له
پانۆڕامای جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی ١٤٠ و ناردنه‌وه‌ی عه‌ره‌به
هاورده‌كان و دانی هه‌ناسه‌یه‌كی ئارام به ئاوا‌ره
گه‌ڕاوه‌كانی كه‌ركوك، بیر ده‌كاته‌وه ته‌نیا بۆ ساتێ له
شاری دایك، له بانی ماڵه‌وه دوور دوور سه‌یری گڕی نه‌وت بكات
و به هێواشی بۆ خۆرێكی ماندو وه‌ك خۆی ئاوا‌ره چیرۆكی بۆ خۆر
نه‌ك له دووره ووڵات و بۆ ڕۆژنامه‌نووسێك بگێڕێته‌وه.
عادل
حسن كوێخا ئه‌فه‌ندی ١٥ ساڵ ئاوه‌ره و سه‌رگه‌ردان بووه و
دوای ڕزگاری عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌ركوك و بۆته كۆمیسه‌ری
پۆلیس له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئه‌و شاره. به‌ڵام
به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوو منداڵی(هاوناز و گوڵناز) نه‌خۆشی
ته‌لاسیمیایان هه‌یه، چوار مانگه هاتۆته ئیتالیا بۆ
چاره‌سه‌ر كردن.
ئه‌گه‌ر
چی له چه‌ندین ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه ئه‌وه ڕاگه‌یاندرا كه
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان چاره‌سه‌ری دانی موچه و
مۆڵه‌ته‌كانی نه‌خۆشه‌كانی كوردی ئیتالیایان كردوه له
ده‌زگاكانی حكومه‌ت.
به‌ڵام
به داخه‌وه كوردێك دوای ١٥ ساڵ ئاواره‌یی و دوو منداڵی
نه‌خۆش نه‌ك هه‌ر موچه‌كه‌یان بڕیوه بگره هه‌ر به
ته‌له‌فۆنێك كوردێك پێی ووتوه تۆم له كاره‌كه‌ت ده‌ر كرد!
ئه‌و
باوكه كه له ڕوویدا ترس و ئاوات و دواڕۆژ تێكه‌ڵاو ببوون،
به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی پڕ له نائومێدی سه‌ری له بن گوێم نا،
دوای گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ژیانه سه‌ره‌پا ده‌رده سه‌ریه،
داوای لێ كردم به وردی و ئاگاداریه‌وه شته‌كان بنووسم،
نه‌وه‌ك دواتر گرفتی بۆ دروست بێ و نه‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه
كه‌ركوك. دڵی پڕ بوو له قسه و ده‌یوت ئاخر ئه‌وا مادده‌ی ١٤٠
جێبه‌جێ ده‌كه‌ن؟! به هه‌موومان چوار كورد له‌و "حه‌ره‌كه‌ین"
كه‌چی كورد ده‌رده‌كه‌ن. كچه‌كه‌م (بێلان) وه‌ك خۆبه‌ش بۆ
خۆشكه‌كانی هاتۆته ئیتالیا مۆڵه‌تیان نه‌داوه‌تێ و له
خوێندنگه ده‌ریان كردوه، ئاخر ئه‌وهایه جێبه‌جێ كردنی
مادده‌ی ١٤٠ كه كورد له كار و منداڵاكانیشی له مه‌كته‌ب
ده‌ر ده‌كرێن؟!
ئه‌وه
ته‌نیا به‌سه‌ر هاتی ئه‌و نیه به‌ڵكو زۆرێك له‌و كورده
كه‌ركوكیانه‌یه كه‌وا له ئیتاڵیا پێان ده‌گه‌م و گازانده
له ده‌سه‌ڵات دارانی شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ن، بۆیه پێشنیار
ده‌كه‌م بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌ر
یه‌كه به جیا نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆیان بكه‌نه‌وه بۆ
هاوڵاتیانی شاری كه‌ركوك تا هه‌موویان بتوانن ده‌نگی خۆیان
هه‌ڵبڕن. چونكه زۆر كاری ناڕه‌واتر و خراپتر به‌رامبه‌ر به
كورده‌كان ده‌كرێ و بڵاو نا‌كرێته‌وه و كه‌سیش پێی نازانێ.
٣١/١٠/٢٠٠٦
|