له
ژماره‌ی ٣٠٠ ی ١٥/١١/٢٠٠٦ ی هه‌فته‌نامه‌ی هاڵاتی، له
لاپه‌ڕه ٧ دا، به مانێشتێكی گه‌وره نووسرابوو: «كه‌م
عه‌قڵه‌كان له په‌ڕاوێزی كۆمه‌ڵگاوه بۆ بێخه‌می ده‌سه‌ڵات».
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕسته وه‌ك تسونامی ڕایچڵه‌كاندم و له دوو
ڕووی جیاواز، نه‌بوونی كلتوری دروست له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و
ئه‌وه‌ی تریشیان ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر خه‌می وه‌ك بڵێین ساغه‌كانی
نه‌بێ، جا چ په‌رچوویه‌كه هی كه‌م تواناكانی هه‌بێ.
دڵ خۆش
بووم به‌وه‌ی له كوردستان خه‌ڵكانێك هه‌ن كه‌سانی كه‌م توانا
به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه و داواكانیان ده‌خه‌نه به‌رده‌م
كۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام پێش ده‌ست پێكردنی نووسین چه‌ند
تێبینیه‌كم هه‌بوو بۆ ئاماده‌كاری ڕاپۆرته‌كه؛ وه‌ك له
ناوه‌ڕۆكیدا دیاره، دڵسۆزه و به‌ڵام چه‌ند ووشه‌یه‌كی
هه‌ڵه‌ی به‌كار هێناوه به‌رامبه‌ر به‌و به‌ڕێزانه كه
به‌شێكن له جیاوازی جیایی مرۆڤ، هیوادارم داوای لێبوردن له‌و
خۆشه‌ویستانه بكات. وه‌ك ووشه‌ی (كه‌م عه‌قڵ، ناته‌واو، نا
ته‌واوه له ڕووی ده‌روونیه‌وه) ده‌كرێ بنووسرێ (كه‌م توانا،
خاوه‌ن گرفتی ده‌رونی، خاوه‌ن گرفتی ئه‌ندێشه‌یی). ووشه‌ی
(كه‌م عه‌قل) مانای عه‌قلی كه‌مه وایه؟ ئه‌ی عه‌قلی ته‌واو و
بوخت كێ هه‌یه‌تی؟ كێ خاوه‌نی عه‌قڵی زۆره؟ چ پێوه‌رێكی
زانستی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه‌وا ئه‌وه عه‌قلی كه‌مه؟ ئه‌و
پێوه‌ره ئایا عه‌قڵێكی ته‌واو دایناوه؟ چۆن بزانین كه
عه‌قل ته‌واوه؟ باشه بۆ ئێمه نین كه‌وا عه‌قڵمان ته‌واونیه
و ئه‌وان خاوه‌ن عه‌قلی ته‌واون، چۆن ئێمه به‌وان بڵێین كه‌م
عه‌قڵ، خۆ ئه‌وانیش ده‌توانن به ئێمه بڵێن زیاد عه‌قڵ یان
كه‌م عه‌قڵ. به‌ڵێ هه‌موومان خاوه‌ن یه‌ك عه‌قڵی ته‌واوین و
به‌ڵام توانای وه‌رگرتنمان جیاوازه و ئه‌وه‌ش جوانی سروشته و
له‌سه‌ره‌تای ژیانه‌وه ئه‌و شته هه‌ست پێ ده‌كه‌ین، كێ
هه‌یه ده‌توانێ ئه‌و توانایه گه‌شه پێ بدا و كێ هه‌یه
توانایه‌كی ئێجگار گه‌وره‌ی هه‌یه، له هه‌مان كاتدا مانای
ئه‌وه نابه‌خشێ كه ئه‌وه‌ی توانای وه‌رگرتنی كه‌مه ته‌واو
نیه و كه‌م عه‌قله.
باشه
بۆ ووشه‌ی ناته‌واو؟ كێیه كه‌وا كه‌سێكی ته‌واوه سه‌د له
سه‌د؟ كێیه كه ده‌ڵێ فڵانه؟ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك و به چ
پێوه‌رێك؟ ده‌ورنی یا ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤ خۆ شتێكی ئه‌ندازه‌یی
نیه، دیوارێك نیه بڵێی هه‌موو بلۆكه‌كانی ته‌واوه و هیچی
كه‌م نیه، به‌ڵكو شتێكی ئاڵۆزه و چه‌ند لایه‌نێك پێكه‌وه
گرێده‌دا و هه‌ر لایه‌نێك خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
بۆیه
له ڕووی مۆڕالی و زانستیه‌وه پێویسته ئه‌م ووشانه
ئه‌گه‌ر چی به هه‌ڵه به‌كارهاتوون با چیتر نه له
ڕۆژنامه‌كان و خه‌ڵكی تر به‌كاری نه هێنن و نه‌چێته نێو
فه‌رهه‌نگی كوردیه‌وه.
مرۆڤ
كاتێ له دایك ده‌بێ لاوازه و كه‌م توانایه ته‌نانه‌ت
ناتوانێ هیچ بكات به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مووشته
ئاڵۆزه‌ی ئێمه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. به‌ڵام به هاوكاری
ده‌وروبه‌ر (دایك و باوك) ورده ورده گه‌شه ده‌كات نه‌ك
ته‌نیا له ڕووی فیزیكیه‌وه به‌ڵكو له ڕووی ده‌رونی و
ئه‌ندێشه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هتد... هه‌ندێ جار ئه‌و منداڵه
گه‌وره ده‌بێ به‌ڵام ناتوانێ بڕوات یا نان بخوا یا هه‌ر
گرفتێكی تری فیزیكی كه له كه‌سێك ده‌یبینین هه‌یه‌تی، ئه‌وه
ده‌خرێته خانه‌ی گرفت یا نه‌خۆشی بۆ ئه‌و كه‌سه، جا
به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌رون و ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤ ڕه‌نگه گه‌شه
نه‌كات یا توشی گرفت بێ كه‌واته توانای وه‌كو خه‌ڵكی گشتی
نیه بۆیه ده‌ڵێین كه‌م توانایه. هه‌ندێ جار له‌شی كه‌سێك
گه‌شه‌ی ساغه به‌ڵام له ڕووی ده‌رونی یا ئه‌نده‌شه‌ی
تواناكه‌ی وه‌ك منداڵێكه كه‌چی لاشه‌ی گه‌وره‌یه و پیاوێكه،
ئه‌م جۆره مرۆڤانه هیچ جیاوزیان له‌گه‌ڵ من و تۆ دا نیه و
بگره زۆر پاكن و زۆر جار كه قسه ده‌كه‌ن و وه‌ك فه‌یله‌سوف
وان. ئه‌گه‌ر ئێمه له‌گه‌ڵیان دا بژین و په‌یوه‌ندی دروست
بكه‌ین، له مانای ژیان و پاك و بێگه‌ردی ده‌گه‌ین، ده‌زانین
ئێمه چه‌نده پێویستین بۆ ئه‌وانی تر، له‌گه‌ڵ ئه‌واندا
هه‌ڵسوكه‌وت كردن خۆمان ده‌ناسین و ناسنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆد
ده‌دۆزینه‌وه.
چه‌ند
جار بینیومانه یا بیستوومانه كه‌سێك هیچ "عه‌یبی" نه‌بووه
له هێكڕا یا به "ده‌عمی سه‌یاره" "شێت" یا "تێكچووه"
ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه ده‌رون و ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤ وه‌كو
كۆمپیوته‌رێك وایه بۆی هه‌یه به فاكته‌رێكی لاوه‌كی (سفر)
بێته‌وه.
كه‌واته ده‌رون و ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤ یا له منداڵی به
شێوه‌یه‌كی خۆریسك یاخود به گه‌وره‌یی به‌هۆی فاكته‌ری جیاوه
توشی كه‌م توانایی یاخود له‌ده‌ستدانی زۆرێك له توانا
ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه‌ش
پێویستی به چاره‌سه‌ر كاتی یا به‌رده‌وام هه‌یه.
كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری، وه‌ك له ڕاپۆرته‌كه‌دا
توێژه‌ره‌وه‌یه‌كی ده‌رونی ئاماژه‌ی پێداوه "له كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردیدا ئاستی مرۆڤ دۆستی به گشتی لاوازه و له جیاتی چاو‌دێر
كردن گاڵته به‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن". كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌گشتی
بێ ڕێزه و ئاستی ڕۆشه‌نبیری زۆر نزمه له‌م بواره دا،
ئه‌مه‌ش ده‌گڕێته‌وه بۆ په‌روه‌رده‌یه‌كی خێزانی نا ته‌ندروست
و كه‌مته‌رخه‌می ڕاگه‌یاندن و ده‌سه‌ڵاتێكی بێ به‌رنامه و
نه‌بوونی سیسته‌مێكی ڕۆشه‌نبیری كۆمه‌ڵایه‌تی دروست.
ده‌سه‌ڵات، له كوردستان ده‌سه‌ڵات تا ئێستا نه‌یوانیوه
متمانه‌یه‌كی باش به هاوڵاتیان ببه‌خشێ و پێداویستیه‌كانیان
دابین بكات و به هانای داواكانیان بچێ، به‌و هه‌موو
خۆپیشاندان و مان گرتنه‌شیان. ئه‌ی چی بكات و چی كردوه بۆ
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌م توانان، نه‌ك هه‌ر ڕێكخراوێك بگره
وه‌زاره‌ت و هه‌زار جۆره ڕێكخراوی په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته‌وه
هه‌یه كه‌چی هیچ هه‌نگاو و شتێكی كۆنكرێتی نیه، ئا لێره
ده‌توانین بڵێین ده‌سه‌ڵاتی ناته‌واو.
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌نیه بچن زیندانیه‌كی گه‌وره (هه‌ر شوێنێك تر)
بكه‌نه‌وه و پڕی كه‌ن له‌و خه‌ڵكانه‌ی كه گرفتی ده‌رونیان
هه‌یه، چونكه ئه‌مه‌ش جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ گاڵته
پێكردنه‌كه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كان. بگره له‌وێ ده‌كرێ ئازاریان
بده‌ن و بیان به‌ستنه‌وه و ده‌رمانی خه‌ویان بده‌نێ و
فه‌رامۆشیان بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی
من مه‌به‌ستمه پڕۆگرام و سیسته‌مێكی فراوان و چه‌ند
لایه‌نه‌یه، ئاماژه به چه‌ند شتێك ده‌كه‌م و ئه‌گه‌ر
ده‌سه‌ڵاتی په‌یوه‌ست به‌م بواره بیه‌وێ كاریان بۆ بكا.
بڵاكردنه‌وه‌ی ڕۆشه‌نبیری له‌م بواره‌دا، كردنه‌وه‌ی چه‌ندین
ڕێكخراوی خۆ به‌خش كه ئه‌ندامه‌كانی بۆ چه‌ند كاژێرێك بچنه
لای ئه‌و كه‌سانه و هاوڕێتیان بكه‌ن و یارمه‌تیان بده‌ن،
كردنه‌وه‌ی ماڵ كه له هه‌شت كه‌س زیاتر نه‌گرێ و وه‌كو
خانه‌ی منداڵان وابێ یاخود وه‌كو نه‌خۆشخانه چۆن ژن له كاتی
سك پڕی بێ توانایه ده‌چێته نه‌خۆشخانه و خزمه‌ت ده‌كرێ بۆ
ئه‌وانیش ئه‌وا بكرێ، دانانی یاسایی توند دژ به‌و كه‌سانه‌ی
گاڵته به‌م كه‌سانه ده‌كه‌ن، دانانی یاسایه‌ك بۆ هه‌ر خاوه‌ن
كارێك ئه‌گه‌ر ١٠ كارمه‌ندی هه‌بێ ئه‌وه ده‌بێ یه‌كێكیان كه‌م
توانا بێ( جا كه‌م ئه‌ندام، نا بینا، خاوه‌ن گرفتی ده‌رونی...)
كارێكی سووك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێنه نێو گۆمه‌ڵگا و هه‌ست به
بێ توانایی نه‌كه‌ن، چوونكه ئێمه‌ین وا ده‌كه‌ین چینی لاواز
هه‌ست به كه‌م توانایی بكات.
زۆر
بوونیشیان به‌گشتی په‌یوه‌سته به‌وه‌ی كه‌سێك كه تواناكه‌ی
نه‌ی توانی پێداویستیه‌كانی دابین بكات ئه‌وه تووشی گرفتی
ده‌رونی یا ئه‌ندێشه‌ی ده‌بێ.
|