سه‌رۆکی پارتی چه پی سوێد لارش ئۆلێ که دۆستێکی گه‌لی کورده،
له نامهیهکدابۆ کۆمیته‌ی ڕێکخراوی چاك سوێد ده‌ڵیت ، که
پشتیوانی کامپینی ناساندنی ئه‌نفال وه‌کو تاوانی جینۆساید
ده‌که‌م ، له هه‌مان کاتیش‌دا ، دوپاتی کردۆته‌وه که
به‌رده‌وامن له ناساندنی ڕۆژی 16/3 به‌ڕۆژی چه‌کی دژبه
کۆمه‌ڵکوژی له جیهاندا .
شایه‌نی باسه سالی پار که ڕێکخراوی چاک له‌ساڵیادی
هه‌له‌بجه‌دا یاداشتنامه‌یه‌کی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م پارته
سیاسیه‌کانی سوید کرد لارش ئولێ به‌یانه‌مه‌یه‌کی گرنگی
سه‌باره‌ت به تاوانی هه‌له‌بجه ده‌رکرد ، وه به‌پێ ی ئه‌و
زانیاری و په‌یوه‌ندیانه‌ی ئێمه پارتی چه‌پ له‌گه‌ل چه‌ند
پارتێکی تر کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن .
پارتی چه‌پی سوێدی کاریگه‌ری خۆی هه‌یه له ناو
په‌رله‌مان و شه‌قامی سوێد دا، وه له‌دوایین هه‌ڵبژاردندا 21
کورسی په‌ڕله‌مانی به‌ده‌ست هێنا ، وه زۆربه‌ی ئه‌وکاتانه‌ی
له سوێد به‌ره‌ی چه‌پ بردویه‌تیه‌وه له‌گه‌ل سۆشیال
دیموکرات و پارتی ژینگه حکومه‌تیان پێک هێناوه.
http://www.chak.info/kurdish/Maart2006/Chak_Sweden_Yadashnamamarsi2006.htm
http://www.dengekan.com/doc/2006/3/chak_swed22.pdf
ناوه‌ندی
چاک
23112006
rezwankader@hotmail.com
ronakshwani3k@hotmail.com
assobyari@yahoo.com |