پیاوی پشت په‌نجه‌ره‌که‌!

ژیار جاف

Zhyar_jaf@hotmail.com

 

له‌ودیوو په‌نجه‌ره‌که‌وه‌

پیاوێک

ره‌نگ په‌ڕیوو

په‌شۆکاو

شه‌ڵاڵ له‌ خوێن

ده‌ستی هانا بۆ ڕۆحم دێنێ

پیاوێک له‌ به‌فر

سپی... سپی

جلی سپی له‌ به‌ردابوو

پرچی سپی و

ده‌ستی به‌فری و

ڕوخسارێکی شه‌کر ڕه‌نگی هه‌بوو

که‌ ده‌گریا

له‌ چاوانیدا

تک تک خوێنی سپی

ده‌ڕژا

پیاوێک له‌دیوو په‌نجه‌ره‌که‌وه‌

بوخچه‌یه‌کی سپیڕه‌نگی له‌ کۆ ڵدابوو

زه‌یتونه‌ چاوی ئاوی و

ورده‌ ئێسکی شیری و

ڕۆحی سپی تیا هه‌ڵگرتبوو

ئه‌و پیاوه‌ ماندوو شه‌که‌ت

له‌ بیابانێکی گه‌لێک دووره‌وه‌ هاتبوو

به‌ نیازبوو

دوای پشویه‌کی که‌م

بۆ لای خودا بڕوا و

قیژه‌ی سپی و

هاواری بێزمان و

نزای مه‌خلوقاتێکی بێگوناهی بۆ ببا

پیاوێک له‌ودیوو په‌نجه‌ره‌که‌وه‌

له‌ سه‌ر دڵی زامێکی قوڵ

هه‌ڵکه‌نراوه‌

به‌ خوێنی سپی سه‌ر دڵی

به‌ خه‌تێکی ڕوون و ڕه‌وان

له‌ سه‌ر په‌نجه‌ره‌که‌م ‌نوسی

منم ئه‌نفال......

29-08-2006

 

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca