هه‌روه‌ک هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن که به‌پێی به‌لگه‌نامه‌یه‌کی
موخابه‌راتی رژێمی به‌عس به‌ژماره 1601 له‌به‌رواری
10/12/1989 له‌نێوان رژێمی به‌عس و حکومه‌تی میسر 18 کچی
ئه‌نفالی کورد فرۆشراون به حکومه‌تی میسر.
پێشوو تر باس له‌وه ده‌کرا که ئه‌م دوکۆمێنته راست نیه
به‌لکو دروست کراوه، به‌لام له رۆژنامه‌ی میدیا ژماره367
به‌رواری 28112006 که‌ده‌رچوه له‌سه‌ردانیکی رۆژنامه‌نوس
فه‌رمان عه‌لی له14/5/2006 دلسۆزانه توانیویه‌تی 2 کچی
کورد بدۆزێته‌وه‌و له‌نزیکه‌وه ئاخافتنیان له‌گه‌ل بکات و
وێنه‌و ده‌ست خه‌تی خۆیانی بنوسن و که داوامان لێ ده‌که‌ن
به هانایانه‌وه بچین و له دۆزه‌خه ڕزگاریان بکه‌ین.
به‌داخه‌وه ماوه‌ی 6 مانگ زیاتره ئه‌م هه‌واله و دوکۆمێنته
هه‌یه و ئاگادار کراونه‌ته‌وه که چی ئێوه هچ کارێکتان
نه‌کردوه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیه‌کی زۆری دروست کردیه لای ئێمه
، که پێمان وایه ده‌بوایه چه‌ندین سال له‌مه‌وبه‌ر
وه‌فدی حکومه‌تی کوردستان شار به‌شار به‌دوایاندا بگه‌رابایه
تا بیان دۆزنه‌وه ، که خه‌لکی دلسۆزیش دۆزیتیانه‌وه
که‌مته رخه‌میه‌که‌تان یه‌کجار گه‌وره‌تره .
بۆیه لێره‌دا داواتان لێ ده‌که‌ین به‌په‌له وه‌فدێک بنێرن
بۆ هێنانه‌وه‌ی ئه‌م 2 کچه خۆشه‌ویسته‌مان و دۆزینه‌وه‌ی نزیک
به 200 کچی تری ئه‌نفال له‌ولاته عه‌ره‌بیه‌کاندا هه‌روه‌ک
سه‌حه‌ر که‌یه‌کێک له م کچه ئه‌نفالانه‌یه و ئێستا له
میسره باسی ده‌کات .
وه ئه‌رکی هه‌موو تاکێکی کورده که به‌رپرسیارانه
مامه‌له بکه‌ن و ئه‌م ئه‌رکه به‌رپرسیاره‌تیه‌کی گشتیه
وه هه‌مووکه‌سیک له‌لای خۆیه‌وه هه‌ولی ئاگادرکردنه‌وه‌ی
ڕیکخراوه نێوده‌وله‌تیه‌کان بکات تا ژیانیان بپارێزێت.
ناوه‌ندی چاک عه‌بدول خالق قادر عه‌زیز
له‌جیاتی بنه‌ماله‌ی 18 کچی
ئه‌نفال که‌بۆ ولاتی میسر
فرۆشراون
29/11/2006
http://www.yndk.com/m267/m267-2-3.pdf |