زمانی
یه‌کگرتووی کوردی یه‌کێکه له خه‌مه کوردییه‌کان و پێویسته
هه‌ر به‌و زمانه‌ش باسی لێوه بکرێت، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌ی
دواییدا هه‌ندێ گوتار له لایه‌ن نووسه‌رانی کورده‌وه له‌سه‌ر
ئه‌م بابه‌ته گرنگه به زمانی عه‌ره‌بی نووسران، بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌ندێ لایه‌نی په‌یوه‌ست به‌م باسه ئاڵۆزه ڕوونبکه‌مه‌وه،
به ناچاری منیش ئه‌م گوتاره به زمانی عه‌ره‌بی ده‌نووسم، سا
به‌ڵکوو تێڕوانینی خۆم به‌و برایانه بگه‌یه‌نم.
ئه‌رکی
یه‌کخستنی زمانی کوردی له لایه‌که‌وه ئه‌رکێکی
هه‌نووکه‌یییه و پێویستی به چاره‌سه‌ری کوتوپڕ هه‌یه، له
لایه‌کی دیکه‌شه‌وه خه‌مێکه له دواڕۆژدا پێویستی به
چاره‌سه‌ری دیکه ده‌بێت. ئه‌گه‌ر باری جوگرافیایی وسیاسیی
کوردستان و دابه‌شکردنی به‌سه‌ر چوار وڵات‌دا بگرینه به‌ر چاو
هه‌نگین ئاڵۆزیی و دژواریی یه‌کخستنی زمانی کوردی له
کوردستاندا به گشت هه‌رێمه‌کانیه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت.
با له سه‌ره‌تا بۆ کارئاسانی به ناونانی پارچه‌کانی
کوردستان ده‌ست پێ بکه‌ین:
ئه‌و
به‌شه‌ی که‌وتووه‌ته ناو سنووری ده‌وڵه‌تی تورکیاوه: هه‌رێمی
باکووری کوردستان
ئه‌و
به‌شه‌ی که‌وتووه‌ته ناو سنووری ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه:
هه‌رێمی باشووری کوردستان
ئه‌و
به‌شه‌ی که‌وتووه‌ته ناو سنووری ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه:
هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
ئه‌و
به‌شه‌ی که‌وتووه‌ته ناو سنووری ده‌وڵه‌تی سوریاوه: هه‌رێمی
ڕۆژئاوای کوردستان
نزیکه‌ی
50% له سه‌رجه‌می ژماره‌ی کورد له هه‌رێمی باکووری
کوردستاندا ده‌ژین، زۆربه‌یان به کرمانجیی سه‌روو قسان
ده‌که‌ن، ئه‌وانی دی به زاراوه‌ی زازاکی یان کرمانجکی قسه
ده‌که‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کوردی ئه‌م هه‌رێمه نزیکه‌ی
(15ـ20) ملیۆن ده‌بن به‌ڵام خوێندن به زمانی کوردی
قه‌ده‌خه‌یه (چو‌نکه ده‌وڵه‌تی تورکیا پێی وایه ئه‌مه
هه‌ڕه‌شه له یه‌کپارچه‌یی تورکیا ده‌کات)، ئه‌م کوردانه
له‌و نووسینانه‌دا که له ده‌ره‌وه‌ی خاکی کوردستان بڵاوی
ده‌که‌نه‌وه ئه‌لفوبێی لاتینی به‌کار ده‌هێنن، یه‌کخستنی
زمانی کوردی هه‌ر له‌م پارچه‌یه به ته‌نی کارێکی سه‌خته،
چو‌نکه یه‌کێک له بنه‌ماکانی زمانی یه‌کگرتوو ئه‌وه‌یه که
زاراوه‌یه‌کی ئه‌و زمانی بکرێته زمانی خوێندن و ڕاگه‌یاندن و
داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تی، له لایه‌کی دیکه‌وه زازاکان له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات به زاراوه‌ی خۆیان وانه به منداڵانی خۆیان
ده‌ڵێنه‌وه.
له
هه‌رێمی ڕۆژئاوای کوردستاندا نزیکه‌ی 5% یان که‌مێک زیاتر له
سه‌رجه‌می ژماره‌ی کورد ده‌ژین، با بڵێین نزیکه‌ی 2 ملیۆن،
ئه‌مانه هه‌موویان به کرمانجیی سه‌روو قسان ده‌که‌ن، به‌ڵام
خوێندن به زمانی کوردی قه‌ده‌خه‌یه، ئه‌م کوردانه ئه‌لفوبێی
لاتینی به‌کار ده‌هێنن به‌ڵام زمانی ده‌وڵه‌ت عه‌ره‌بییه،
ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی سوریا
ڕێگا به خوێندنی زمانی کوردی بشدات به‌ڵام ڕێگا نادات
ئه‌لفوبێی لاتینی به‌کار بهێنرێت، ئه‌مه‌شیان کۆسپێکی دیکه‌یه
له‌به‌رده‌م یه‌کگرتنی زمانی کوردی‌دا هه‌ر هیچ نه‌بێت له
نێوان هه‌ردوو هه‌رێمی باکوور و ڕۆژئاوادا، ئه‌ویش به هۆی
جیاوازیی زاراوه و ئه‌لفوبێوه.
نزیکه‌ی
25% کورده‌کان له هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ده‌ژین، یان
(7ـ8) ملیۆن که‌س، زاراوه‌ی کرمانجیی خواروو به پله‌ی
یه‌که‌م، پاشان گۆرانی، ئینجا لوڕی و دواتر کرمانجیی سه‌روو
دێت. له فێرگه‌کاندا خوێندنی کوردی نییه، زمانی ده‌وڵه‌ت
فارسییه به پیتی ئارامی فینیقی (عه‌ره‌بی)، باس له زمانی
یه‌کگرتووی کوردی له‌م به‌شه‌دا باسێکی پێشوه‌خته، به‌ڵام
زمانی ئه‌ده‌ب و ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌گه‌ری زیاتر به
کرمانجیی خوارووه.
له
سایه‌ی ئه‌م باره ئاڵۆز‌و کۆسپ و ته‌گه‌ره جوگرافیایی و
سیاسییه‌دا، له سایه‌ی نه‌بوونی زمینه‌یه‌کی گو‌نجاو له‌و سێ
هه‌رێمه‌دا به مه‌به‌ستی یه‌کخستنی زمانی کوردی، هه‌ڵبژاردنی
زاراوه‌یه‌ک که ببێته زمانی خوێندن و ڕاگه‌یاندن و
داموده‌زگاکان هه‌ر هیچ نه‌بێت له ڕۆژی ئه‌مڕۆدا خه‌ونێکی
وه‌نه‌وشه‌یییه. ده‌مێنێته‌وه هه‌رێمی باشووری کوردستان،
ئایا لیره‌دا زه‌مینه ڕه‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کێک له
زاراوه‌کانی هه‌رێم وه‌ک چاره‌سه‌رێکی کاتی و ته‌نیا بۆ خودی
ئه‌م هه‌رێمه بکرێته زمانی یه‌کگرتوو؟
له
هه‌رێمی باشووری کوردستاندا نزیکه‌ی 20% ته‌واوی کورده‌کان
ده‌ژین، یان با بڵێین (6ـ7) ملیۆن که‌س، له‌م هه‌رێمه‌دا
کرمانجیی خواروو به پله‌ی یه‌که‌م، پاشان کرمانجی سه‌روو،
ئینجا گۆرانی و پاشان لوڕی دێت (مه‌سه‌له‌که نه‌ختێک
په‌یوه‌ندیی به دابه‌شکردن و ناولێنانی زاراوه‌کانه‌وه
هه‌یه). له‌م هه‌رێمه‌دا حکومه‌ت و داموده‌زگای کوردی هه‌یه
و بۆ ماوه‌یه‌کی درێژه کرمانجیی خواروو وه‌ک زمانی فه‌رمی
په‌سه‌ند کراوه، بۆیه ئه‌م زاراوه‌یه به ڕه‌زامه‌ندیی
حکوومه‌تی مه‌رکه‌زی بووه‌ته زمانی خوێندن و ڕاگه‌یاندن و
داموده‌زگاکان، هه‌روه‌ها تا هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی ئه‌یلوول له
ساڵی 1975دا زمانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کورد بووه، بگره
پاشتریش؛ به‌ڵام دوای هه‌ره‌سهێنانی شۆڕش هه‌ندێک کورد له
چڵکاوخۆرانی ڕژێم خه‌ڵکی ناوچه‌ی بادینانیان له خشته برد و
بڕێکی زۆریان قه‌ناعه‌ت پێ کرد که منداڵانی خۆیان بنێرنه
قوتابخانه‌ی عه‌ره‌بی له بری فێرگه‌ی کوردی، ئه‌مه‌ش
په‌یوه‌ندیی به که‌میی هوشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ستی
خۆبه‌که‌مزانینه‌وه هه‌یه، چو‌نکه هیچ ماقووڵ نییه که‌سێک
واز له زاراوه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی بهێنێت و منداڵانی
بنێرێته خوێندنگه‌یه‌ک له‌وێ به زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی
داگیرکه‌ر وانه ده‌گوترێته‌وه. به‌ڵام پاش سه‌رهه‌ڵدانی 1991
و ئازادکردنی چه‌ندین شار و شارۆچکه‌ی ئه‌م هه‌رێمه هه‌موو
شتێک گه‌ڕایه‌وه سه‌ر دۆخی جارانی خۆی و کرمانجیی خواروو بوو
به زمانی ده‌سه‌ڵات، باشه چی ڕووی دا تاکوو ئه‌م کێشه‌ی
زمانی یه‌کگرتووه له هه‌رێمی باشووردا بکه‌وێته به‌ر باس و
لێکۆڵینه‌وه؟
زانیارییه‌کی ته‌واوم له‌به‌ر ده‌ستدا نییه له مه‌ڕ
هۆیه‌کانی به‌کارهێنانی زاراوه‌ی بادینی (سه‌ر به کۆمه‌ڵه
زاراوه‌ی کرمانجیی سه‌رووه) وه‌ک زمانی فێرگه له پارێزگای
دهۆک و قه‌زا و ناحیه‌کانی، به‌ڵام ده‌توانم جه‌خت بکه‌م ئه‌م
بڕیاره بڕیارێکی هه‌ڵه بوو، ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی ئه‌م
بڕیاره‌یان داوه له زمان و پیداگۆگیک تێناگه‌ن، دیسانیش له
مه‌ترسییه‌کانی ئه‌م هه‌نگاوه بێ‌ئاگان، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌م
هۆیانه:
*
به‌کارهێنانی دوو زاراوه‌ی زمانێک وه‌ک زمانی خوێندن ده‌بێته
هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ک له‌و دوو زاراوه‌یه به ته‌نێ و
سه‌ربه‌خۆ پێش بکه‌وێت و په‌ره بستێنێت و به ڕه‌تبوونی
ڕۆژگار هه‌ر یه‌که‌یان ببێته زمانێکی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌مه‌ش وا
ده‌کات خاوه‌نی ئه‌و زاراوانه له داهاتوودا له یه‌کدی
تێنه‌گه‌ن. با زمانی عه‌ره‌بی وه‌ک نموونه‌یه‌ک بهێنینه‌وه،
ئه‌م زمانه چیی به‌سه‌ر ده‌هات ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی میسر به
زاراوه‌ی میسری و خه‌ڵکی مه‌غریب به مه‌غریبی و خه‌ڵکی تونس
به زاراوه‌ی تونسی و خه‌ڵکی عێراق به عێراقی منداڵانی خۆیان
خستبایه به‌ر خوێندن؟ باشه ئه‌دی کوو ده‌بوو ئه‌گه‌ر
به‌غداییه‌کان به زاراوه‌ی خۆیان، خه‌ڵکی به‌سره به هی
خۆیان و خه‌ڵکی حه‌ویجه‌ش به زاراوه‌ی خۆیان بیانخوێندایه؟
هه‌نگێن زمانی عه‌ره‌بی له نێوان (له‌عه‌د شلۆن و چا شلۆن و
عه‌جه‌ل شلۆن) ڕێگای بزر ده‌کرد. ئه‌تو ته‌ماشای عه‌ره‌بان
بکه، نزیکه‌ی 250 ملیۆن عه‌ره‌ب هه‌یه که له 22 وڵات و له
دوو قاره‌ی جودادا ده‌ژین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رهه‌موویان
زمانی عه‌ره‌بیی فوسحایان هه‌ڵبژاردووه وه‌ک زمانی خوێندن و
ڕاگه‌یاندن و ده‌وڵه‌ت، ئه‌گه‌رچی له ژیانی ڕۆژانه‌دا که‌س
نییه به‌و زمانه قسه بکات، ئایا ئه‌مه بووه به گرفت؟ تا
ئێستا که‌سێکیان هاتووه بڵێت ئه‌من ده‌مه‌وێت به زاراوه‌ی
خۆم بخوێنم؟
*
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمان هۆکاری گه‌یاندن و بڵاوکردنه‌وه‌ی
کولتووره په‌ره‌سه‌ندنی زاراوه‌یه‌کی دیکه بۆ زمانێکی
سه‌ربه‌خۆ وا ده‌کات ئه‌میشیان کو‌لتوور بڵاوبکاته‌وه، جا
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمان و کو‌لتوور کار وکاردانه‌وه‌یان به‌سه‌ر
یه‌که‌دییه‌وه هه‌یه ده‌بینین کولتوورێکی نوێ له‌دایک ده‌بێت
به‌م شێوه‌یه نه‌ته‌وه‌یه‌کی نوێیش. باشترین نموونه له‌به‌ر
ده‌ستمان بێت (له گوتارێکی تریشدا باسم کردووه) دابه‌شبوونی
زمانی جه‌رمانیی کۆن (باکووریی کۆن) که له‌سه‌ره‌تادا و تا
نیوه‌ی سه‌ده‌ی نۆیه‌می زایینی تاکه زمانی دانیشتووانی
وڵاتانی باکوور (وڵاتانی سکاندناڤی)بوو، بۆ پێنج زمان که
ئه‌مانه‌ن: سوێدی، نه‌روێژی، دانمارکی، ئایسله‌ندی و فیری،
به‌م شێوه‌یه پێنج نه‌ته‌وه‌ش له دایک بوون، هه‌روه‌ها چوار
وڵات**، ته‌نێ ئایسله‌ندی و فیری تا ڕاده‌یه‌کی باش بنه‌ما و
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی زمانی جه‌رمانیی کۆنیان تێدا ماوه.
*
هه‌ڵبژادنی زاراوه‌ی بادینی له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه هه‌ڵه
بوو، ئه‌ویش: ئه‌م زاراوه‌یه ناوچه‌ییه‌وه و له لایه‌ن
کورده‌کانی باکوور و ڕۆژئاواوه به کار ناهێنرێت، جا ئه‌گه‌ر
خه‌ڵکێک هه‌بێت پێیان وا بێت که پێویسته به زاراوه‌ی
کرمانجیی سه‌روو بخوێنرێت هه‌نگین چاکتره ئه‌و زاراوه‌یه
به‌کار بهێنرێت که کورده‌کانی باکوور و ڕۆژهه‌ڵات به‌کاری
ده‌هێنن، ئه‌ویش زاراوه‌ی بۆتانییه. ئه‌مه‌ش له‌و حاڵه‌ته‌دا
که دانی پێدا بنێین و بڵێین له داهاتوودا پێویسته کورد
وه‌ک زمانی فه‌رمی دوو زاراوه به‌کار بهێنێت، ئه‌ویش له‌به‌ر
ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی خه‌ڵکێک ڕه‌نگه بڵێن: ڕه‌وا نییه داوا له
کورده‌کانی باکوور و ڕۆژئاوا بکرێت کرمانجیی خواروو به زمانی
فه‌رمی بناسن، چو‌نکه که‌س نییه له‌و دوو هه‌رێمه‌دا به‌و
زاراوه‌یه قسان بکه‌ن، ئه‌مه‌ش ڕاستییه‌که ناتوانین چاوی لێ
بپۆشین، به‌ڵام ئه‌م خه‌مه یه‌کێکه له خه‌مه‌کانی دواڕۆژ.
*
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مڕۆکه ده‌سه‌ڵاتێکی کوردی هه‌یه،
فێرگه و په‌یمانگه و زانکۆ هه‌یه، سه‌دان ڕۆژنامه و گۆڤار و
چه‌ندین که‌ناڵی سه‌ته‌لایت و ڕادیۆ هه‌یه وساڵانه به
هه‌زان کتێبیش چاپ ده‌کرێن، به‌ڵام زمانی کوردی به سه‌ختترین
ڕۆژانی خۆیدا ڕه‌ت ده‌بێت، له‌م پاشاگه‌ردانییه‌دا ئه‌وه‌ی
به‌رپرسه کورده‌کان بیری لێ نه‌که‌نه‌وه زمانی کوردییه،
ئه‌وان بیر له شتگه‌لێک ده‌که‌نه‌وه وای لێ کردوون زمانی
کوردی و ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی ده‌ستی له ناقڕه‌ی ئه‌و زمانه
ناوه له بیریان بچێت، له ڕاستیدا ئه‌وان له گرنگی زمان
تێناگه‌ن، ئه‌وه‌ی له‌م باره‌یه‌شه‌وه ده‌نووسرێت
نایخوێننه‌وه، یان ئه‌وان هه‌ر به جارێک ناخوێنن. له به‌ر
هه‌موو ئه‌مانه ته‌نیا ڕێگایه‌ک له به‌رده‌م ڕۆشنبیری کورددا
مابێته‌وه ئه‌وه‌یه ڕاسته‌وخۆ (له ڕێگای چاوپێکه‌وتنه‌وه)
ده‌نگی خۆی به‌و به‌رپرسانه بگه‌یه‌نێت ، ئه‌م هه‌له‌ش ده‌ستی
هه‌ر که‌سێک ناکه‌وێت، ئه‌گه‌ر واش ڕێککه‌وێت که ڕۆشنبیرێک
چاوی پێیان بکه‌وێت و قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بکات، ئه‌وه گوێی لی
ده‌گرن و به‌ڵێنی ده‌ده‌نێ که‌چی به‌ڵێنه‌کانی خۆیان به‌جێ
ناهێنن، به‌ڵام ئه‌و ڕۆشنبیره خواپێداوه کێیه که چاوی به
به‌رپرسان ده‌که‌وێت و ئایا باسی چی‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کات؟
ئه‌مه‌ش بۆ خۆی پرسیارێکی گرنگه.
هیچ
زاراوه‌یه‌ک له سه‌رووی زاراوه‌یه‌کی دیکه‌وه نییه، گرنگ
ئه‌وه‌یه یه‌کێک له زاراوه‌کان وه‌ک چاره‌سه‌رێکی کاتی
بکرێته زمانی یه‌کگرتووی ئه‌م هه‌رێمه، به‌ڵام ئه‌مه کاری
زمانه‌وانانه به بێ ده‌ستتێوه‌ردانی سیاسه‌تمه‌داران، ئه‌ویش
له ڕێگای کۆنفرانسێکی زمانه‌وانی بۆ هه‌رێمی باشووری
کوردستان، تاکوو له‌و کۆنفرانسه‌دا باس له‌وه بکرێت ئایا
مه‌رجه‌کانی زمانی یه‌کگرتوو له زاراوه‌ی کرمانجیی خواروو‌دا
(که تا ئه‌مڕۆکه‌ش به فراوانترین شێوه به کار ده‌هێنرێت)
هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر کرمانجیی خواروو به‌که‌ڵک نه‌یه‌ت، هه‌نگین
له کۆمه‌ڵه‌ی کرمانجیی سه‌روو، زاراوه‌ی بۆتانی (نه‌ک بادینی)
به‌هێزترین جێگره. پاشان ئه‌گه‌ر ئێمه به ته‌مای کوردییه‌کی
سه‌رتاسه‌ری بین ئه‌و کاته مه‌سه‌له‌ی ئه‌لفوبێیه‌کی گو‌نجاو
دێته پێشێ، که ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا باسێکی دوور و درێژه.
به‌م
پێیه ده‌بینین له ڕۆژی ئه‌مڕۆدا هه‌ڵبژاردنی زاراوه‌یه‌کی
کوردی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته زمانی یه‌کگرتوو بۆ گشت هه‌رێمه‌کانی
کوردستان مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر ئاڵۆزه و له ڕاستیدا خه‌می
دواڕۆژه، کورد ده‌ڵێت: (ئه‌و خه‌مه بۆ ئه‌و ده‌مه)
که‌واته ده‌مێنێته‌وه چاره‌سه‌ری کاتی و ته‌نێ بۆ هه‌رێمی
باشووری کوردستان که مه‌رجه‌کانی زمانی یه‌کگرتووی تێدایه و
زه‌مینه‌ش ڕه‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کێک له زاراوه‌کان بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته باسی لێوه بکرێت. ئه‌من پێم وایه زمانی
یه‌کگرتووی کوردی له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌یه و ڕه‌گی داکوتیوه،
ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌وه که له فێرگه‌کان و ڕاگه‌یاندن و
داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کاندا به‌کار ده‌هێنرێت، که کرمانجیی
خوارووه، که‌واته ئێمه ده‌توانین ئه‌م زاراوه‌یه به سوود
ورگرتن له گشت زاراوه‌کانی دیکه له‌م هه‌رێمه‌دا وه‌ک زمانی
یه‌کگرتوو به‌کار بهێنین، ئه‌گینا باس له زاراوه‌یه‌کی دیکه‌ش
ته‌نێ ده‌بێته هۆی سه‌رلێشێوان و ڕێگرتن له به‌رده‌م
پێشکه‌وتنی زمانی کوردی‌دا.***
تێنینی:
بۆ
ئه‌وه‌ی که‌س خۆی چه‌واشه نه‌کات و پێی وا نه‌بێت که من
لایه‌نی یه‌کێک له زاراوه‌کان ده‌گرم له‌سه‌ر حیسابی
زاراوه‌یه‌کی دیکه، پێویسته ڕوونی بکه‌مه‌وه که من زمانی
کوردی ده‌ڵێمه‌وه به هه‌ردوو زاراوه سه‌ره‌کییه‌کان
(کرمانجیی سه‌روو، کرمانجیی خواروو)، به هه‌ردوو ئه‌لفوبێی
کوردی و لاتینی، زمانی زکماکی من (ماچۆ)یه له کۆمه‌ڵه‌ی
(گۆرانی)، کتێبی خوێندنگه به زاراوه‌ی کرمانجیی خواروو
ده‌نووسم.
په‌راوێزه‌کان:
* له‌و ماوه‌یه‌ی دواییدا چه‌ند گوتارێکم به
زمانی عه‌ره‌بی ده‌رباره‌ی زمانی کوردی نووسی، بۆ ئه‌وه‌ی
خوێنه‌ره کورده‌کان به نووسینی گوتارۆکه چه‌واشه نه‌کرێن و
چو‌نکه تاقه‌تی وڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر نووسینێکم نییه، وام به
چاک زانی ده‌قی نووسینه‌کانی خۆم بکه‌مه کوردی و ڕێگا له به
هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن و به هه‌ڵه‌تێگه‌یاندن بگرم.
** دووڕگه‌کانی فیر به زمانی فیری و دانمارکی
قسه ده‌که‌ن و سه‌ر به دانمارکن، به‌ڵام له ساڵی 1948 ه‌وه
ئۆتۆنۆمن.
*** ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا ده‌نگۆی ئه‌وه
هه‌بوو که په‌رله‌مانی کوردستان بڕیاری داوه زاراوه‌ی
کرمانجیی خواروو(سۆرانی) به زمانی یه‌کگرتووی کوردی بناسرێت،
هه‌ندێ نووسه‌ر دید و بۆچوون و ناڕه‌زایی خۆیان به زمانی
عه‌ره‌بی له چه‌ند گوتارێکدا بڵاوکرده‌وه، ته‌نانه‌ت بڕێک
نووسه‌ر ئیمزای ناڕه‌زاییان کۆکرده‌وه و بۆ به‌رپرسانی
کوردستانیان نارد، هه‌رچه‌نده تا ئیمزاکانیان کۆکردبووه‌وه
هه‌واڵی دڵنیاکه‌ره‌وه‌یان پێ گه‌یشتبوو که بڕیارێکی وا
نه‌دراوه، که‌چی ئه‌وان له نامه‌که‌یاندا نووسیبوویان:
سه‌ره‌ڕای دڵنیاکردنه‌وه که بڕیارێکی وا نه‌دراوه له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا ئه‌م نامه‌یه هه‌ر ده‌نێرین.
|