شیعر له‌به‌تاڵی باشتره!
مه‌لا
فهتحوڵڵایهک هه‌بوو، له‌و ده‌شته ده‌ژیا. هه‌موو جارێ
ده‌یوت: ((سا وه‌ڵڵاهی شیعر لهماشێنه فڕکردن ئاسانتره!))
ڕۆژێکیان پێیان وت: (( که ئه‌وه‌نده ئاسانه، ئاده‌ی
شیعرێکمان بۆبڵێ؟ )) مه‌لا لێفه‌یه‌کی ئه‌ستووری به‌سه‌رخۆدا
دا‌و قه‌ده‌رێک له‌ژێریدا گینگڵی دا‌و پاشان
هاته‌ده‌رێ، ئه‌م شیعره‌ی وت:
شتره
ته‌ماته‌ی سه‌ر پهینانێ
جووت
جووت ده‌گرن باینجانێ
کۆڕوکاڵ وتیان: (( ئاخر زه‌مانه! شه‌تڵه ته‌ماته چۆن
باینجان ده‌گرێ؟!.. وه‌ڵڵا مه‌لا ئه‌وه بێت و شیعر نییه!))
مه‌لا وتی: ((چ قه‌یدی ئه‌م جاره‌یان دوو لێفه‌م پێداده‌ن؟))
ئه‌مجاره‌یان مه‌لا دوو سه‌عاتان له‌بن دوو لێفاندا مایه‌وه،
پاشان له‌بن لێفان ده‌رهات وتی: ((بۆم هات، ئه‌مجاره‌یان
شیعرێکی دڵداریم بۆ هات!!)) کڕوکاڵیش وتیان: (( ده‌بیڵێ،
له‌سه‌ر چی وه‌ستاوی؟!)) مه‌لا ده‌ستی نایه بنیاگوێی و وتی:
چاوم
که‌وته لاقانی
درم
چووه ماستاوێ!
ئه‌وانیش پێکه‌وه وتیان: ((وه‌ڵڵا مه‌لا ئه‌مه هه‌ر فڕی
به‌سه‌ر شیعره‌وه نییه!!))
**
سه‌رده‌مێ بوو شیعر نووسینیش پێویستیی به توێشوو هه‌بوو.
پێویستیی به زه‌مینه‌یه‌کی به‌رفراوان زانیاری سه‌باره‌ت
به‌رهه‌می شاعیرانی پێشتر هه‌بوو. پێویستیی به‌شاره‌زایی
(کێشه شیعرییه‌کان)ی خه‌لیلی کوڕی ئه‌حمه‌دی فه‌راهیدی
هه‌بوو.. ده‌بووایه شاعیر ئازووخهیهکی زۆری له جوانناسی و
ڕه‌وانبێژیی پێبووایه. بیتوانیایه بێپه‌روا له ده‌ریای مانا
و کورت‌بڕی و هونه‌ره‌کانی وێنه‌ی شیعریدا مه‌له‌وان و غهوواس
بێ و له قووڵاییدا له دووی مرواریی شیعر بگه‌ڕێ. ده‌بووایه
فه‌رهه‌نگێک (قاموس) زاراوه‌ی تایبه‌ت به‌هونه‌ری شیعر بزانێ و
به‌ته‌واوی چووبێته بنج و بناوانیان و بتوانێ به ڕه‌وانی له
شیعری خۆیدا به‌رجه‌سته‌یان بکا.
شاعیرانی کلاسیک، جگه‌له زمانی زگماکی خۆیان، هه‌ر هیچ نه‌بێ،
عاره‌بی و فارسییان به‌باشی زانیوه و هه‌یان بووه له‌پاڵ
کوردی‌دا به‌و زمانانه‌ش شیعریان نووسیوه. که‌چی شاعیری
سه‌رده‌م نه‌ک زمانی کوردی، به‌ڵکو شاره‌زای ئه‌و دیالێکته
چکۆلهیهش نییه که‌خۆی پێیدهدوێ.. خۆ کاری کورته شیعرێک
به مشتێ وشه ڕایی ده‌بێ و که‌متر حهوهجهی به په‌ندو
ئیدیۆم و قسه‌ی نه‌سته‌ق هه‌یه. بۆیه شاعیر به‌هه‌ر
چنگهکڕێیهک بووه ده‌توانێ ئه‌و چه‌رده وشه‌یه پێکه‌وه
بلکێنێ و کاری خۆی مه‌یسه‌ر بکا!!
شاعیری ئه‌وسا، ده‌بووایه قافییه‌ی سواربووایه، مۆزیکی شیعری
سازبووایه. به‌ڵام شاعیری ئێستا، که پشت به‌کێشی خۆماڵی
ده‌به‌ستێ و هه‌ندێ جار، وه‌لای ده‌نێ. هونه‌ری شیعر لێی
ناخوازێ شاره‌زای به‌حره‌کانی شیعری عاره‌بی بێ. شیعری ئه‌م
سه‌ردمه نهقافییهی به پێویست گرتووه و نه ئاهه‌نگ و
مۆزیک. ته‌نانه‌ت گرنگییش به‌مانا نادا. به‌ڵکو بۆته
ڕیزکردنێکی بێتامی هه‌ندێ وشه‌ی زه‌ق و زۆپ. له لای هه‌ندێک،
هه‌رچه‌ند لێی ورد ده‌بیته‌وه، له وڕێنه‌ی گرانهتادار
ده‌چێ. له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه، یان له‌خواره‌وه بۆ
سه‌ره‌وه بیخوێنه‌ره‌وه، هێشتا هه‌ر بێسووده‌و مانا
به‌ده‌سته‌وه نادا. له‌بری خه‌یاڵ پشت بهواهیمه ده‌به‌ستێ.
ئه‌گه‌ر چی واهیمه خه‌یاڵێکی نه‌خۆشه‌و له ڕۆماندا
به‌تایبه‌ت، هه‌ندێ جاران جێی خۆی ده‌کاته‌وه. وێنه
(به‌ناو) شیعرییه‌کان به‌هۆی پاته‌بوونه‌وه‌ی لێکدا لێکداو
(یا) ی ئیزافه‌وه هه‌رچی تام بێ تیایاندا نه‌ماوه و
پرزه‌یان لێبڕاوه. له شیعرێک کۆپله‌یه‌ک، دووان وسیان...
ئه‌گه‌ر درێژ بوو، لاپه‌ڕه‌یه‌ک، دووان و سیانی لێ لابده هیچ
به‌خۆی نازانێ و هیچیش له‌شیعره‌که. زیادو که‌م ناکا!!
ئه‌گه‌ر یه‌کێک سه‌ری له‌ڕۆمان نووسین بخورێ، مه‌رجه ئاگاداری
ڕه‌وتی ڕۆمان، له سه‌رهه‌ڵدانییه‌وه تاکو نهۆ هه‌بێ.
مه‌رجه بزانێ چه‌ندی گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا هاتووه. شاره‌زای
ڕێچکه و ڕێبازه‌کانی بێ. په‌ی بههونهرهکانی گێڕانه‌وه
به‌رێ. پێویسته وێڕای خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمان، ئه‌و تیوره
نوێیانه‌یش بخوێنێته‌وه، که سه‌باره‌ت ڕۆمان هاتوونه‌ته
ئاراوه. ئه‌مجا بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌هره‌دار بێ، به‌پشت
به‌ستن به‌و خه‌رمانه زانیارییه‌ی له‌کۆمه‌ڵناسی و هونه‌ری
گه‌مه‌کردن به‌وشه‌و ته‌کنیک و ده‌روونزانی، تاده‌گاته
سینه‌ماو هونه‌ره‌کانی دی، که هه‌یه‌تی، به دڵهڕاوکیوه
به‌نیازی ڕۆمان نووسین قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌وه بگرێ.
که‌چی شاعیری سه‌رده‌م، بهخورجی به‌تاڵ و حهتاڵهوه هاتۆته
سه‌فه‌ری حه‌وت شه‌و حه‌وت ڕۆژه‌ی شیعر. به‌و نه‌فه‌سه‌ی نامه
بۆ هاوڕێیه‌کی ده‌نووسێ، هه‌ر به‌و ئاسانییه هه‌فتانه چه‌ند
شیعرێک ده‌نووسێ! داخۆ شاعیری نوێ، تاچه‌ند شاره‌زای هونه‌ری
شیعره له‌کۆنه‌وه تاده‌گاته ئێستا؟ چه‌ند په‌ی به‌و
هونه‌رانه بردووه، که هێشتا وه‌ک زاراوه به‌کوردی نه‌کراون
و هونه‌ری شیعری کلاسیکیان پێکهێناوه؟ وه‌ک: توریه، رجوع، لف
ونشری مرتب، لف و نشری مشوش، ایهام التناسب، مقابلة، عکس،
طباق، ارصاد، تفریغ، حسن التعلیل، حل، تلمیح، براعة الاستهلال،
عقد، تضمین، انسجام، اکتفاء، تطریز، مواربة، لزوم ما‌لا یلزم،
قلب، سجع، جۆره‌کانی جناس... هتد.
داخۆ شاعیری نوێ له‌وانه‌ی مه‌به‌ستمانه، تاچه‌ند شاره‌زای
به‌حره‌کانی شیعری عاره‌بین، که شاعیرانی کورد تا سه‌رده‌می
گۆران و دواتریش په‌یڕه‌ویان کردووه، وه‌ک: بسیط، متقارب،
رجز، رمل، سریع طویل، مدید، مقتضب، کامل، متدارک.. هتد.
ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه، شیعر له‌م سه‌روبه‌نده‌دا بۆته ماڵی
پیاوی بێ‌ددان و له‌لای ئه‌مان هیچ پاشخان و زانیارییه‌کی
پێویست نییه. له کاتێکدا شاعیرانی دیکه‌ی ده‌وروبه‌رمان،
که‌سانی پڕبه مانای زاراوه‌ی ڕۆشنبیریی، ڕۆشنبیرن. ئۆپه‌رێت و
شانۆی شیعر ده‌نووسن. له‌سه‌ر هونه‌ری شیعر ڕای تایبه‌تیی
خۆیان هه‌یه. هه‌شیانه له‌خۆی ڕاده‌بینێ له بواره‌که‌دا
تێوریزه بکات.
ده‌خوێننه‌وه‌و به‌شوێندا چوونیان هه‌یه. زمانی بیانی ده‌زانن
و به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و غه‌یری ئه‌ده‌بیی لێوه وه‌رده‌گێڕن و
به‌رده‌وام خه‌ریکی خۆپێگهیاندنن. به‌ڵام له‌لای ئێمه وه‌ک
فوئاد میسری ده‌ڵێ: (ژیانیان له‌سه‌ر سێ مێز ته‌واوده‌بێ. مێزی
فه‌رمانگه، مێزی دۆمینه‌ی چایخانه، مێزی نادی، که‌چی لافی
ڕۆشنبیریی لێده‌ده‌ن!!)
بریا توێژه‌ره‌وه‌یه‌ک سه‌ردانی نامه‌خانه گشتییه‌کانی
کوردستانی ده‌کرد و ده‌که‌وته سۆراخ. تاکو بزانێ داخۆ شاعیران
مانگانه چه‌ند جار ئاماده‌ده‌بن و چه‌ند کتێب ده‌خوازن؟..
شتێکی به‌ڵگه‌نه‌ویسته، شیعر له ئاسانترینی ژانره
ئه‌ده‌بییه‌کانه، بۆیه ئه‌م براده‌رانه پێیدهوێرن و
دنیایان پڕله قاووقیژ کردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان خزمه‌تیان
مه‌به‌سته، بابێن لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر زانسته‌کان بنووسن.
باله‌سه‌ر که‌له‌پوورو مێژوو بنووسن، که‌هێشتا زه‌ویی به‌یارن.
یان هه‌رهیچ نه‌بێ باله‌سه‌ر خودی شیعر بنووسن!
سه‌باره‌ت لێشاوی شیعر نووسه‌رێک وتی: (ئه‌گه‌ر کوردستان بوو
به‌ده‌وڵه‌ت، ئه‌وا وه‌ک هه‌نارده ـ صادرات ـ شیعر به وڵاتان
ده‌فرۆشێ!) شیعر بۆته پیشه‌ی خه‌ڵکی نه‌کرده‌و بێکار. دڵنیام
هه‌ندێ له‌و براده‌رانه‌ی، که‌فته‌کاری چایخانهکانن، ئه‌گه‌ر
بهاتایه‌و کارێکیان ده‌ستبکه‌وتایه، یان له‌ده‌ست بهاتایه،
ئه‌وا شیعریان نه‌ده‌نووسی.. میلله‌تێکی وه‌ک کوردیش چه‌ند
شاعیرێکی به‌سه. به‌ڵام پێویستیی به‌که‌سانی زۆر هه‌یه، له
بواره‌کانی دیکه‌ی مه‌عریفه‌تدا کاری بۆبکه‌ن.. کۆلکه شاعیر
به ته‌واوی نووسه‌ریان بێخود کردووه.
هه‌ندێ له‌وانه‌ی ده‌په‌ڕنه هه‌نده‌ران، چونکه له‌کوردستان
بێکار بوون و هه‌ر خۆیان لستۆته‌وه، له‌وێش له‌بری ئه‌وه‌ی
به‌کارێکی سوودبه‌خشه‌وه خه‌ریک بن. له‌بریی ئه‌وه‌ی خۆیان
فێری زمانه بیانییه‌کان بکه‌ن، یان خۆلیای زانست بکه‌وێته
مێشکیان، کاتێکت زانی بهدیوانک وڕێنه شیعره‌وه
ده‌گه‌ڕێنه‌وه! داخۆ ئه‌م دیارده‌یه‌ش چه‌خت له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ناکات، که شیعرنووسین ئاسانترین کاره؟! نکوولی له‌وه
ناکرێ، که شیعری زیندوو، شیعرێک داهێنانی تێدابێ، نووسینی
هێنده گرانه، له تاقه‌تی هه‌موو خوندهوارێکدا نییه..
به‌ڵام ئه‌م نموونه‌یه ده‌گمه‌نه.
ئه‌وی جێی سه‌رنجه له‌م به‌شه‌ی کوردستاندا (باشووڕ)
به‌رده‌وام ژماره‌ی شاعیر ڕوو هه‌ڵکشانه. خودی شیعریش
کاڵایه‌کی ته‌واو بێبازاڕه. خستنه‌ڕووی (عرض) زۆره‌و خواست
(طلب) له‌سه‌ری که‌مه. ئه‌م دۆخه ئه‌گه‌ر له ئه‌وروپا
بووایه ئه‌وا هیچ ده‌زگه‌یه‌کی وه‌شان (دار النشر) دیوانه
شیعری بڵاو نه‌ده‌کرده‌وه. چونکه زیانی لێده‌که‌وێ و دوای
له چاپدانی ژماره‌یه‌ک دیوانه شیعر، ئیتر مایه‌پووچ ده‌بێ.
دیاره ئه‌ده‌بیش له دنیای نوێ‌دا چه‌شنی سینه‌ما، له دواجاردا
ده‌بێته‌وه به‌کاڵاو به‌دوای قازانجدا وێڵه. هه‌ربۆیه له
ئه‌وروپا، ئه‌وه ده‌زگه‌ی چاپه، که بڕیار له‌سه‌ر ئاستی
کتێبێک ده‌دا و یه‌کێکی دیکه ڕه‌فز ده‌کا. ئه‌و که‌سه‌ی
ده‌زگه‌یه‌کی به‌نامێ کتێبێکی بۆچاپ بکات، ئه‌وه له‌خۆیدا
به‌هه‌ند گرتن و داننانه به توانایدا.. به‌لای ئێمه‌وه ئه‌م
زۆری و بۆرییه‌ی شیعر بۆ ئه‌م هۆکارانه ده‌گه‌ڕێته‌وه:
یه‌که‌م:
به‌لای ئه‌و به‌ڕێزانه‌وه، شیعری نوێ پێویستیی به
ڕۆشنبیرییه‌کی ئه‌وتۆ نییه. ماڵی بێ ددانه و هه‌موو کۆلکه
خوێنده‌وارێک پێیدهوێرێ.
دووه‌م:
ڕه‌خنه‌گر به ژماره زۆر که‌من و به ههتهربوونهوه شوێن
پێی شیعریان هه‌ڵنه‌گرتووه. یان له‌وانه‌یه ئه‌وانیش
هه‌ستیان پێکردبێ، که شیعر بێ بازاڕه و هونه‌رێکی بێ
ئاینده‌یه، بۆیه نایانه‌وێ وێنه‌ی ئه‌و ته‌رزه شاعیرانه
ڕه‌نج بهخهساربن. ئه‌گه‌رچی هه‌ندێکیان له‌ڕوودا داده‌مێنن و
هه‌ندێکیش پڕکێشیی ئه‌وه‌ناکه‌ن حه‌قیقه‌ته تاڵه‌که‌یان
به‌ڕوودا بده‌ن.
سێیه‌م:
ئێستا شیعر له‌ڕۆژنامه سیاسییه‌کاندا جێی خۆی کردۆته‌وه.
له‌کن ڕۆژنامه‌کانیش، (سانسۆری هونه‌ریی) بوونی نییه. ئه‌وان
وه‌ک سیاسه‌ت سه‌رنجی شیعر ده‌ده‌ن. ژماره‌و چه‌ندێتییان له‌لا
مه‌به‌سته نه‌ک چۆنێتی!! ئه‌گینا شوێنی ڕاسته‌قینه‌ی (زۆربه‌ی
هه‌ره‌زۆری) شیعری ئه‌م ڕۆژگاره، که‌له (قلی بلی) منداڵان
ده‌چن، پۆسته‌ی خوێنه‌رانه!
پێده‌چێ ئێمه‌ی کورد هه‌رله ئه‌زه‌له‌وه شیعرمان به‌سووک و
ئاسان زانیبێ، بۆیه نه‌خوێنده‌وار وه‌ک: (وه‌لی دێوانه) و
نابینا وه‌ک: (مه‌لا حه‌مدوون) شیعریان وتووه.. زۆربه‌ی ئه‌م
ته‌رزه شاعیره‌ی باسیان ده‌که‌ین، ڕه‌نگه جگه‌له شیعرۆکهی
خۆیان هیچی دیکه‌یان نه‌خوێندبێته‌وه و بیریشیان له
خۆپێگه‌یاندن نه‌کردبێته‌وه، بۆیه هه‌تا ته‌مه‌ن ته‌نگیان پێ
هه‌ڵنه‌چنێ و که‌وڵه‌که ئاو نه‌یبات، به‌خۆیان نه‌زانن، که
کڵاوی شیعریان لهسهرنراوه. یان شیعر کڵاوی لهسهرناون!
حه‌مه‌فه‌ریق حه‌سه‌ن
|