رۆژی 4-11-2006 ده‌سته‌ی کارگێڕی
به‌ره‌ی گۆڕان
بۆ شرۆڤه و تاوتوێکردنی ره‌وشی هه‌نووکه‌یی کوردستان و عێراق
و ناوچه‌که کۆبۆوه . کۆبوونه‌وه‌که زیاتر له 5 کاتژمێری
خایاند ، به‌وهۆیه‌وه به پێویستی ده‌زانین که سه‌رجه‌م
کوردستانیان له ئاکامی کۆبوونه‌وه‌که ئاگادار بکه‌یه‌نه‌وه
:
به‌ره‌ی گۆڕان
خۆشحاڵی خۆی به‌رانبه‌ر ئه‌و پێشوازییه فراوانه‌ی جه‌ماوه‌ر
له دامه‌زراندنی به‌ره‌ی گۆڕان و خواستی به‌رئه‌ندامێتی
ده‌رده‌بڕێ که له دوای دامه‌زراندنی به‌ره‌ی گۆڕانه‌وه
ده‌ستی پێکردووه، له‌و پێوه‌ندیه‌دا به‌ڵێن بۆ کوردستانیان
دووپات ده‌کاته‌وه که شێلگیرانه‌تر درێژه به کار‌و
تێکۆشانی خۆی بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی داخوازیه‌کانی ئه‌وان ده‌دات
و راوه‌ستاوانه بۆ مسۆگه‌رکردن و وه‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی
کوردستانیان تێده‌کۆشێ
به‌ره‌ی گۆڕان
له پێناو جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق و
چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانی دیکه
لێبڕاوانه تێده‌کۆشی و پشتیوانی له هه‌وڵ و کۆششی لیژنه‌ی
ئاساییکردنه‌وه‌ی ره‌وشی پارێزگای که‌رکوک و لیژنه‌ی پشتیوانی
له‌و لیژنه‌یه‌دا ده‌کات ، ده‌ست تێوه‌ردانی خودی
سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق به زیادکردنی نوێنه‌ری خۆی و
نوێنه‌رێکی به‌ره‌ی تورکمانی له‌و لیژنه‌یه‌دا که ره‌وشه‌که‌ی
ئاڵۆزتر کردووه، ره‌خنه ده‌کات. راشکاوانه ده‌خوازێ تا ماف
و ره‌وایه‌تی بۆ سته‌ملێکراو و ده‌رکراوه‌کان بگێڕدرێته‌وه و
ره‌وشی ئاڵۆزی پارێزگاکه ئاسایی بکرێته‌وه ، ده‌ستوبرد له
زه‌مینه‌سازی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ریفراندۆم بکرێ . هه‌ر له‌و
پێوه‌ندییه‌دا ده‌خوازێ که ئالیه‌تیكی هاوبه‌ش له حکومه‌تی
هه‌رێم و لایه‌نه سیاسیه‌کان و تێکڕای خه‌ڵکی کوردستان بۆ
گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه پێکبهێنرێ .
به‌ره‌ی گۆڕان
سیاسه‌تی ئه‌مریکاو هێزه هاوپه‌یمانه‌کانی له‌به‌رانبه‌ر
کێشه‌ی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانی دیکه له قاوده‌دات ،
سیاسه‌تی بادانه‌وه له عێراقێکی فیدراڵی و له‌به‌رچاو
نه‌گرتنی خواستی نه‌ته‌وه‌و پێکهاته‌کان که ئێستا حکومه‌تی
ئه‌مریکا په‌یڕه‌وی لێده‌کات، ریسوا ده‌کات . هێزی
فره‌ڕه‌گه‌زه‌کان له نه‌گێڕانه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی
شاره‌کانی که‌رکوک و موسڵ و شوێنه‌کانی دیکه به‌رپرسیار
ده‌زانێ ، له‌به‌رانبه‌ر ئاڵۆزبوونه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌و
دواییانه‌ی شاری که‌رکوک ره‌خنه‌یان لێده‌گرێ ، لێیان ده‌خوازێ
که چیتر له‌په‌نای سه‌رخستنی به‌رنامه‌کانی خۆیانه‌وه
پاراستنی سه‌رو گیانی خه‌ڵکی سڤیل فه‌رامۆش نه‌که‌ن.
به‌ره‌ی گۆڕان
جارێکی دیکه سه‌رنجی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ سه‌ر
په‌روه‌ندی سیخوڕانی به‌عس له کوردستان راده‌کێشێته‌وه ،
لێکۆڵینه‌وه‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و په‌روه‌ندانه ده‌خوازێ.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی که خه‌مساردی و هه‌وڵی په‌رده‌پۆشکردن و
له‌بیربردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌روه‌ندانه به‌ڕێوه‌ده‌چێ ره‌خنه
له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کان
ده‌گرێ و لێیان ده‌خوازێ که ئیتر راستیه‌کان ئاشکرا بکرێن و
کرۆکی کێشه‌که بۆ کوردستانیان بخرێته‌ڕوو .
به‌ره‌ی گۆڕان
به نیگه‌رانیه‌وه له قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کانی
سووته‌مه‌نی و که‌می کاره‌با ده‌ڕوانێ ، له کاتێکدا که
به‌خێرایی وه‌رزی سه‌رماو سۆڵه روو له کوردستان ده‌کات و
وڵاتیان دووچاری نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکێ ده‌کاته‌وه، که‌چی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به خه‌مساردییه‌وه له
قه‌یرانه‌کان ده‌ڕوانێ و هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنیان نادات.
حکومه‌تی هه‌رێم له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی له
شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ شاره‌کانی
دیکه‌ی عێراقدا به به‌رپرسیار و ده‌زانێ و خوازیاره که
به‌خێرایی وه‌ڵامی ئه‌و پرسه بداته‌وه .
به‌ڵێ بۆ گۆڕان..
به‌ڵێ بۆ پێشکه‌وتن..
4-11-2006
ده‌سته‌ی
کارگێڕی به‌ره‌ی گۆڕان |