به ناوی کوردستانی گه‌وره .
زۆر له مێژ بو ، به تاڵووکه به
ئاواته‌وه بووم ، له درێژه‌ی زنجیره سه‌ردانه‌کانم دا
، بۆ ناوچه‌کانی کوردستانی گه‌وره ، سه‌فه‌رێکی
فه‌رهه‌نگی بۆ ده‌ڤه‌ری کرماشانیش بکه‌م ، به‌لام
سه‌ر‌قاڵی و دڵه‌ڕاوکێی ژیانی ماشینی ئه‌م سه‌رده‌مه
، ده‌رفه‌تی پێ نه‌ده‌دام ، تا له رؤژی چواری مانگی
ره‌زبه‌ری 2706 { 2006 } دا ، هه‌لێکم بۆ هاته پێشه‌وه
و له سه‌فه‌رێکی ده‌رۆژه‌دا ، چووم بۆ کرماشان .
سه‌فه‌ری کرماشان ، ئاواتێکی هه‌ره تاێبه‌تی بو بۆ من ،
چون ده‌مویست له نزیکه‌وه ناوچه‌که ببینم و بزانم ،
ئه‌و ده‌ڤه‌ره له روانگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هه‌ستی
کوردایه‌تیه‌وه ، له چ ئاستێک دایه .
جا ،
چون ده‌زانم زۆر له هاو بیرانم و له دڵسۆزانی گه‌ل ،
دڵه‌ڕاوکێی شاری کرماشانیان هه‌یه و له‌وه ده‌ترسن ،
که بیلامانێ کرماشانیش نه‌بێته که‌رکووک ، به
کورتی باسێکی کرماشان تان پێشکه‌ش ده‌که‌م – له سه‌ر
بناغه‌ی ئه‌و شتانه‌ی که له‌و جه‌وله‌یه‌دا دیم و ژنه‌فتم :
زمان :
به
گشتی ، نزیکه‌ی پتر له نه‌وه‌د له سه‌دی خه‌ڵکی خودی
شاری کرماشان ، به ره‌گه‌ز کوردن ، خۆیان به کورد
ده‌زانن و به کوردی قسه ده‌که‌ن . ئه‌و ده ده‌رسه‌دی
دیکه ، زۆرتر ئه‌وانن ، که به ره‌گه‌ز کورد نین و وه‌ک
ته‌واوی شارگه‌لی دیکه‌ی جیهان ، به دوای کار و کاسبی
دا هاتوون و له‌و شاره گیرساونه‌ته‌وه . ئه‌مه‌ش بۆ
هه‌مو شارێک ، شتێکی ئاساییه ، به تایبه‌ت بۆ کرماشان ،
که باژاڕێکی تڕانزیتی ئایینیه . له‌م شاره ،
تاقمێکی هه‌ره چکۆله‌ش هه‌ن ، به تایبه‌ت له نێو
ئافره‌تانی لاو و خوێنده‌وار دا ، که باوه‌کو کوردن ،
به‌ڵام تؤزێک فارساوین و له‌وانه‌یه به { دایک } بڵێن
{ مامان} !!! که ، وشه‌ی {مامان } ی‌ش ، به ریشه فه
ڕانسه‌ییه . له شاری کرماشان ، زۆرتر به‌م چه‌ند
زاراوه و بن زاراوه کوردیه قسه ده‌که‌ن : که‌ڵوڕی
، هه‌ورامی ، جافی { سۆرانی } ، فه‌یلی ،
له‌کی و لوڕی { ئه‌زلۆڕیش هه‌ر به کوردی ده‌زانم } .
ئه‌وانه‌ش که به فارسی قسه ده‌که‌ن ، زاراوه‌یه‌کی تایبه‌تی
فارسیان هه‌یه ، که ده‌کرێ پێی بوترێ { زاراوه‌ی فارسی
کرماشانی !!! } .
خۆم
کرماشانی فارسی نیه‌زانم وه زمان کوردی قه‌زات وه
گیانم .
کوردایه‌تی :
هه‌ستی
کوردایه‌تی له کرماشان زۆر به هێزه . بۆ وێنه ، له
بازاری کرماشان ، هێنده لیباسی جۆراوجۆری ئافره‌تی کوردی
ئاماده ده‌بینی ، که له که‌م شاری کوردستانی مه‌زن
هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌م سیپاڵانه زوربه‌ی بۆ له‌به‌ر کردنی
سه‌ر شایی و نێو ماڵه ، ده‌نا ئافره‌تان له شه‌قام ، زؤریان
لیباسی فه‌ڕه‌نگی{ فۆڕمی } یان له‌به‌ردایه ، مه‌گه‌ر
ئافره‌ته به‌سالدا چوه‌کان . کوردی کرماشانی ره‌سه‌ن ، هه‌ر
لیباسێکی له‌به‌ردابێ و به هه‌ر زاراوه‌یه‌ک قسه بکا ،
به کوردی بیر ده‌کاته‌وه و به کورد بوونی شانازی ده‌کا ،
به تایبه‌ت ئه‌و جوامێری ، میوان نه‌وازی و مرۆڤایه‌تیه
،که له کرماشان دیم، ئه‌زیش وه‌ک کوردێک شانازی پێوه
ده‌که‌م و پێی گه‌وره بووم . به تایبه‌ت ، له رێنوێنی و
هه‌ستی مرۆڤانه‌ی ، ئافره‌تی هه‌ڵکه‌وتو ، خاتو ژیلا
گوڵ عه‌نبه‌ر، سپاس ده‌که‌م .
فه‌رهه‌نگی :
له
شاری کرماشان ، هه‌م کلاسی فێرگه‌ی زمانی کوردی نا
ده‌وڵه‌تی هه‌یه و هه‌م کتێب خانه و کتێبی کوردیش ،
به‌ڵام له‌وێش وه‌ک شاره‌کانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ،
نه کلاسی ده‌وڵه‌تی کوردی هه‌یه و نه له زانکۆ ، وانه‌ی
ره‌سمی زمانی کوردی ده‌ڵێنه‌وه .
به‌ڵام
کۆڕی ئه‌ده‌بی کوردی له کرماشان هه‌یه، که ئه‌ز چوو
شمه خزمه‌تیان . له‌م شاره مرۆڤی نووسه‌ر ، هۆنه‌ر ،
هۆنه‌رمه‌ند و رووناکبیری راسته‌قینه زۆرن ، که ده‌توانم
بلێم ماموه‌ستا مه‌نسوور یاقووتی ، نووسه‌ری هه‌ڵکه‌وتوی
کورد ، گوڵی بان چڵی ئه‌م دار{ شه‌جه‌ر} ه پیرۆزه‌یه .
له شاری کرماشان ، زۆر بڵاڤۆکیش ده‌رده‌چن ، که زۆر‌یان
فارسین ، به‌ڵام زۆربه‌ی نووسراوه‌کانیان ، سه‌باره‌ت به
ناوچه‌ی کرماشان و کورده‌واریه . ئه‌م بڵاڤۆکانه ، تا
راده‌یه‌کی نه چه‌ندان زۆریش ، به کوردی مه‌به‌ست ده‌نووسن
. له کرماشان ، به ناو ، ئیزگه‌ی رادیۆ و
تێلێڤیزیۆنی کوردیش هه‌ن ، به‌ڵام پێویسته زۆر له‌وه
کوردی تر بن . له زۆر شار و شارۆچکه‌ی ناوچه‌ش ، کؤڕی
ئه‌ده‌بی هه‌یه ، که له نێو ئه‌وان دا ، توانیم دیتنی
کؤڕی ئه‌ده‌بی جوانرؤبکه‌م .
ئایین :
باوه‌کو
ئێمه به‌ر له هه‌مو شت ئینسانین ودوای ئه‌وه کوردین و
بۆ ئایینی هه‌مو که‌سیش رێز داده‌نێین ، پێویسته بۆ روون
بوونه‌وه‌ی ئه‌م باسه بڵێم ، که له پارێزگه‌ی کرماشان ،
زۆربه‌ی خه‌ڵک شیعه ، سوننی یا ئه‌هلی حه‌قن . له‌م
ناوچه‌یه ، یه‌هوودی و مه‌سیحی کوردیش هه‌ن، بۆ وێنه
که‌نیسه‌ی یه‌هوودی ، له گه‌ڕه‌کی جڵه‌و خان زۆر
ئاوه‌دانه . به‌ڵام هه‌ر چۆن بن ، زۆربه‌ی خه‌ڵکی کرماشان
، به کوردایه‌تیه‌که‌یان ، گرنگی و بایه‌خی پتر ده‌ده‌ن
.
له‌وه
گه‌ڕی هه‌مو کوردین له نه‌ته‌وه‌ی کاوه‌ی گوردین
حه‌شیمه‌ت :
هه‌ر
چه‌ند ژماره‌ی سه‌ر‌ڕاستی دانیشتوانی زۆربه‌ی شارگه‌لی
کوردستانی گه‌وره روون نیه ، به‌ڵام پێم وایه کرماشان
گه‌وره‌ترین شاری کورد بێ ، ته‌نانه‌ت ره‌نگه له هه‌ولێر ،
سلێمانی ، ئامێد و ... ی‌ش حه‌شیمه‌تی زۆرتر بێ . به
تایبه‌ت ، ده‌یانوت له چه‌ند ساڵی رابوردو دا
، ره‌نگه ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌م شاره دوبه‌رابه‌ر
بووبێ . خه‌ڵکه که ده‌یانوت ، که حه‌شیمه‌تی له
یه‌ک میلیۆن زۆر زیاتره ؟ . به‌سه‌ر یه‌که‌وه ،
کرماشان بۆ جوانی ، پاکی و شه‌نگی دیمه‌نیش ،
له‌بارترین شاری کوردستانی گه‌وره‌یه ، که ئه‌ز دیومه .
به تایبه‌ت ، گه‌ڕه‌کی { نه‌و به‌هار } و ده‌وروبه‌ری
تاقوه‌سان .
به‌ڕاستی بێ ده‌لیل نه‌بوه ، که چه‌ندین پادشای دڵته‌ڕ و
ته‌ڕپؤشی وه‌ک خه‌سره‌وی په‌رویز ، کردویانه‌ته پێته‌خت .
به تایبه‌ت ، شوێنه‌واره مێژوییه‌کانی تاقوه‌سان ، بێستون و
... که ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ نزیکه‌ی 2000 ساڵ پێش
،کرماشان له زۆر له شاره کانی دیکه‌ی کوردستان ، هه‌ڵ
ده‌تاقێنن و ده‌یکه‌نه شارێکی شاز و بێ وێنه‌ی
کورده‌واری . تێبینی : بریا خۆمان ، به ده‌ستی خۆمان،
ئه‌و به‌رده نووسانه‌ی کرماشانمان وه‌رگێڕایه‌ته سه‌ر زمانی
کوردی ، تا بزانین چۆن باسی کورد ده‌که‌ن ا . چون تا
ئێستا هه‌ر مرۆڤی بیانی ئه‌م کاره‌یان کردوه ، جێگه‌ی بڕوا
و متمانه نیه - ده‌ڵێن ده‌بێ هه‌ر مار به ده‌ستی
خڵک بگری و به‌س .
شار و
شارۆچکه کانی پارێزگه‌ی کرماشان و دروروبه‌ریان :
له‌م
سه‌فه‌ره دا ، زۆر له شار و شارۆچکه‌کانی کرماشانیش
گه‌ڕام . به گشتی خه‌ڵکی پارێزگه‌ی کرماشان ، هه‌م کوردن
و هه‌م خۆیان به کورد و کورد ته‌بار ده‌زانن و ئه‌و شوێن
و کاریگه‌ریه‌ی زمانی فارسی له سه‌ر خودی خه‌ڵکی شاری
کرماشان بوویه‌تی ، له ناوچه‌گه‌لی ده‌ره‌وه‌ی شار
نیه‌تی . به‌ڵام هه‌ر له زوه‌وه ، له ده‌ڤه‌ری
سونقووڕ و کولیایی هێندێک تورکیشی لێیه .
ئه‌مانه هێندێک له شار و شارۆچه‌کانی هه‌رێمی کرماشانن :
پاوه ، نه‌وسوود ، ماهیده‌شت ، بایه‌نگان ، جوانڕۆ ،
ره‌وانسه‌ر ، شاهاوا ، کرند ، سه‌رپێڵ ، رێژاو ، سه‌حنه ،
بێستوون ، سونقوڕ ، دینه‌وه‌ر و ... .
قسه
هه‌زاره و دوانی به‌کاره :
به
کورتی : جێگه‌ی دڵخۆشیه ، که شاری ده‌لالی کرماشان
هه‌ر به کوردی ماوه‌ته‌وه ، رۆحی کوردایه‌تی له‌وێ هه‌ر
زیندوه و به نموونه‌ی به‌رزی ته‌واوی شاره‌کانی
کوردستانی گه‌وره‌ی ده‌زانم .
ئه‌مه‌ش
چه‌ند دێڕ ، له هۆنراه‌ی باغی ژین ، که 15 ساڵ پێش
نووسیومه :
من
له مه‌یدانی ئه‌ده‌ب دا ، ره‌خشی هه‌ستم زێن ئه‌که‌م ،
ئاوی
باغی شێعر ئه‌دێرم ، ئه‌شکی رۆح ئاژێن ئه‌که‌م .
عاشقی شی‌و و شه‌تاوی شاخی شاهۆ و ئایه‌نم .
که‌ی
هه‌وای شار و شه‌قامی نه‌مسه و ماچین ئه‌که‌م .
ئه‌چمه
بانی عه‌رزی ته‌رزی شاخی سه‌ر به‌رزی ته‌ته ،
سه‌یری
هه‌ورامانی ته‌خت و پاوه و هه‌رسین ئه‌که‌م .
کوردی
کرماشان و ئیلام ، قه‌لبی کوردستانمن .
من به
پێناسه‌ی له‌ک و لوڕ ،هه‌ست به خۆ ناسین ئه‌که‌م .
به
هیوام له نووسراوه‌ی داهاتو دا ، باسی سه‌فه‌ره
ئه‌نجامدراوه‌که‌ی پارێزگه‌ی ئیلام تان بۆ بنووسم و
له داهاتوی نزیکیش دا ، به مه‌به‌ستی کوردناسی ، بچمه
زیاره‌تی لوڕستان و ناوچه‌ی چاڵدوران ، له ماکۆ .
سه‌رنج
: هه‌وڵم داوه که ئه‌م نووسراوه کورته ، وه‌ک
ئاوێنه‌یه‌کی بێگه‌رد ، راسه‌قینه‌کان نیشان بدا . ئه‌گه‌ر
له هێندێک جێگه ، وێنه‌ی ئاوێنه که لێڵ بێ یا که‌م و
کورتی ببێ ، هی ئه‌وه‌یه ، که به پێی کات و جێگه
ده‌رفه‌تم له‌وه زیاتر نه‌بوه .
تاران - 1 ی گه‌ڵارێزانی 2706 ی کوردی .
|