قسه‌كردن له مه‌ڕ ئه‌م بابه‌ته زۆر ئاڵۆز و هه‌ستیاره،
ده‌ست بردن بۆ نووسین و نواندنی هه‌ر هه‌ڵوێستێك خۆی حكوم
دانێكه و چوونه نێو بازنه‌ی تاوانبار یاخود به
پێچه‌وانه‌وه‌یه. لێكدانه‌وه‌یه‌كی كورد و شیعانه بۆ ئه‌م
حكومه به‌لای دادپه‌ره‌وه‌ری و یه‌كسانیت ده‌با و
لێكدانه‌وه‌یه‌كی سوننه‌یانه‌ش تڵخی كۆڵۆنیالیزم و به شانۆ
دادگاكه ناو زه‌ند ده‌كات.
بێجگه
له‌وه‌ی زۆربه‌ی تاكی عێراقی هه‌ڵوێستی خۆی له چۆنیه‌تی حكومی
دادگاوه وه‌رناگرێت به‌ڵكو له‌و تۆڵه یا ئه‌و
خۆشه‌ویستیه‌ی به‌رامبه‌ر به سه‌ددام و داروده‌سته‌كه‌ی كه
هه‌یه‌تی سه‌رچاوه ده‌گرێ. له لایه‌كی تر دووباره ووڵاتانی
جیهانی وه‌ك هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی عێراق دابه‌ش بوون به‌سه‌ر دوو
به‌ره دا. ئه‌وه‌ش جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه و وای لێكردم ئه‌م
چه‌ند دێره بنووسم.
وه‌ك
هه‌ر كوردێك و پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو كوردێكی دڵسۆز داوا بكا
سه‌ددام دادپه‌روه‌رانه دادگایی بكرێ و وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی
تاوانبار سه‌یر بكرێ. ئه‌وه‌ش له یاد ناكه‌ین كه‌وا به كیمیا
لێ دراین و ئه‌نفال كراین به‌ڵام "نابێ بڕیارمان له دڵه‌وه
بێ به‌ڵكو له مێشكه‌وه". كه‌سێكی بالغ بووش ئه‌گه‌ر به
كاره‌كانی سه‌ددام بزانێ ئه‌وه بێگومان بڕیاری مردنی بۆ
ده‌رده‌كات.
ئه‌وه‌ی
ئێمه مه‌به‌ستمانه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین دادگا و
بڕیاره‌كانیه‌تی. حكوم دانی سه‌ددام به له سێداره‌دان
بڕیارێكی ته‌واو نیه و ناچێته نێو یاساكانی نێو
ده‌وڵه‌تیه‌وه و چه‌ندین داوای پارێزه‌رانی سه‌ددام ڕه‌ت
كراونه‌ته‌وه و سه‌لماندنی تۆمه‌ته‌كانیش ڕوون نیه. نه‌ك وه
پارێزه‌رێك قسه بكه‌م به‌ڵكو به پش به‌ستن به
ڕوونكردنه‌وه‌ی (ئه‌منێستی ئینته‌رناشیۆناڵ). له ڕووی دادگا و
دادپه‌روه‌ریه‌وه حكومه‌كه ناچێته چوارچێوه‌ی یاسایه‌كی
ته‌واو یا ڕێكتر بڵێین نێو ده‌وڵه‌تی، ڕێگه به‌خۆم ده‌ده‌م
به بڕیارێكی تۆڵه یا سیاسی ناوی به‌رم.
لێره
دا مردنی سه‌ددام و حكومه‌كه‌م به‌لا‌وه گرینگ نیه، به‌ڵكو
نه‌مانی جیاوازیه له نێوان دادگاكانی سه‌رده‌می سه‌ددام و
دادگایی كردنی سه‌ددام دا، بێ ئه‌وه‌ی گوێ له تاوانباران و
پارێزه‌رانی بگیرێ كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كه عێراق به‌ره‌و
تیكاتۆریه‌ت و نا یه‌كسانی ده‌با.
بڕیاره‌كه زیاتر له بڕیارێكی سیاسی ده‌چێ نه‌وه‌ك بڕیاری
دادگا، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا،
ئێران و به‌ریتانیا دڵخۆشی خۆیان ده‌رده‌بڕن و سوننه و
حه‌مماسیش پرۆتێسته ده‌كه‌ن.
ئه‌مه
به مانای ئه‌وه نیه كه سه‌ددام تاوانبار نیه و پاكانه‌ی
بۆ بكه‌ین، به‌ڵام دادگا و تۆڵه و سیاسه‌ت تێكه‌ڵاونه‌كه‌ین
پێویسته به‌رده‌وام دادگا دادپه‌روه‌ر بێ.
٥/١١/٢٠٠٦
|