ئایا
دادگاییكردنی سه‌ددام ئه‌وه‌نده دێنێ خۆمانی پێوه سه‌رقاڵ
بكه‌ین؟؟
سه‌ددام له‌و
ڕۆژه‌وه له داردراوه، كه به ملهوڕی له ناو هه‌ندێ له
هه‌وادارانی ده‌ركه‌وت و دواتریش كونه مشكی لێ ببون به
قه‌یسه‌ری، تا له ئاكامدا له چاڵێكی دوور له ئاوایی
ده‌سگیركرا.
به‌ڵام ئایا
ئه‌خلاقی بێ ویژدانی و گه‌نده‌ڵی سه‌ددام، عه‌قلیه‌تی
پاشڤهچووی خێڵه‌كی سه‌ددام، یاسا ئاژه‌ڵی و جهنگهڵیهكانی
سه‌ددام، له‌گه‌ڵ ڕمان و له سێداره‌دانی سه‌ددام به دیماهی
دێن؟؟
ئایا دیارده‌ی
سه‌ددامیزم چ له كوردستان، یا له عیراق، یا له دونیای
مسوڵماناندا بنبڕ ده‌بێ؟
ئه‌گه‌ر
سه‌ددامیزم به له داردانی سه‌ددام كۆتایی نه‌یه‌ت، ئه‌ی له
داردانی سوودی چیه؟
هه‌موومان به
یه‌كه‌وه ده‌یان ڕه‌فتار و كرداری ده‌سه‌ڵاتدارانی دوای
سه‌دداممان بینین، ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی عیراق، ده‌رهه‌ق به مافه
بنه‌ڕه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، ده‌رهه‌ق به ئازادی و
دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری.
هه‌موومان به
یه‌كه‌وه ڕۆژانه ڕاوه كورد له زۆربه‌ی ناوچه جیاجیاكانی عیراق
ده‌بینین و كوردێك نیه به پشت به‌ستی، بێ بۆدیگارد، بۆ كارێكی
ئاساییش ڕوو له ناوچه‌یه‌كی عه‌ره‌ب نشین بكات. ئه‌مه سه‌ددام
نیه واده‌كات، به‌ڵكوو كولتوری بۆماوه‌ی سه‌ددامه.
ئایا به
له‌به‌ین چوونی زاڵم و دیكتاتۆر و خودسهرهكانی عه‌ره‌ب زوڵم
و سته‌میشیان كۆتایی پێهاتووه؟
چیڕۆكی زوڵمی
ڕژێمه عه‌ره‌بیه‌كان هه‌ر له موعاویه‌وه ده‌ستپێده‌كات به
یه‌زیدی كوڕیشیهوه تێپه‌ڕ ده‌بێت، درێژده‌بێته‌وه، زۆربه‌ی
میراتگره‌كانی ده‌گرێته‌وه، تا ده‌گاته حه‌جاج و خه‌لیفه‌ی
عه‌بباسی خوێن ڕێژ (السفاح)، به مه‌نصوردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، تا
ده‌گاته دوا خه‌لیفه‌ی توركه عوسمانیه‌كان و سه‌فه‌ویه
خوێنڕێژه‌كان و تێپه‌ڕ ده‌بێ به مه‌دحه‌ت باشا و عهبدونناصر
ته‌واو نابێت، تێپه‌ڕ ده‌بێت به حه‌سه‌نی دووه‌م و جه‌عفه‌ر
نومه‌یری و حافظ ئه‌سه‌د، تا ده‌گاته ڕه‌مزی خوێنڕێژی و
پاشۆڵشڕی سه‌ده‌ی بیسته‌م سه‌ددام حوسێن. ئه‌و كاروانه پڕ
له خوێنه‌ی كه هه‌رگیز كۆتایی نایه‌ت، به‌ڕێوه‌یه تا ئه‌خلاقی
خێڵه‌كی و ڕه‌فتار و خووی ئه‌وانه‌ش به ڕێوه بێ، تا گریان و
پاڕانه‌وه‌ی گه‌لانی عه‌ره‌ب و مسوڵمانیش بۆ دیكتاتۆره‌كان
بڕه‌وی هه‌بێ. هه‌مووشمان ده‌بینین چۆن عه‌ره‌به‌كان و زۆر
خه‌ڵكی مسوڵمانیش بۆ سه‌ددامی سه‌نه‌م ده‌گرین و ده‌پاڕێنه‌وه.
ئه‌وانه‌ی لێره
ناوم هێناون ته‌نها دڵۆپهیهكن له دهریایێكی بێ بنی زوڵم و
زۆری دونیای بیابانیهكان و توركه بۆره‌كان. هه‌مووشیان له
به‌ین چوون به‌ڵام زوڵم و زۆری وه‌كو تیراوه ده‌ژیێته‌وه و
درێژ ده‌بێته‌وه. بۆ ماوه‌یه‌ك ون ده‌بێت و دوایی
سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه. ده‌بێ له به‌ین چوونی ئه‌و دیكتاتۆرانه چ
سوودێكی هه‌بێ، ئه‌گه‌ر ڕوخانی دیكتاتۆرێك ببێته هۆی
نوێبوونه‌وه‌ی زوڵم و زۆری له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی
نیشتمانی به ههزرهتمان بۆ ساتێكی ئازادی و دادپه‌روه‌ری؟؟
دادگایی كردنێك
سوودی چیه ئه‌گه‌ر نه‌بێته هۆی چاوترسانی هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه
به نیازن ببنه دیكتاتۆر؟
دڵنیام كولتوری
دیكتاتۆریه‌ت له ناخ و له خوێنی هه‌زاران مرۆڤی وڵاتی ئێمه‌ش
دایه. به‌داخه‌وه ئه‌زموونی گه‌لی كورد ته‌نها له‌گه‌ڵ
دیكتاتۆره‌كانی بێگانه و داگیركه‌ردا بووه. تا ئه‌مڕۆ وڵاتمان
ئازاد نه‌بووه تا ئێمه‌ش بزانین داخۆ سه‌ركرده و پادشاكانی
كورد وه‌كو سه‌ركرده و پادشاكانی گه‌لانی دراوسێ دیكتاتۆر
ده‌بوون و وه‌كو ئه‌وان ڕه‌فتاریان ده‌كرد؟ بێجگه له ڕه‌فتار
و كرداری پڕ له زوڵم و زۆری و خۆكوژی هه‌موو ئه‌و
میرنشینانه‌ی كه شه‌ڕه‌فخانی به‌دلیسی شاهیده به‌سه‌ر شه‌ڕه
بێكۆتاییه‌كانی نێوان خۆیان، تاكه جیاوازی ئه‌و میرنشینانه
له‌گه‌ڵ دیكتاتۆرانی دراوسێدا، ئه‌وه‌بووه، له‌به‌ر شه‌ڕ و
كوشتاری یه‌كتری نه‌یانتوانیوه مهجدێك و گه‌وره‌ییه‌ك بۆ
خه‌ڵك و نیشتمانه‌كه‌یان دابین بكه‌ن، بسته خاكێكی خه‌ڵكی دی
داگیر بكه‌ن.
تاكه ئه‌زموونی
نوێی ئێمه له‌گه‌ڵ حوكم و ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا له شانزه ساڵ
تێپه‌ڕ ناكات. به له‌به‌رچاوگرتنی شته باشه‌كانیش،
به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گریشه كه شێوه كولتووری دراوسێكانمان
به زۆر شێوه له ماڵ و شه‌قام و بازاڕ و كۆشكه حكومی و
ناحكومیه‌كاندا هه‌ڵپه‌یه‌تی و وه‌كو مۆته‌كه ئازادیمان لێ
ده‌شێوێنێ، هه‌وڵی شێلوكردنی كانیه سازگاره‌كانی ژیانمان
ده‌دات، دیواری گه‌وره له نێوان ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتیاندا دروست
ده‌كات.
له مێژه
ده‌سه‌ڵاتداره دیكتاتۆره عه‌ره‌به‌كان به هاوڵاتیانی خۆیان
ده‌ڵێن ئێمه له خه‌نده‌قی به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنان داین
بۆیه جارێ باسی نان و ئاو و ئازادی مه‌كه‌ن، كه‌ی دوژمنی
ده‌ره‌كیمان شار به‌ده‌ركرد بۆ خه‌م و خه‌یاڵه‌كانی ئێوه
یه‌كلا ده‌بینه‌وه، چارتان ده‌كه‌ین، ڕاستیشیان كرد. سوپای له
بن نه‌هاتوویان و موخابه‌رات و ئه‌من و خه‌وفی نهێنی و
ئاشكرایان به ته‌نها زه‌قنه‌بووت بوون بۆ هاوڵاتیانی خۆیان.
دواتر بۆ هه‌مووان ئاشكرا بوو كه تاكه دوژمنی ئه‌وان ته‌نها و
ته‌نها خه‌ڵكی شار و لادێییهكانی خۆیان بوون. بۆیه ئێمه‌ش
ده‌بێ به‌م جۆره قسانه فریو نه‌خۆین، نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ
له خوانه، باشترین به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنانی خه‌ڵك و
ده‌سه‌ڵاتی كوردستانیش، ته‌نها و ته‌نها به دیموكراسیه‌ت و
ئازادی به‌خشین و دابینكردنی دادپه‌روه‌ری بۆ هاوڵاتیانی
كوردستان ده‌بێ.
له‌به‌ر هه‌موو
ئه‌و هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش گرنگه هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگای ئێمه
وریا و چاوكراوه بێ، ئه‌گینا له سێداره‌دانی سه‌ددام بێجگه له
فێڵێكی گه‌وره چیتر نیه. ئه‌گه‌ر ئه‌خلاق و كولتوری سه‌ددام
بنبڕ نه‌كرێ، هیچ هێزێك نیه قه‌ره‌بووی قوربانیه‌كانمان
بكاته‌وه، ئابڕووی تكاو و بردراومان به شاڵاوی ئه‌نفاله‌كان
بۆ بگێڕێته‌وه، ڕوحه خنكێنراوهكانمان به غازی كیمیاوی،
بژێنێته‌وه. هه‌مووشمان ده‌زانین سه‌ددام بۆ پاكتاوی ڕه‌گه‌زی
خه‌ڵكی كوردستان دادگایی نه‌كراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له
سێداره نادرێ.
ئه‌گه‌ر ئه‌و له
سێداره‌دانه‌ش ده‌رس و عیبره‌ت نه‌بێ بۆ هه‌موو
ده‌سه‌ڵاتدارێكی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی، دڵنیابن هیچمان نه‌كرد.
سه‌ددام ئه‌گه‌ر به سێداره‌ش له به‌ین نه‌چێ، له گرتووخانه‌شدا
بڕزێتهوه، تۆوی نه‌زۆكی مرۆڤكوژی خۆی چاندووه، كوڵنگی
وێرانكاری خۆی وه‌شاندووه، ئه‌گه‌ر سیستمی فیكری و ئایدیۆلۆژی
خۆی له‌گه‌ڵ خۆی گۆڕبه‌گۆڕ نه‌كات، ئازادیمان لێ ده‌بێته‌وه به
ژه‌هر و نه‌وه‌كانی داهاتووشمان جارێكی تر سه‌رگه‌ردان و
ماڵ‌وێران ده‌بنه‌وه.
ئازادی بێ
دادپه‌روه‌ری دارستانێكی پڕ ده‌بێ له دڕونده.
ئه‌گه‌ر مرۆڤیش
ئامانج و سه‌نته‌ری گرنگی پێدان نه‌بێ، نیشتمان و ده‌وڵه‌ت و
سه‌رۆك له بتێك زیاتر هیچ مانایه‌كی تر ناده‌ن.
* له ژماره‌ی 265 ی ڕۆژنامه‌ی میدیا
بڵاوبۆته‌وه. |