دوای
ئه‌وه‌ی چاک سوید په‌یوه‌ندی به ئولله هۆفمان دۆستی ناسراوی
گه‌له‌که‌مان کرد و داوای لێ کرد که ئه‌میش پالثستی ئه‌م
که‌مپینه بکات ، بۆ ناساندنی ئه‌نفال به جینۆسایدا ، که
سه‌ره‌تا داوای لێ بوردنی کرد ، که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
ناوی خۆی نه‌خستۆته ناو پالپشتی که‌رانی ئه‌م که‌مپینه‌دا که
به هۆی هه‌ندی کاری تایبه‌تیه‌وه خه‌ریک بووه ، دواتر
ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌و خۆی له به‌رامبه‌ر کێشه‌کانی
گه‌لی کوردا وه‌ک کوردێک ده‌ژمێرێت ، بۆیه ئه‌وه‌ی پێ
راگه‌یاندین که هه‌وڵی خۆی ده‌دات که له ناو خودی
پارته‌که‌ی ، دۆسته‌کانی هه‌ول بدات که پالپشتی بۆ ئه‌م
که‌مپینه به ده‌ست بهێنێ .
شایه‌نی باسه ئوله هۆفمان یه‌کێک له‌سیاسه‌تمه‌دارانی
ولاتی سویده و ئێستاش جێگری سه‌رۆکی پارتی چه‌پی سویده وه
یه‌کێک له و دۆستانه‌ی گه‌لی کورد به‌گشتی و ڕیکخراوی چاک
به‌تایبه‌تیه که هه‌ولی زۆر ده‌دات بۆ ناساندنی کێشه‌ی
گه‌لی کورد به‌گشتی و تاوانی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه
به‌تایبه‌تی ، وه بۆ پاڵپشتی کردنی له گه‌لی کورد 2 جار
به‌جلی کوردیه‌وه به‌شداری کۆبۆنه‌وه‌کانی په‌ڕله‌مانی
کردوه .
ناوه‌ندی چاک /سوید
20061110 |