی به‌غدا
جگه‌له‌وه‌ی نه‌یانویستووه دان به سنوری مێژووی باشوری
کوردستان (ویلایه‌تی موسڵ) دابنێن، هه‌وڵی به‌عاره‌بکردنی
ناوچه سنوریه‌کانیان به‌رده‌وام داوه، دیمۆگرافیای ئه‌و
ناوچانه‌یان گۆڕیووه، ناوچه‌کانیان وه‌کو ناوچه‌ی عاره‌ب
ناساندووه، خاکی کوردستانیان ورده‌ورده له کورد پاک
کردۆته‌وه و به‌مجۆره خاکی عاره‌بیان به‌ره‌وسه‌روو
فراوانکردووه. وه‌کو بینیمان رژێمی ڕووخاوی به‌عس ته‌نها
شاره‌کانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆکی وه‌کو کوردستان
سه‌یرکردووه.
دوای ڕوخاندنی رژێمی داگیرکه‌ری ئێراق، ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد
ڕێگای به‌غدایان هه‌ڵبژارد، مۆری ئێراقیبوونیان به خه‌ڵک کرد
و به‌ڵێنیان دا، له‌و ڕێگایه‌وه هه‌موو ناوچه
به‌عاره‌بکراوه‌کان بۆ کوردستان بگه‌ڕێننه‌وه. له ده‌ستوره
کاتیه‌که‌دا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی سنور له‌سه‌ر بڕیاری 58
ڕێککه‌وتن، ئه‌و بڕیاره له ده‌ستوره هه‌میشه‌ییه‌که‌دا له
ماده‌ی 140 ئاماژه‌ی بۆ کرایه‌وه و نوسرا ده‌بێ له کۆتایی
2007 دا به‌ته‌واوی جێبه‌جێ بکرێت. جێگای بیرخستنه‌وه‌یه
ئه‌و بڕیاره که‌موکوڕی تێدایه و له ڕێگای ڕیفه‌رانده‌مدا،
ناتواندرێ هه‌موو ناوچه به‌عاره‌بکراوه‌کان بۆ سه‌ر کوردستان
بگه‌ڕێندرێنه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌وه باش ده‌زانن.
ده‌بوایه بڕیاری 58 له‌سه‌رده‌می حکومه‌ته کاتیه‌که‌ی ئه‌یاد
عه‌لاوی ده‌ست به‌جێبه‌جێکردنی کرابا، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێک
نه‌ندرا. له‌سه‌رده‌می حوکمی جه‌عفه‌ریدا جێبه‌جێکردنی
بڕیاره‌که ته‌واو سڕ کرا. پاشان ده‌بوایه بڕیاری 140 که
بڕیاری 58 ه، بێوه‌ستان درێژه به‌جێبه‌جێکردنی بدرێت،
به‌ڵام هیچ نه‌کرا و هیچ هه‌نگاوێکی به‌کرده‌وه تائێستا
نه‌ندراوه. له چه‌ند مانگی ڕابردوودا ده‌سته‌یه‌ک بۆ
جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 دیارکرا، پاشان نوری مالیکی ده‌ستکاری
ده‌سته‌که‌ی کرد و ئه‌ندامێکی وه‌کو نوێنه‌ری خۆی دانا و یه‌کی
به‌ره‌ی تورکمانیشی بۆ زیاد کرد. ئه‌وه کارێکی نایاسایی و
ده‌ستێوه‌ردانی ڕشکاو له پرسی که‌رکوک و سنور بوو، ئه‌وه
هه‌وڵێکی به‌کرده‌وه‌ی شه‌لکردنی ده‌سته‌که بوو. مالیکی
خه‌رجیه‌کانی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی ڕاگرتووه و به‌گشتی ئاسته‌نگی
ده‌خرێته به‌رده‌می کاری جێبه‌جێکردن. شایانی ئاماژه‌پێکردنه
کاره‌کانی ئه‌و ده‌سته‌یه تا ئێستا ته‌نها کردنه‌وه‌ی چه‌ند
ئۆفیسیك له شاره‌کانی که‌رکوک، خانه‌قین و شه‌نگال بووه، تا
ئێستا هیچ هه‌نگاوێکی جێبه‌جێکردن به کرده‌وه نه‌ندراوه،
ئه‌وه‌ش سڕکردنی جێبه‌جێکردنی بڕیاری 140 ه و چیتر نییه. له
ماوه‌ی سێ ساڵ و نیودا ته‌نها چه‌ند ئۆفیسێک بۆناو
کراوه‌ته‌وه، چۆن له‌ماوه‌ی ساڵێکدا ئه‌و بڕیاره پڕ کێشه‌یه
ده‌تواندرێ جێبه‌جێ بکرێت؟
ده‌سه‌ڵاتی کوردی خۆی مۆری بڕیاری 58 و پاشان 140 ی کردووه،
خۆی لایه‌نی گرنگی جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌که‌یه، دیاره
له‌سه‌ریه‌تی چاڵاکانه کار بۆ جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 بکات و
به‌ره‌وڕووی هه‌ر کار و هه‌نگاوێکی دژ و خراپ ببێته‌وه.
ئه‌وه به‌ڵینێکه خۆیان به گه‌لی کوردستانیان داوه. به‌ڵام
ده‌سه‌ڵاتی کوردی زۆر سست و ناچاڵاکه و له‌وه ناچێت که
غه‌مخۆری جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 بێت. کاردانه‌وه‌ی ئه‌وان
به‌رامبه‌ر به ته‌گه‌ره و ئاسته‌نگ دروستکردنه‌کان، ته‌نها
له چه‌ند وته‌یه‌کی ئه‌ملاو ئه‌ولا له ئاستێکی نزمدا زیاتر
نه‌بووه، تا ئێستا به‌کرده‌وه هیچ گوشارێکی به‌رچاویان
نه‌خستۆته‌سه‌ر حکومه‌تی به‌غدا. له ده‌ستێوردانه‌کانی نوری
مالیکی هیچ هه‌ڵوێستان نه‌بووه و به‌رپه‌رچی کار و هه‌نگاوه
خراپه‌کانی ئه‌ویان نه‌داوه‌ته‌وه. به‌رامبه‌ر به ڕژێمی
داگیرکه‌ری تورکیا و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی تورکیا له پرسی
که‌رکوک،
له ئاستی پێویست نین
کاروکرده‌وه‌کانیان له شاری که‌رکوک به هیچ جۆرێک له
کاروکرده‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی غه‌مخۆری کوردستانی ناچێت، ئاواره
گه‌ڕاوه‌کانی شاری که‌رکوک له خراپترین باردا ده‌ژین،
پارچه‌یی به ئاشکرا به کورده‌وه دیاره و کاری حزبایه‌تی و
ململانێی ناهۆشمه‌ندانه‌ی یه‌کێتی و پارتی باڵی کێشاوه‌ته‌سه‌ر
هه‌ر کارێکی دیکه، گه‌نده‌ڵی به‌رفراوان له‌ناو کارمه‌ند و
داروده‌سته‌کانیاندا هه‌یه، به‌رنامه‌یه‌کی دیار و رێکوپێکیان
بۆ خه‌ڵکی شاری که‌رکوک نییه و له هه‌موو پرسه‌کانی ناو شاری
که‌رکوک یه‌کێتی و پارتی هه‌ریه‌که‌ی له ئاشێک لێده‌که‌ن.
ئه‌وانه و زۆریتر هه‌مووی کاره‌ساتن بۆ گه‌لێک که به‌درێژایی
ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی ناڕه‌وا و داگیرکه‌ری ئێراق، خه‌باتی
خوێناوی بۆ گێڕانه‌وه‌ی خانه‌قین، مه‌نده‌لی، که‌رکوک، موسڵ و
شه‌نگار بۆ سه‌ر کوردستان کردووه.
ئێمه ئه‌وانه‌ی له خواره‌وه واژوی ئه‌و بانگه‌وازه‌مان
کردووه، بێده‌نگی و پاسیڤی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و سه‌رۆکه‌کانی
ده‌سه‌ڵاتی کوردی زۆر به خراپ ده‌بینین. بێده‌نگی و سستی
به‌رامبه‌ر به سڕکردنی پرسی سنور هیچ پاساوێکی بۆ نییه،
ئه‌وان له‌سه‌ریانه هه‌رچی له توانایاندایه بۆ جێبه‌جێکردنی
ماده‌ی 140 ته‌رخانی بکه‌ن، ئه‌وه ئه‌رکه له‌سه‌ر شانیان،
ئه‌وه خێر نییه به گه‌لی کوردی ده‌که‌ن. ئه‌وان
له‌سه‌ریانه به‌ڵینه‌کانی خۆیان به‌جێبهێنن، ئه‌و بێده‌نگی و
که‌مته‌رخه‌مییه له ئاست ئه‌و پرسه جاره‌نوسسازه‌دا
تێپه‌ڕێنن و وه‌کو ده‌سه‌ڵاتێکی به‌رپرس به ئه‌رکی خۆیان
هه‌ڵسن.
ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ن نابێ بێده‌نگی له ئاستیاندا چیتر بکرێت و
پێویسته ڕێگا و میتۆدی جیاواز بۆ چاره‌سه‌ر بگردرێته‌به‌ر،
ئه‌وه‌ش ئه‌رکی هه‌موو کوردستانیان و دڵسۆزانی کوردستانه.
پشتگیری خۆتان بۆ ئه‌م ئه‌درێسه بنێرن
kampin140@hotmail.com
لیستی
ناوه‌کان:
-
قادر نادر نووسه‌ر- سوید
2-
شاخه‌وان شۆڕش نووسه‌ر- دانیمارک
3- سلاح سۆفی
سوید
4-
هیشام ئاکره‌یی ڕۆژنامه‌وان - سوید
5-
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د نووسه‌ر- هۆله‌ندا
6-
ئاسۆ بیاره‌یی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان - سوید
7-
ڕووناک شوانی نووسه‌ر وچالاکی مافی ژنان - سوید
8-
سالار سۆفی نووسه‌ر - فینلاندا
9-
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی نووسه‌ر - دانیمارک
10-
فه‌همی کاکه‌یی نووسه‌ر- سوید
11-
هیوا ناسح نووسه‌ر - سویسرا
12-
ئارێز دارا پور ئه‌لمانیا
13-
ئاراس گه‌رمیانی سوید
14-
ڕۆناک ئه‌حمه‌د چالاکڤان له‌مه‌سه‌له‌ی ژنان
15-
جیهاد محه‌مه‌د حه‌مه که‌ریم ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕیوبه‌ری
چاک- نه‌رویژ
16-
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی نووسه‌ر- دانیمارک
17-
ڕه‌فعه‌ت هه‌له‌بجه‌یی نووسه‌ر - سوید
18-
ئه‌حمه‌د تازه‌دێیی نووسه‌ر –سوید
19-
میدیا هیشام ئاکره‌یی ڕۆژنامه‌وان – سوید
20-
بێکه‌س به‌رواری نووسه‌ر – نه‌ڕویج
21-
مه‌هاباد کوردی نووسه‌ر - سوید
22- یاسین بانی خێلانی نووسه‌ر – ئه‌ڵمانیا
23-
ڤیان سۆفی فینله‌ندا
24-
ڤیان ره‌زاق خوێندکار - سوید
25-
عومه‌ر محه‌مه‌د نووسه‌ر - کوردستان
26-
محه‌مه‌د خه‌یروڵا ئه‌مین ئه‌ندامی چاک ئه‌ڵمانیا
27-
وه‌هاب شاه محه‌مه‌د نووسه‌ر - سوید
28-
مه‌دیحه سۆفی سابیر
29-
سه‌باح نووری
ڕۆژنامه‌وان- سیاسه‌تمه‌دار- که‌رکوک
30-
سه‌ردار پشده‌ری
سیاسه‌تمه‌دار-
له‌نده‌ن
31-
کۆمیته‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان- هۆڵه‌ندا
32-
ڕزگار ساڵح
پێشمه‌رگه- هۆڵه‌ندا
33-
نه‌ژاد حاجی برایم
سلێمانی
34-
حاجی ئه‌نوه‌ر
پێشمه‌رگه- نووسه‌ر- هۆڵه‌ندا
35-
ئه‌یار به‌کر
پارێزه‌ر - سوید
36-
ئیبراهیم حه‌مه قادر
خوێندکار - سوید
37- د.
فائق محه‌مه‌د گۆڵپی
سه‌رۆکی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراسی کوردستان
38-
عه‌باس حه‌مه‌د
سوید
39-
زانا گه‌ڵاڵی
نووسه‌ر-
نه‌رویج
40-
مه‌جید حه‌سۆ
ڕۆژنامه‌وان- ئه‌ڵمانیا
41-
ئاسۆ عومه‌ر
هه‌ڵسوڕاوی چاک- نه‌ڕویج
42-
رۆشنا مه‌حمود ريکخراوي
ژناني کورد له تاراوگه
43-
چالاک محه‌مه‌د عه‌بدلڕه‌حمان
سیاسه‌تمه‌دار -
سوید
44-
قانیعه ڕه شید حسن هونه‌رمه‌ند -
سوید
45-
ژیر چالاک خوێندکار
46-
تاهیر ڕه‌حیم
چاک -
ئه‌ڵمانیا
47-نه‌سرین شه‌فیق
ئه‌لمانیا
48-
خه‌نده تاهیر ئه‌لمانیا
49-
ئه‌سکه‌نده‌ر جه‌لال
نووسه‌ر
50-
خدر کوردستانی
سوید
51-
مه‌ریوان ڕه‌حیم
هۆڵه‌ند
52-
کاوه کوردستانی
خوێندکار - سوید
53-
ڕۆناک ڕه‌وه‌ند قادر
هۆڵه‌ند
54-
شاچه مه‌ریوان
هۆڵه‌ند
55-
شاد مه‌ریوان
هۆڵه‌ند
56-
دانا که‌رکوکی
دانمارک
57-فه‌ره‌یدون حه‌مه ڕه‌شید
ڕۆژنامه‌نووس - سویسرا
58-
د. که‌مال سه‌ید قادر نووسه‌ر
و یاساناس- نه‌مسا
59-
لوقمان ئابڵاخی
ئه‌ندازیار - ئه‌مریکا
60- شام جاف
61- نه‌به‌ز کۆیی ئه‌ڵمانیا
62- هاورێ نووری پێشمه‌رگه‌ی دێرین - له‌نده‌ن
63- بارزان کامیل سوێد
64- عه‌بدولره‌حمان بابه‌گوڕگوڕی
65-موستین لایلانی
66- ڕه‌زا کاکه‌یی سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی
باسه‌ره
67- موسته‌فا چوارته‌یی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان- ئه‌ڵمانیا
68- عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د گه‌رمکی- ڕۆژنامه‌وان- دووزخورماتوو
69- عه‌بدوڵا سلێمان(مه‌شخه‌ڵ) شاعیر و وه‌رگێڕ - ڤانکوجه‌ر-
که‌نه‌دا
70- تامان شاکر نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان- باشووری
کوردستان- هه‌ولێر
71- ڕزگار ڕه‌نگور سوێد
72-
|