٩/١١/٢٠٠٦
له‌پێناو پارێزگاری له‌ژیانی ڕۆڵه‌ی هاوخه‌باتمان (موحه‌مه‌د
که‌ریم ) .
جه‌نابی
ڕوئسای عالی موقام ، له طریقی ئه‌م رساله مفتوحه‌وه که
تقدیمی مجلسی موقته‌دیری و حضوری موحترمتاندا ، اعترافێکی صریح
ده‌که‌م به حکمی ئه‌وه‌ی عبدی موخلیصتان له‌و زه‌مه‌نه
موعه‌یه‌ندا به‌سه‌به‌بی موراهقی و ناکامڵی عه‌قڵیمه‌وه ،
معلومیشه ئیدراک نه‌کردنی عائیلة‌که‌م ، بأخص رئیسی عائیلة(
بابم ) ، که ممکنه خۆیشی له عینی عومری به‌نده‌دا إهمال
کرابێت ، هه‌ربۆیه ده‌رکی به موشکله ئه‌صلیه‌که‌ی من
نه‌ده‌کرد ، زه‌واج سونه‌ته‌ی حیاته و لابده که عامی کوڕ‌و
کچ زه‌واج بکه‌ن . إهتمام نه‌دانی عائله‌که‌م و یاغنیشی خۆم
بووه سه‌به‌بی ڕاسب بوونم و أ‌خیره‌ن فصل کرام له
مه‌کته‌بدا .
به
مجبوری به‌اتجاهی شاخه‌کانی شمال چووم ، که عددێک له
موخربین به تحریضی ئیستعمار وصهیونی وعمیله‌کانیان و
به‌عانه‌وپوڵی ئه‌وان ، له ضدی ثوره و سلامه‌تی وه‌حده‌تی
وطن ، حربێکی نا انسانیان اعلان کرد بوو .
حالی
حاضر عومر و عه‌قڵی خادمی موخلیصتان ته‌مام تکاملی کردوه و
حقیقه‌ته‌کان فه‌هم ده‌که‌م ، که هه‌موو ئه‌و انسانانه‌ی
که له نه‌ظه‌ری عده‌یه‌ک له انسانی کورد وه‌ک شه‌هید معروفن
، به‌ڵام حالیه‌ن لای خادمی موخلیصتان خائن و عمیلن.
اقتراحێک تقدیم به جنابی ڕئیسی عالی مقام و مجلسی نوابی
موه‌قه‌ڕ ده‌که‌م که : ـــ
جه‌میعی
ئه‌و موخه‌ڕیبه إرهابیانه‌ی که نیوه قه‌ڕنێکه موشاغه‌به
ده‌نێنه‌وه و سیاده‌تی حکومه‌ت ده‌خه‌نه خه‌ته‌ره‌وه إعدام
بکرێن چ ئه‌وانه‌ی له حه‌یاتدا ماون چ ئه‌وانه‌ی به حه‌قی
عادلانه‌ی خۆیان گه‌یشتون .
١ ــ
جمیعی ئه‌و مه‌خه‌ریبانه‌ی که به تاریکی شه‌ودا ده‌هاتنه
ناو شاره ئامینه‌کانی شمالی عه‌زیزمانه‌وه ، به سلاح و
عیتادی ئیستعماره‌وه بۆ کاری تخریب .
٢ ــ
ملزه‌مه‌یه‌کم حاضر کردوه که اسمی ثلاثی جمیعی ئه‌و
غوغائیانه‌ی تیایه که له جامعه‌کان ومعاهد ومدارسی
میهه‌نیدا ضدی ثورة و إنجازاتی ثورة موشاغبه‌یان ده‌نایه‌وه .
٣ ــ
لیستێکی تنظیف کراوم حاضرکردوه ، که إسمی ثلاثی وعینوان و
مکانی عملی جمیعی مؤئیدنی موخربینی تیایه .
٤ ــ
إسمی ثلاثی جمیعی ئه‌و موخه‌ڕیبانه‌ی که هه‌ریه‌که‌یان چه‌ند
عنصری شریف و موخلصی ئه‌م وطنه عزیزه‌یان شه‌هید کردوه . |